باسـێكی قورئان له‌باره‌ی چیرۆكه ڕاستەقینەکان |
قورئان ژماره‌یه‌كی زۆری چیرۆكی پێشینه‌كان له پێغهمبهرانو غه‌یری پێغه‌مبه‌رانی بۆ گێڕاوینه‌ته‌وه كه هه‌ندێكیان له چیرۆكی باوهڕداراننو، هه‌ندێكی تریشیان له چیرۆكی بێباوه‌ڕانن. هه‌روه‌ها باسی ئه‌و چیرۆكانه‌ی بۆ كردووین‌و حیكمه‌ت له هێنانه‌وه‌و گێڕانهوهیشیان بۆ دیاری كردووین، له‌گه‌ڵا دیاریكردنی ئه‌و سودانه‌ی پیشان داوین‌و ئه‌و جێگایانه‌ی په‌ندو عیبره‌تیان تیادایه‌و، پاشان به‌رنامه‌ی لێتێگهیشتنو لێبوردبوونهوهو چۆنیه‌تی مامه‌ڵه له گه‌ڵیاندا. ئێمه لێره‌دا هه‌ڵوێسته‌یه‌كی خێرا له‌ئاست قورئان‌و چیرۆكه‌كانیدا ده‌كه‌ین، تاكو رێخۆشكارییهك بێت بۆ باس‌و خواسمان له‌مه‌ڕ چیرۆكی پێشینه‌كان له قورئان دا‌و، ده‌روازه‌یه‌كی سهوداكاریش له‌گه‌ڵا خودی چیرۆكه‌كان دا بێت.
زاراوه‌ى (قصص) له قورئاندا: |
قورئان زاراوه‌ی چیرۆکه‌کان (القصص)ی له چه‌ندین حاڵهتو شێوازی بهکارهێنانو رێکخستن دا هێناوه‌ته‌وه، وه‌ک له رووکاری فه‌رمانی رابردوو و فه‌رمانی رانه‌بردوو و فه‌رمانی داخوازی و رووکاری چاووگ یش دایه. ئیمام (راغبي اصفهاني) له (مفردات)ی‌دا ده‌رباره‌ی ئه‌م زاراوه‌یه گوتویه‌تی: "چیرۆک گێڕانه‌وه، واته به‌دواداچوونی شوێنه‌واری رووداو، بۆ نموونه ده‌گوترێت: به‌دوای شوێنه‌واریدا چووم. جا (قصص)یش واته (أثر).. (القص-تتبع الأثر، يقال: قصصت أثره) خودا فه‌رموویه: (فَارْتَدَّا عَلَى آثَاڕهِمَا قَصَصاً )[الكهف : 64] واته: هه‌ردوکیان-که مه‌به‌ست به موسا‌و خزمه‌تکاره‌که‌یه‌تی- گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌مان شوێنی پێشوویان‌و به شوێنه‌واری رێگه‌که‌یاندا ده‌گه‌ڕانه‌وه‌و ئاسه‌واره‌که‌یان بۆ یه‌کتر ده‌گێڕایه‌وه). هه‌روه‌ها خودا فه‌رموویه: (وَقَالَتْ لِأُخْتِهِ قُصِّيهِ )[القصص : 11]، واته: دایکی مو‌سا به خوشکه‌که‌ی موسای گوت: شوێنه‌واری منداڵه‌که ده‌ستنیشان که‌و به‌دوای هه‌واڵه‌که‌یدا بچۆ. هه‌مدیسان (قصص) مانای هه‌والأو به‌سه‌رهاته یه‌ک له‌دوای یهکهکهکانیش ده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ک له‌م ئایه‌تانه‌دایه: - خودا فه‌رموویه ) إِنَّ هَـژَا ڵهُوَ الْقَصَصُ الْحَقُّ ( [آل عمران : 62]- هةروةها فةرموويــة: (فَلَمَّا جَاءهُ وَقَصَّ عَلَيْهِ الْقَصَصَ قَالَ لَا تَخَفْ)[القصص : 25]. - هه‌روه‌ها فه‌رموویه: نَحْنُ نَقُصُّ عَڵیْکَ أَحْسَنَ الْقَصَصِ ) [يوسف : 3]. به‌لآم (قِصاص) مانای سه‌ندنه‌وه‌ی خوێن به تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له تاونبار ده‌گه‌یه‌نێت ". ) المفردات فی غریب القرآ‌ن: (404) للإمام راغب الأصفهانی
چیرۆکه قورئانیهکان |
.خودای مه‌زن له قورئاندا چیرۆکی پێشینانی بۆ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی خۆی (ص) گێڕاوه‌ته‌وه، وه‌ک ده‌فه‌رموێت: (كَذَلِكَ نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنبَاء مَا قَدْ سَبَقَ وَقَدْ آتَيْنَاكَ مِن لَّدُنَّا ذِكْراً )[طه : 99]واته: ئێمه به‌م ره‌نگه چیرۆک‌و هه‌والأو به‌سه‌رهاتی رابردووی پێشینه‌کانت بۆ ده‌گێڕینه‌وه‌و به‌و شێوه‌یه‌ش که له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه کتێبێکی روون‌و ئاشکرای وه‌ک قورئانمان بۆ ناردوویت. خودا دوای گێڕانه‌وه‌ی داستانی گه‌لانی پێشینو چاره‌نووسیشیان، فه‌رموویه: (تِلْكَ الْقُرَى نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنبَآئِهَا وَلَقَدْ جَاءتْهُمْ رُسُلُهُم بِالْبَيِّنَاتِ)[الأعراف : 101]) واته: ئێمه بهسهرهاتو رووداوی دانیشتوانی ئه‌و شار‌و گوندانه‌ت بۆ ده‌گێڕینه‌وه که چی‌یان بهسهرهاتو که بێگومان پێغه‌مبه‌رانیان بۆ ره‌وانه کراوه‌و به‌ڵگه‌ی رۆشن‌و په‌یامی روون‌و ئاشکرای خوداشیان پآ گه‌یاندبوون. هه‌روه‌ها خودا له‌پاش گێڕانه‌وه‌ی تێکڕای ئه چیرۆک‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی نێو سوره‌تی (هود)یش فه‌رموویه ) ژَلِکَ مِنْ أَنبَاو الْقُرَى نَقُصُّهُ عَڵیْکَ مِنْهَا قَآئِمٌ وَحَصِیدٌ [100] وَمَا ڤَڵمْنَاهُمْ وَڵـکِن ڤَڵمُواْ أَنفُسَهُمْ فَمَا أَغْنَتْ عَنْهُمْ آلِهَتُهُمُ الَّتِی ێدْعُونَ مِن دُونِ اللّهِ مِن شَیْوٍ لِّمَّا جَاو أَمْرُ رَبِّکَ وَمَا زَادُوهُمْ غَیْرَ تَتْبِیبٍ [101] وَکَژَلِکَ أَخْژُ رَبِّکَ إِژَا أَخَژَ الْقُرَى وَهِێ ڤَالِمَهٌ إِنَّ أَخْژَهُ أَلِیمٌ شَدِیدٌ [102]](هود: 100-102)، واته: ئێمه هه‌والأو به‌سه‌رهاتی ئه‌و گوند‌و شارۆچکانهت بۆ ده‌گێڕینه‌وه که هه‌ندێکیان شوێنه‌واری بیناو ساختمانه‌کانیان ماوه‌و هه‌ندێکیشیان وه‌ها خاپوور بوون که هیچ شوێنه‌وارێکیان نه‌ماوه. خۆ ئێمه سته‌ممان لێیان نه‌کرد، به‌ڵکو ئه‌وان خۆیان به‌هۆی بآباوهڕیو سهرکهشیو یاخیبوونیانه‌وه سته‌میان له‌خۆیان کرد. ئیتر له‌وه‌دا ئه‌و بت‌و که‌ره‌سه داتاشراو‌و به‌خودا دانراوانهشیان سودێکیان پآنهدان کاتێک فه‌رمانی سزادانی خودایان له‌سه‌ر جێبهجآکراو جگه له زیان‌و له‌ناوچوون هیچ شتێکی تری پآنهبهخشین. جێبهجآبوونی سزای خودای په‌روه‌ردگارت له‌سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و گوند‌و شارانه به‌م ره‌نگه‌یه کاتێک سته‌مکار بوون، بهراستیو بێگومان له سزای خودا‌و دابهزاندنو جێبه‌جیکردنی ئه‌و سزایانه‌دا ئازارێکی توند‌و تیژ هه‌یه‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی ته‌واویان له دنیا‌و رۆژی دواییدا پآدهگهیهنێت. جا بێگومان خودا به گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکی پێشینان بۆ ئێمه له قورئاندا مانای وایه ئه‌وه رێزلێنانێکه له ئێمه‌و لایه‌نێکی ڕهحمهتو بهزهییو چاکه‌و فهزڵیهتی له سه‌رمان، چونکه چاومان به‌وه رۆشن ده‌کاته‌وه که ده‌بێته چاکه‌و چاکسازی بۆمان‌و، رێگای خۆشویستنو رازیکردنی خۆیشیمان پیشان ده‌دات، له هه‌مان کاتدا له‌رێی پیشان دانی رق‌و توڕهییو سزاکانیه‌وه ئاگادارمان ده‌کاته‌وه، ئه‌مانه‌ش هه‌مووی له ده‌روازه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆک‌و سه‌رگوزشته‌ی پێشینانهوهیه. ئێمه‌ش پێویسته له‌سه‌رمان نیعمه‌تی نێو چیرۆکه گێرراوهکانی قورئان وهرگرینو ته‌نها به‌وه‌نده‌ش قه‌ناعه‌ت که‌ین که خودا گێڕاویه‌تیه‌وه‌و، نابێت واز له‌و شیکاره راست بێژیو راستییه‌ی خودا بێنین‌و روو بکه‌ینه چه‌ند شێوازێکی نادروستی گریمانکاریو پڕوپاگه‌نده‌ی ریوایاتی وه‌رگیراو له ئهفسانهگهریو (ئيسرائيليات). ئیتر چۆن ئه‌و که‌سانه هه‌ڵسه‌نگێنین که چیرۆکه‌کانی خودا پشتگوآ ده‌خه‌ن‌و له جیاتی ئه‌وه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئه‌و سه‌رچاوه مرۆڤکردانه‌ی تووشی دهسکاریو درۆ هۆنینه‌وه بوون؟
باشــترین چیــرۆک....چیـرۆکى پێشـینان له قورئاندا. |
.له سوره‌تی یوسف دا خودا وه‌سفی چیرۆکه‌کان به باشترینی چیرۆکه‌کان (أحسن القصص) ده‌کات، هه‌روه‌ک فه‌رموویه‌تی: (إِنَّا أَنزَلْنَاهُ قُرْآناً عَرَبِيّاً لَّعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ [2] نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ أَحْسَنَ الْقَصَصِ بِمَا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ هَـذَا الْقُرْآنَ وَإِن كُنتَ مِن قَبْلِهِ لَمِنَ الْغَافِلِينَ [3] إِذْ قَالَ يُوسُفُ لِأَبِيهِ يَا أَبتِ إِنِّي رَأَيْتُ أَحَدَ عَشَرَ كَوْكَباً وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ رَأَيْتُهُمْ لِي سَاجِدِينَ داخۆ بۆچی چیرۆکه‌کانی قورئان باشترینی چیرۆکه‌کان بن؟ ئه‌ی بۆچی ئه‌م وه‌سفه به‌تایبه‌تی له سووره‌تی (يوسف)دا هاتووه.. بێگومان ته‌نها له سووره‌تی (يوسف)دا به‌ته‌واوه‌تی هه‌موو چیرۆک و به‌سه‌رهاته‌کانی یوسف-سلآوی خوای لێبێت گێڕراوه‌ته‌وه که سه‌د (100) ئایه‌تی له‌و سه‌دو یازده ئایه‌ته‌ی سوره‌ته‌که بۆته‌رخان کراوه. ئایه‌ته‌کانی دواییش هه‌ندێکیان بۆ لێکدانه‌وه‌و بۆ پاشکۆی چیرۆکه‌که‌ی یوسف هاتوون. چیرۆکه‌که‌ی یوسف له‌وه‌وه ده‌ست پێده‌کات که له ته‌مه‌نی مێردمنداڵیدا خه‌ونێک ده‌بینێت و، به‌وه‌ش کۆتایی دێت که به عه‌مه‌لی خه‌ونه‌که‌ی دێته دی و له جیهانی واقیع دا لێک دراوه‌ته‌وه. داستانی یوسف یش له چاکترینی داستانه‌کانه دیاره هه‌موو داستانه‌کانی قورئان باشن چونکه مزگێنی و هیواو ئاوات به لێقه‌وماوان و مهینهتباران ده‌به‌خشێت و، چه‌وساوان و سته‌م لێکراوانیش دڵنیا ده‌کات له‌وه‌ی که رزگاری هه‌ر دێت‌و ئامانج به‌دی دێت‌و مه‌ینه‌تیش لاده‌چێت، بۆیه گرنگ ئه‌وه‌یه باوه‌ڕو پشت به‌ستنیان به خودا چاکتر بکه‌ن و له‌سه‌ر رێبازه‌که‌ی خۆڕاگر بن وه‌ک چۆن (يوسف)یش ئاوابوو. بێگومان چیرۆکه‌کانی قورئان باشترین چیرۆکن و، قورئان لهڕآی ئه‌م وهسفهیهوه وامان پیشان ده‌دات که ته‌نها به‌و داستان‌و رووداوه گیڕراوانهی خۆیه‌وه قه‌ناعه‌ت که‌ین و بازنهدهین بۆ ئه‌و سه‌رچاوه به‌شه‌رییه ده‌سکردانه‌ی وه‌ک (ئيسرائيليات)و ئه‌فسانه‌و داستانه دهسههڵبهستهکان و داوای شیکارو درێژه پێدانی چه‌ند لایه‌نێکی تری چیرۆکه‌کانیان لێ بکه‌ین که قورئان باسی نه‌کردوون. به‌داخه‌وه هه‌ندێک که‌س ئه‌م ره‌فتاره ده‌نوێنن و زانیاریی سه‌یرو سه‌مه‌ره له‌و سه‌رچاوه دهسکردانهوه وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئاره‌زوویه‌کی خۆیان بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئاتاجی بیسه‌ران له چیرۆک‌و پێشکه‌شکردنی تام و چێژێکی هونه‌ری پییان به‌و بیانووه‌ی گوایه ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌گێڕنه‌وه شتێکی باشه‌و ئه‌و ئاتاجهیان بۆ پڕده‌کاته‌وه‌و ئه‌و چێژهشیان پێده‌دات. وه‌سف کردنی چیرۆکه‌کانیش به (باش) له‌به‌ر ئه‌وه نیه که درێژه‌یان پێدرابێت و رووداوی زۆریان تێدا گێڕرابێتهوهو که‌سێتی و ناوی جێگه‌و ناوچه‌ی زۆری تێدا هێنرابێت، چونکه ئه‌م هۆکارانه لایه‌نی باشی‌و جوانی ی چیرۆک نین به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر پشت به سه‌رچاوه ناڕاسته‌کان به‌سترابێت. به‌ڵکو کاتێک چیرۆکه‌کان به‌باش وه‌سف ده‌کرێن ئه‌گه‌ر پێش سیفه‌تی باشییه‌که سیفه‌تی حهقو راستگۆیی و راستییان تێدابووبێت، چونکه باشی یش له‌سه‌ر حه‌ق بنیاتنراوه‌و ئه‌گه‌ر سیفه‌تی حه‌قیان له‌ده‌ست دا ئه‌وا یه‌کسه‌ر به‌دوایدا سیفه‌تی باشی و جوانکاری یشیان تێدا نامێنێت. هه‌ر بۆیه‌ش هیچ سیفه‌تێکی باشی و رێک‌و پێکی له ده‌سهه‌ڵبه‌ستی ئیسرائیلیات و ئه‌فسانه‌کاندا نین، چونکه سیفه‌تی هه‌قبێژی و راستگۆیی و راستییان له ده‌ست داوه. ته‌نها چیرۆکه‌کانی قورئانیش ڕاسته‌قینه‌و باشن و به (القصص الحق)و (أحسن القصص) داده‌نرێن. دیاره هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م واتا به‌رزانه قورئان چیرۆکه‌کانی به باشترین داستان و چیرۆکان وه‌سف کردووه، والله أعلم.
چیرۆکەکانی قورئانیەکان |
..چیرۆكه‌كانی قورئان چه‌ند چیرۆكێكی راسته‌قینه‌و واقیعیی پێشینهكانن كه به‌وپه‌ڕی راستی‌و راستگۆیی رووداوه‌كانیان تێدا گێڕراوه‌ته‌وه، چونكه خودا خۆی له قورئاندا ئه‌م چیرۆك‌و به‌سه‌رهاتانه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه.. دیاره‌و بێگومان خودای مه‌زن هه‌ر خۆیشی ئاگاداری ئه‌و رووداوانه بووه‌و قه‌ده‌ری له‌سه‌ریان هه‌بووه‌و راده‌و مه‌ودای بۆ داناون، واته هه‌ر به زانست‌و خواست‌و قه‌ده‌ری خۆی هاتوونه ئاراوه‌و ئیتر فه‌رمایشتی خودا‌ش هیچ ناڕێكییه‌كی تێدا نیه‌و هیچ گومانێكیشی له‌سه‌ر دروست ناكرێت.. (وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللّهِ حَدِيثاً) [النساء : 87] (وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللّهِ قِيلاً )[النساء : 122]، كێ له خودا ڕاستگۆتره، كێ وته‌ی له وته‌ی خودا ڕاست تره؟! بێگومان هیچ كه‌سێك. هه‌روه‌ها چیرۆكه‌كانی قورئان به (قصص الحق) وه‌سف كراون.. له سوره‌تی (ال عمران)دا دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك ده‌رباره‌ی مرۆڤبوونی(به‌شه‌رییه‌تی) عیسای كوڕی مه‌ریه‌م-سڵاوی لێبێت- هاتووه‌و پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌و كه‌سه درۆزنانه پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه كه ده‌یاندایه پاڵ خودا‌و ده‌یانكرد به (كوڕی خودا)، پاشان ئه‌م ئایه‌تانه رووداوی سكپڕبوونی (مه‌ریه‌م)ی دایكی-خودا لێی رازیبێت- ده‌گێڕنه‌وه‌و چۆنیه‌تی منداڵ بوونی‌و له‌دایك بوونی (عیسا) له‌و ئایه‌تانه‌دا. ئایه‌تێك هاتووه كه وه‌سفی ئه‌م چیرۆك‌و رووداوانه به چیرۆكه راسته‌قینه‌كان (قصص الحق) ده‌كات، واته ئه‌و چیرۆكانه‌ی كه هه‌ر خۆیان راستن‌و كه هیچ هه‌ڵه‌و درۆ‌و ناههقیو پووچهڵییهكیان تێدا نیه، وه‌ك خودا ده‌فه‌رموێت: [إِنَّ هَـذَا لَهُوَ الْقَصَصُ الْحَقُّ وَمَا مِنْ إِلَـهٍ إِلاَّ اللّهُ وَإِنَّ اللّهَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ )[آل عمران : 62]. له سوره‌تی (نـمل)یشدا قورئان لایه‌نێكی به‌سه‌رهاتی مو‌سا-سڵاوی خوای لێبێت له‌گه‌ڵ (فیرعه‌ون) ده‌گێڕێته‌وه بۆمان، پاشان لایه‌نێكی چیرۆكی داود-سڵاوی خوای لێبێت.. به‌ڵام له هه‌مان سوره‌ت دا به شێوه‌یه‌كی نه‌ختێك زیاتر له‌به‌رده‌م چیرۆك‌و به‌سه‌رهاته‌كانی سوله‌یمان-سڵاوی خوای لێبێت دا هه‌ڵوێسته‌ی كردووه، واته به‌سه‌رهاتی سوله‌یمان له‌گه‌ڵا هه‌ریه‌كه له مێرووله‌كان و سوپاكه و پهپوسلێمانكهكه و شاژنی سهبهوو هه‌وڵ و ته‌قه‌للای سوله‌یمان له‌گه‌ڵ ئه‌و شاژنه‌دا بۆ باوهڕهێنانیو چوونه نێو ئاینه‌كه‌ی خوداوه.. ئینجا قورئان دوای ئه‌م به‌سه‌رهاتانه ئه‌م ئایه‌ته‌ی هێناوه كه خودا تیایدا فه‌رموویه: (إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يَقُصُّ عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ أَكْثَرَ الَّذِي هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ) [النمل : 76] واته: بێگومان ئه‌م قورئانه زۆربه‌ی ئه‌و مه‌سه‌لانه ده‌رباره‌ی (بن‌و اسرائیل) ده‌گێڕێته‌وه كه له‌سه‌ریان ناتهبانو كێشه‌یان له‌نێواندا ده‌رباره‌یان هه‌یه‌و روونی ده‌كاته‌وه. له سوره‌تی (كهف)یشداو له سه‌ره‌تای گێڕانه‌وه‌ی داستانی (أصحاب الكهف)دا رێگه بۆ وه‌سف كردنی چیرۆكه‌كان به چه‌ند چیرۆكێكی راسته‌قینه خۆش ده‌كات، وه‌ك له فه‌رمایشته‌كه‌ی خوادا هاتووه: (نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ نَبَأَهُم بِالْحَقِّ إِنَّهُمْ فِتْيَةٌ آمَنُوا بِرَبِّهِمْ وَزِدْنَاهُمْ هُدًى )[الكهف : 13] واته: ئێمه بهراستیو به‌هه‌ق به‌سه‌رهاتی ئه‌و لاوانه‌ت بۆ ده‌گێڕینه‌وه كه بێگومان ئه‌وان لاوانێكی وه‌هابوون، كه باوه‌ڕیان به په‌روه‌ردگاریان جێگیر‌و دامه‌زراو بوو، ئێمه‌ش زیاتر به نوری ئیمان‌و هیدایه‌ت به‌هره‌مه‌ندمان كردن. كه‌واته قورئان له‌كاتێكدا چیرۆكه‌كانی به چیرۆكه راسته‌قینه‌كان وه‌سف دهكاتو هه‌واڵی ئه‌وه‌شمان پێ ده‌دات، كه چیرۆك‌و داستانی پێشینه‌كان به (هه‌ق)و به‌ڕاستی ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌وا له هه‌مان كاتدا سرووشی ئه‌و شێوازه توند‌و تۆڵه زانستییه‌مان له تێگه‌یشتنی چیرۆكهكانو لێوردبونه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان دا پێ ده‌به‌خشێت.
کۆمێنتی ئێوە
بەرێوبەری ماڵپەڕ:ڕەنجدەر زیزۆ :ساڵی ٢٠١٣