پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێ : ئه‌ی چینی گه‌نجان هه‌ر كه‌س له ئێوه توانای ژن هێنانی هه‌یه ئه‌وا با ژن بێنێت ، چونكه ژن هێنان چاو ده‌گرێته‌وه له نه‌زه‌ركردن و قه‌ڵایه‌كیشه بۆ عه‌وره‌ت و ده‌پارێزێت ، وه هه‌ر كه‌س توانای ژن هێنانی نی یه ئه‌وا با ڕۆژوو بگرێت چونكه ڕۆژوو ده‌بێته پارێزه‌ر بۆی .
له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رموێ :
ئه‌گه‌ر كه‌سێك خوازبێنی كچی لێتان كرد كه ئێوه له دین و ئه‌خلاق و ڕه‌وشتی ڕازی بوون ئه‌وا ژنی بده‌نێ ، وه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌تان نه‌كرد ئه‌وا له سه‌ر زه‌ویدا فیتنه و گه‌نده‌ڵكاری یه‌كی به‌رفراوان ڕووده‌دات .
له فه‌رمووده‌یه‌كی تریشدا :
ئه‌گه‌ر كه‌سێك هات و خوازبێنی كچی لێتان كرد كه ئێوه له دین و ئه‌خلاق و ڕه‌وشتی ڕازی بوون ئه‌وا ژنی لێ ماره بكه‌ن ، وه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌تان نه‌كرد ئه‌وا له‌سه‌ر زه‌ویدا فیتنه و گه‌نده‌ڵكاری ڕووده‌دات ، ووتیان : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌م و كوڕییه‌كی تێدا هه‌بوو ((( وه‌كو پاره‌ی كه‌م بوو یان هاوئاست نه‌بوو))) ؟ پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش (درودی خودای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی : ئه‌گه‌ر كه‌سێك هات و خوازبێنی كچی لێتان كرد كه ئێوه له دین و ئه‌خلاقی و ڕه‌وشتی ڕازی بوون ئه‌وا ژنی لێ ماره بكه‌ن ( سێ جار ئه‌مه‌ی فه‌رموو)