چیرۆكەكانى پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) و پەندو ئامۆژگارى وەرگرتن لێیان |
عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ: رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) « اشْتَرَى رَجُلٌ مِنْ رَجُلٍ عَقَارًا لَهُ فَوَجَدَ الرَّجُلُ الَّذِى اشْتَرَى الْعَقَارَ فِى عَقَاڕهِ جَرَّةً فِيهَا ذَهَبٌ فَقَالَ لَهُ الَّذِى اشْتَرَى الْعَقَارَ خُذْ ذَهَبَكَ مِنِّى إِنَّمَا اشْتَرَيْتُ مِنْكَ الأَرْضَ وَلَمْ أَبْتَعْ مِنْكَ الذَّهَبَ. فَقَالَ الَّذِى شَرَى الأَرْضَ إِنَّمَا بِعْتُكَ الأَرْضَ وَمَا فِيهَا قَالَ: فَتَحَاكَمَا إِلَى رَجُلٍ فَقَالَ الَّذِى تَحَاكَمَا إِلَيْهِ أَلَكُمَا وَلَدٌ فَقَالَ أَحَدُهُمَا لِى غُلاَمٌ وَقَالَ الآخَرُ لِى جَاڕيَةٌ. قَالَ أَنْكِحُوا الْغُلاَمَ الْجَاڕيَةَ وَأَنْفِقُوا عَلَى أَنْفُسِكُمَا مِنْهُ وَتَصَدَّقَا » أَخْرَجَهُ الْبُخَاڕيُّ (3472)، ومُسْلِمٌ (4472). هاوەڵى خۆشەویست (أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) دەفەرمووێت: پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: پیاوێك خانوویەك یان (زەوى) لەپیاوێكى تر كڕى، ئەو پیاوەى كە زەویەكەى كڕیبوو گۆزەیەك (كوپە) ئاڵتونى لە زەوییە كەدا دۆزییەوە، ئینجا ئەو پیاوەى كە زەوییەكەى كڕیبوو بە پیاوە فرۆشیارەكەى ووت: ئاڵتوونەكەت ببەوە لەلاى من، چونكە من زەویم لە تۆ كڕیوە نەك ئاڵتوون، پیاوە فرۆشیارەكەش ووتى: من زەویەكەو ئەوەى كەتێیدایە بەتۆم فرۆشتووە، پاشان هاتن بۆلاى پیاوێك بۆئەوەى كە چارەسەرێكیان بۆ بدۆزێتەوە، پیاوە دادوەرەكە ووتى: ئایا منداڵتان هەیە؟ یەكێكیان ووتى: من كوڕێكم هەیە، ئەوەى تریشیان ووتى: منیش كچێكم هەیە، ئینجا پیاوە دادوەرەكە ووتى: كەواتە تۆ كچكە بدە بە كوڕەكەو ئەو ماڵەش خەرج بكەن بۆیان، وە خێریشى لێبكەن. چەند سوودو ئامۆژگارییەك لەم چیرۆكەدا. (1) پێویستە ئەمانەت و سپاردە بگێڕدرێتەوە بۆ خاوەنەكەى، خواى پەروەردگار دەفەرمووێت: [إِنَّ اللّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تُؤدُّواْ الأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا] واتە: بەڕاستى خواى گەورە فەرمانتان پێ دەكات كە ئەمانەت و سپاردەكان بگێڕنەوە بۆ خاوەنەكانیان. (2) قەناعەت و ڕ‌ازى بوون ماڵ و سەروەتێكە بێكۆتاییە، وە بەخێرو بەرەكەت دەگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەى. (3) هەركەسێك بەو بەشە ڕ‌ازى بێت كە خواى پەروەردگار پێى بەخشیوە ئەوا ئەو كەسە دەوڵەمەند ترین كەسە، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: (وَارْضَ بِمَا قَسَمَ اللَّهُ لَكَ تَكُنْ أَغْنَى النَّاسِ) حَسَن: أَخْرَجَهُ التِّرْمِذِيّ فِي السُّنَن (2305)، وَحَسَّنَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (100). واتە: وە ڕازیبە بەو بەشەى كە پەروەردگار بۆى داناوى دەبیت بە دەوڵەمەند ترین خەڵك، وە بەدڵنیاییەوە دەوڵەمەند ئەو كەسە نییە كە ماڵ و سەروەتى زۆرى هەبێت، بەڵكو دەوڵەمەند ئەوكەسەیە كە دەروونى دەوڵەمەند بێت. (4) ڕزق و ڕۆزى دابەشكراوە، هەردەبێت پێت بگات لەكات و شوێنى خۆیدا، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: (لَوْ أّنَّ اِبْن آدَم هَرَبَ مِنْ ڕزْقه كَمَا يَهْرُب مِنْ الْمَوْت لأَدْرَكَهُ ڕزْقه كَمَا يُدْڕكهُ الْمَوْت) صَحِيح: صَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (5240)،وَفِي سِلسِلة الأحادِيِث الصَحِيحَة (952). واتە: ئەگەر ئادەمیزاد ڕابكات لەڕزق و ڕۆزییەكەى هەروەك چۆن لەمردن ڕادەكات، ئەوا بێگومان ڕزق و ڕۆزییەكەى دەیگرێتەوە هەروەك چۆن مردن دەیگرێتەوە. (5) پێویستە موسڵمان ڕ‌ازى بێت بە حەڵاڵ، وە دوربكەوێتەوە لە حەرام و هۆكارى خراپ بۆ بەدەست هێنانى ڕزق و ڕۆزى، چونكە بەڕاستى تەنها كردەوەى چاك وباش هۆكارە بۆ بەختەوەرى دونیا‌و دواڕۆژ.
چیڕۆکێکی کاریگەر |
به یانیهک زووپیاوێک هه ستا ده ست نوێژی گرت و خۆی گۆڕی و به ره ومزگه‌وت ڕۆیشت ،له نیوه‌ی ڕێگا که‌وت و جله کانی پیس بوو گه ڕایه‌وه ماڵه وهو جله کانی گۆڕی و ده‌ست نوێژی گرته وهو به رهو مزگه وت ڕۆشته‌وه،له هه‌مان جێگا که وته‌وه‌و جله‌کانی پیس بوو،دیسان گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه‌و جله کانی گۆڕی ده ست نوێژی گرته وهو له ماڵ هاته‌وه ده‌ر توشی که سێک بوو چرایه‌کی پێ بوو لێی پرسی تۆ کێیت؟ووتی دوو جار تۆم بینی که وتی هه‌ر بۆیه ئه مه وێت ڕێگات بۆ ڕووناک بکه‌مه‌وه ،به‌ره‌و مزگه‌وت به یه که‌وه ڕۆشتن تا گه‌شتنه ده‌رگای مزگه‌وت پیاوه‌که پێی ووت فه رموو با نوێژ بکه ین ووتی من نایه‌مه مزگه‌وت لێی دووباره کرده‌وه ئه‌ویش زۆر به تووندی وه‌ڵامی دایه‌وه ووتی من نایه‌مه مزگه‌وت و نوێژ ناکه‌م پیاوه‌که ووتی بۆ نوێژ ناکه‌ی ؟تۆ کێیت؟ووتی من شهیطانم جاری یه‌که‌م تۆم کهواندو تابگهڕێیتهوه له مزگه‌وت نوێژ نه که‌یت به‌ڵام کاتێ ڕۆشتیه‌وه ماڵ هاتیه‌وه خوای گه‌وره له هه‌موو تاوانه‌کانت خۆش بوو،جاری دووه‌م که تۆم که‌واند گه‌ڕایته‌وه ماڵ و هاتیه‌وه خوای گه‌وره له تاوانی خێزانه‌که‌شت خۆش بووهه‌ر بۆیه ترسام بۆ جاری سێیه‌م بت کهوێنم و بگه‌ڕێیته‌وه ماڵه‌وه‌و بێیته‌وه بۆ مزگه‌وت خوای گه وره له تاوانی هه‌موو دانیشتوانی چوار ده‌ورت خۆش بێت
ﮐﻮﺭﻳﮑﯽ ﮔﻪﻧﺠﯽ ﺧﻮﺍﻧﺎﺱ |
ﺩﻩﮔﻴﺮﻧﻪﻭﻩ ﮐﻪ ﻟﻪ ﺳﻪﺩﻩﯼ ﯾﻪﮐﻪﻣﯽ ﮐﺆﭼﯿﺪﺍ ﮐﻮﺭﻳﮑﯽ ﮔﻪﻧﺠﯽ ﺧﻮﺍﻧﺎﺱ ﺩﺍﻭﺍﯼ ﺯﺍﻧﺴﺘﯽ ﺩﻩﮐﺮﺩ ﻭ ﺧﺆﯼ ﯾﻪﮐﻼﯾﯽ ﮐﺮﺩﺑﻮﻩﻭﻩ ﺑﺆﯼ، ﺑﻪﻻﻡ ﻫﻪﮊﺍﺭ ﻭ ﻧــﻪﺩﺍﺭ ﺑـﻮﻭ، ﺭﺅﮊﻳﮑﯿﺎﻥ ﺑﻪﻫﺆﯼ ﺑﺮﺳﯿﻪﺗﯿﻪﻭﻩ ﻟﻪ ﻣﺎﻝ ﭼﻮﻭﯾﻪ ﺩﻩﺭﻩﻭﻩ، ﭼﻮﻧﮑﻪ ﻫﯿﭽﯽ ﺷﮏ ﻧﻪﺩﻩﺑﺮﺩ ﺗﺎ ﺑﯿﺨﻮﺍﺕ، ﺑﺆﯾﻪ ﻟﻪ ﺋﻪﻧﺠﺎﻣﺪﺍ ﺭﻳﯽ ﮐﻪﻭﺗﻪ ﺑﺎﺧﺊ ﮐﻪ ﭘﺮﺑﻮﻭ ﻟﻪﺩﺭﻩﺧﺘﯽ ﺳﻴﻮ، ﻟﻘﯽ ﺩﺍﺭ ﺳﻴﻮﻳﮏ ﺷﺆﺭﺑﻮﻭﺑﻮﻭﯾﻪﻭﻩ ﺑﺆ ﺳﻪﺭ ﺭﻳﮕﺎﮐﻪ، ﺋﻪﻣﯿﺶ ﮐﻪﻭﺗﻪ ﻭﺗﻮ ﻭﻳﮋ ﻟﻪﮔﻪﻝ ﺧﺆﯾﺪﺍ ﮐﻪ ﺋﺎﯾﺎ ﺋﻪﻭ ﺳﻴﻮﻩ ﺑﺨﻮﺍﺕ ﻭ ﺑﺮﺳﯿﻪﺗﯿﻪﮐﻪﯼ ﻧﻪﻣﻴﻨﻴﺖ ﻭ ﺧﺆﮐﻪﺱ ﻧﺎﯾﺒﯿﻨﻴﺖ ﻭ ﺋﻪﻭ ﺑﺎﺧﻪﺵ ﺑﻪﻫﺆﯼ ﯾﻪﮎ ﺳﻴﻮﻩﻭﻩ ﮐﻪﻡ ﻧﺎﮐﺎﺕ، ﺑﺆﯾﻪ ﺳﻴﻮﻳﮑﯽ ﻟﻴﮑﺮﺩﻩﻭﻩ ﻭ ﺩﺍﻧﯿﺸﺖ ﻭ ﺧﻮﺍﺭﺩﯼ ﺗﺎ ﺑﺮﺳﯿﻪﺗﯿﻪﮐﻪﯼ ﻧﻪﻣﺎ، ﮐﺎﺗﻴﮏ ﮔﻪﺭﺍﻭﯾﻪﻭﻩ ﺑﺆﻣﺎﻟﻪﻭﻩ ﺩﻩﺭﻭﻭﻧﯽ ﻟﺆﻣﻪﯼ ﺩﻩﮐﺮﺩ، ﺋﺎﯾﺎ ﺋﻪﻣﻪ ﭘﯿﺸﻪﯼ ﺋﯿﻤﺎﻧﺪﺍﺭﯼ ﺭﺍﺳﺘﻪﻗﯿﻨﻪﯾﻪ ﺩﺍﻧﯿﺸﺖ ﻭ ﺑﯿﺮﯼ ﺩﻩﮐﺮﺩﻩﻭﻩ ﻭ ﺩﻩﯾﻮﻭﺕ ﭼﺆﻥ ﺋﻪﻭ ﺳﻴﻮﻩﻡ ﺧﻮﺍﺭﺩ ﻭ ﺋﻪﻭﻩ ﻣﺎﻟﯽ ﻣﻮﺳﻠﻤﺎﻧﻪ ﻭ ﻣﻦ ﻣﺆﻟﻪﺗﻢ ﻭﻩﺭﻧﻪﮔﺮﺗﻮﻩ ﻟﺊ ﯼ ﺩﺍﻭﺍﯼ ﮔﻪﺭﺩﻩﻥ ﺋﺎﺯﺍﺩﯾﻢ ﻟﺊ ﻧﻪﮐﺮﺩ ﺑﺆﯾﻪ ﺭﺅﺷﺖ ﻭ ﮔﻪﺭﺍ ﺑﻪﺩﻭﺍﯼ ﺑﺎﺧﻪﻭﺍﻧﻪﮐﻪﺩﺍ ﻫﻪﺗﺎ ﺩﺅﺯﯾﻪﻭﻩ ﻭ ﻻﻭﻩﮐﻪ ﭘﺊ ﯼ ﻭﺕ ﻣﺎﻣﻪ ﮔﯿﺎﻥ ﻣﻦ ﺩﻭﻳﻨﺊ ﺑﺮﺳﯿﻪﺗﯽ ﺯﺅﺭﯼ ﺑﺆ ﻫﻴﻨﺎﺑﻮﻭﻡ ﻭ ﻣﻨﯿﺶ ﺳﻴﻮﻳﮑﻢ ﻟﻪ ﺑﺎﺧﻪﮐﻪﺕ ﺧﻮﺍﺭﺩ ﺑﻪ ﺑﺊ ﺋﻪﻭﻩﯼ ﺗﺆ ﺑﺰﺍﻧﯿﺖ، ﺋﻪﻭﻩﺗﺎ ﺋﻪﻣﺮﺅ ﻣﻦ ﻫﺎﺗﻮﻭﻡ ﮔﻪﺭﺩﻧﻢ ﺋﺎﺯﺍﺩ ﺑﮑﻪﯾﺖ ﺑﺎﺧﻪﻭﺍﻧﻪﮐﻪﺵ ﭘﺊ ﯼ ﻭﺕ ﺑﻪﺧﻮﺍ ﮔﻪﺭﺩﻧﺖ ﺋﺎﺯﺍﺩ ﻧﺎﮐﻪﻡ ﻭ ﻟﻪ ﺭﺅﮊﯼ ﻗﯿﺎﻣﻪﺗﺪﺍ ﺑﻪﺭﺅﮐﺖ ﺩﻩﮔﺮﻡ، ﮐﻮﺭﻩ ﮔﻪﻧﺠﻪﮐﻪﺵ ﺩﻩﮔﺮﯾﺎ ﻭ ﺩﻩﭘﺎﺭﺍﯾﻪﻭﻩ ﺗﺎ ﮔﻪﺭﺩﻧﯽ ﺋﺎﺯﺍﺩ ﺑﮑﺎﺕ ﻭ ﭘﺊ ﯼ ﻭﺕ ﻣﻦ ﺋﺎﻣﺎﺩﻩﻡ ﻫﻪﺭ ﮐﺎﺭﻳﮑﺖ ﺑﺆ ﺑﮑﻪﻡ ﺑﻪﻣﻪﺭﺟﺊ ﻟﻴﻢ ﺧﺆﺵ ﺑﯿﺖ ﻭ ﮔﻪﺭﺩﻧﻢ ﺋﺎﺯﺍﺩ ﺑﮑﻪﯾﺖ ﻭ ﻫﻪﺭ ﺩﻩﭘﺎﺭﺍﯾﻪﻭﻩ ﻟﻪ ﺧﺎﻭﻩﻥ ﺑﺎﺧﻪﮐﻪ ﻭ ﺧﺎﻭﻩﻥ ﺑﺎﺧﻪﮐﻪﺵ ﺯﯾﺎﺗﺮ ﺳﻮﻭﺭ ﺩﻩﺑﻮﻭ ﻟﻪﺳﻪﺭ ﻗﺴﻪﯼ ﺧﺆﯼ، ﺑﺆﯾﻪ ﺭﺅﺷﺖ ﻭ ﺑﻪﺟﺊ ﯼ ﻫﻴﺸﺖ، ﮐﻮﺭﻩ ﻻﻭﻩﮐﻪﺵ ﮐﻪﻭﺗﻪ ﺩﻭﺍﯼ ﻭ ﺩﻩﭘﺎﺭﺍﯾﻪﻭﻩ ﻟﺊ ﯼ ﻫﻪﺗﺎ ﺑﺎﺧﻪﻭﺍﻧﻪﮐﻪ ﺭﺅﺷﺘﻪ ﻣﺎﻟﯽ ﺧﺆﯾﺎﻥ، ﻻﻭﻩﮐﻪﺵ ﻟﻪﺑﻪﺭ ﺩﻩﺭﮔﺎﮐﻪﯾﺎﻧﺪﺍ ﻭﻩﺳﺘﺎ ﻭ ﭼﺎﻭﻩﺭﻭﺍﻥ ﺑﻮﻭ ﺗﺎ ﺑﺆ ﻧﻮﻳﮋﯼ ﻋﻪﺳﺮ ﭘﯿﺎﻭﻩﮐﻪ ﺑﻴﺘﻪ ﺩﻩﺭﻩﻭﻩ ﻭ ﮐﺎﺗﻴﮏ ﺑﺎﺧﻪﻭﺍﻧﻪﮐﻪ ﻟﻪﻣﺎﻝ ﻫﺎﺗﻪ ﺩﻩﺭ ﻭ ﺑﯿﻨﯽ ﻫﻴﺸﺘﺎ ﻻﻭﻩﮐﻪ ﻭﻩﺳﺘﺎﻭﻩ ﻭ ﻓﺮﻣﻴﺴﮏ ﺑﻪ ﺭﯾﺸﯿﺪﺍ ﺩﻳﺘﻪ ﺧﻮﺍﺭﻩﻭﻩ ﻭ ﺯﯾﺎﺗﺮ ﻧﻮﺭ ﻭ ﺭﻭﻭﻧﺎﮐﯽ ﺑﻪﺧﺸﯿﻮﻩ ﺑﻪﺭﻭﺧﺴﺎﺭﺅ ﻻﻭﻩﮐﻪ ﺑﻪ ﺑﺎﺧﻪﻭﺍﻧﻪﮐﻪﯼ ﻭﺕ ﻣﺎﻣﻪﮔﯿﺎﻥ ﻣﻦ ﺋﺎﻣﺎﺩﻩﻡ ﻭﻩﮎ ﺟﻮﺗﯿﺎﺭﻳﮏ ﻟﻪ ﺑﺎﺧﻪﮐﻪﺗﺪﺍ ﮐﺎﺭ ﺑﮑﻪﻡ ﺑﻪﺑﺊ ﮐﺮﺉ ﻭ ﺑﻪﺩﺭﻳﮋﺍﯾﯽ ﮊﯾﺎﻧﻢ ﯾﺎ ﺑﻪ ﻫﻪﺭ ﺷﻴﻮﻩﯾﻪﮎ ﺗﺆ ﭘﻴﺖ ﺑﺎﺵ ﺑﻴﺖ ﺑﻪﻻﻡ ﺑﻪﻭ ﻣﻪﺭﺟﻪﯼ ﻟﻴﻢ ﺧﺆﺵ ﺑﺒﯿﺖ ﻟﻪﻭﮐﺎﺗﻪﺩﺍ ﺑﺎﺧﻪﻭﺍﻧﻪﮐﻪ ﮐﻪﻭﺗﻪ ﺑﯿﺮﮐﺮﺩﻧﻪﻭﻩ ﻭ ﭘﺎﺷﺎﻥ ﻭﺗﯽ ﮐﻮﺭﯼ ﺧﺆﻡ ﻣﻦ ﺋﺎﻣﺎﺩﻩﻡ ﻟﻴﺖ ﺧﺆﺵ ﺑﻢ ﺑﻪﻻﻡ ﺑﻪ ﻣﻪﺭﺟﻴﮏ، ﻻﻭﻩﮐﻪ ﮔﻪﺷﺎﯾﻪﻭﻩ ﻭ ﺑﻪﺭﻭﻭﯾﻪﮐﯽ ﮔﻪﺷﺎﻭﻩ ﻭ ﺧﺆﺷﻪﻭﻩ ﻭﺗﯽ ﻣﺎﻣﻪﮔﯿﺎﻥ ﭺ ﻣﻪﺭﺟﻴﮑﺖ ﻫﻪﯾﻪ ﺑﯿﻠﺊ ﺑﺎﺧﻪﻭﺍﻧﻪﮐﻪ ﻭﺗﯽ ﻣﻪﺭﺟﯽ ﺋﻪﻭﻩﻡ ﻫﻪﯾﻪ ﮐﭽﻪﮐﻪﻡ ﺑﺨﻮﺍﺯﯼ ،، ﻻﻭﻩﮐﻪﺵ ﺯﺅﺭ ﺳﻪﺭﺳﺎﻡ ﺑﻮﻭ ﺑﻪﻭ ﻭﻩﻻﻣﻪﻭ ﻫﻪﺭﮔﯿﺰ ﺋﻪﻭ ﻣﻪﺭﺟﻪﯼ ﺑﻪﻣﻴﺸﮑﺪﺍ ﻧﻪﺩﻩﻫﺎﺕ، ﭘﺎﺷﺎﻥ ﺑﺎﺧﻪﻭﺍﻧﻪﮐﻪ ﻭﺗﯽ ﺑﻪﻻﻡ ﮐﻮﺭﯼ ﺧﺆﻡ ﺣﻪﺯ ﺋﻪﮐﻪﻡ ﮐﻪ ﺑﺰﺍﻧﯿﺖ ﮐﭽﻪﮐﻪﯼ ﻣﻦ ﮐﻮﻳﺮﻩ ﻭ ﮐﻪﺭﻩ ﻭ ﻻﻟﯿﺸﻪ ﻭ ﻫﻪﺭﻭﻩﻫﺎ ﺋﯿﻔﻠﯿﺠﯿﺸﻪ ﻭ ﻧﺎﺗﻮﺍﻧﺊ ﺟﻮﻭﻟﻪ ﺑﮑﺎﺕ، ﻣﻨﯿﺶ ﻣﺎﻭﻩﯾﻪﮐﯽ ﺯﺅﺭ ﺩﻩﮔﻪﺭﻳﻢ ﺗﺎ ﻣﻴﺮﺩﻳﮑﯽ ﺑﺆ ﭘﻪﯾﺪﺍ ﺑﮑﻪﻡ ﻭ ﻣﺘﻤﺎﻧﻪﻡ ﻫﻪﺑﻴﺖ ﭘﺊ ﻭ ﺭﺍﺯﯼ ﺑﻴﺖ ﻭ ﺑﻪﻭ ﻫﻪﻣﻮﻭ ﻧﺎﺗﻪﻭﺍﻭﯾﻪﯼ ﺑﺎﺳﻢ ﮐﺮﺩ، ﺋﻪﮔﻪﺭ ﺗﺆ ﺭﺍﺯﯼ ﺑﯿﺖ ﭘﺊ ﯼ ﺋﻪﻭﺍ ﻟﻴﺖ ﺧﺆﺵ ﺩﻩﺑﻢ، ﻻﻭﻩﮐﻪ ﺟﺎﺭﻳﮑﯽ ﺗﺮﯾﺶ ﺗﻮﺷﯽ ﺳﻪﺭﺳﺎﻣﯽ ﺑﻮﻭﯾﻪﻭﻩ ﭘﺎﺷﺎﻥ ﻫﻪﺭ ﺑﯿﺮﯼ ﺩﻩﮐﺮﺩﻩﻭﻩ ﮐﻪ ﭼﺆﻥ ﻟﻪﮔﻪﻝ ﺋﻪﻭ ﻫﻪﻣﻮﻭ ﻧﺎﺭﻩﺣﻪﺗﯿﻪﺩﺍ ﺑﮋﯼ، ﺑﻪﺗﺎﯾﺒﻪﺗﯽ ﺋﻪﻡ ﻫﻴﺸﺘﺎ ﻟﻪ ﻫﻪﻟﻪﺗﯽ ﻻﻭﯾﻪﺗﯿﺪﺍﯾﻪ ﻭ ﭼﺆﻥ ﺋﻪﻭ ﺋﺎﻓﺮﻩﺗﻪ ﻫﻪﻟﺪﻩﺳﺘﻴﺖ ﺑﻪﮐﺎﺭ ﻭ ﺑﺎﺭﯼ ﺧﺆﯼ ﻭ ﺑﻪﺭﻳﻮﻩﺑﺮﺩﻧﯽ ﻣﺎﻝ ﻭ ﮔﺮﯾﻨﮕﯿﺪﺍﻥ ﺑﻪﻡ، ﻟﻪﮐﺎﺗﻴﮑﺪﺍ ﺑﻪﻭﺷﻴﻮﻩﯾﻪ ﺑﻴﺖ ﻫﺎﺗﻪﻭﻩ ﺑﻪﺧﺆﯾﺪﺍ ﻭ ﺑﻪﺧﺆﯾﯽ ﻭﺕ ﺋﺎﺭﺍﻡ ﺑﮕﺮﻩ ﻟﻪﺳﻪﺭﯼ ﻟﻪ ﺩﻧﯿﺎﺩﺍ ﻭ ﺑﺎﺭﺯﮔﺎﺭﺕ ﺑﻴﺖ ﻟﻪ ﺗﺎﻭﺍﻧﯽ ﺋﻪﻭ ﺳﻴﻮ ﺧﻮﺍﺭﺩﻧﻪ ﭘﺎﺷﺎﻥ ﺭﻭﻭﯾﮑﺮﺩﻩ ﺑﺎﺧﻪﻭﺍﻧﻪﮐﻪ ﻭ ﭘﻴﯽ ﻭﺕ ﻣﺎﻣﻪﮔﯿﺎﻥ ﺋﻪﻭﻩ ﻣﻦ ﺭﺍﺯﯼ ﺑﻮﻭﻡ ﺑﻪ ﮐﭽﻪﮐﻪﺕ ﻭ ﺩﺍﻭﺍﮐﺎﺭﻡ ﻟﻪﺧﻮﺍﯼ ﮔﻪﻭﺭﻩ ﭘﺎﺩﺍﺷﺘﯽ ﻧﯿﺎﺯ ﻭ ﻧﯿﻪﺗﻢ ﺑﺪﺍﺗﻪﻭﻩ ﻭ ﺑﻪ ﻫﺆﯼ ﺋﻪﻭﻩﻭﻩ ﺑﻪﺧﻴﺮ ﻗﻪﺭﻩﺑﻮﻭﯼ ﺑﮑﺎﺗﻪﻭﻩ ﺑﺆﻡ ﺑﺎﺧﻪﻭﺍﻧﻪﮐﻪ ﻭﺗﯽ ﺯﺅﺭ ﺑﺎﺷﻪ ﮐﻮﺭﯼ ﺧﺆﻡ ﮊﻭﺍﻧﯽ ﺋﻴﻤﻪ ﭘﻴﻨﺞ ﺷﻪﻣﻤﻪﯼ ﺩﺍﻫﺎﺗﻮﻭﻩ ﺩﻩﺑﻴﺖ ﺑﻴﯿﺖ ﺑﺆﻣﺎﻟﯽ ﺧﺆﻣﺎﻥ ﺩﻩﻋﻮﻩﺗﯿﺖ ﺑﺆ ﮊﻥ ﻫﻴﻨﺎﻧﻪﮐﻪﺕ ﻭ ﻣﻨﯿﺶ ﻣﺎﺭﻩﯾﯿﻪﮐﻪﺕ ﺩﻩﮔﺮﻣﻪ ﺋﻪﺳﺘﺆﯼ ﺧﺆﻡ، ﺭﺅﮊﯼ ﭘﻴﻨﺞ ﺷﻪﻣﻤﻪ ﻻﻭﻩﮐﻪ ﺑﻪﻟﻪﺷﻴﮑﯽ ﻗﻮﺭﺳﻪﻭﻩ ﻭ ﺑﻪ ﺩﻟﺸﮑﺎﻭﯾﻪﻭﻩ ﻫﻪﻧﮕﺎﻭﯼ ﺩﻩﻧﺎ ﺑﻪﺭﻩﻭ ﻻﯼ ﻣﺎﻟﯽ ﭘﯿﺎﻭﻩﮐﻪ، ﻧﻪﮎ ﻭﻩﮎ ﺯﺍﻭﺍﯼ ﺗﺮ ﺑﻪﺩﻟﺨﺆﺷﯽ ﻭ ﺷﺎﺩﯾﻪﻭﻩ ﻟﻪ ﺭﺅﮊﯼ ﺯﻩﻣﺎﻭﻩﻧﺪﺍ، ﮐﺎﺗﺊ ﻟﻪﺩﻩﺭﮔﺎﯼ ﺩﺍ ﺑﺎﻭﮐﯽ ﮐﭽﻪﮐﻪ ﺩﻩﺭﮔﺎﯼ ﺑﺆ ﮐﺮﺩﻩﻭﻩ ﻭ ﺑﺮﺩﯾﻪ ﮊﻭﻭﺭﻩﻭﻩ ﻭ ﺩﻭﺍﯼ ﺋﻪﻭﻩﯼ ﮐﻪﻭﺗﻨﻪ ﻭﺗﻮﻭﻳﮋ ﭘﺊ ﯼ ﻭﺕ ﮐﻮﺭﯼ ﺧﺆﻡ ﻓﻪﺭﻣﻮﻭ ﺑﺮﺅ ﮊﻭﻭﺭﻩﻭﻩ ﺑﺆ ﻻﯼ ﮊﻧﻪﮐﻪﺕ، ﯾﺎﺧﻮﺍ ﭘﯿﺮﺅﺯﺗﺎﻥ ﺑﻴﺖ ﻭ ﺧﻮﺍﯼ ﮔﻪﻭﺭﻩ ﺑﻪﺭﻩﮐﻪﺕ ﻭ ﺧﺆﺷﯽ ﺑﺨﺎﺗﻪ ﮊﯾﺎﻧﺘﺎﻧﻪﻭﻩ ﻭ ﻟﻪﺳﻪﺭ ﺧﻴﺮ ﻭ ﭼﺎﮐﻪ ﮐﺆﺗﺎﻥ ﺑﮑﺎﺗﻪﻭﻩ ﺑﺎﻭﮐﻪ ﺩﻩﺳﺖ ﻻﻭﻩﮐﻪﯼ ﮔﺮﺕ ﻭ ﺑﺮﺩﯾﻪ ﺋﻪﻭ ﮊﻭﻭﺭﻩﯼ ﮐﻪ ﮐﭽﻪﮐﻪﯼ ﻟﻪﻭﺉ ﺩﺍﻧﯿﺸﺘﺒﻮﻭ، ﮐﺎﺗﺊ ﮐﻮﺭﻩﮐﻪ ﺩﻩﺭﮔﺎﯼ ﮐﺮﺩﻩﻭﻩ ﺑﯿﻨﯽ ﺗﻪﻣﺎﺷﺎ ﺩﻩﮐﺎﺕ ﺋﺎﻓﺮﻩﺗﻴﮑﯽ ﺳﭙﯽ ﭘﻴﺴﺘﻪ ﻭ ﺟﻮﺍﻥ ﻭﻩﮎ ﻣﺎﻧﮓ ﻭﺍﯾﻪ ﻭ ﻗﮋﯼ ﻭﻩﮐﻮ ﺋﺎﻭﺭﯾﺸﻢ ﺑﻪﺳﻪﺭ ﺷﺎﻧﯿﺪﺍ ﺷﺆﺭ ﺑﻮﻭﻩﺗﻪﻭﻩ ﻭ ﭘﺎﺷﺎﻥ ﮐﭽﻪﮐﻪ ﻫﻪﺳﺘﺎﯾﻪﻭﻩ ﻭ ﺑﻪ ﺑﺎﻻﯾﻪﮐﯽ ﺷﺆﺥ ﻭ ﺷﻪﻧﮕﻪﻭﻩ ﺑﻪﺭﻩﻭ ﻻﯼ ﮐﻮﺭﻩﮐﻪ ﺭﺅﺷﺖ ﻭ ﺳﻼﻭﯼ ﻟﻴﮑﺮﺩ ﻭ ﻭﺗﯽ ﺳﻼﻭﺕ ﻟﺊ ﺑﺊ ﻣﻴﺮﺩﯼ ﺑﻪﺭﻳﺰﻡ،ﻻﻭﻩﮐﻪ ﻟﻪﺷﻮﻳﻨﯽ ﺧﺆﯼ ﺣﻪﭘﻪﺳﺎ ﻭ ﻫﻪﺭ ﺳﻪﺭﻧﺠﯽ ﺩﻩﺩﺍ، ﺑﺮﻭﺍﯼ ﻧﻪﺩﻩﮐﺮﺩ ﺑﻪﻭ ﺩﯾﻤﻪﻧﻪ ﻭ ﻧﻪﯾﺪﻩﺯﺍﻧﯽ ﭼﯽ ﺭﻭﻭﯾﺪﺍﻭﻩ ﻭ ﺑﺆﭼﯽ ﺑﺎﻭﮐﯽ ﮐﭽﻪﮐﻪ ﺋﻪﻭ ﻗﺴﺎﻧﻪﯼ ﮐﺮﺩ، ﺑﺆﯾﻪ ﮐﭽﻪﮐﻪ ﺗﻴﮕﻪﯾﺸﺖ ﮐﻪﭼﯽ ﺩﻳﺖ ﺑﻪﺧﻪﯾﺎﻟﯽ ﻣﻴﺮﺩﻩﮐﻪﯾﺪﺍ ﻭ ﭼﻮﻭ ﺑﺆﻻﯼ ﻭ ﺗﻪﻭﻗﻪﯼ ﻟﻪﮔﻪﻝ ﮐﺮﺩ ﻭ ﺩﻩﺳﺘﯽ ﻣﺎﭺ ﮐﺮﺩ ﻭ ﻭﺗﯽ ﺑﻪﻟﺊ ﺋﻴﺴﺘﺎ ﺗﺆ ﺳﻪﺭﺳﺎﻣﯿﺖ ﺑﻪﻗﺴﻪﮐﺎﻧﯽ ﺑﺎﻭﮐﻢ، ﺭﺍﺳﺘﻪ ﻣﻦ ﮐﻮﻳﺮﻡ ﻟﻪ ﺋﺎﺳﺖ ﺗﻴﺮﻭﺍﻧﯿﻨﯽ ﺣﻪﺭﺍﻡ ﻭ ﻻﻟﻢ ﻟﻪ ﺋﺎﺳﺖ ﻗﺴﻪﮐﺮﺩﻧﯽ ﺣﻪﺭﺍﻡ ﻭ ﮐﻪﺭﻡ ﻟﻪ ﺋﺎﺳﺖ ﺑﯿﻨﯿﻦ ﻭ ﺑﯿﺴﺘﻨﯽ ﺣﻪﺭﺍﻡ ﻭ ﻗﺎﭼﻪﮐﺎﻧﻢ ﺑﻪﺭﻩ ﻭ ﺷﺘﯽ ﺣﻪﺭﺍﻡ ﻫﻪﻧﮕﺎﻭ ﻧﺎﻧﻴﻦ، ﻭﻩ ﻣﻦ ﺗﺎﮐﻪ ﻣﻨﺪﺍﻟﯽ ﺑﺎﻭﮐﻤﻢ ﻭ ﭼﻪﻧﺪﯾﻦ ﺳﺎﻟﻪ ﺑﺎﻭﮐﻢ ﺩﻩﮔﻪﺭﻳﺖ ﺑﻪﺩﻭﺍﯼ ﻣﻴﺮﺩﻳﮑﯽ ﺻﺎﻟﺤﺪﺍ ﺑﺆ ﻣﻦ، ﮐﺎﺗﻴﮏ ﺗﺆ ﻫﺎﺗﯿﺖ ﻭ ﺩﺍﻭﺍﺕ ﻟﻴﮑﺮﺩ ﮐﻪ ﻟﻴﺖ ﺑﺒﻮﺭﺉ ﻭ ﮔﺮﯾﺎﯼ ﻟﻪﺑﻪﺭﺩﻩﻣﯿﺪﺍ، ﺑﺎﻭﮐﻢ ﻭﺗﯽ ﺋﻪﻭ ﮐﻪﺳﻪﯼ ﻟﻪ ﺧﻮﺍﺭﺩﻧﯽ ﺳﻴﻮﻳﮏ ﺑﺘﺮﺳﻴﺖ ﮐﻪ ﻣﺎﻓﯽ ﺋﻪﻭﯼ ﺑﻪﺳﻪﺭﻩﻭﻩ ﻧﯿﻪ، ﺋﻪﻭﻩ ﺑﺎﺷﺘﺮ ﻟﻪﺧﻮﺍ ﺩﻩﺗﺮﺳﻴﺖ ﺑﻪﺭﺍﻣﺒﻪﺭ ﺑﻪ ﮐﭽﻪﮐﻪﻡ، ﭘﯿﺮﺅﺯﺑﺎﯾﯽ ﻟﻪ ﺑﺎﻭﮐﻢ ﺩﻩﮐﻪﻡ ﮐﻪ ﺗﺆﯼ ﺑﻪﻧﺴﯿﺐ ﺑﻮﻭ ﺩﻭﺍﯼ ﺳﺎﻟﻴﮏ ﺋﻪﻭ ﮊﻥ ﻭ ﻣﻴﺮﺩﻩ ﻣﻨﺪﺍﻟﻴﮑﯿﺎﻥ ﺑﻮﻭ ﮐﻪ ﻟﻪﻧﺎﻭ ﺋﻪﻡ ﻧﻪﺗﻪﻭﻩﯾﻪﺩﺍ ﻧﻤﻮﻭﻧﻪﯼ ﮐﻪﻣﻪ، ﺋﺎﯾﺎ ﺩﻩﺯﺍﻧﯽ ﺋﻪﻭ ﻣﻨﺪﺍﻟﻪ ﮐﺊ ﺑﻮﻭ؟ ﺋﯿﻤﺎﻣﯽ ﺋﻪﺑﻮﻭ ﺣﻪﻧﯿﻔﻪ ﺧﺎﻭﻩﻧﯽ ﻣﻪﺯﻫﻪﺑﯽ ﻓﯿﻘﻬﯽ ﺑﻪﻧﺎﻭﺑﺎﻧﮕﯽ ﺣﻪﻧﻪﻓﯽ ﮐﻪ ﺑﻪ ﻣﻪﺯﻫﻪﺑﯽ ﺣﻪﻧﻪﻓﯽ ﻧﺎﺳﺮﺍﻭﻩ ﺧﻮﺍﯼ ﮔﻪﻭﺭﻩ ﺩﻩﻓﻪﺭﻣﻮﻳﺖ ﺋﻪﻭﻩﯼ ﻟﻪ ﺧﻮﺍ ﺑﺘﺮﺳﻴﺖ ﻭ ﭘﺎﺭﻳﺰﮔﺎﺭ ﺑﻴﺖ ﺧﻮﺍﯼ ﮔﻪﻭﺭﻩ ﺩﻩﺭﻭﻭﯼ ﻟﺊ ﺩﻩﮐﺎﺗﻪﻭﻩ ﻭ ﺭﺅﺯﯼ ﺩﻩﺩﺍﺕ ﺑﻪ ﺷﻴﻮﻩﯾﻪﮎ ﮐﻪ ﺑﻪ ﺧﻪﯾﺎﻟﻴﺪﺍ ﻧﻪﻫﺎﺗﻮﻭﻩ
(چیرۆکێکی بەسوود(دکتۆر |
دوكتۆرەكە بەپەلە خۆى كردە خۆى كردە نەخۆشخانەكەدا تەلەفۆنى بۆ كرابوو بۆ نەشتەرگەريەكى كوتوپر، خێرا جلەكانى گۆڕيو ڕۆيشت بەرەو ژوورى نەشتەرگەرى. لەبەر دەرگا ژوورەكەدا چاوى بە باوكى كوڕەكە كەوت كە وەستا بوو ڕووى كردبووە ديوارەكە. هەركە دوكتۆرەكەى بينى هاوارى كرد! "بۆچى ئەوەندەت پێ چوو؟ نازانيت ژيانى كوڕەكەم لە مەترسى دايە؟ بۆچى هيچ هەست بە بەرپرسيارێتى ناكەيت؟ دوكتۆرەكە زەردەخەنەيەكى كردوو ووتى: "من زۆر داوەى لێ بوردن دەكەم، لە نەخۆشخانە نەبووم، هەركە پەيوەنديەكەم پێوەكرا ئەوپەڕى هەوڵى خۆمم دا تا هەرچى زووە بگەمە ئێرە.......وە ئێستاش داوات لێ دەكەم ئارام بگريت، بۆ ئەوەى من بتوانم كارەكەم جێ بەجێ بكەم" "ئارام بگرم؟ چيت دەكرد گەر ئێستا كوڕەكەى خۆت لە ژوورەوە بوايە؟ ئايا دەتوانيت ئارام بگريت و هێوربيتەوە؟ گەر كوڕەكەى خۆت ئێستا بمرێت چى دەكەيت؟ باوكەكە بە توڕەييەوە ئەمەى ووت. دوكتۆرەكە دوبارە زەردەخەنەيەكى كردوو ووتى: " تەنها ئەوەم دەوت كە ئاينەكەم فێرى كردووم " ئێمە هەموو لە خۆڵ دروستكراوين و دەبينەوە بە خۆڵ، خودا ڕەحمان پێ بكات." ئەوە بزانە هيچ دوكتۆرێك ناتوانێت تاكە چركەيەك بخاتە سەر تەمەنى كەسێك، بڕۆ داواى لێ خۆشبوون بكە بۆ كوڕەكەت. ئێمەش بە پشتيوانى خودا ئەوەى لە تواناماندا بێت بۆى دەكەين" باوكەكە لەژێر لێوەوە منگە منگێكى كردوو وتى: "ئامۆژگارى كردنى كەسێك لە كاتێك دا هيچ بەلايەوە گرنگ نيە ئاسانە" نەشتەرگەريەكە چەند كاتژمێرێكى خاياند و دوكتۆرەكە بە خۆشحاڵيەوە هاتە دەرەوە، ووتى "سوپاس بۆ خودا!.. كوڕەكەت ڕزگارى بوو" بەبێ ئەوەى چاوەڕوانى وەڵامى باوكەكە بكات بە ڕاكردن ڕۆيشت و وتى: "گەر هەر پرسيارێكت هەيە لە پەرستارەكان بپرسە" باوكەكە لەباش ئەوەى دوكتۆرەكە ڕۆيشت لاى پەرەستارەكان وتى: "بۆچى ئەوەندە لوتبەرز و لە خۆباييە؟ خۆ ئەوە هەر چەند خولەكێك نەوەستا تا پرسيارێكى لەبارەى بارودوخۆى كوڕەكەمەوە لێ بكەم" يەكێك لە پەرستارەكان پر چاوەكانى بوو لە فرمێسك و ووتى "دوێنێ كوڕەكەى بە ڕووداوى ئۆتۆمبێل كۆچى دواى كرد، ئەو كاتەى ئێمە تەلەفۆنمان بۆ كرد بێت بۆ ئێرە بۆ ئەوەى نەشتەرگەرى بۆ كوڕەكەى تۆ ئەنجام بدات، خەريكى ڕێوڕەسمى ناشتنى كوڕەكەى بوو. ئێستاش ژيانى كوڕەكەى تۆى ڕزگاركرد، بۆيە بە ڕاكردن گەڕايەوە تا بتوانێت بەشدارى بكات لە ڕێوڕەسمى ناشتنى كوڕەكەى خۆى." كەواتە فێربە: "هەرگيز لە خۆتەوە بريار لەسەر كەس مەدە، چونكە ئێمە نازانين كەژيانى ئەوانى تر چۆنە و چى لە ژيانياندا دەگوزەرێت."
سەگێکی سەیر |
قەصابەكە كاتێك سەگێكى بينى لەبەر دەرگاى قەصابخانەكە هاتە دەرەوە ويستى دوورى بخاتەوە، بەڵام كاغەزێكى لە دەمى سەگەكەدا بەدى كرد، كاغەزەكەى دەرهێناو سەيرى كرد لەسەرى نوسراوە "تكايە ١٢سۆسەج و يەك ڕان گۆشتى پێبدەن" وە كاغەزەكە دە دۆلاريشى لەگەڵ بوو. قەصابەكە زۆر سەرى سوڕما و گۆشتەكەى خستە ناو كيسەكەوە دايە دەم سەگەكەوە و سەگەكەش كيسەكەى هەڵگرت و ڕۆيشت. كابراى قەصاب كە ئەمەى بەلاوە سەير بوو وە لەلايەكى تريشەوە كاتى ئەوە هاتبوو كە دوكانەكەى دابخات و بگەڕێتەوە، بڕيارى دا دواى سەگەكە بكەوێت، سەگەكە بەسەر شۆستەى شەقامەكەدا ڕۆيشت و دا گەيشتە شوێنى پەڕينەوەى پيادە، زۆربە هێمنى چاوەڕێ ى كرد تاوەك و گلۆپى ترافيك لايتەكە سەوز بوو لە شەقامەكە پەڕيوە، قەصابەكەش بە دواى دا ڕۆيشت. سەگەكە لە ڕۆيشتن بەردەوام بوو تا گەيشتە وێستگەى وەستانى پاسەكان و چاوێكى خشاند بە تابلۆى ئەو پاسەى كە خەريك بوو دەكەوتەڕێ و ئينجا وەستا. قەصابەكە كە تا دەهات زياتر سەرى سوڕدەما لەم سەگە ئەويش وەستا و چاوەڕێى كرد. پاسێكى تر هاتوو سەگ دوبارە تەماشايەكى ژمارەى پاسەكەى كرد و گەڕايەوە شوێنى دانيشتنكەو چاوەڕێى كرد تاوەك و پاسێكى تر هات و بۆجارى سێ يەم تەماشايەكى ژمارەى پاسەكەى كرد دڵنيابوو لە ژمارەى پاسەكە و سواربوو، كابراى قەصابيش كە ئەوەندە سەرى سوڕمابوو دەمى كردبووەوە، بەداوى سەگەكەدا سەركەوت. باسەكە بەرەو ناوچەيەكى قەراغى شار كەوتەڕێ و سەگەكەش لەيەكێك لە جامەكانى پاسەكەوە تەماشاى ديمەنەكانى دەرەوەى دەكرد، لەپاش ئەوەى پاسەكە بە چەند گەڕەكێك دا تێپەڕى سەگەكە لەسەر نوكى پەنجەكانى هەستا و پەنجەى بە زەنگى پاسەكەدا و پاسەكە وەستا و ئەويش دابەزى. قەصابەكەش بەشوێنى كەوت. سەگەكە بەسەر شەقامەكەدا ڕۆيشت تا گەيشتە ماڵێك و لەسەر سەكۆى بەردەم دەرگاكە گۆشتەكەى دانا و خۆى كێشا بەدەرگاكەدا، بەڵام كەس نەهات دەرگاكەى لێ بكاتەوە ناچار ڕۆيشت لە نزيك باخصەى ماڵەكەوە لەسەر ديوارەكەوە بازى دا‌و خۆى گەياندە پەنجەرەيەك و چەندجارێك سەرى كێشا بەپەنجەرەكەدا دوبارە گەڕايەوە هاتەوە لەبەر دەرگاكە وەستا. پياوێك هات و دەرگاكەى كردەوە و گۆشتەكەى هەڵگرت و دەستى كرد بە تەمبێ كردن و قسەكردن بە سەگەكە. كابراى قەصاب كە ئەمەى بينى بە پەلە خۆى گەياندە لاى كابراى خاوەنماڵ و هاوارى كرد " ئەوە چ دەكەيت؟ شێتى بێ ئەقڵ بۆ وا ڕەفتار لەگەڵ ئەو سەگە دەكەيت بەڕاستى ئەمە سەگێكى بليمەتە، ئەمە ژيرترين سەگێكە كە لە تەمەنم دا ديبێتم. كابراى خاوەنماڵ وەڵامى دايەوە و ووتى تۆ بەم سەگە دەڵێى ژير، ئەم گێلە ئەمە جارى دووەمە لەم هەفتەيەدا كليلەكانى بيردەچێ
گوێدرێژ و كابراى جوتيار |
ڕۆژێك گوێدرێژى كابرايەكى جوتيار دەكەوێتە ناو بيرێكەوە. بۆ ماوەيەكى دوور‌و درێژ هاوار دەكات لەكاتێكدا كابراى جوتياريش لەتەنيشت بيركەوە دادەنيشێت و بيرلە ڕێگەيەك دەكاتەوە نازانێت چ بكات. لەكۆتاى بيركردنەوەكانيدا ووتى ئەم گوێدرێژە پيربووە و كەڵكى نەماوە باشتر وايە هەرلەناو بيرەكەدا خۆڵى بەسەردا بكەم و ئەم بيرە بيكەمە گۆڕى، بەهەرحاڵ ووتى هيچ پێويست ناكات ئەم گوێدرێژە ڕزگار بكەم. ڕۆيشت بۆ لاى دەروو دراوسێكانى بانگى كردن تا يارمەتى بدەن، بە هەموويانەوە شۆفڵێكيان هێناو دەستيانكرد بە پڕكردنەوەى بيركەو خۆڵكردن بەسەر گوێدرێژەكەدا. گوێدرێژەكەى زانى كە خەريكە چى ڕوودەدات دەستى كرد بەهاواركردن و زەڕين، لەپاش چەندجارێك لە زەڕين بێ دەنگ بوو هەموان سەريان سوڕما وايان زانى كە تۆپيوە. لەپاش ئەوەى شۆڤڵەكە چەند قەپە خۆڵێكى كرد ناو بيرەكەوە كابراى جوتيار چووە تەنيشت بيرەكەوە سەيرێكى خوارەوەى كرد زۆر سەرى سوڕما، كاتێك بينى گوێدرێژەكە كاتێك شۆڤڵەكە خۆڵى بەسەردا دەكات خۆى ڕادەوەشێنێنت و خۆڵەكە لەسەر خۆى لادەبات و هەناگاوێك بەرزدەبێتەوە. دەى بەم چەشنە بەردەوام بوون لەسەر خۆڵكردن بەسەر گوێدرێژەكەدا، ئەويش لەگەڵ هەموو قەپە خۆڵێك خۆى ڕادەواشاند و تا دەهات بەرزتر دەبويەوە, زۆرى نەبرد هەمووان توشى سەرسوڕمان بوون كاتێك بينيان گوێدرێژەكە واخەريك بوو لەدەمى بيرەكەوە دەردەكەوت، كاتێك ئەمەيان بينى بەخوشحاڵيەوە هەموان ڕايان كرد‌و گوێدرێژەكەيان هێنايە دەرێ!
چیرۆک |
كوڕێكى نابينا لەسەر پەيژەى باڵەخانەيەك دانيشتبوو وە كڵاوێكى لەتەنيشت پێيەكانيەوە دانابوو. تابلۆيەكى هەڵگرتبوو لێى نوسرابوو؛ ‘من نابينام، تكايە يارمەتيم بدەن‘ . بڕێكى زۆر كەم پارە خرابوونە ناو كڵاوەكەى بەردەستى. پياوێك كە بەوێدا تێدەپەڕى، هەندێ سكەى لەگريفانى دەرهێنا و خستيە ناو كڵاوەكەيەوە. دواتر تابڵۆكەى لێ وەرگرت، لەوديوەكەى تريدا هەندێ ووشەى نووسى. وە خستيەوە جێگەكەى خۆى تاهەركەسێك لەو شوێنەوە تێپەڕدەبێت بيبينێت. زۆر بەزووى كڵاوەكە خەريك بوو پڕدەبوو لەپارە. خەڵكێكى زۆر زياتر لەپێشوو پارەيان دەدا بە كوڕەكە. ئەو ئێوارەيە ئەو پياوەى نوسينى سەرتابلۆكەى گۆڕى گەڕايەوە تا ببينێت كەچى ڕوويداوە. كوڕەكە بەدەنگى تەپەى پێيەكانيدا پياوەكەى ناسيوە لێى پرسى،"ئايا تۆ ئە پياوەى ئەم بەيانيە نوسينى سەر تابلۆكەى منت گۆڕى؟ دەكرێ پێم بڵێت چيت نوسى؟" پياوەكە ووتى،"بەڵێ من بووم، من تەنها ڕاستيەكم نووسى. تەنها ئەو شتەى كە تۆ نوسيبووت بەڵام بەشێوەيەكى جياوازتر نوسيمەوە." من نوسيبووم، "ئەمڕۆ ڕۆژێكى خۆشە, بەڵام من ناتونم بيبينم. ئايا تۆ وا هەست دەكەيت كە هەردوو نوسينەكەى سەر تابلۆكە هەمان مانايان هەيە؟ بەدڵنيايەوە هەردوو نوسينەكە بەخەڵكى دەڵێن كە كوڕەكە نابينايە. بەڵام يەكەميان زۆر بەسادەى پێيان دەڵێت كە كوڕەكە نابينايە. لەكاتێكدا دووەميان بەخەڵكى دەڵێت ئێوە زۆر خۆشبەختن كە نابينا نين، لێرەدا ئێمە سەرمان سوڕدەمێنێ لەوەى كە نوسينى دووەم چەندە كاريگەرتربووە وەك لەيەكەم؟! پەندو ئامۆژگاريەكانى ئەم چيرۆكە؛ هەميشە قانع و سوپاسگوزاربە لەسەر ئەوەى كەخودا پێى بەخشيويت. جياواز بيركەوە بەڵام باش بيركەوە. لەژيانتدا بەبيانوەوە بژى و بەبێ پەشيمانى خەڵكت خۆشبوێت. كاتێك ژيان سەد هۆكارت پيشان دەدات ۆ ئەوەى بتگرێنێت، تۆ بۆ ژيانى بسەلمێنە ١٠٠٠هۆكارت هەيە بۆ ئەوەى پێبكەنيت. بەبێ پەشيمانبونەوە ڕووبەڕووى ڕابردووت ببەوە، پەوپەڕى متمانەوە ئێستات لەخۆبگرە. وە بێ ترس خۆت بۆ داهاتوو ئامادە بكە. باوەڕوو ئيمانت بپارێزە و ترس لەخۆت دوورخەوە. جوانترين شت ئەوەيە كەخەڵكى بەزەردەخەنەوە ببينيت، وە لەوەش جوانتر ئەوەيە كە بزانيت كە تۆ هۆكارى ئەو زەردەخەنەيت! ڕێك لەو كاتەى كەهەست دەكەيت خەريكە سكاڵا دەكەيت لەسەر ئەو شتانەى كە نيتە خۆت ڕاگرە. لەبيرت بێت لەهەركوێ ژيان هەبێت هيواش هەيە
چیرۆکێکی ئاینی |
عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ: رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) « اشْتَرَى رَجُلٌ مِنْ رَجُلٍ عَقَارًا لَهُ فَوَجَدَ الرَّجُلُ الَّذِى اشْتَرَى الْعَقَارَ فِى عَقَاڕهِ جَرَّةً فِيهَا ذَهَبٌ فَقَالَ لَهُ الَّذِى اشْتَرَى الْعَقَارَ خُذْ ذَهَبَكَ مِنِّى إِنَّمَا اشْتَرَيْتُ مِنْكَ الأَرْضَ وَلَمْ أَبْتَعْ مِنْكَ الذَّهَبَ. فَقَالَ الَّذِى شَرَى الأَرْضَ إِنَّمَا بِعْتُكَ الأَرْضَ وَمَا فِيهَا قَالَ: فَتَحَاكَمَا إِلَى رَجُلٍ فَقَالَ الَّذِى تَحَاكَمَا إِلَيْهِ أَلَكُمَا وَلَدٌ فَقَالَ أَحَدُهُمَا لِى غُلاَمٌ وَقَالَ الآخَرُ لِى جَاڕيَةٌ. قَالَ أَنْكِحُوا الْغُلاَمَ الْجَاڕيَةَ وَأَنْفِقُوا عَلَى أَنْفُسِكُمَا مِنْهُ وَتَصَدَّقَا » أَخْرَجَهُ الْبُخَاڕيُّ (3472)، ومُسْلِمٌ (4472). هاوەڵى خۆشەویست (أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) دەفەرمووێت: پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: پیاوێك خانوویەك یان (زەوى) لەپیاوێكى تر كڕى، ئەو پیاوەى كە زەویەكەى كڕیبوو گۆزەیەك (كوپە) ئاڵتونى لە زەوییە كەدا دۆزییەوە، ئینجا ئەو پیاوەى كە زەوییەكەى كڕیبوو بە پیاوە فرۆشیارەكەى ووت: ئاڵتوونەكەت ببەوە لەلاى من، چونكە من زەویم لە تۆ كڕیوە نەك ئاڵتوون، پیاوە فرۆشیارەكەش ووتى: من زەویەكەو ئەوەى كەتێیدایە بەتۆم فرۆشتووە، پاشان هاتن بۆلاى پیاوێك بۆئەوەى كە چارەسەرێكیان بۆ بدۆزێتەوە، پیاوە دادوەرەكە ووتى: ئایا منداڵتان هەیە؟ یەكێكیان ووتى: من كوڕێكم هەیە، ئەوەى تریشیان ووتى: منیش كچێكم هەیە، ئینجا پیاوە دادوەرەكە ووتى: كەواتە تۆ كچكە بدە بە كوڕەكەو ئەو ماڵەش خەرج بكەن بۆیان، وە خێریشى لێبكەن. چەند سوودو ئامۆژگارییەك لەم چیرۆكەدا. (1) پێویستە ئەمانەت و سپاردە بگێڕدرێتەوە بۆ خاوەنەكەى، خواى پەروەردگار دەفەرمووێت: [إِنَّ اللّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تُؤدُّواْ الأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا] واتە: بەڕاستى خواى گەورە فەرمانتان پێ دەكات كە ئەمانەت و سپاردەكان بگێڕنەوە بۆ خاوەنەكانیان. (2) قەناعەت و ڕ‌ازى بوون ماڵ و سەروەتێكە بێكۆتاییە، وە بەخێرو بەرەكەت دەگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەى. (3) هەركەسێك بەو بەشە ڕ‌ازى بێت كە خواى پەروەردگار پێى بەخشیوە ئەوا ئەو كەسە دەوڵەمەند ترین كەسە، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: (وَارْضَ بِمَا قَسَمَ اللَّهُ لَكَ تَكُنْ أَغْنَى النَّاسِ) حَسَن: أَخْرَجَهُ التِّرْمِذِيّ فِي السُّنَن (2305)، وَحَسَّنَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (100). واتە: وە ڕازیبە بەو بەشەى كە پەروەردگار بۆى داناوى دەبیت بە دەوڵەمەند ترین خەڵك، وە بەدڵنیاییەوە دەوڵەمەند ئەو كەسە نییە كە ماڵ و سەروەتى زۆرى هەبێت، بەڵكو دەوڵەمەند ئەوكەسەیە كە دەروونى دەوڵەمەند بێت. (4) ڕزق و ڕۆزى دابەشكراوە، هەردەبێت پێت بگات لەكات و شوێنى خۆیدا، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: (لَوْ أّنَّ اِبْن آدَم هَرَبَ مِنْ ڕزْقه كَمَا يَهْرُب مِنْ الْمَوْت لأَدْرَكَهُ ڕزْقه كَمَا يُدْڕكهُ الْمَوْت) صَحِيح: صَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (5240)،وَفِي سِلسِلة الأحادِيِث الصَحِيحَة (952). واتە: ئەگەر ئادەمیزاد ڕابكات لەڕزق و ڕۆزییەكەى هەروەك چۆن لەمردن ڕادەكات، ئەوا بێگومان ڕزق و ڕۆزییەكەى دەیگرێتەوە هەروەك چۆن مردن دەیگرێتەوە. (5) پێویستە موسڵمان ڕ‌ازى بێت بە حەڵاڵ، وە دوربكەوێتەوە لە حەرام و هۆكارى خراپ بۆ بەدەست هێنانى ڕزق و ڕۆزى، چونكە بەڕاستى تەنها كردەوەى چاك وباش هۆكارە بۆ بەختەوەرى دونیا‌و دواڕۆژ.
چیرۆکێک لەسەردەمی عمر کورى ختاب رەزاى خواى لیبیت |
لەسەردەمى عمر کورى ختاب رەزاى خواى لیبیت سى گەنج هاتنە خزمەت عمر رەزاى خواى لیبیت گەنجیکى تریان گرتبو وتیان ئەى ئەمیرى ئیمانداران ئەمانەویت حوکم بدەیت بەسەر ئەم گەنجەدا باوکى ئیمەى کوشتوە . عمر کورى ختاب بەگەنجەکەى فەرموو: بۆ باوکیانت کوشتوە ؟ گەنجەکە وتى: من حوشتر بەخیو دەکەم وەیەکیک لەحوشترەکانم چوبوە ناو باخاى باوکیانەوەو لەدارەکەى باوکیانى خواردبو باوکیشیان بەردیکى کیشا بەحوشترەکەمداو کوشتى منیش هەمان بەردم هەڵگرتو دکیشام بەباوکیانا باوکیانى کوشت. ئەمیرى ئیمانداران وتى: کەواتە حەدت لەسەر جیبەجیدەکەم . گەنجەکە وتى: کەواتە سی رۆژ مۆڵەتم بدە باوکم مردوە من و برابچوکەکەم لەژیاندا ماوین باوکم هەندیک ئاڵتونى بۆجیهیشتوین گەر من بکوژى ئاڵتونەکان دەفەوتینو براکەیشم سەر گەردان دەبیت . ئەمیرى ئیمانداران فەرمووى: کەوایە کیدەبیتە ضمانەتت تاکو سیرۆژەکە دەروات و دیتەوە . گەنجەکە تەماشاى روخسارى ئەو خەڵکەى چواردەورى کرد ئیشارەتى بۆکەسیک کرد وتى ئەم پیاوە دەبیتە ضەمانەتم .پیاوەکەیش (أبا ذر)بوو. ئەمیرى ئیمانداران فەرمووى ئەى أبا ذر دەبیتە ضمانەتى ئەم گەنجە أبا ذر فەرمووى: بەڵى ئەى ئەمیرى ئیمانداران دەبم . ئەمیرى ئیمانداران فەرمووى تۆ نایناسیت گەر رابکات حەدەکە لەسەر تۆ جیبەجى دەکەم (واتە دەیکوژیتەوە لەبرى حوینى باوکى ئەو گەنجانە ). أبا ذر فەرمووى من ضەمانەتى دەکەم ئەى ئەمیرى ئیمانداران گەنجەکە رۆیشت و رۆژى یەکەم و دووەم و سیەم تیپەرى و خەڵکیش زۆر نائارام بون لەسەر ئەو ەى کە حەدەکە لەسەر أبا ذر جیبەجى بکریت کاتى نویژى ئیوارە بوو لەرۆژى سیەم گەنجەکە پەیدابوو هەناسەبرکیى بو کە زۆر ماندوو کفت بوبوو لە بەردەم ئەمیرى ئیمانداراندا راوەستا . گەنجەکە وتى ئاڵتونەکانم داوەتە براکەموو براکەیشم سپاردۆتە کەسوکارەکەى و من لەبەردەستت دام تاکو حەدەکەم لەسەر جیبەجیبکەیت . ئەمیرى ئیمانداران تەعەجوبى هاتوو فەرمووى : چیى گیراتیەوە کە دەت توانى هەڵبیت ؟؟!! گەنجەکە وتى: ترسام خەڵکى بڵین کەسانیک نەماوە خاوەن وەعدو پەیمانى خۆیان بن . ئەمیرى ئیمانداران بە أبا ذر فەرمووى ئەى تۆ بۆ ضمانەتت کرد؟؟؟ أبا ذر وتى: ترسام خەڵکى بڵین کەسى چاک لەناو خەڵکیدانەماون . منداڵىەکانى پیاوەکوژراوەکە بەو مەوقیفە موتەئەسیر بون و وتیان ئیمە ئەو گەنجەمان بەخشى کە باوکمانى کوشتوە ئەمیرى ئیمانداران فەرمووى : باشە بۆچى بەخشیتان ؟؟؟ وتیان دەترسین خەڵکى بڵین کەسى لیبوردە لەناو خەڵکیدا نەماوە
با لە بۆقەوە فێربین !! |
دەگێڕنەوە دوو بۆق لە نێو گۆمێكدا پێكەوە دەژیان , بەڵام بەهۆی وشكە ساڵی و گەرمای هاوینەوە , ئاوەكەی وشكی كرد لەبەر ئەوە بڕیاری كۆچكردنیان دا , دەستیان كرد بەگەڕان بەدوای هەوارێـكی نوێ‌دا ، لە ڕێگادا بەلای بیرەئاوێـكی قوڵدا ڕاوەستان بۆقە بچكۆلەكەیان بەوەی تری گوت : با دابەزینە ناو بیرەكەوە بیكەینە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆمان , چونكە ئاوێكی زۆری تێدایە و دەكرێت ببێتە شوێنی خواردن و حەوانەوەو پشوودانمان. بۆقە گەورەكەیان بەوپەڕی وریاییەوە وەڵامی دایەوە : (بەڵام وای دابنێ ئاوی ئەم بیرەش وشكی كرد‌و نەما ئەوسا چۆن لەم چاڵە قوڵەدا بێینە دەرەوە)؟ لەم چییرۆكەوە فێردەبین كە : 1. پێویستە مرۆڤ تەنها لەبیری ئەمڕِۆدا نەبێت , بەڵكو بیر لە دواڕۆژی خۆی بكاتەوە ! 2.پەلەكردن لە چارەسەردا , نابێت داهاتوومان لەبیر بباتەوە ! 3.بەردەوام ئەگەری ئەوە هەیە كە بارودۆخ وەكو ئێستا بەردەوام نەبێت و توشی گۆڕان و ڕووداوی نوێ و كتوپڕببێت , لەبەرئەوە پێویستە خۆمانی بۆ ئامادەبكەین , نەك پاڵی لێبدەینەوە ! 4.گوێگرتن لە كەسانی خاوەن ئەزموون و شارەزا , لەكارەساتی دژوار‌و جەرگبڕ دەمانپارێزێت ! بە پێچەوانەوە دەبێت كاڵەكی پەشیمانی بە ئەژنۆ بشكێنی
چیرۆکی ئینگلیزی و کوردی |
A long time ago, there was a huge apple tree. لهدێرهزمانـــدا .....دار ســـێوێکی گه‌وره هه‌بوو ... A little boy loved to come and play around it everyday. منداڵێکی بچوکیش حه‌زی ده‌کرد هه‌موو ڕۆژێک بێت ..و به‌ده‌وریا یاری بکات و بسووڕێته‌وه... He climbed to the treetop, ate the apples, took a nap under the shadow... سه‌رده‌که‌وته سه‌ر لقه‌کانی و له سێوه‌کانی ده‌خوارد.... دوایی له‌ژێر سێبه‌ره‌که‌یدا خه‌وی لێده‌که‌وت... He loved the tree and the tree loved to play with him. منداڵه‌که داره‌که‌ی خۆش ده‌ویست هه‌روه‌ها داره‌که‌ش حه‌زی ده‌کرد که یاری له‌گه‌ڵدا بکات ... Time went by...the little boy had grown up, ڕۆژگار ڕۆیی و منداڵه‌که گه‌وره بوو ... . And he no longer played around the tree every day. نه‌ئه‌هات بۆ لای داره‌که‌و یاری نه‌ده‌کرد به‌ده‌وریا One day, the boy came back to the tree and he looked sad. ڕۆژێک له ڕۆژان ....کوڕه‌که هات و به‌ڵام دڵته‌نگ بوو !!! "Come and play with me," the tree asked the boy. داره‌که پێی ووت ... وه‌ره یاریم له‌گه‌ڵ بکه .... "I am no longer a kid, I do not play around trees any more" The boy replied. کوڕه‌که له ووهڵامدا ووتی : ئێستا منداڵ نیم هه‌تا به‌ده‌ورتا یاری بکه‌م ... "I want toys. I need money to buy them." من هه‌ندێک یاریم ده‌وێت و به‌ڵام پاره‌م نیه بۆ کڕین یان .. "Sorry, but I do not have money... داره ووتی : به‌داخه‌وه من پاره‌م لانیه !!! But you can pick all my apples and sell them. So, you will have money. به‌ڵام ده‌توانیت هه‌رچی سێوهکام هه‌یه بیبه‌یت و بیفرۆشیت و به پاره‌که‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێت بیکڕێت .. . " The boy was so excited. کوڕه‌که زۆر دڵشاد بوو... He grabbed all the apples on the tree and left happily. به‌سه‌ر داره‌که‌دا سه رکهوت و هه‌رچی سێ‌و هه‌بوو کۆی کردنه‌وه‌و به‌دلخۆشی یه‌وه ڕۆیشت .. The boy never came back after he picked the apples. کوڕه‌که دوای ئه‌وه‌ی سێوه‌کانی برد ...نه‌گه‌ڕایه‌وه The tree was sad. داره‌که‌ش به‌وه زۆر دڵگران بوو ... One day, the boy who now turned into a man returned ڕۆژێک کوڕه‌که هاته لای داره‌که‌و به‌ڵام بووه به پیاو ....!!!! And the tree was excited "Come and play with me" the tree said. داره‌که‌ش زۆر دڵشاد بوو به گه‌ڕانه‌وه‌ی پێی ووت : ووه‌ره یاریم له‌گه‌ڵ بکه ... "I do not have time to play. I have to work for my family. ووه‌ڵامی دایه‌وه ووتی : من کاتم نیه بۆ یاری کردن ... بووم به پیاوێک و ده‌بێت کار بکه‌م بۆ بژێوی خێزانه‌که‌م ... We need a house for ****ter. پێویسمان به خانوویه‌که تا تیا بحه‌وێینه‌وه .... Can you help me? ئایا ده‌توانیت یارمه‌تیم بده‌یت ..؟؟؟ " Sorry", به‌داخه‌وه I do not have any house. But you can chop off my branches To build your house. من خانووم نیه به‌ڵام ده‌توانیت هه‌رچی لقه‌کانم هه‌یه بیبه‌یت و خانووی لێدرووست بکه‌یت بۆ خۆت ... " So the man cut all the branches of the tree and left happily. پیاوهکهکه هه‌رچی لقه‌کان هه‌بوو هه‌مووی بڕی و بردی به دڵخۆشی یه‌وه ... The tree was glad to see him happy but the man never came back since then. داره‌که‌ش دڵشاد بوو .... کاتێک پیاوه‌که‌ی به دڵخۆشی بینی به‌ڵام پیاوه‌که نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ لای .. The tree was again lonely and sad. به‌م شێوه‌یه داره‌ک به‌ته‌نیایی مایه‌وه و جارێکی تر غه‌مبار بوو... One hot summer day, له ڕۆژێکی گه‌رمی هاویندا ... The man returned and the tree was delighted. پیاوه‌که گه‌ڕایه‌وه... داره‌که‌ش زۆر دڵشاد بوو ... "Come and play with me!" the tree said. داره‌که پێی ووت : ووهرهو یاریم له‌گه‌ڵ بکه ... "I am getting old. I want to go sailing to relax myself. پیاوه‌که پێی ووت : من پیر بووم و به‌ساڵا چووم .. ده‌مه‌وێت به‌ده‌ریادا بڕۆم بۆ هه‌رچی شوێنێک بێت ... "Can you give me a boat?" "Said the man". پیاوه‌که له‌داره‌که‌ی پرسی : ئایا بهلهمێکت هه‌یه بمده‌یتێ....؟؟؟ "Use my trunk to build your boat. You can sail far away and be happy. داره‌که ووه‌ڵامی دایه‌وه : ووه‌ره قه‌دی داره‌که بکه به به‌له‌م و دوایی ده‌توانیت و سه‌فه‌ری دووری خۆتی پێ بکه یت...به‌وه‌ش دڵشآد ده‌بیت.... " So the man cut the tree trunk to make a boat. پیاوه‌که‌ش قه‌دی داره‌که‌ی بڕی و به‌له‌می لێ درووست کرد He went sailing and never showed up for a long time. پیاوه‌که سه‌فه‌ری خۆی کرد به ئاودا و ماوه‌یه‌کی زۆری پێچوو ... Finally, the man returned after many years. له کۆتاییدا و دوای چه‌ند ساڵێک پیاوه‌که گه‌ڕایه‌وه لای داره‌که .. أ "Sorry, my boy. But I do not have anything for you anymore. به‌ڵام داره‌که پێی ووت : بمبه‌خشه کوڕه‌که‌م ....هیچم نه‌ماوه تا پێشکه‌شتی که‌م No more apples for you... " The tree said". داره‌که پێی ووت : سێویشم نه‌ماوه "No problem, I do not have any teeth to bite " The man replied. پیاوه‌که‌ش ووتی : منیش ددانه‌کانم نه‌ماوه بۆ خواردنی "No more trunk for you to climb on" داره‌که ووتی : قه‌د یشم نه‌ماوه هه‌تا پیا سه‌رکه‌ویت .... "I am too old for that now" the man said. پیاوه‌که ووتی : منیش پیر بووم و توانام نیه بۆئه‌و کاره... "I really cannot give you anything... داره‌که ووتی : من به‌ڕاستی هیچم نه‌ماوه تا بتده‌مێ ... The only thing left is my dying root," The tree said with tears. داره‌که به‌ده‌م گریانه‌وه ووتی : ئه‌وه‌ی شکی ده‌به‌م ته‌نها ڕه‌گه مردووکانمه "I do not need much now, just a place to rest. پیاوه‌که‌ش لهووهڵامدا ووتی : ئه‌وه ی که پێویستمه ته‌نها شوێنێکه تا تیا بحه‌وێمه‌وه I am tired after all these years" the man replied. من ماندوو بووم پاش ئه‌م هه‌موو ساڵانه "Good! Old tree roots are the best place to lean on and rest, باشه : باشترین جێگا بۆ حه‌وانه‌وه‌ت ڕه‌گه مردووه‌کانی داره‌که‌یه .... Come, come sit down with me and rest. ووه‌ره ... ووه‌ره و له پاڵم دا دانیشه‌و بحه سێوه ... " The man sat down and the tree was glad and smiled with tears... پیاوه‌که‌ش دانیشت .... داره‌که‌ش دڵشاد بوو ...زه‌رده‌خه‌نه‌ی ده‌کرد و چاوه‌کانی پڕ له فرمێسک بوو ... This is you and the tree is your parents!!! ئایا ده‌زانن ئه‌و داره کـــــێ یه ...؟؟؟؟؟؟ ئه‌و داره باوک ته !!!
چیڕۆکى دووهاورێ به کوردی و ئینگلیزی |
This story tells about two friends that were walking through the desert. At one point during the trip they started arguing and one of the friends hit the other in the face. ئه‌م چیڕۆکه باس له‌وه ئه‌کات که دووهاوڕێ له بیابانێک پیاسه ده‌که‌ن،له کاتێکا ده‌مه قاڵێیان له نێوان ڕوو ئه‌دات ، یه‌کێکیان زه‌له یه‌ک له‌وه‌ى تر ئه‌دات The one that had been hit was hurt, but without a further word, wrote down in the sand: ‘TODAY MY BEST FRIEND HIT ME IN THE FACE.' ئه‌و هاوڕێ یه‌ى که ئازارى پێ که‌وت به‌بێ ئه‌وه‌ى ووشه‌یه‌کى له‌ده‌م بێته ده‌ره‌وه له‌سه‌ر لم(ڕمڵ) نووسى : {ئه‌مڕۆ خۆشه‌ویسترین هاوڕێم ئازارى پێ گه‌یاندم } They carried on walking until they came across an retreat, where they decided to freshen up and bathe. But the one that had been hit before got caught in the mud and was about to drown, but the friend saved him. به‌رده‌وام بوون له‌پیاسه تاکو وبریاڕیان دا بگه‌ڕێنه‌وه وخۆیان پاک بکهنهوهولهتۆزوغوبار . به‌ڵام ئه‌وهاوڕێ یه‌ى که ئازارى پێ که‌وتبوو پێش ئه‌وه‌ى گیر بێت له ناو قوڕ(لم) یاخود نقوم بێت ، هاوڕێکه‌ى تر‌ى توانى ڕزگارى بکات . After he had recovered, he wrote down on a stone: “TODAY MY BEST FRIEND SAVED MY LIFE.” پاش ئه‌وه‌ى ڕزگاڕى بوو هه‌ستا دیسان ده‌ستى به نووسین کرد به‌ڵام ئه‌مجار به ردى ههڵکۆڵى له‌سه‌رى نووسى: {ئهمڕۆباشترین هاوڕێم ژیانى ڕزگار کردم} The friend that had hit his best friend and had then saved him asked: ئةو هاوريَيةى كة لةباشترين هاوريَى دابووورزكَارى كردبوو لىَى برسى ‘After I hit you, you wrote in the sand and now you are writing on stone, why?' پاشان ئهوهاوڕیهى که‌لێ ىدابوو پرسیارى لێکرد : ”کاتێک یه‌که‌مجار لێمدایت له‌سه‌ر لم (ڕمڵ) ت نووسى ئێستا له‌سه‌ر به‌رد به هه‌ڵکۆڵین ده‌نووسیت ... بۆ؟ The other friend answered: ‘When someone hurts us we should write it down in sand so that the wind can forgive us by blowing it away.” هاوڕێکه‌ى و‌ڵامى دایه‌وه ووتى: کاتێک که‌سێک ئازارمان ئه‌دات پێووسته له‌سه‌ر ڕمل بنووسین بۆ ئه‌وه‌ى بایه‌ک بێت هه‌مووی داپۆشێت و نووسینه‌که وون بکات “But when someone does something nice for us, we should engrave it in stone, where no wind can ever blow it away.” به‌ڵام کاتێک که‌سێک چاکه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵ ده‌کات“پێویسته له‌سه‌ربه‌رد به هه‌ڵکۆڵین بنووسین بۆئه‌وه‌ى هیچ بایه‌ک نه‌توانێت نووسینه‌که‌مان لا به‌رێت. LEARN TO WRITE DOWN YOUR PAIN IN SAND AND TO ENGRAVE THE GOOD EXPERIENCES IN STONE. با فێربین ئازاره‌کانمان لهسهرڕمل بنووسین و تاقیکردنه‌وه باشه‌کانمان به هه‌ڵکۆڵین له‌سه‌ربه‌رد بنووسین They say it takes a minute to find someone special, an hour to appreciate them, a day to get to like and love them, but it takes a lifetime to forget them. ئه‌ڵێن پێویستمان به یه‌ک خوله‌که بۆدۆزینه‌وه‌ى که‌سى چاک ،وه کاژمێرێک بۆڕیزگرتن ،وه‌یه‌ک ڕۆژ بۆ خۆشوویستنى: به‌ڵام پێویستمان به هه‌موو ڕۆژه‌کانى ژیانه بۆ له‌یاد چوونیان ........
کۆمێنتی ئێوە
بەرێوبەری ماڵپەڕ:ڕەنجدەر زیزۆ :ساڵی ٢٠١٣