بــــــه خــــێر بــــــێــن
سەرەکی
وێنە
جوانترین مزگەوت لە جیهان
Beautiful of The World
جوانترین وێنە
وێنەی مێرووەکان
backround
وێنە سەرنجڕاکێشەکان
وێنەجولاوەکان
جوانتری وێنەی گیانداران
backround hd 3d
3D
Lamborghini
mercedes benz
bmw
جوان ترین وێنەی سەیارە
فەرموودە
سەحیحی بوغارى
سەحیحی موسلیم
حەدیسی قودسی
ئایینی
ماڵه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم
ناوە جوانەکانی خوای گەورە
زکرەکان
دوعای گرنگ
ئیمان و باوه‌ڕ
چیڕۆكی پێغه‌مبه‌ران
چۆنیه‌تی نوێژ كردن
فلاشی ئاینی
ئادابەکان
حه‌ج
ژیانی زانایان
تەندروستی
قورئان
قورئان بۆ داونڵۆد كردن به‌ده‌نگی هه‌موو قا
ته‌جوید بۆ مۆبایل
تەجوید بۆفێربوونی قورئان
جوئى عهممهى فێركاری
ڕادیۆی ڕاستەوخۆی هەموو قورئان خینەکان
تەفسیری کوردی قورئانی پیرۆز PDF
quran mushaf
QURAN KURDISH
ژیانی قورئان خینەکان
قورئان بە تەفسیری کوردی
گوێگرتن لە قورئان
قورئان بخوێنەوە
قورئان بەشێوەی فلاش و تەفسیری کوردی
قورئان فلاش
قورئان بخوێنەوە بەشێوەی فلاش
وه‌رزشی
خولی ئینگلیزی
خولی ئیسپانی
خولی ئه‌ڵمانی
خولی فه‌ره‌نسی
خولی ئیتاڵی
خولی توركی
خولی عێراق
all sport
چەند وێنەیەکی وەرزشی جولاو
هەواڵی بە پەلە
کەناڵە ڕاستەوخۆیەکان
>
bien 1 hd
Gk sport
bein hd
bein hd خولی ئینگلیزی
bein hd خولى ئيسپانی
sport hd خولی ئه‌ڵمانی
Replay Football یاری دووباره
ڕاستەوخۆ سەیری گشت یارییەکان بکە
خولە جیهانییەکان
یاری ڕاستەوخۆ
live hd TRT hd
سەیری هەموو یاریەک بکە
کەناڵی ڕیاڵ مەدرید
کەناڵی چێڵسی
چەند کەناڵێکی وەرزشی
football chaneel live
تۆپی سه‌له
هەواڵی وەرزشی
football news
C.Ronaldo
leo messi
neymar
زانیاری
هەمەڕەنگ
زانیاری ئایینی
زانیاری کۆمپیوتەرەکەت بزانە
ژماره ته‌له‌فۆنه پێویسته‌كان
سەرەتایەک بۆفێربوونی ئینگلیزی
قواعد بۆ پۆلی ١٢
پرسیار‌و وه‌ڵامه‌كانی سه‌ری ساڵی ئینگلیزی
قواعد بۆ پۆلی ١١
ریکۆردی جیهان
ف. التجوید
وته‌ی جوان
ژیانی ناوداران
شعر‌و پەندەکان
هۆنراوه
ژیان فێرى کردم
چیرۆک
چیرۆکه قورئانیهکان
چیرۆک و بەسەرهات
يارى
all
ڤیـدیـۆ
قامووس
کەش و هەوا
سروودى ئاينى ژێرنووسى كرا‌و
نامةى جه‌ژنی پپیرۆز
کۆدی ڕەنگەکان
نەخشەی جیهان world map
دۆزینەوەی خەرامەی ئۆتۆمبێل
ستايلى فؤتؤشؤب
گیانداران
فیلم بۆ داونڵۆد
فیلم
جوان کاری
جوان کاری
جوانکاری
زۆر ترین سایتی جوانکاری
چات
ڕۆژنامەکان ڕادیۆی ڕاستەوخۆ و ماڵپەڕ
فەنەکانی xbox و ps3
زۆرترین کۆد بۆ ڕیکلامی فیسبووک
سیم بۆگشت مۆبایلێک
ستایل بۆ نوسین
tv
کەناڵی مەککە
کەناڵی مەدینە
کەناڵی animal planet
گیانداران
history
كه‌ناله عه‌ره‌بیه‌كان
کەناڵی پلەی سێ ps3
کەناڵێکی بۆکسێن hd
کەناڵی call of duty
Kids کارتۆن
کەناڵی مستەر بین mr bean
کە ناڵی مسارەعە
کەناڵێک بۆ بلیارد hd
hd چەند کەناڵێک تایبەت بە فیلم
کەناڵی مشکو پشیلە tom and jerry
بەرنامە
هەموو بەرنامەکانی کۆمپیوتەر
زانیاری گشتی دەربارەی کۆمپیوتەر
فۆنتەکان font
هەموویاریەکانی مۆبایل andriod
گوڵباخ
بسم الله رحمن رحیم ماڵپه‌ڕی(گوڵه‌باخ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕاستی
gulabakh
چیڕۆكی پێغه‌مبه‌ران علیه سلام
(چیڕۆكی (ئه‌یوب پێغه‌مبه‌ر علیه سلام
چیرۆكی ئه‌ییووب سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت ئه‌ییووب پێغه‌مبه‌ری خوایه ئه‌ییووب له نه‌وه‌ی ئیبراهیمه؛ دایكی ئه‌ییووبیش كچی (لوط)ی پێغه‌مبه‌ر بووه -سه‌لامی خوای گه‌وره‌یان لێ بێت-. ئه‌ییووبی پێغه‌مبه‌ر له خاكی حۆران ژیاوه و له تهمهنی٩٣ ساڵیدا وه‌فاتی كردووه. له دنیادا زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوو؛ خوای گه‌وره به‌خششی زۆرى پێ دابوو؛ منداڵ و كه‌سوكاری زۆریشی هه‌بوو. خه‌ڵكی ناویان نابوو ئه‌ییووب له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌موو حاڵێكدا به‌رده‌وام بۆ لاى خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕایه‌وه. هه‌روه‌ها زۆر له خوای گه‌وره ده‌ترسا و هه‌میشه داوای لێخۆشبوونی ده‌كرد. به‌زه‌یی به ده‌ستكورت و نه‌داراندا ده‌هاته‌وه و یارمه‌تی بێوه‌ژن و منداڵی ده‌دا. ڕێزى میوانی زۆر ده‌گرت و بانگه‌وازی خه‌ڵكی بۆ ئایینی یه‌كتاپه‌رستی ده‌كرد. تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌ییووب -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت- به‌ڵا و به‌سه‌رهاته‌كانی ژیان به‌ڵگه نین له‌سه‌ر به‌دبه‌ختی. خۆشگوزه‌رانی و ناڕه‌حه‌تییه‌كانی دنیاش به كاری چاكه و خراپه‌كارییه‌وه په‌یوه‌ست نین. چونكه دنیا شوێنی تاقیكردنه‌وه‌یه و كێڵگه‌ی ئاخیره‌ته. ئه‌نجامی ئارامگرتنیش پاداشته و چهندجاربوونهوهى خۆشی و چاكه‌كانه. ئاده‌میزادیش به‌پێی ئیمانی تاقی ده‌كرێته‌وه؛ ئه‌گه‌ر له ئیمانه‌كه‌یدا پته‌و بوو، ئه‌وه به‌ڵاكه‌ی گه‌وره ده‌بێ؛ ئه‌گه‌ر له ئیمانهكهشیدا نه‌رم بوو، ئه‌وه به‌پێی ئیمانی تاقی ده‌كرێته‌وه. به‌و شێوه‌یه به‌ڵا له كۆڵ باوه‌ڕدار نابێته‌وه هه‌تا هه‌موو گوناهه‌كانی لێ هه‌ڵده‌وه‌رێنێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رانیش له هه‌موو كه‌س باوه‌ڕیان پته‌وتره، بۆیه له هه‌موو كه‌س توندتر تاقی كراونه‌ته‌وه. ئه‌ییووب -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت- هه‌تا ته‌مه‌نی (٧٠)-ساڵی زۆر به ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌ژیا. ماڵی دنیا و ئه‌سپ و مه‌ڕوماڵات و زه‌ویوزاری زۆرى هه‌بوو. هه‌روه‌ها منداڵ و به‌نده و خزمه‌تكاری زۆریشی هه‌بوو. به‌ڵام له ته‌مه‌نی پیریدا خوای گه‌وره تاقی كرده‌وه و هه‌موو به‌خششه‌كانی دنیای لێ وه‌رگرته‌وه و منداڵ و نه‌وه‌كانی بۆ لاى خۆی برده‌وه. به‌وه‌ش ئه‌ییووب ده‌ستكورت و هه‌ژار كه‌وت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌ییووب -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت- تووشی نه‌خۆشیی جۆراوجۆر هات. نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئه‌ییووب -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت- ئه‌وه‌نده درێژه‌ی کێشا، خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری ورده‌ورده تاقه‌تی ئه‌ییووبیان نه‌ما و سۆز و بهزهیییان بۆ كه‌م بووه‌وه. ته‌نها خێزانی نه‌بێت به‌وه‌فا بوو و چاكه‌ی ئه‌ییووبی له‌بیر نه‌ده‌چوو، به‌رده‌وام سه‌ری لێ ده‌دا و خزمه‌تی ده‌كرد. ئه‌ییووب -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت- ئه‌وه‌نده ده‌ستی كورت بوو، ناچار خێزانی كرێكاری و خزمه‌تی ماڵانی ده‌كرد تا ئه‌ییووب به‌خێو بكات و په‌كی نه‌كه‌وێت. به‌و شێوه‌یه خێزانیشی له‌گه‌ڵ ئهییووبدا ئارامی گرت و له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ناخۆشییهشدا ده‌ستی له ئه‌ییووب هه‌ڵنه‌گرت. ئارامیی ئه‌ییووب -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت- نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئه‌ییووب درێژه‌ی كێشا؛ به جۆرێك هیچ ئه‌ندامێكی له‌شی به ساغی نه‌ما و هه‌مووی له ئیش كه‌وت. ته‌نها دڵ و ده‌می نه‌بێت كه یادی خوای گه‌وره‌ی پێ ده‌كردن. له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵایه‌شدا ئه‌ییووب -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت- خواپه‌رستیی خۆی ده‌كرد و له ئارامگرتن به‌رده‌وام بوو. به‌یانی و ئێواره، شه‌و و ڕۆژ یادی خوای گه‌وره‌ی ده‌كرد و چاوه‌ڕێی پاداشتی په‌روه‌ردگاری ده‌كرد. ئارامگرتن و سوپاسگوزاریی ئه‌ییووب -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت- خه‌ڵكی سه‌رده‌می خۆی سه‌رسام كردبوو. به جۆرێك هه‌تا سه‌رده‌می ئه‌مڕۆشمان نموونه به ئارامگرتنی ئه‌ییووب ده‌هێنرێته‌وه. جارێكیان خێزانی به ئه‌ییووبی وت: "ئه‌ی ئه‌ییووب، ئه‌گه‌ر داوا له خوای گه‌وره بكه‌یت، شیفات بۆ ده‌نێرێت و ڕزگارت ده‌بێت!" ئه‌ییووب وتی: "(٧٠) ساڵ به له‌شساغی ژیام، به كه‌می ده‌زانم ئه‌گه‌ر (٧٠) ساڵیش بۆ خوای گه‌وره ئارام بگرم." په‌نابردن بۆ خوای گه‌وره ئه‌ییووب پێغه‌مبه‌ری خوا بوو -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت-. له‌سه‌ر به‌ڵاكان و ناڕهحهتییهكانیش ئارامی ده‌گرت و بێ‌ئومێد نه‌ده‌بوو له به‌زه‌ییی خوای گه‌وره. به‌ڵام بێ گومان شه‌یتان واز له ئاده‌میزاد ناهێنێت؛ هه‌موو كات و ساتێك هه‌وڵ ده‌دات به‌نده‌كانی خوای گه‌وره فریو بدات. شه‌یتان ئازاری ئه‌ییووبی ده‌دا و ئه‌یویست وه‌سوه‌سه بۆ ئه‌ییووب دروست بكات و ناشوكری به ئه‌ییووب بكات و واز له ئارامگرتن بهێنێت و بێئومێدی بكات. ئازاردانی شه‌یتان بۆ ئه‌ییووب زیادی كرد. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ییووب په‌نای بۆ خوای گه‌وره برد و ده‌ستی كرد به نزا و پاڕانه‌وه هه‌تا خوای گه‌وره به‌زه‌یی پێدا بێته‌وه یان به‌ڵاكه‌ی له‌سه‌ر لابات یان ئارامتری بكات و به‌سه‌ر شه‌یتاندا زاڵی بكات. ئه‌ییووب وتی: "خوای گه‌وره، شه‌یتان هیلاكی كردووم و ئازارم ده‌دات. تۆش له هه‌موو كه‌س بهبهزهییتریت." چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی خوای گه‌وره پاڕانه‌وه‌كه‌ی ئه‌ییووبی قه‌بووڵ كرد و شیفای بۆ نارد. خوای گه‌وره ده‌یتوانی ئه‌ییووب به‌بێ چاره‌سه‌ری شیفا بدات، به‌ڵام ئه‌ییووبی هان دا هه‌تا خۆی چاره‌سه‌ر بكات؛ خوای گه‌وره فه‌رمانی به ئه‌ییووب كرد قاچی به زه‌ویدا بدات. ئه‌ویش قاچی به زه‌ویدا كێشا و دوو كانیی ئاوی له‌ژێر پێدا بۆ هه‌ڵقوڵاند. پاشان فه‌رمانی پێ كرد هه‌تا له یه‌كێكیاندا خۆی بشوات؛ به‌وه‌ش هه‌موو نه‌خۆشییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بوو. له كانییه‌كه‌ی تریشیان ئاو بخواته‌وه به‌وه‌ش هه‌موو نه‌خۆشییه‌كانی ناوه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بوو. به‌و شێوه‌یه خوای گه‌وره شیفای بۆ نارد. هه‌روه‌ها هه‌موو به‌ڵاكانی تریشی له‌سه‌ر هه‌ڵگرت و هه‌موو به‌خششه‌كانی جارانی پێ دایه‌وه و دوو ئه‌وه‌نده‌ی جارانیش مناڵی پێ به‌خشییه‌وه؛ هه‌تا ئاده‌میزاد بزانێت ئه‌وه ئه‌نجامی ئارامگرتنه بۆ خوای گه‌وره. نه‌رمونیانی له‌گه‌ڵ خێزاندا ئه‌ییووب -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت- له كاتی ده‌وڵه‌مه‌ندی و لهشساغیدا به چاكترین شێوه له‌گه‌ڵ خێزانی‌دا هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد. هه‌روه‌ها خێزانیشی له كاتی نه‌خۆشیی ئهییووبدا نموونه‌ی ئافره‌تێكی به‌وه‌فا و به‌ئارام بوو. به‌ڵام خێزانی ئه‌ییووب هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی كرد و ئه‌ییووبیش -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت- سوێندی خوارد كه ئه‌گه‌ر چاك ببێته‌وه (١٠٠) قه‌مچی لێ بدات. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خێزانی ئه‌ییووب له به‌نده چاكه‌كانی په‌روه‌ردگار بوو، خوای گه‌وره نه‌یهێشت ئه‌ییووب له خێزانی بدات. هه‌تا سوێنده‌كه‌ی ئه‌ییووبیش نه‌كه‌وێت، خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كرد كه چه‌پكێ گیا هه‌ڵبگرێت و نزیكه‌ی (١٠٠ ) دانه بێت و به‌هێواشی یه‌كجار به خێزانی‌دا بكێشێت. به‌و شێوه‌یه‌ش خوای گه‌وره له‌و سوێنده و ئه‌و گیروگرفته ڕزگاری كرد. قورئانی پیرۆز باسی ئه‌م سوێنده‌ی ئهییووبمان بۆ ده‌كات هه‌تا به‌شێوه‌یه‌كی خه‌یاڵی نه‌ڕوانینه چوارده‌ورمان. ئه‌وه‌تا هه‌رچه‌ند ئه‌ییووب -سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت- به‌ئارام بوو، به‌ڵام كاتێك خێزانی هه‌ڵه‌یه‌كی كرد، ئارامی نه‌ما و ئه‌و سوێنده‌ی خوارد. هه‌تا بشزانین كه هه‌ر خوای گه‌وره خاوه‌نی كه‌مال و هه‌موو سیفه‌ت و ناوه جوانهكانه.
stop
Slower
Medium
Faster
Go