بــــــه خــــێر بــــــێــن
سەرەکی
وێنە
جوانترین مزگەوت لە جیهان
Beautiful of The World
جوانترین وێنە
وێنەی مێرووەکان
backround
وێنە سەرنجڕاکێشەکان
وێنەجولاوەکان
جوانتری وێنەی گیانداران
backround hd 3d
3D
Lamborghini
mercedes benz
bmw
جوان ترین وێنەی سەیارە
فەرموودە
سەحیحی بوغارى
سەحیحی موسلیم
حەدیسی قودسی
ئایینی
ماڵه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم
ناوە جوانەکانی خوای گەورە
زکرەکان
دوعای گرنگ
ئیمان و باوه‌ڕ
چیڕۆكی پێغه‌مبه‌ران
چۆنیه‌تی نوێژ كردن
فلاشی ئاینی
ئادابەکان
حه‌ج
ژیانی زانایان
تەندروستی
قورئان
قورئان بۆ داونڵۆد كردن به‌ده‌نگی هه‌موو قا
ته‌جوید بۆ مۆبایل
تەجوید بۆفێربوونی قورئان
جوئى عهممهى فێركاری
ڕادیۆی ڕاستەوخۆی هەموو قورئان خینەکان
تەفسیری کوردی قورئانی پیرۆز PDF
quran mushaf
QURAN KURDISH
ژیانی قورئان خینەکان
قورئان بە تەفسیری کوردی
گوێگرتن لە قورئان
قورئان بخوێنەوە
قورئان بەشێوەی فلاش و تەفسیری کوردی
قورئان فلاش
قورئان بخوێنەوە بەشێوەی فلاش
وه‌رزشی
خولی ئینگلیزی
خولی ئیسپانی
خولی ئه‌ڵمانی
خولی فه‌ره‌نسی
خولی ئیتاڵی
خولی توركی
خولی عێراق
all sport
چەند وێنەیەکی وەرزشی جولاو
هەواڵی بە پەلە
کەناڵە ڕاستەوخۆیەکان
>
bien 1 hd
Gk sport
bein hd
bein hd خولی ئینگلیزی
bein hd خولى ئيسپانی
sport hd خولی ئه‌ڵمانی
Replay Football یاری دووباره
ڕاستەوخۆ سەیری گشت یارییەکان بکە
خولە جیهانییەکان
یاری ڕاستەوخۆ
live hd TRT hd
سەیری هەموو یاریەک بکە
کەناڵی ڕیاڵ مەدرید
کەناڵی چێڵسی
چەند کەناڵێکی وەرزشی
football chaneel live
تۆپی سه‌له
هەواڵی وەرزشی
football news
C.Ronaldo
leo messi
neymar
زانیاری
هەمەڕەنگ
زانیاری ئایینی
زانیاری کۆمپیوتەرەکەت بزانە
ژماره ته‌له‌فۆنه پێویسته‌كان
سەرەتایەک بۆفێربوونی ئینگلیزی
قواعد بۆ پۆلی ١٢
پرسیار‌و وه‌ڵامه‌كانی سه‌ری ساڵی ئینگلیزی
قواعد بۆ پۆلی ١١
ریکۆردی جیهان
ف. التجوید
وته‌ی جوان
ژیانی ناوداران
شعر‌و پەندەکان
هۆنراوه
ژیان فێرى کردم
چیرۆک
چیرۆکه قورئانیهکان
چیرۆک و بەسەرهات
يارى
all
ڤیـدیـۆ
قامووس
کەش و هەوا
سروودى ئاينى ژێرنووسى كرا‌و
نامةى جه‌ژنی پپیرۆز
کۆدی ڕەنگەکان
نەخشەی جیهان world map
دۆزینەوەی خەرامەی ئۆتۆمبێل
ستايلى فؤتؤشؤب
گیانداران
فیلم بۆ داونڵۆد
فیلم
جوان کاری
جوان کاری
جوانکاری
زۆر ترین سایتی جوانکاری
چات
ڕۆژنامەکان ڕادیۆی ڕاستەوخۆ و ماڵپەڕ
فەنەکانی xbox و ps3
زۆرترین کۆد بۆ ڕیکلامی فیسبووک
سیم بۆگشت مۆبایلێک
ستایل بۆ نوسین
tv
کەناڵی مەککە
کەناڵی مەدینە
کەناڵی animal planet
گیانداران
history
كه‌ناله عه‌ره‌بیه‌كان
کەناڵی پلەی سێ ps3
کەناڵێکی بۆکسێن hd
کەناڵی call of duty
Kids کارتۆن
کەناڵی مستەر بین mr bean
کە ناڵی مسارەعە
کەناڵێک بۆ بلیارد hd
hd چەند کەناڵێک تایبەت بە فیلم
کەناڵی مشکو پشیلە tom and jerry
بەرنامە
هەموو بەرنامەکانی کۆمپیوتەر
زانیاری گشتی دەربارەی کۆمپیوتەر
فۆنتەکان font
هەموویاریەکانی مۆبایل andriod
ڕێكلام
ئاماده‌ین بۆ ڕیكلام كردن به‌جوانترین ستایل به‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی بهڕێوبهركهن له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك*******
ئه‌كاونتی به‌ڕێوبه‌ر
Reklam
شایەتمان یەکەم ئەڕکانی ئیسلام و گرنگترینیانە, ئەو کلیلەیە کە مرۆڤ پێی دەچێتە ناو بازنەی ئیسلامەوە, بەشی یەکەمی ” لا إلە إلا اللە “یە کە مانای ئەوەیە کاتێک مرۆڤ بە زمانی ئەیڵێت لە ھەمان کاتدا بە دڵی بڕیار ئەدات کە ھیچ خوایەک نیە بێجگە لە اللە و موسڵمان پشت بە ئەو ئەبەستێت، ھەروەک شایەتمان پابەندی باوەڕبوونی مرۆڤ ئەکات بەوەی کە ھیچ دروستکارێک نیە بۆ ئەم گەردوونە تەنھا خوا(اللە) نەبێت کە تاک و تەنھایە و ھاوەڵی نیە و ھپچ خواوەندێکی تر لەگەڵیدا ناپەرسترێت. و شایەتمانی محەمەد (صلی الله علیه وسلم) پێغەمبەری خوایە, مانای ئەوە ئەگەیەنێت کە باوەڕداریت بەوەی پێغەمبەر محەمەد (صلی الله علیه وسلم) نێردراوە بە ڕەحمتێک بۆ خەڵک، مژدەدەر و وریاکەرەوەی ھەموو دروستکراوانە، و شەریعەتەکەی وک شەریعەتەکانی پێشترە، ھەروەک باپەندی مرۆڤ ئەکات کە فێر بێت لە پێغەمبەرەوە و فەرمان بە وانە بکات کە پێغەمبەر فەرمانی پێکردووە و ڕێگە لەوانە بگرێت کە ڕێگەی لێگرتووە. جێگەی تێبنیە کە لە شایەتماندا یەک بنەمای ڕوون ھەیە کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی پەرستش تەواو نابێت تەنھا لە دوو شت‌دا نەبێت؛ دلسۆزی پەرستن بۆ خوا، و پەیڕەوکردنی ڕێگەی پێغەمبەر لە پەرستندا و دەرنەچوون لە سوننەتەکەی بۆ نەتەوەی ئیسلام
شایه‌تمان
نوێژ دادەنرێت بە پەیوەندی نێوان بەندە و پەروەردگاری، و جێگەیەکی مەزنی ھەیە لە ئیسلامدا، و ئیسلام نوێژ دادەنێت بە یەکەم شت کە مرۆڤ لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت دەربارەی لە ڕۆژی دواییدا، ھەروەک ھێمای جیاکەرەوەی نێوان موسڵمان و بێباوەڕە, ئەمەش ڕوون ئەبێتەوە لە فەرموودەیەکی پێغەمبەردا کە لە جابرەوە گێردراوەتەوە؛ پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی؛ (لە نێوان پیاو ولە نێوان ھاوەڵدانان وبێباوەڕیدا وازھێنان لە نوێژ ھەیە), ئەمەش فەرمودەکەیە بە عەرەبی؛ أن النبی صلى الله علیه وسلم قال: “إن بین الرجل وبین الشرك والكفر ترك الصلاة” (رواه مسلم). موسڵمان پێنج نوێژی ڕۆژانەی لەسەر فەڕزکراوە (بەیانی، و نیوەڕۆ، و عەسر، و ئێوارە، و خەوتن) و زۆر نوێژی خۆبەخشانەی تر ھەیە، و پێویستە لەسەر موسڵمان نوێژەکانی لە کاتی دیاریکروی خۆیدا بکات بەو شێوەیەی کە پێغەمبەر محەمەد (صلی الله علیه وسلم) ئەنجامی داوە
نوێژ
دانی زەکات پەرستنێکی داراییە خوا فەڕزی کردووە لەسەر بەندەکانی، تا دەروونیان پاک بکاتەوە لە چاوچنۆکی، و بۆ لێخۆشبونی ھەڵەکانیان, وەک لە قورئاندا باسکراوە، “خذ من أموالهم صدقة تطهرهم وتزكیهم بها” (التوبة : 103). واتە؛ لە ھەندێ ماڵ و سامانی ئەو (ئیماندارانە) زەکات و خێر وەربگرە، چونکە دەبێتە ھۆی خاوێن کردنەوەی ماڵەکانیان و پاککردنەوەی دڵ و دەروونیان. خوا دوو زەکاتی لەسەر موسڵمانان فەڕز کردووە، زەکاتی سەر فیترە، کە لە دوای مانگی ڕەمەزان دەرئەکرێت، وزەکاتی پارە کە ڕێژەی %٢،٥ی پارەی پاشەکەوتکردووی ساڵانەیە کە سوڕێکی بەسەردا ڕۆیشت بێت (یان ساڵێک بەسەر پارەکە تێپەڕیبێت). ھەروەک زەکات دەدرێت بە ھەژارە نەدارەکان و ئەم فەڕزە جێبەجێنابێت لەسەر ئەو کەسانەی کە ھیچ شتێکیان نیە، و ئیسلام سەربەستی ھەڵسوکەتی نەداوە بە موسڵمانان لەو بڕە دەرکروەدا, بەڵکو ھەشت ڕێگەی بۆ دیاری کردوون کە موسڵمان ئەتوانێت یەکێکیان ھەڵبژێرێت
زه‌كات
ڕۆژوو بە ڕۆژووبونی مانگی ڕەمەزان ئەگرێتەوە, و ڕەمەزان لە ئیسلامدا بە وەرزێکی مەزن دادەنرێت کە پەرستنەکان تیایدا زیاد دەکات و مانگێکی پیرۆزە بەزەیی تیا دادەبەزێت و بەندە بەڵێنی خۆی لەگەڵ خوا نوێ دەکاتەوە، ھەروەک ڕۆژووی ڕەمەزان چەند فەزڵێکی ھەیە لە ئیسلامدا؛ ئەوەی کە بەڕۆژوو دەبێت خوا بە باوەڕ لێی وەردەگرێت و لە ھەڵە پێشووەکانی خۆش دەبێت و زۆر فەزڵی تر. موسڵمان خۆ ئەگرێت لە خواردن و خواردنەوە و قسەی ناخۆش و پاشەملە باسکردن و ھەموو ئیشێکی ھەڵە لە ھەڵاتنی خۆرەوە (یان لە نویژی بەیانیەوە) ھەتا ئاوابوونی خۆر (یان نوێژی ئێوارە), و ڕۆژەکەی بەسەر دەبات بە یادی خوا و خوێندنەوەی قورئان و فێربوونی زانستەکان کە باوەڕی زیاد بکات بۆ ھەموو ساڵەکەی، وئەم فەڕزە بە جێناھێنرێت لەسەر کەسێک کە لە توانایدا نەبێت وەک نەخۆشێک کە باپەندی خواردنی چارەسەر بێت یان وەک برینی گەدە کە ناتوانێت بێ خواردن وخواردنەوە بمێنێتەوە
ڕۆژوو
حەج سەردانی مزگەوتی حەرامە لەشاری مەککە وبەجێھێنانی حەج, خوا ئەمەی فەڕزکرووە لەسەر ھەر موسڵمانێک لە توانایدا بێت و خەرجیەکانی حەجەکەی پێ ھەڵبسوڕێت، وەک لە قورئاندا ھاتووە؛ {ولله على الناس حج البیت من استطاع إلیه سبیلا} (ال عمران :٩٧) واتە؛ خوای گەورەش بڕیاریداوە لەسەر خەڵکی حەج و سەردانی (بیت الحرام) بکەن بە تەنھا ئەوانەی کە توانای (دارایی و تەندروستیان) ھەیە، و خوا حەجی فەڕز کردووە بۆ پاککردنەوەی دەروون ، و پەروەردەکردنی لەسەر ماناکانی پەرستش و گوێڕایەڵی و ئارامگری، ھەروەھا فرسەتێکی گەورەیە بۆ پاک بوونەوە لە گوناھەکان. وەک لەم فەرموودەیەدا ھاتووە “من حج هذا البیت فلم یرفث ولم یفسق، رجع كیوم ولدته أمه ” (رواه البخاری ومسلم) واتە؛ ئەوەی بێت بۆ ئەم ماڵە (واتە کەعبە) ڕەفتار و گوفتاری نابەجێ نەکات، گوناھـ وتاوان ئەنجام نەدات, ئەگەڕێتەوە ئەو دۆخەی وەکو تازە لە دایک بووبێت
حه‌ج
باوەربوون بە خوا باوەربوونی تەواوە بە بوون و پەروەردگارێتی و پەرستراوی خوای تاک و بێ هاوەڵ، هەروەها باوەربوون بە ناو و سیفەتەکانی خوا دەگرێتەوە کە لە قورئان و فەرموودەکانی پێغەمبەردا هاتوون. باوەڕبوون بە فریشتە مەبەست لە باوەربوون بە فریشتە باوەربوونی تەواوە بە بوونی فریشتە و خوا دروستی کردوون لە نور (ڕوناکی)، و گوێڕایەڵی خوان و دەرناچن لە فەرمانەکانی خوا، و هەڵدەستن بە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی خوا. باوەربوون بە کتێبە ئاسمانیەکان مانای ئەمەش باوەربوونە بەو کتێبانەی خوا بۆ پێغەمبەر و نێردراوەکانی خۆی ڕەوانە کردووە، ئەمانەش ئەو کتێبانە ئەگرێتەوە کە لە قورئاندا ناویان هاتبێت یان نا، لەو کتێبانەش کە لە قورئاندا ناویان هاتووە، تەورات و ئینجیل و سوحفی ئیبراهیم و زەبوور و قورئانە، تەورات بۆ مو‌سا نێردراوە و ئینجیل بۆ عیسا و زەبوور بۆ داوود و سوحف بۆ ئیبراهیم و قورئانیش معجیزەی پێغەمبەری ئیسلام محەمەدە (صلی الله علیه وسلم) . باوەڕبوون بە پێغەمبەران باوەڕبوونە بەو پێغەمبەر و نێردراوانەی خوا کە لە قورئاندا ناویان هاتووە، و هەروەها باوەڕبوون بەوەی کە پێغەمبەری تر هەن لە قورئاندا ناویان نەهاتووە، و هیچ کەس ناو و ژمارەی تەواوی پێغەمبەرەکان نازانێت خوا نەبێت. خوا لە قورئاندا ناوی بیست و پێنج پێغەمبەری هێناوە کە ئەمانەن؛ ئادەم، نوح، ئیدریس، ساڵح ئیبراهیم، هود، لووت، یونس، ئیسماعیل، ئیسحاق، یەعقوب، یوسف، ئەیوب، شوعەیب، مو‌سا، هاروون، یەسع، زولکەفل، داوود، زەکەریا، سولەیمان، ئیلیاس، یەحیا، عیسا و موحممەد، و پێویستە لەسەر موسڵمان باوەڕی بە پێغەمبەرایتی و پەیامەکانیان هەبێت. باوەربوون بە ڕۆژی دوایی باوەربوون بە هەموو ئەو باس و زانیاریانە ئەگرێتەوە کە خوا و پێغەمبەری ئیسلام دەربارەی ناو گۆڕ و زیندوو بونەوە و حەشر و لێپرسینەوە و بەهەشت و ئاگرن، و خوا هەموویانی ئامادەکردووە. باوەربوون بە قەدەر باوەڕبوونە بەوەی بەدیهێنەری هەموو شتێک خوایە، موسڵمانانی سونە لەو باوەڕەدان کە ھەموو شتێک نوسراوە پێش دروستبوونی بەشەر وئەمەش خوا بە تەنھا ئەیزانێت, کە ئەمەش وەکو زاراوە هەموو کردار وهەڵسوکەوتێک ئەگرێتەوە کە مرۆڤ دەسەڵاتى نەبێت بە سەریا وەک گەردەلول وبوومەلەرزە وڕووداوە هاوشێوەکانیان
پایه‌كانی باوه‌ڕ
بەختەوەری رِاستەقینە: بەختەوەری ڕاستەقینە ئەو بەختەوەرییەیە كەبەڕاستی لەژێر سێبەری ئەو ئیسلامەدا بیت و بەندایەتی بۆ خوای گەورە بكەیت، فەرمانەكانی جێ بەجێ بكەیت و لە نەهییەكانی بەدوور بكەوییەوە چونكە ئەو خالقی ئێمەیە دروستی كردووین ئەزانێت دڵەكەی ئێمە پێویستی بە چییەو خۆراكی بۆ داناوە هەروەك خۆراكی بۆ جەستە داناوە: 1.بڕوابوون بەخوای گەورەو كردنی كردەوەی چاك 2.نوێژ كردن 3.خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز 4.زیكر كردنی خوای گەورە 5.بڕوا بوون بەقەزاو قەدەری خوا 6.چاكە كردن لەگەڵ خەڵكی 7.پشت كردنە دونیا‌و خۆشییە كاتییەكانی 8.هەڵگەڕانەوەو هەوڵدان بۆ قیامەت(دوا ڕۆژی نەبڕاوە) 9.هەڵبژاردنی هاوڕێی چاك 10.كۆچ كردن لە گوناهو تاوان
بەختەوەری رِاستەقینە
ئیلاهی! له‌وه كه‌مترم بمخه‌یته به‌ر سنگی دۆزهختهوه پێشكه‌شه به‌و ئازیزانه‌ی كه له (میحنه‌ت)دا ئارامگر و له (مینحه)شدا سوپاسگوزارن. خوایه‌گیان! ئه‌ی میهره‌بانێك كه تروسكه‌ی میهره‌بانیت به‌خشیوه‌ته میهره‌بانان! میهرت ببه‌خشه به‌و به‌ندانه‌شت كه تینووی قومێك له میهری گیانبهخشتن، ده‌رفه‌تمان بده له خه‌ڵوه‌تێكی عاریفانه‌دا بێینه دیوانت و چه‌ند هه‌ناسه نزا و تكایهكمانت پێشكه‌ش بكه‌ین، مۆڵه‌تمان بده ڕاز و نیازهكانمانت بۆ باس بكه‌ین و تۆش به لوتف و میهری فراوانت ڕازه‌كانمان ببیسته و نیازهكانمان به‌راورده بكه. ئه‌ی بهراوردهكاری نیازه‌كان! گه‌وره‌ترین نیازمان ناز و نه‌وازشی تۆیه، مه‌زنترین ڕازمان دڵداری و دڵنه‌وایی كردنی تۆیه بۆمان، جوانترین خهلاَتێك كه پێمان ببه‌خشی نیگایه‌كی ڕه‌حمه‌ت و ڕه‌زا و ڕیزوان و لیقای ڕۆژانی هه‌ینییه له په‌نای عه‌رشی بڵند و فراوانتدا، ده‌سا خوایه‌گیان! به‌و میهره بێ ئه‌ندازه‌ی خۆت لوتف بفه‌رموو و شایسته‌ی ئه‌و نیاز و داوایانه‌مان بكه، ڕوخسارمان نورانی بكه بهلیقات، تینوویه‌تیمان بشكێنه به مهحهببهتت، گیانمان پێ ببه‌خشه‌وه به ڕه‌زا و ڕیزوانت. ئه‌ی مه‌عشوقی ئه‌زه‌لی و وه‌ی مه‌حبوبی ئه‌به‌دی! ئێمه به‌نده‌ین و تۆ خوایت، ئێمه نیازمه‌ندین و تۆ بهراوردهكاری نیاز، ئێمه ئاتاج و بێ دهسهلاَتین و تۆ ده‌وڵه‌مه‌ند و دهسهلاَتدار، ئێمه گوناهبارین و تۆ گوناهبه‌خش و لێبورده و پۆشندهی خه‌تا، ئێمه سته‌مكارین و تۆ عادل و دادپه‌روه‌ر، ئێمه ده‌رده‌دارین و تۆ شیفابه‌خش، ئێمه نه‌دار و هه‌ژارین و تۆ ده‌هه‌نده‌ی دلاَوا، ئێمه بێ نازین و تۆ نازبهخش، ئێمه دڵشكستهین و تۆ دڵنه‌وایی كار، ئێمه ده‌رده‌دارێكی دڵكزین و تۆ باشترین دڵنه‌وایی ده‌ر و دڵدار، ده‌سا به میهری خۆت دڵداری و دڵنه‌واییمان بكه ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه دڵمان له نێوان دوو ئه‌نگوستی ڕه‌حمه‌ت و بهزهییتدایه. ئه‌ی زاتێك كه دڵمان بچووكترین مه‌نزڵی قابیل به تۆیه! دڵمان بكه‌ره مه‌سكه‌ن و عه‌رشی عیشق و مهحهببهتت، ئه‌م دڵه بێ دڵه‌مان ئاوه‌دان بكه به نووری (ودّ) و خۆشه‌ویستی و لوتف و كه‌ره‌مت، به دڵداری و دڵنه‌واییت دڵمان بده‌ره‌وه و نازمان بكێشه ئه‌ی بێ نیازی بهراوردهكاری ناز و نیاز. ئه‌ی ئه‌و زاته‌ی به‌نده یاخی و گوناهبارهكانیشت له دڵسۆزی و عیشقت بێ به‌ش ناكه‌یت! تۆ هه‌میشه و به‌رده‌وام به گه‌وره‌یی خۆت نیعمه‌ت و سۆز و دڵسۆزیت ـ وه‌ك وه‌شت و نمه‌ی ڕه‌حمه‌ت ـ ده‌بارێنی به‌سه‌ر ئێمه‌دا و چ شتێكمان لێ داوا ناكه‌یت كه سود به خۆت بگه‌یه‌نێ یاخود زیان به ئێمه بگه‌یه‌نێ. ئیلاهی! ده‌روازه‌ی ڕه‌حمه‌ت و سۆز و میهره‌بانیت له‌و كه‌س و ئازیزانه بكه‌ره‌وه كه ماوه‌یه‌كه به (میحنه‌ت)ی نه‌خۆشی و ناساغی جه‌سته‌یی ئازیز و خۆشه‌ویسته‌كانیان و به (صه‌بر) و ئارامگرتنی كه‌م وێنه‌یان، تاقییان ده‌كه‌یته‌وه. په‌روه‌ردگارا! خۆت ئاگاداریت كه ئه‌م به‌نده خواپهرستانهت (صابر)انه‌ش له‌م (میحنه)تانه‌دا ملكهچت بوون و عابیدانه به‌ندایه‌تیان كردیت و ڕازین به قه‌زا و ڕه‌زات، ئه‌وان له ژێر باری نه‌خۆشی و ده‌رد و ئازاره تاقهتپڕوكێنهكاندا هه‌ر ئارامگر و خۆڕاگرن و قه‌ت ناشوكری و ناسوپاسیت ناكه‌ن، به‌ڵكو گاهێ وه‌خت نه‌خۆشی و ئازاره‌كانیش به نیعمه‌ت و خهلاَتێكی مه‌زن ده‌زانن، گههگاهێكیش ئه‌و ده‌رد و ئازارانه به فه‌ڕ و به‌ره‌كه‌تی ژیانیان ده‌زانن. بهلاَم خوایه‌گیان! خۆ ئه‌م ئازیزانه ئه‌گه‌ر شاگرد و ڕۆڵه‌ی (ئه‌ییوب) و (یه‌عقوب)ی خۆشهویستانیشت بن، ئه‌وا هه‌ر ده‌بێ ڕۆژێ لێت بپاڕێنه‌وه و تكاكارانه بێنه حزوورت و به شه‌رم و ئه‌ده‌به‌وه تكا و نزای عابیدانهیان به‌رز بكه‌نه‌وه و وه‌ك حه‌زره‌تی (ئه‌ییوب) بڵێن: رَبِّى أنِّى مسَّنِىَ الضُّرُّ وَأنْتَ أرْحَمُ الرّاحِمِین.] یاخود وه‌ك حه‌زره‌تی (یه‌عقوب) كزۆلاَنه بپاڕێنه‌وه و ده‌ستی تكا و نزایان به‌رز بكه‌نه‌وه و بڵێن: [اِنَّمَا أَشْكُواْ بَثِّى وَحُزْنِى اِلَى اْللهِ..]ده‌سا خوایه‌گیان! وا منی به‌نده‌ی زاتی میهره‌بانت و دۆستی ئه‌و ئازیزانه‌ش، به كۆڵێك گوناهو خه‌رمانێك له تفاقی كڵۆلاَنه و دوو ده‌ستی كزۆڵهوه، دێمه ئاستانه‌ی میهر و ڕه‌حمه‌تت و لێت ده‌پاڕێمه‌وه و ده‌ڵێم: ئه‌ی شیفادهههندهی ده‌رده‌داران و ئامێزی ڕه‌حمه‌تی تهڵهبكاران! ئه‌زموون و تاقی كردنه‌وه و قۆناغی سه‌بر و ئارامگرتنی ئه‌و ئازیزانه ته‌واو بكه و بڕوانامه‌ی قبوڵبوونیان پێ ببه‌خشه و (میحنه‌ت)ه‌كانیان له‌سه‌ر هه‌ڵگره و بیانگوازه‌ره‌وه بۆ قۆناغی شوكر و سوپاسگوزاری، ئیدی ئه‌مجاره‌یان به (مینحه) و خهلاَت و به‌خششی چاكبوونه‌وه و شیفا و شوكر و سوپاسی زاتی (شافی)ت، وه‌ره به هانایانه‌وه و ده‌رووی خێری خۆتیان لێ ئاوهلاَ بكه، ئیدی ئه‌و به‌ندانه‌ت دڵخۆش و شادومان بكه، له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌شدا (تاقیكردنه‌وه‌ی قۆناغی شوكر و سوپاسگوزاری) سه‌ركه‌وتوویان بكه و ئاسوده‌یی و فه‌ره‌ح و سرور بگه‌ڕێنه‌وه ناو ماڵه خوادۆستانه و عاریفانه و عاشقانهكانیان. ئیلاهی! ده‌زانم كه به‌نده‌یه‌كی گوناهبارم و قسور و گوناهم به (خه‌روار و خه‌رمان)ه و چاكه‌م به (مشت و مه‌كۆ)یه، جا خه‌روار له كوێ و مشت له كوێ؟! خه‌رمان له كوێ و مه‌كۆ له كوێ؟! بهلاَم خوایه‌گیان! تۆ به كرده‌وه‌ی خۆم مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ مه‌كه و به كه‌ره‌می بێ سنوورت چاوی ڕه‌حمه‌تت له‌م به‌نده‌یه‌ت ببڕه، ته‌نها یه‌ك نیگای تۆ بۆ ئه‌م به‌نده‌یه‌ت به‌سه كه به‌خته‌وه‌ری هه‌ردوو دونیای بكه‌ی، لوتف بكه و ئه‌و نیگایه‌ت له‌م به‌نده‌یه‌ت درێغ مه‌كه و ئه‌و ناز و نهوازشهت له‌م به‌نده موحتاج و شه‌یدا و تامهزرۆیهت مه‌گره‌وه ئه‌ی كه‌ریمی كارساز. په‌روه‌ردگارا! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌زانم ئه‌وه وه‌زعی حاڵی شڕۆڵ و كۆڵی كڵۆڵ و زمانی (كۆته‌ڵ كۆ)مه، بهلاَم ـ به داوای لێبوردنه‌وه ـ ڕێگه به خۆم ده‌ده‌م بێمه حزورت و لێت بپاڕێمه‌وه و داوای به هاناوه هاتن و ئاوڕدانه‌وه‌ی ڕه‌حمه‌تت لێ بكه‌م بۆ خۆم، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، به‌ڵكو داوا و نیازی به‌نده‌كانی دیكه‌شت بهێنمه دیوانت و له بری ئه‌وانیش بكڕوزێمهوه و خۆم له‌به‌رده‌م دهسهلاَتی خوایانه و میهرهبانانهتدا بده‌م به زه‌ویدا و سه‌ری سوجده و كڕنوشت بۆ دانه‌وێنم. خوایه‌گیان! ئه‌ی خۆشه‌ویستر له گیان و گیانبه‌خشی به‌نده‌ی بێ گیان! سوێندت ده‌ده‌م به زاتی پاكت، به دهسهلاَتت، به میهر و مهحهببهتت، به لوتف و كه‌ره‌مت، ئه‌م تكا و نزا و پاڕانه‌وانه‌م قبوڵ بكه و هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی كه دڵم بۆیان هه‌ڵده‌قرچێ و چاوم بۆیان ده‌بێته هه‌وری به‌هاری و ده‌ستم بۆیان به‌رز ده‌بێته‌وه و زمانم نزاگۆیانه بۆیان دێته‌گۆ، وه‌ره به هانایانه‌وه و نیازه‌كانیان به‌راورده بكه و ئاوڕی ڕه‌حمه‌تی خۆتیان لێ بده‌ره‌وه، تكا ده‌كه‌م دهسهلاَت و میهر و سۆزی خوایانه‌ی خۆتیان زیاتر نیشان بده، نیشانیان بده كه به‌شێكی كه‌م له به‌راورده بوونی نیازه‌كان په‌یوه‌ستن به ئه‌سباب و هۆكاره‌وه، هه‌مووی هه‌ر په‌یوه‌سته به لوتف و كه‌ره‌می تۆوه، ئهسبابهكانیش هه‌ر خۆت نیشانیان ده‌ده‌یت و بۆیان فه‌راهه‌م ده‌كه‌یت. خوایه‌گیان! ئه‌ی ئه‌و زاته‌ی كه به‌نده‌كانت بێ هیوا ناكه‌یت و هه‌میشه به سۆز و به‌زه‌یی خۆت به‌سه‌ریان ده‌كه‌یته‌وه! دواجار و له كۆتاییدا نزا و تكای كۆتاییم دێنمه دیوانت و منیش (له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌نده‌یه‌ت كه له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كی شاعیرانه و به هه‌ستێكی عابیدانه و لهبهربهدهم حهشاماتێكدا ده‌پاڕایه‌وه) به‌م كزۆڵییهی خۆمه‌وه ـ وه‌ك دۆستێكی هه‌موو ئه‌و ئازیزانه‌ی كه به نه‌خۆشی و ناساغی ئازیزه‌كانیان تاقییان ده‌كه‌یته‌وه ـ تكای به‌نده‌گی و ئاتاجی و گوناهباری و كهمتهرخهمییهكانم ده‌هێنمه دیوانت و ئاتاجانه لێت ده‌پاڕێمه‌وه و ده‌ڵێم: (ئیلاهی! من له‌وه كه‌مترم بمخه‌یته به‌ر سنگی دۆزهختهوه.*) تۆ زۆر له‌وه به‌سۆزتر و میهره‌بانتری كه ئه‌م به‌نده‌یه‌ت بخه‌یته به‌ر سنگی قه‌هر و زویری و دۆزه‌خی تاودراوتهوه، تكا ده‌كه‌م به كه‌ره‌م و لوتف و میهری بێ چوونتهوه، بمخه‌ره به‌ر ڕه‌زامه‌ندی و مهحهببهتت و ناو دڵی (جه‌ننه‌ت)ی خلودی و نهمرییتهوه، له‌وه‌ش زیاتر به مه‌حه‌ببه‌ت و عیشقی بێ چوونت، نه‌ك له كه‌ناری به‌هه‌شتدا، به‌ڵكو له (فیرده‌وس) و (عیللیین) و له په‌نا ماڵی (پێغه‌مبه‌ران و شه‌هیدان و ڕاستگۆیان و پیاوچاكان)دا نیشته‌جێم بكه و ـ نه‌ك كه‌پر و كه‌ژاوه‌یه‌ك ـ به‌ڵكو كۆشكێكم پێ ببه‌خشه، كۆشكێك كه له نێو باخه گه‌وره‌كانی (جَنَّاتُ عَدْنٍ)دا بێت، به شێوه‌یه‌كیش كه (تَجْڕی مِنْ تَحْتِهَا اڵنْهَارُ) و خاك و خۆڵی زه‌وییه‌كه‌شی وه‌ك كۆشكه‌كه‌ی حه‌زره‌تی (سوله‌یمان)ی خۆشه‌ویستت (صَرْحٌ مُمَرَّدٌ مِنْ قَوَاڕیر) بێت، ئه‌ڵبه‌ته خوایه‌گیان هه‌موو ئه‌مانه‌ش نه‌ك به ته‌نیا، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌موو دۆست و خۆشه‌ویست و ئازیزه‌كانم و به‌نده خۆشه‌ویست و خواناسهكانت، به تایبه‌ت هه‌ژار و ده‌رده‌دار و به ئازار و بێ نه‌واو دڵدارهكانت، ئه‌وانه‌ی كه ڕۆژێك نییه بیر و هۆشم له لایان نه‌بێت و ساتێكی خه‌ڵوه‌ت و ته‌نیاییم نییه خه‌می ئه‌وان دڵم نه‌سوتێنێ و خۆشی و شادی و ئاسوده‌ییم لێ نه‌تۆرێنێ، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و خه‌م و پهرێشانییهشم بۆ ئه‌و ئازیزانه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین نیعمه‌ت و خهلاَتهكان ده‌زانم كه تۆی به‌خشنده كهریمانه پێت به‌خشیووم.
پاڕانه‌وه
عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو (ڕه‌زای خوای لێبێت) عَنِ النَّبِیِّ (صلی الله علیه وسلم) أَنَّهُ ذَكَرَ الصَّلاَةَ یَوْماً فَقَالَ : ((مَنْ حَافَظَ عَلَیْهَا كَانَتْ لَهُ نُوراً وَبُرْهَاناً وَنَجَاةً یَوْمَ الْقِیَامَةِ ، وَمَنْ لَمْ یُحَافِظْ عَلَیْهَا لَمْ یَكُنْ لَهُ نُورٌ وَلاَ بُرْهَانٌ وَلاَ نَجَاةٌ ، وَكَانَ یَوْمَ الْقِیَامَةِ مَعَ قَارُونَ وَفِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَأُبَیِّ بْنِ خَلَفٍ)) [مُسنَد الإمام أحمد رقم : (6733)]. واتە : ڕۆژێكیان پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) باسی نوێژی كرد و فەرمووی : هەركەسێك پارێزگاری بكات لەسەری ئەوا نوێژكردنەكەی دەبێتە مایەی ڕووناكی و بەڵگە و ڕزگاربوونی لە ڕۆژی قیامەتدا ، وە هەركەسێكیش پارێزگاری نەكات لەسەری ئەوا ڕووناكی و بەڵگە و ڕزگاربوونی نییە ، وە لە ڕۆژی قیامەتدا لەگەڵ (قَارُون وَفِرْعَوْن وَهَامَان وَأُبَیِّ بْنِ خَلَف) دا حەشر دەكرێت . (ابن القیم) فەرموویەتی : (وفیه نكتة بدیعة وهو أن تارك المحافظة على الصلاة إما أن یشغله ماله أو ملكه أو ریاسته أو تجارته ، فمن شغله عنها ماله فهو مع قارون ، ومن شغله عنها ملكه فهو مع فرعون ، ومن شغله عنها ریاسة ووزارة فهو مع هامان ، ومن شغله عنها تجارته فهو مع أبی بن خلف) [الصلاة وحكم تاركها ص : (63 ـ 64)] . واتە : ئەم فەرموودەیە وانەیەكی كەم وێنەی تێدایە ئەویش ئەوەیە : ئەو كەسەی كە وازدێنێت لە پارێزگاری كردن لەسەر نوێژ یان ئەوەیە پارە و ماڵەكەی سەرقاڵی دەكات بۆ ئەوەی نوێژ نەكات یان موڵك یان دەسەڵات یان كەسابەت و بازارگانی ، جا هەركەسێك پارە و ماڵەكەی سەرقاڵی بكات بۆ نەكردنی نوێژ ئەوا لەگەڵ (قارون)دا حەشر دەكرێت ، وە هەركەسێك موڵكەكەی سەرقاڵی بكات بۆ نەكردنی نوێژ ئەوا لەگەڵ (فرعون)دا حەشر دەكرێت ، وە هەركەسێك دەسەڵات و وزارەتەكەی سەرقاڵی بكات بۆ نەكردنی نوێژ ئەوا لەگەڵ (هامان)دا حەشر دەكرێت ، وە هەركەسێك كەسابەت و تیجارەتەكەی سەرقاڵی بكات بۆ نەكردنی نوێژ ئەوا لەگەڵ (أبی بن خلف)دا حەشر دەكرێت .وە خوای گەورە فەرموویەتی : ( فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ یَلْقَوْنَ غَیًّا إِلَّا مَنْ تَابَ وَآَمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَأُولَئِكَ یَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ وَلَا یُظْلَمُونَ شَیْئًا ) [مریم 59/60] . واتە : لە پاش پێغەمبەران و شوێنكەوتوە ڕاستەقینەكانیان كەسانێك هاتن بەرەو دوا ڕۆیشتن و خۆیان دواخست لە ڕێبازی ئەوان بەوەی كەوا نوێژیان فەوتاند و نەیان دەكرد و شوێنی ئارەزووەكانیان كەوتن ئەوانە لەداهاتوودا تووشی زەرەر و سزای سەخت دەبنەوە ئیللا ئەوانەیان نەبێت كە تەوبە دەكەن و ئیمان و باوەڕ دێنن و كردەوەی چاكە دەكەن ئا ئەمانە دەچنە نێو بەهەشتەوە و هیچ ستەمیان لـێناكرێت .كەواتە خوێنەری بەڕێز هەندێك بیربكەرەوە لەوەی كە ئێمەی ئادەمیزاد بۆچی دروست كراوین ؟ هەندێك بیربكەرەوە لە مردن , هەندێك بیربكەرەوە لە سەرئەنجامی تاوان كردن , هەندێك بیربكەرەوە لەو ڕۆژەی كە خۆت بە تاق و تەنها لە گۆڕدای نە دایك نە باوك نە برا نە خوشك نە پارە نە قەسر و سەیارە نە شەهادەی بەرز , هیچ بە هاناتەوە نایەت جگە لە كردەوە چاكەكانت نەبێت كە لە دونیادا ئەنجامت دابوون . دوبارە داوات لێدەكەمەوە تا دەرگای تەوبەت لێدانەخراوە تا كارلەكار نەترازاوە تا زمانت توانای پاڕانەوەی هەیە لە خوای گەورە تا چاوەكانت توانای بینینیان هەیە بۆ خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بگەڕێرەوە و تەوبە بكە با لە دواڕۆژدا نەبیت بە ئەهلی دۆزەخ , مەڵێ تاوانم زۆرە و ناتوانم تەوبە بكەم ئەی نازانی تەوبە بۆ ئەو كەسانەیە كە تاوانیان كردووە و گوێڕایەڵی خوای گەورەیان نەكردووە ئیتر بە نوێژ نەكردن بێت یان بە نەكردنی باڵاپۆشی بێت بۆ خوشكان یان بە هەر تاوانێكی تر ... هتد ، ئەی نازانی ئەو تەوبەكردنەت دەبێتە هۆی ئەوەی كە خوای گەورە لە هەموو تاوانەكانت ببورێت ؟ وەك لە قورئانی پیرۆزدا ئاگادارمان دەكاتەوە و دەفەرموێت : ( قُلْ یَا عِبَادِیَ الَّذِینَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ یَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِیعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِیمُ ) [الزمر 53] واتە : بڵێ ئەی بەندەكانم ئەی ئەوانەی كە ڕۆچوون و زیادەڕەویتان كردووە لە تاوان كردن بێئومید مەبن لە ڕەحمەت و میهرەبانی خوا چونكە بەڕاستی خوا لە هەموو تاوانەكان خۆشدەبێت ، بەڕاستی خوا لێبووردە و بە بەزەییە .بەڕاستی بایەخدان بە نوێژ و پارێزگاری كردن لەسەری ئەوەندە گرنگە تەنانەت وەصێت و دواین ئامۆژگاری پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بۆ ئەوممەتەكەی بریتی بووە لە نوێژ :عَنْ عَلِیٍّ (ڕه‌زای خوای لێبێت) قَالَ : كَانَ آخِرُ كَلاَمِ رَسُولِ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) : ((الصَّلاَةَ الصَّلاَةَ ...)) [صحیح سنن أبی داود رقم : (5156)] واتە : دوا وتەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) بریتی بوو لە : ئاگاتان لە نوێژەكانتان بێت ئاگاتان لە نوێژەكانتان بێت .وە كۆتا وتەی منیش ئەوەیە داواكارم لە و خوایەی كە منی هیدایەت داوە بۆ سەر ڕێگای ڕاست, هەمووان هیدایەت بدات پێش ئەوەی ئەو ڕۆژە بێت كە پەشیمانی سوودی نییە, وە زۆر سوپاسی خوێنەری بەڕێز دەكەم كە چەن چركەیەك لە تەمەنی بە خوێندنەوەی ئەم نووسراوە بەخشی ، هیوادارم توانیبێتم لەو چەن چركەیەدا هەندێك سوودم پێ گەیاندبێت, بە هیوای نوێژێك كە ڕەزامەندی خوای گەورەی لەسەر بێ بۆ هەموو لایەك . ئامین
نوێژ نه‌كه‌ر ڵه‌گه‌ڵ كێ حهشردهكرێ
شه‌وی قه‌در؛ به‌و شێوه‌ی که پێغه‌مبه‌ر-صلى الله علیه وسلم- بۆی وسفكردووین.. فه‌زڵی، دۆزینه‌وه‌ی، نیشانه‌کانی!! الحمد لله وحدة، و الصلاة والسلام على من لا نبی بعده.... و بعد: سه‌ره‌تا وه‌ک بیرخستنه‌وه‌یه‌ک؛ موسڵمانانی به‌رێزو سه‌نگین وه‌ک ئه‌زانین ئەم شەوە فەزڵی گەورەیە، چونكە شەوی هاتنە خوارەوەی قورئانی پیرۆزە، ئەو قورئانەی که رووناکی گیانمان ڕێگەی سەربەرزی و سەرفەرازییه بۆمان ، له‌خۆمان پرسیوه چه‌ند شه‌رمه‌زارین به‌رامبه‌ر به‌خودای په‌روه‌ردگار که‌خوداى پەروەردگار چەند بەسۆز و بەبەزەیییە بەرامبەر بە بەندەكانى پاداشتى زیاتر لەهەشتاوسێ ساڵ لەیەك شەو پەرستن، توخوا باشە ئێمە شەرم ناكەین له‌تاوان و لەكردەوە خراپه‌کانمان که ئه‌یکه‌ین ؟ به‌ڕاستی شەرمەزارییە بۆمان ئای که‌چه‌ند بێوهفاو سپڵه‌و دڵڕه‌قین، باشه كە كاتێك میوانێكمان دێت، بۆ تا نیوەشەو له‌گه‌ڵی دائه‌نیشین و ناخەوین غەیبەتى ئەم و ئەو دەكەین، باشه بۆ له‌کاتێک خه‌ریکی فه‌یسبووک وچات و تهلهفۆنکاری تا به‌یانی ناخه‌وی؟! باشه بۆچی بۆ موسهلسهلاتی دۆبلاژکراو و سه‌ته‌لایت تابه‌یانی ئه‌توانی دانیشی؟! بێ ئه‌وه‌ی هیچمان ده‌ست که‌وێت ده‌ی فه‌رموو چیمان ده‌ستکه‌وت؟! لەكاتێكدا لە شەوى قەدردا هەزاران فریشتە میوانمانه كەچى بێ گوێدانە ئەم میوانە بەڕێزانە فه‌رامۆشیان ئه‌که‌ین خەوتن هەڵئەبژێرین به‌راستی شه‌رمه‌زاریییه!! ده‌سا که ئێستا ئه‌زانیت وا ئه‌م میوانه به‌رزو به‌رێزه ئه‌بێته میوانمان، ئه‌ته‌وێت گوێرایەڵی خودای پەروەردگاربیت په‌یمان تازه‌که‌یته‌وه.. ئه‌ته‌وێت ئەم شەوە زیندوو بكه‌یته‌وه بەباوەڕەوە بۆ بەدەست هێنانی پاداشتی گەورەی خودای پەروەردگار!!! دڵنیامه ئێستا ئه‌ڵێی به‌ڵێ به شانازیه‌وه. ئێستادڵنیام ئه‌ڵێی چی مرۆڤێکی ژیر‌و هۆشمهندو خاوهنفههم قازانچی خۆی ناوێت!! که‌وابوو فه‌رموو با لەشهوی قه‌دردا پاداشتى هەزار مانگت دەست كەوێ، ئه‌ته‌وێ فه‌زڵی ئه‌مشه‌وه بزانی؟! ئه‌ته‌وێ بزانی ئه‌م شه‌وه چۆن ئه‌دۆزیته‌وه ؟! ئه‌ته‌وێ نیشانه‌کانی ئه‌م شه‌وه بزانی؟! ئه‌ته‌وێت پاداشتى زیاتر لە هەشتا و سێ ساڵ پەرستنت ده‌ستکه‌وێت له‌م شەودا ؟! دڵنیام ئه‌ڵێی به‌ڵێ ده‌سا فه‌رموو با پێکه‌وه بچینه خزمه‌ت قورئانی پیرۆز‌و فه‌رمووده جوان و شیرینه کانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله علیه وسلم) كە لێی وە دەیگێڕنەوە و دەربارەی ئەم شه‌وه. یه‌که‌م فه‌زڵی ئه‌م شه‌وه : خوداى پەروەردگار سورەتێكى لە فەزڵى ئەم شەوە ناردۆتە خوارەوە كە تا قیامەت ئەخوێنرێتەوە ،خودای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێ (إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِی لَیْلَةِ الْقَدْرِ وَ مَا أَدْرَاكَ مَا لَیْلَةُ الْقَدْرِ لَیلَةُ القَدْرِ خَیْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ تَنَزَّلُ الْمَلائِكَةُ وَالرُّوحُ فِیهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ كُلِّ أَمْرٍ سَلامٌ هِیَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْرِ) (القدر: 1 ـ 5) واته؛ ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان دابه‌زاندۆته خواره‌وه له شه‌وێکی به‌فه‌ڕو ڕێزداردا. جا تۆ چوزانی شه‌وی به‌فه‌ڕ کامه‌یه‌و چ خێر‌و به‌ره‌که‌تێکه. شه‌وی قه‌دری به‌ڕێز له هه‌زار مانگ ڕێزدارو خێردارتره (واته پاداشتی عیبادهت و خواپه‌رستی ئه‌و شه‌وه بێسنووره). له‌و شه‌وه‌دا فریشته‌کان که جوبره‌ئیلیشیان له‌گه‌ڵدایه، داده‌به‌زن له‌سه‌ر ڕووخسه‌ت و مۆڵه‌تی په‌روه‌ردگاریان، به‌جۆره‌ها فرمان و کار (به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ردانی خوداپه‌رستان، بۆ سه‌ردانی مزگه‌وته‌کان، بۆ گوێگرتن له قورئان. ئه‌و شه‌وه ئاسووده‌یی و ئاشتی و هێمنی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانییه، هه‌تا کاتی به‌ره‌به‌یان. وه هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ: (إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِی لَیْلَةٍ مُبَارَكَةٍ ۚ إِنَّا كُنَّا مُنْذِرِینَ فِیهَا یُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِیمٍ) (الدخان :3) سوێند به‌م قورئانه ڕوون و ئاشکرایه . به‌ڕاستی ئێمه له شه‌وێکی به فه‌ڕو پیرۆزدا (که شه‌وی قه‌دره) دامانبه‌زاندووه‌ته خواره‌وه، بێگومان ئێمه هه‌میشه بێدارکه‌ره‌ره‌ی به‌نده‌کانمانین. له‌و شه‌وه‌دا هه‌موو کاروکرده‌وه و به‌رنامه‌یه‌کی پڕ له حیکمه‌ت و دانایی له یه‌ك جیا ده‌کرێته‌وه، وه‌هه‌روه‌ها پێغەمبەرى خودا (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتى: (أتاكم شهر رمضان شهر مبارك... وفیه لیلة هی خیر من ألف شهر من حرم خیرها فقد حرم) (صحیح الجامع الصغیر) واتە: ئەوا مانگى ڕەمەزانتان بەسەردا داهات، كە مانگێكى پیرۆز و بە بەرەكەتە.. وە شەوێكى تێدایە خێر وچاكەى لە هەزار مانگ چاكترە، ئەو كەسەى لە خێر وچاكەكەى بێبەش بێت ئەوا بێبەش بووه، پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتی: (مَنْ قَامَ لَیْلَةَ القَدْڕ إیمَانَاً وَاحْتِسَابَاً غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنبِهِ) (متفق علیه) واتە: هەر كەسێ شەوی قەدر زیندو بكاتەوە و باوەڕی پێ هەبێ و چاوەڕێی پاداشتی خوا بێ، خوا لە تاوانەكانی پێشووی خۆش دەبێ. پاکی و بێگه‌ردی بۆخودای په‌وره‌ردگار له‌پاداشتی یه‌ک شه‌ودا له‌هه‌ڵه‌و تاوانه‌کانمان خۆش ئه‌بێت. دووه‌م؛ ئه‌م شه‌وه چۆن بدۆزینه‌وه؛ ئەوەمان پێ گەیشتووە لە پێغەمبەری خوداوە(صلى الله علیه وسلم) كە ئەو شەوە شەوی بیستویەك، و شەوی بیستوسێ، و شەوی بیستوپێنج، و شەوی بیستوحەوت، و شەوی بیست‌ونۆ، وە شەوی كۆتایی مانگی ڕەمەزانه. لە سوننەتەوە كە زانینی ئەو شەوە هەڵگیراوە، چونكە خەڵكی دوو بەرەكییان كرد لە سەر ئەو شەوە و بە هۆیەوە هەڵگیرا، لە (عبادة بن الصامت) (ره‌زای خودای لێبێت) دەگێڕنەوە فەرموویەتی: پێغەمبەری خودا(صلى الله علیه وسلم) لە شەوی قەدردا دەرچوو دوو پیاو لە موسوڵمانان دوو بەرەكییان دەكرد لە سەر شەوی قەدر، فەرمووی: (إِنّی خَرَجْتُ لأُخْبِرَكُم بِلَیْلَةِ القَدْڕ فَتَلاحَى فُلانٌ وَفُلان فَرُفِعَتْ، وَعَسَى أَنْ یَكُونَ خَیْرَاً لَكُمْ، فَالْتَمِسُوهَا فِی التَّاسِعَةِ وَالسَّابِعَةِ وَالخَامِسَةِ (وفی روایةٍ: فی السَّبْعِ وَالتّسْعِ وَالخَمْسِ) اخرجه البخاری واتە: من هاتم بۆ ئەوەی هەواڵی ئەو شەوەتان پێ بدەم، بەڵام لە بەر ئەوەی فڵان و فڵان دووبەرەكییان كرد، هەڵگیرا، هیوام وایە ئەو كارە خێر بێ بۆتان، جا بە دوایدا بگەڕێن لە نۆیەم، و حەوتەم، و پێنجەم (وە لە ریوایەتێكی تردا: لە حەوت، و نۆ، و پێنج دا). ئیمامی (الشافعی) فەرموویەتی: (ئەمە لە لای من وەكو ئەوەیە ـ خودا‌ش زاناترە ـ كە پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) وەڵامی دەدایەوە بەو پێیەی كە پرسیاری لێ دەكرا لە سەر ئەو شەوە، پێیان دەفەرموو: ئایا بە دوایدا بگەرێین لە شەوی ئەوەدا، دەیفەرموو: بەدوایدا بگەرێن لە شەوی ئەوەدا) وتەی هەڵبژاردەش ئەوەیە كە له (10) دەشەوە تاكەكانی كۆتایی ڕەمەزاندا بێ، بەڵگەش لە سەر ئەمە فەرموودەی (عائشە) یە (ڕەزای خوای لێبێت) كە فەرموویەتی(كَانَ رَسُولُ اللهِ صلى الله علیه وسلم- یُجَاوِرُ فی العَشْڕ الأَوَاخِڕ مِنْ رَمَضَان وَیَقُولُ: تَحَرَّوا (وفی روایةٍ: الْتَمِسُوا) لَیْلَةَ القَدْڕ فی (الوتڕ مِن) العَشْڕ الأَوَاخر مِنْ رَمَضَان) واتە: پێغەمبەری خودا (صلى الله علیه وسلم) لە دەڕۆژی كۆتایی ڕەمەزاندا لە مزگەوت دەمایەوە بۆ خودا پەرستی (الإعتكاف)، و دەیفەرموو: لە تاكەكان لە دەشەوی كۆتایی ڕەمەزاندا بگەرێن بەدوای شەوی قەدردا. هەروەها لە (عائشە)وە دەگێڕنەوە (ره‌زای خودای لێبێت) فەرموویەتی: (كَانَ رَسُولُ اللهِ صلى الله علیه وسلم یَجْتَهِدُ فی العَشْڕ الأَوَاخر مَا لا یَجْتَهِدُ فی غَیْرهَا) اخرجه مسلم واتە: پێغەمبەری خودا (صلى الله علیه وسلم) لە دە ڕۆژی كۆتایدا زیاتر هەوڵی خواپەرستی دەدا بە شێوەیەك ئەو هەوڵەی لە ڕۆژانی تردا نەدەدا(عائشە)وە ( ڕەزای خوای لێبێت )دەگێڕنەوە، فەرموویەتی: ("كَانَ النبی إذَا دَخَلَ العَشْرُ شَدَّ مِئْزَرَه ،وأَحْیى لَیْلُهُ، وَأَیْقَظَ أَهْلَهُ) اخرجه البخاری واتە: پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) ئەگەر دە شەوی كۆتای بهابتایە پشتی لێ دەبەست (واتە: دوور ئەكەوتەوە لە جووت بوون لە گەڵ خێزانەكانیدا) و شەوەكانی زیندو دەكردەوە خێزانەكانیشی بە خەبەر دەهێنا. لە فەرموودیە کی تر كە لە (ابن عمر) ەوە دەیگێڕنەوە كە فەرموویەتی: پێغەمبەری خودا (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتی: (التَمِسُوهَا فی العَّشْڕ الأوَاخر، فإِنْ ضَعُفَ أَحَدُكُم أَوْ عَجَزَ فَلا یغْلبَنَّ عَلَى السَّبْعِ البَوَاقی) واتە: بەدوایدا بگەرێن لە دەشەوی كۆتاییدا، ئەگەر یەكێكان لاوازبوو یان توانای نەبوو، با لە دەستی نەڕوات لەو حەوتەی كە ماون. له ژێر رۆشنای ئه‌م فه‌رموودانه بۆمان روون ئه‌بێته‌وه لە تاکه‌کانی دەی كۆتایی، شەوی بیستویەك، و بیستوسێ، و بیستوپێنج، و بیستوحەوت، و بیست‌ونۆ، وە ئەگەر لاواز بوو یان توانای نەبوو ئەوا با لە تاكەكانی ئەو حەوتەی كە ماوە بە دوایدا بگەرێت: (شەوی بیستوپێنج، و بیستوحەوت، و بیست‌ونۆ)، خودا‌ش زاناترە. سێیه‌م؛ نیشانه‌کانی چۆنن؛ پێغەمبەری خودا (صلى الله علیه وسلم) بۆی وه‌سف کردووین لە (أبو هریرة) وە( ره‌زای خودای لیبێت ) دەگێڕنەوە فەموویەتی: باسی شەوی قەدرمان دەكرد لە لای پێغەمبەری خودا(صلى الله علیه وسلم) فەرمووی(أَیُّكُم یَذْكُرُ حِیْنَ طَلَعَ الْقَمَرُ، وَهُوَ مِثْلُ شِقّ جَفْنَةٍ) اخرجه مسلم واتە: كامەتان لە یادێتی كاتێ مانگ دەركەوت وەكو نیوەی قاپێك بوو-(القاضی عیاض) دەفەرمووێ: (لەم فەرموودەیەدا ئاماژەكراوە بۆ ئەوەی كە لە كۆتای مانگدا ئاوا دەبێت، چونكە مانگ بەو شێوەیە نابێت لە كاتی دەركەوتنیدا جگە لە كۆتای مانگ نەبێت) وە لە (ابن عباس)ەوە ـ ڕەزای خودا لە خۆی و باوكی بێت ـ دەگێڕنەوە فەرموویەتی: پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی(لَیْلَةُ الْقَدْڕ سَمْحَةٌ، طَلِقَةٌ، لا حَارَّة، وَلا بَاڕدَة، تُصْبِحُ الشَّمْسُ صَبِیْحَتَهَا ضَعِیْفَةً حَمْرَاء)اخرجه مسلم واتە: شەوی قەدر شەوێكی بێدەنگ و ڕوونە، نە گەرمە و نەسارد، خۆری بەیانیەكەی لاواز و سور دەبێ.وه‌هه‌روه‌ها لە (أُبَیّ بن كعب) (ره‌زای خودای لێبێت) دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی(صَبِیحَةُ لَیْلَةِ القَدْڕ تَطْلُعُ الشَّمسُ لا شُعَاعَ لَهَا، كَأَنَّهَا طَسْتٌ حَتَى تَرْتَفِعَ) اخرجه مسلم واتە: بەرەبەیانی شەوی قەدر خۆر هەڵدێت و تیشكی نییە، هەروەكو تەشتێك تا ئەو كاتەی بەرز دەبێتەوە، ئه‌مجا موسڵمانانی به‌رێزو سه‌نگین ئێستا زانیمان فه‌زڵی ئه‌م شه‌وه پیرۆزه، ده‌ی با به‌ئیخلاسه‌وه بۆخودای گه‌وره ئه‌م شه‌وه پڕ خێر‌و به‌ره‌که‌ته زیندووبکه‌یه‌نه‌وه به زیکرو یادی خودای په‌روه‌ردگار، خاکمان به‌سه‌ر له‌و خودایه گه‌وره کێ زیاتر به‌هاناو هاوارمان دێت، ئەى ئەو كەسەى منداڵت نابێ و پەنا ئەبەیتە بەر شێخ و ساحیر ونوشته؟! ئەى ئەو كەسەى نەخۆشیت و خۆت له‌خۆڵ و په‌ڕۆی سەرقەبران ئه‌گه‌وزێنی؟! ئەى ئەو كەسەى هەژار و دەستكورتیت و داواى ڕۆزى لە قه‌بر ئەكەى؟! ئەى ئەو كەسەى سه‌رت لێشێواوه وه‌ره بگه‌ڕێوه بۆ لای خودایه‌ك که په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه که خاوه‌نی زه‌ویی و ئاسمانه‌کانه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی تۆ داوایان لێ ئه‌که‌ی دروستکراوی ئه‌ون و بێده‌سه‌لاتن له‌ئاستی ئه‌و خودایه پاك و میهره‌بانه وه‌ره له‌م شه‌وه داوای لێبکه بۆئه‌وه‌ی هه‌موو کێشه‌کانت چاره‌سه‌ر بێت ته‌نها له‌و خودایه چاوه‌روانی خێر‌و ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یی به، پاکی وبێگه‌ردی بۆ ئه‌وخودایه، بێنه پێش چاوی خۆت هاوه‌ڵه به‌رێزه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه وسلم) که مژدەى بەهەشتیان پێدرا بوو ئه‌مجا دەگریان و بەگریانەوە شەوى قەدریان زیندوو ئەكردەوە، ئێمەش هێشتا نازانین ئەنجاممان بۆ كوێ‌یە كەچى یانزەمانگ و بیستشەو بۆ خۆمان ئەخەوین ئه‌خۆینه‌وه كەچى ناتوانین تەنها دهشەو لە پێناو لێخۆشبوونى پەروەردگار، که‌بۆ قه‌برو قیامه‌تی خۆمانه، بۆیە موسڵمانى بەڕێزوسه‌نگین خوشک و برا عه‌زیزه‌کانم تەنها له‌به‌ر خودا ئاگادارتان ئه‌که‌مه‌وه له‌به‌ر ئەوەى خۆشتانم ئه‌وێت، به‌ر له‌وه‌ی مردن یەخەمان بگرێت با هه‌وڵ بده‌ین چاکه پێش خه‌ین عه‌زیزانم، بە تەنها دهشەو پەرستن گۆڕى تاریكت ڕووناك بكەرەوە بترسه له مردن و قه‌بری ته‌نگ و تاریك بێنه یادی خۆت ئه‌م ڕۆژه سه‌خته که خوداى پەروەردگار لەبارەیەوە ئەفەرموێ: (یَوْمَ لا یَنْفَعُ مَالٌ وَلا بَنُونَ إِلاَّ مَنْ أَتَى اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِیمٍ ) (الشعرا‌ء: 88 ـ 89)، واتە: ئه‌و ڕۆژه‌ی نه ماڵ سوود ده‌به‌خشێت و (فریای ئاده‌میزاد ده‌که‌وێت) نه منداڵ و نه‌وه. مه‌گه‌ر که‌سێک به دڵ و ده‌روونی پاک و بێگه‌ردو پڕ له ئیمان، به خزمه‌ت په‌روه‌ردگار گه‌یشتبێت، باچاکه پێش خه‌ین بۆ ئه‌م رۆژه به‌نده‌ی چاکبن، خودای گه‌وره له‌خێرو پاداشتی ئه‌م شه‌وه بێبه‌شمان نه‌کات یاخودا به‌نسیبی هه‌موولایه‌کمان بێت تو خودا به‌نده‌ی برابچوکی داماو هه‌ژاری خۆتان له دوعای خێر بێبه‌ش مه‌که‌ن له‌م شه‌وه پیرۆزه‌دا
شه‌وی قه‌در
چۆنیه‌تى عومڕهكردن هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌پێى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم) سه‌ره‌تا ئه‌م كارانه ئه‌نجامبده: 1- سه‌ره‌تا كه له ماڵ ده‌رچووى ئه‌م زیكره ده‌خوێنیت { بِسْم اللَّهِ توكَّلْتُ عَڵى اللَّهِ، ولا حوْڵ ولا قُوهَ إلاَّ بِاللَّهِ } 2- وه ئه‌م زیكره ده‌خوێنیت له كاتى ماڵ ئاوى كردن له كه‌س و كارت{ استودعكم الله الذی لاتضـیع ودائـعـه} 3- وه ئه‌م زیكره ده‌خوێنیت دواى سه‌ركه‌وتن بۆناو سه‌یاره و ته‌یاره{ بسم الله الحمد لله، سُبْحانَ الَّذِی سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِینَ * وَإِنَّا إِلَى رَبِّنَا لَمُنقَلِبُونَ ، الحمد لله، الحمد لله، الحمد لله، الله اكبر، الله اكبر، الله اكبر، سبحانك اللهم إنی ظلمت نفسی فاغفر لی،إنه لا یغفر الذنوب إلا أنت"} 4- پاشان ئه‌م زیكره ده‌خوێنیت بۆ سهفركردن: { الله اكبر, الله اكبر, الله اكبر سُبْحَانَ الّذِی سَخّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنّا لَهُ مُقْرِنِینَ* وَإِنّا إِلَىَ رَبّنَا لَمُنْقَلِبُونَ. اللّهُمّ إِنّا نَسْأَلُكَ فِی سَفَرِنَا هَذَا الْبِرّ وَالتّقْوَىَ. وَمِنَ الْعَمَلِ مَا تَرْضَىَ. اللّهُمّ هَوّنْ عَلَیْنَا سَفَرَنَا هَذَا. وَاطْوِ عَنّا بُعْدَهُ. اللّهُمّ أَنْتَ الصّاحِبُ فِی السّفَرِ. وَالْخَلِیفَةُ فِی الأَهْلِ. اللّهُمّ إِنّی أَعُوذُ بِكَ مِنْ وَعْثَاءِ السّفَرِ، وَكَآبَةِ الْمَنْظَرِ، وَسُوءِ الْمُنْقَلَبِ، فِی الْمَالِ وَالأَهْلِ". } وه ئه‌گه‌ر گه‌رایه‌وه له سه‌فه‌ر ده‌یڵێته‌وه‌و ئه‌مه‌ى بۆ زیاد ده‌كات{ آیبون، تائبون، عابدون، لربنا حامدون . كاره‌كانى كاتى ئیحڕام كردن: ئه‌گه‌ر گه‌یشتیه (ذوالحلیفة) ئه‌وا ئه‌م كارانه‌ى خواره‌وه ئه‌نجام بده،به‌ڵام ئه‌وانه‌ى به ته‌یاره‌وه سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن ده‌بێت هه‌ر له فڕۆكه‌خانه‌وه ئه‌و كارانه ئه‌نجام بده‌ن . 1- سوننه‌ته پێش ئیحڕام كردن خۆت بشۆیت 2- سوننه‌ته بۆپیاوان بۆنى خۆش له لاشه‌یان بده‌ن،وه بۆ ئافره‌تان كرێم و ڕۆنى به‌سوود له لاشه‌یان بده‌ن وه‌نابێت جلى له‌به‌ر كرا‌و بۆ ئیحڕام كردن بۆنى لێبدرێت . 3- دواى ئه‌وه‌ى جلى ئیحڕام له‌به‌رده‌كه‌یت،بۆپیاوان دوو پارچه‌ى سپى به‌یه‌كه‌میان ده‌وترێت (رداء)كه ده‌درێت به‌سه‌ر هه‌ردوو شان و سك و پشتدا تا ناوك،وه ئه‌وه‌ى دووه‌میان پێى ده‌وترێت (ئیزار)كه له ناوكه‌وه تا ئه‌ژنۆى پێ داده‌پۆشێت،به‌ڵام ئافره‌ت جلێكى داپۆشراو له‌به‌ر ده‌كه‌ن كه هه‌موو لاشه‌یان داده‌پۆشێت جگه له هه‌ردوو قاپ و رومه‌تیان نه‌بێت . 4-وه سوننه‌ت وایه له (ذوالحلیفة) دوو ڕكعات نوێژ بكه‌یت چونكه شوێنێكى پیرۆزه . 5- ئیحڕام كردن:وه له دواى ئه‌مانه‌وه ڕوو له‌قیبله ده‌كه‌یت و به‌پێوه ده‌ڵێت{ لبیك اللهم عمرة }،به‌ڵام ئه‌وانه‌ى به‌ته‌یاره سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن كه نزیكى میقات بو نه‌وه ئیحڕام ده‌كه‌ن 6- ئینجا دواى ئه‌وه ده‌ڵێین:{ لبیك اللهم لبیك، لبیك لا شریك لك لبیك إن الحمد والنعمة لك والملك، لاشریك لك} وه سوننه‌ته به ده‌نگى زۆر به‌رز ئه‌مه بڵێیته‌وه 7- به‌رده‌وام ئه‌م زیكره ده‌ڵیت تاماڵهكانى مه‌ككه دێته پێش چاوت ، ئینجا واز ده‌هێنین له‌م زیكره‌و ، ئه‌م كارانه‌ى خواره‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین: پێش چوونه ناو مه‌ككه‌وه : سوننه‌ته پێش چوونه ناو مه‌ككه‌وه خۆت بشۆریت ئه‌گه‌ر بۆت كرا ، وه سونه‌ته به رۆژ بچیته ناو مه‌ككه‌وه ، وه چاكتر وایه له سه‌رووى مه‌ككه‌وه بچیته ژوره‌وه 1- به قاچى راست ده‌چیته ژوره‌وه ئینجا بڵێ { بِسْـمِ الله، وَالصَّلاةُ، وَالسَّلامُ عَلى رَسولِ الله، اللّهُـمَّ افْتَـحْ لی أَبْوابَ رَحْمَتـِك} 2- ئینجا یه‌ك سه‌ر بڕۆ لاى به‌رده ڕه‌شه‌كه (الحجر الأسود) وه ڕووى تێده‌كه‌یت و ده‌ڵێیت (بسم الله ، الله اكبر) 3- ئه‌گه‌ر بۆت كرا ده‌ست ده‌هێنیت به بهردهكهداو ، به ده‌میش ماچى ده‌كه‌یت،سوجده‌ى له‌سه‌ر ده‌به‌یت ،وه ئه‌گه‌ر بۆت نه‌كرا ماچى بكه‌یت ئه‌وه ده‌ست ده‌هێنیت به بهردهكهداو ئینجا ده‌ستت ماچ ده‌كه‌یت ،وه ئه‌گه‌ر ئه‌ویشت بۆنه‌كرا ئه‌وا به‌ده‌ستى ڕاستت له دووره‌وه ڕوو بكه به‌ره‌و به‌رده ڕه‌شه‌كه و ده‌ستت به‌رز بكه‌وه و بڵێ (الله اكبر) وه هیچى تر مه‌كه. 4- ئه‌وجا پۆشاكى سه‌ره‌وه‌ى ناوكت ده‌كه‌یته‌وه و ناوهڕاستهكهى ده‌خه‌یته ژێر باڵى ڕاستت و بۆ ئه‌وه‌ى شانى ڕاستت به‌ده‌ره‌وه بێت ،وه هه‌ردوو سه‌رى پۆشاكه‌كه ده‌ده‌یت به‌سه‌ر شانى چه‌پته‌وه 5- ئینجا له ئاستى به‌رده ڕه‌شه‌كه‌وه له‌سه‌ر خه‌ته ڕه‌شه‌كه‌وه ده‌ست ده‌كه‌یت به ته‌واف كردن به‌ده‌ورى كهعبهداو كه‌عبه ده‌خه‌یته لاى چه‌پته‌وه 6- وه كه گه‌یشتیه ڕوكنى یه‌مانى وه ده‌ست ده‌هێنى به‌سه‌ریداو به‌لام نابێت ماچى بكه‌یت،وه ئه‌گه‌ر بۆت نه‌كرا ده‌ست بهێنى به‌سه‌ریدا ئه‌وا ئازارى كه‌س مه‌ده و نابێت به ده‌ستیش ئیشاره‌تى بۆ بكه‌یت چونكه بیدعه‌یه. 7-وه سوننه‌ته له نێوان ڕوكنى یه‌مانى و به‌رده ڕه‌شه‌كه ئه‌م زیكره بخوێنیت { رَبَّنَا آتِنَا فِی الدُّنْیَا حَسَنَةً وَفِی الآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ}وه دروسته سینگ و ڕوومه‌تت به‌و لا دیواره‌دا بلكێنیت كه له‌نێوان ده‌رگاى كه‌عبه و به‌رده ڕهشهكهدا هه‌یه ،وه دوعاى خێریش زۆر بكه 8- وه سوننه‌ته له سێ ته‌وافى یه‌كه‌مدا تۆزێك به خێرایى و به‌په‌له بسوڕێیته‌وه، وه سوننه‌ته ده‌ست نوێژت هه‌بێت بۆ ته‌وافكردن ،وه له‌كاتى ته‌واف كردن هه‌ر دوعایه‌ك یان هه‌ر زیكرێك بكه‌یت ئه‌وا دروسته وه دروسته قوڕئانیش بخوێنیت،وه كه ته‌وافى حهوتهمت ته‌واو كرد ئه‌وا ماچى به‌رده‌كه مه‌كه‌و ده‌ستیشت بۆ درێژ مه‌كه چونكه بیدعه‌یه،ئینجا دواى ته‌واو بوونى ته‌وافى حه‌وته‌م شانى ڕاستت داپۆشه‌و یه‌ك سه‌ر بڕۆ بۆ لاى مه‌قام ئیبراهیم وه ئه‌م ئایه‌ته بخوێنه‌وه { وَاتَّخِذُوا مِن مَّقَامِ إِبْرَاهِیمَ مُصَلًّى }ئینجا له‌پشت مه‌قامى ئیبراهیمه‌وه دوو ڕكعات نوێژى سوننه‌ت ده‌كه‌یت، وه سوننه‌ته له ركعاتى یه‌كه‌م سوڕه‌تى { قُلْ یَا أَیُّهَا الْكَافِرُونَ ﴿١﴾ لَا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ ﴿٢﴾ وَلَا أَنتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ ﴿٣﴾ وَلَا أَنَا عَابِدٌ مَّا عَبَدتُّمْ ﴿٤﴾ وَلَا أَنتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ ﴿٥﴾ لَكُمْ دِینُكُمْ وَلِیَ دِینِ ﴿٦﴾ } بخوێنیت.وه له ركاتى دووه‌مدا سوره‌تى (قُلْ هُوَ اللَّـهُ أَحَدٌ ﴿١﴾ اللَّـهُ الصَّمَدُ ﴿٢﴾ لَمْ یَلِدْ وَلَمْ یُولَدْ ﴿٣﴾ وَلَمْ یَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ ﴿٤﴾ ) ئینجا ده‌چیته خواره‌وه بۆ لاى ئاوى زه‌م زه‌م وه لێى ده‌خۆیته‌وه‌و هه‌ندێكیش بكه به‌سه‌ر سه‌رتدا، دواى ئه‌وه بگهڕێوهوه بۆ لاى به‌رده ڕه‌شه‌كه‌و وه ئه‌گه‌ر توانیت ده‌ستى پێدا ده‌هێنیت وه ماچى ده‌كه‌یت ، وه ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌باڵغى هه‌بێت ئه‌وه ده‌چیته سه‌ر خه‌ته ڕه‌شه‌كه‌و به‌رامبه‌ر به‌رده ڕه‌شه‌كه ده‌ست به‌رز ده‌كه‌یته‌وه وهئیشاڕهتى بۆ ده‌كه‌یت و ده‌ڵێیت (بسم الله ، الله اكبر) سه‌عى نێوان سه‌فا و مه‌ڕوه: لهسهعى نێوان سه‌فا و مهڕواوه ئه‌م كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌یت: 1- ئینجا له ده‌رگاى سه‌فاوه ده‌رۆیت به‌ره‌و كێوى سه‌فا ، وه كهنزیك بوویته‌وه ئه‌م ئایته ده‌خوێنیت : (إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِن شَعَائِرِ اللَّـهِ فَمَنْ حَجَّ الْبَیْتَ أَوِ اعْتَمَرَ فَلَا جُنَاحَ عَلَیْهِ أَن یَطَّوَّفَ بِهِمَا وَمَن تَطَوَّعَ خَیْرًا فَإِنَّ اللَّـهَ شَاكِرٌ عَلِیمٌ ) ئینجا بڵێ ( نبدا بما بدا الله به ) 2- ئینجا ده‌چیته سه‌ر كێوى سه‌فا وه ڕوو له كه عبه ده‌كه‌یت و وه ده‌ڵێیت (الله أكبر ، الله أكبر ، الله أكبر) ئینجا سێ جار ئه‌م زیكره ده‌خوێنیت (ا إله إلا الله، وحده لا شریك له، له الملك وله الحمد وهو على كل شی‌ء قدیر لا إله إلا الله وحده، صدق وعده، ونصر عبده، وهزم الأحزاب وحده.)وه تێیدا هاتووه كه (چى له‌سه‌ر سه‌فا كرد ئهواشى له‌سه‌ر مه‌روا كرد) وه سوننه‌ته له‌نێوان ئه‌م زیكرانهدا دوعاى خێر بكه‌یت 3- ئینجا شۆڕ ده‌بیته‌وه له سه‌فاوه به‌ره‌و كێوى مهڕٍوا. 4- وه له‌ئاستى به‌یداخه سه‌وزه كه‌دا به‌خێرایو به‌په‌له برۆ تا ئاستى به‌یداخه سه‌وزه‌كه‌ى تر 5-ئینجا به له‌سه‌ر خۆ و به له‌رێ كردن به‌سه‌ر مه‌روادا سه‌ر كه‌وه. 6- ئینجا له‌سه‌ر كێوى مه‌روه‌دا ڕوو له كه‌عبه بكه‌و ئه‌م زیكر بخوێنه كه له‌سه‌ر كێوى سه فادا خوێندت ، وه سوننه‌ته له‌نێوان سه فاو مه‌روادا ئه‌م زیكر بڵێى (رب اغفر وارحم وتجاوز عما تعلم، وأنت الأعز الأكرم .) سه‌ر تاشین یان كورت كردنه‌وه : دواى ته‌واو بوونى سه‌عى نێوان سه‌فا و مه‌روا ، ئینجا سه‌رت بتاشه‌و یان كورتى بكه‌وه (سفر كردن باشتره له كورت كردنه‌وه (چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی اللە علیە وسلم)سێ جار دوعاى بۆئه‌م كه‌سه كردووه كه‌سه‌رى سفر ده‌كات ، به‌ڵام یه‌ك جار دوعاى بۆ ئه‌م كه‌سه كردووه كه ته‌نكى ده‌كات) پاشان ئهركانهكانى عومره ته‌واو ده‌بێت إن شا‌ء الله خواى گه‌وره عومره‌كه‌ى قبول بۆكردووین (له دوعاى خێر بێ به‌شمان مه‌كه‌ن)
چۆنیه‌تى عومره‌كردن