(لە بەخشین خاوەنی بەخشندەترین دەست بوو)(لە هەموو کەس درەنگ تر توڕە دەبوو)(تووڕە بوونیشی تەنها لەبەروشەی حەق بوو) خاوەنی نەرمو نیان ترین دڵ بوو(پیاوی هەڵوێستە قورسەکان بوو)(بەشەرم ترین کەس بوو)(لێبووردە ترین کەس بوو)(باشترین مرۆڤی سەر زەوی بوو)(صەڵاواتی بۆ بنێرن )(اللهمَّ صلِّ على سيِّدنا محمَّد وعلى آلِه وصحبِه وسلِّم)(دەمپاک و دڵپاک بوو) |
لەسیفەتە بەرزەکانی (محمد) صلى الله عليه وسلم |
|
سەعد الغامدى |
ژیانی ناوى ته‌واوى (سه‌عد سه‌عید غامدییه) و له‌شارى (ده‌مام) ى شانشینی عه‌ره‌بى سعودى له‌ساڵى 1967ى زایینى له‌دایك بوه. زانكۆى (ئیمام محه‌مه‌دى كورِى سعود)ى ئیسلامى كۆلیژى (شریعه تخصص أصول ا‌لدین)ى له‌ساڵى 1410 ى كۆچى به‌رامبه‌ر به‌ساڵى 1990 ى زایینى ته‌واو كردوه وه له‌وساڵه‌دا ده‌ستى كردوه به له‌به‌ركردنى قورئانى پیرۆز و توانیویه‌تى تاوه‌كو ساڵى 1995 ى زایینى هه‌موو سورِهتهكانى قورئانى پیرۆز له‌به‌ربكات. بۆیه‌كه‌م جار له‌ساڵى 1996 مۆڵه‌تى قورئان خوێندنى له‌سه‌ر رِیوایهتى (حفص عن عاصم) وه‌رگرتوه و هه‌ر ئه‌وساڵه‌ش خه‌تمى قورئانى پیرۆزى بۆتۆماركراوه، كهلهنوێژهكانى ته‌راویحى مانگى رِهمهزانى پیرۆز خوێندویه‌تى. غامدى چه‌ند جار داواى لێكراوه سه‌ردانى ئێزگه بكات به‌ڵام رِهتى ده‌كاته‌وه و به‌باشى ده‌زانێت ته‌نها له نوێژه‌كانه ته‌راویح قورئانى بۆ تۆماربكرێت وه‌ك خۆى ده‌ڵێـت خوێندنى قورئان له‌كاتى ته‌راویحه‌كان تام و چێژى تایبه‌تى خۆى هه‌یه.هه‌روه‌ها خێزانداره سێ منادڵى هه‌یه تابڵێى پیاوێكى رِوخۆش و ده‌م بهپێكهنینه. ------------------------------------------------------------------------------------------------- ئیشەکانی جگه له قورئان خوێندن ووتاربێژ و مامۆستاى قوتابخانه‌یه، بۆ نمونه: له‌ساڵى 1996 تاوه‌كو ساڵى 2002 كراوه‌ته سه‌رپه‌رشتیارى په‌روه‌رده له قوتابخانه ئایینیه‌كان. سه‌رپه‌رشتیارى گشتیه له‌بنكه‌ى ئیمام شاتبى بۆ قورئانى پیرۆز له‌شارى ده‌مام. پێشنوێژ و ووتارخوێنى مزگه‌وتى (یوسف بن احمد)ه،له‌شارى ده‌مام. ئێستاكه‌ش بهرِێوهبهرى گشتى قوتابخانه‌ى (محمد الفاتح)ه، له‌شارى ده‌مام. ------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------ له‌بڵاو كراوه‌كانی خه‌تمێكى قورئانى پیرۆز كه‌له‌ساڵى 1996 تۆمار كراوه. رساله الى أهل القرا‌ن. تنضیم الفیه للحفض العراقى. الاذكار. الرقیة الشرعیة. كه‌ئه‌مانه هه‌موو كتێبى قورئان خوێنن و شایه‌نى باسه تا ئێستاش قورئان خوێن سه‌عد غامدى له ژیاندا ماوه.
محمد صدیق منشاوی |