ئەگەر درۆ بكەم چۆن دەمكەیتە قازی. |
پێشەوای پایە بەرز ئەبو حنیفە (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لەسەر دەمی یەكێ لە خەلیفەكانی عباسی أبو جعفری منسور تووشی گیرو گرفتێكی زۆر دژوار هات لە پێناو ئەوەی كە دەبێ ببێت بە قازیو داد پرس. خەلیفە داوای لە ئیمامی أبو حنیفە كرد ووتی دەبێ ببی بەداد پرسو فەرمان ڕەوای نیشتمان. أبو حنیفە ووتی:من توای ئەم داد پرسیەم نیە وەپیاوی ئەو پلەیە نیم. أبو جعفر ووتی بێگومان تۆ پاڵەوانی ئەو ڕێبازەی وە لەتۆش باشترو شارەزاترمان دەست ناكەوێ ئیمامی أبو حنیفە ووتی نا وانییە زۆر كەسی لە من شارەزاتر هەیە. خەلیفە ووتی: ئەی أبو حنیفە درۆ دەكەیت لەتۆمان زاناتر تێدانیە:لە كۆتایی كێشەكەدا أبو حنیفە ووتی ئەگەر درۆ بكەم چۆن ڕازی دەبیت كەببم بەقازیو داد پرسی نیشتمان( ).
چاکه بکه لهگهڵ چاکهکار له پاداشتی چاکهکانی یهوه |
.ابو بکری کوڕی عبدالله دهڵێ: پێاوێک ههبوو زۆردهچووه لای پاشایهکان بۆیه ههڵدهستا به ئامادهکردن و پێشکهش کردنی پێلاوهکانی ئهو پاشایهی که له خزمهتی بوو، وهزۆریش ئهو وتهی دووبارهی دهکردهوه دهیگووت: چاکه بکه لهگهڵ چاکه کار له پاداشتی چاکهکانییهوه چونکه خراپهکار کارهخراپهکانی بهسیهتی ... دهڵێ: پێاوێک حهسوودی پێ برد لهسهر ئهو قسه بهجێ یهو ئهو ڕێزه له لای پاشا، بۆیه ههستا ڕۆژێک دهستی گرت و بردیه مهجلیسی پاشا، پیاوهحهسوودهکه به پاشای گوت: دهبینی ئهی پاشا ئهو پیاوهی که پێلاوهکانت ههڵدهگرێ وپێشکهشت دهکات ئهو هاوئهوهاش دهڵێ: واته: بهخراپه باست دهکات ههروهها واگومان دهبات که تۆ ههردهم تام و بۆنی دهمت ناخۆش و بۆگهنه، پاشا گوتی: چۆن شتی وادهبێ؟ پیاوهکه گوتی: بانگی بکه بابێته لات، ههرکهلێت نزیک کهوتهوه دهستی لهسهر لووتی خۆی دادهنێ تاکو ئازار نهچێژی لهبهر بۆنی دهمت، پاشا گوتی: باشه بڕۆ تاکو کهمێ بیری لێ دهکهمهوه پیاوهکه لهلای پاشا ڕۆیشت چووه لای پیاوهکهی هاوڕێ که خاوهن ئهوقسه چاکه بوو، بردی بۆ ماڵی خۆی وخوانێکی نانی بۆ سازدا وهخواردنهکهشی پڕکرد له سیر، پیاوهکه که نانی خوارد ڕۆیشت دهست بهجێ چووه مهجلیسی پاشا وهکو جاران خزمهتی دهکرد و وتهکهی خۆیشی دوباره کردهوه پاشا گوتی: ئادهی لێم نزیک بهرهوه ئهویش نزیک بووهوه بهڵام له بهر بۆنی سیر که لهماڵی پیاوهکهی خواردبوو دهستی خستبووه سهر دهمی تاکو پاشا ئازار نهچێژێ لهدهستی پاشا له دلی خۆی گوت: بهڕاستی ئهو پیاوه راستی کرد وادیاره لهبهرئهوه دهستی دادهنێ لهسهر دهمی تاکو بۆنی منی بۆنهچێ. دهڵێن پاشا عادهتێکی ههبوو هیچ کات نامهی بۆ کهس نانووسی بهدهستی خۆی مهگهر دیاری یان خزمایهتی نهبا، بۆیه ئهوجاره بهدهستی خۆی نامهیهکی نووسی بۆ یهکێ لهخزمهت کارهکانی خۆی، تێیدا نووسى: ههرکاتێک ههڵگری نامهکهم هاتهلات دهست بهجێ سهری ببڕه وکهوری بکه، وهناوپێستی پڕ بکه له (كا) ئینجا بۆمنی ڕهوانه بکهوه. دهڵێ: پیاوهکه (كة لة خزمةت ثاشا بوو، وةخاوةن ئةو وتة بةنرخانة بوو ) دهستی دایه زامهکه و یستی بیبات بۆ شوێنی مهبهست بهڵام پیاوه حهسوودهکهی له ڕێگادا بینی گوتی: ها ئهو نامهیه چی یه؟ گوتی: ئهوه نامهی پاشایه بۆ منى نوسیوه که دیاریهک وهرگرم، پیاوهکهش له دلێ خۆی گوت: ڕاست دهکات چونکه پاشا بهدهستی خۆی هیچ نامهیهک نانووسێ مهگهر بۆ ئهو جۆره مهبهسته نهبێ، بۆیه پێی گوت: ئهو نامهیه بکه دیاری بۆ من، تاکو من بیگهیهنم. پیاوهکه گوتی باشه بۆتۆ. ههلێگرت و بردی بۆ لای کارهکهرهی پاشاکه بۆی نوسیوه ههرکه کارهکهرهی پاشا (العامل) نامهکهی کردهوه پێی گوت: لهونامهیه نوسراوه که من دهست بهجێ سهرت ببڕم وکهورت بکهم. گوتی: پیاوی چاک بهخوا ئهوه نوسراوی من نهبوو، بۆ من نهنوسرابوو هاوار بۆ خۆم نابێ ئهو کاره بکهیت تاکو موڕاجهعهی پاشا نهکهیت پیاوهکهی پاشا (العامل) گوتی: ناکرێ قسهو بڕیاری پادشا ناگهڕێنهوه، بۆیه دهست بهجێ سهری بڕی وکهوری کرد وهپێستی پڕکرد له (كا) بۆ پاشای ناردهوه. پیاوهکهی تریش وهکو جاران لهناکاو هاتهوه لای پاشا، ههمان قسهی کرد که پێشتر دهیکرد پاشا سهرسام بوو. گوتی: کوانامهکهم؟ پیاوهکهش ئاگای له هیچ نییه تهنها ئهوه نهبێ که نامهکهی به هاورییهکهی بهخشیوه، بۆیه گوتی: فلان کهس هاته سهر ڕێگام گوتی ئهو نامهیهم بدهرێ منیش پێمدا پاشا گوتی: خۆئهو باسی کرد گوتی: گوایه تۆ گوتوته: پاشا دهم ووددانی بۆگهنه و بۆنی ناخۆشی ههیه پاشا گوتی: بۆ چی دهستت لهسهر دهمت دانابو که هاتیهلام؟ پیاوهکه گوتی: چونکه فلان کهس منی بردهوه ماڵی خۆی خواردنی پر سیری دهرخوارد دام، بۆیه منیش نهمهویست پاشا ئازار بدهم دهستم خسته سهر دهمم. پاشا گوتی: ڕاسته، بڕۆ بۆ شوێنی خۆت ئهوهنده خراپهیه بهسه بۆ مرۆڤی خراپهکار
لە بت پەرستی بۆ خوا پەرستی |
عبدالواحدی كوڕی زید دەڵێ: سواری كەشتیێك بوین ئێمەی بردە لای ووشكانیێك لەم وشكانیە پیاوێكمان بینی كە بتی دەپەرست. پێمان ووت: ئەوە كێ دەپەرستی؟ ئاماژەی بۆ بتەكەی كرد. پێم ووت: ئێمە هەندێك دارمان پێیە لەنێو كەشتیەكەمان وەكو هی تۆیە. بەڵام ئەوانە خوا نین وە ناپەرسترێن. ووتی: بۆ ئێوە كێ دەپەرستن؟ ووتمان خوا دەپەرستین. ووتی: خوا كێ یە؟ ووتمان: ئەوەی كە عەرشی لە ئاسمانەكانە دەسەڵاتی لەسەر زەوی یە. كار لە زیندوو مردوو دەكات. ووتی: چۆنتان ناسی؟ ووتمان: پادشای گەورە پێغەمبەرێكی بەڕێزی بۆ ڕەوانە كردین. هەواڵی پێ گەیاندین. ووتی: ئەم پێغەمبەرە چی بەسەر هات؟ ووتمان: كە پەیامەكەی تەواو بوو خوا بۆ خۆی بردەوە. ووتی: هیچ نیشانەیەكی بەجێ نەهێشتووە لە دوای خۆی بۆ ئێوە؟ ووتمان: بەڵێ، پەرتووكی پادشای بەجێ هێشتووە. ووتی: كوا پەرتووكی پادشام پێ نیشان بدەن، چونكە دەبێ پەرتووكو نوسراوی پادشایەكان زۆر جوان بن. ئێمەش قورئانێكمان لەلا بوو دامانە دەستی. ووتی: نازانم وەیخوێنمەوە. هەندێكمان بۆی خوێندەوە، گوێی ڕادەگرتو لەگەڵیش دەگریا، تاكو سوڕەتەكەمان تەواو كرد. پاشان ووتی: بەڕاستی نابێ خاوەنی ئەم قسەیە گوێ ڕایەلی نەكرێت. ئینجا موسڵمان بوو. لەگەڵا خۆمان هەڵگرتو فێری هەندێ بنچینەكانی إسلاممان كرد. لەگەڵا هەندێ سوڕەتی قورئانی پیرۆز. كە بوو بەشەو نوێژی عیشامان كرد. ویستمان بخەوین. ووتی: هاوڕێیان ئەو خوایەی كە بە منتان ناساند بەشەو دەخەوێ؟ ووتمان: نەخێر ئەی بەندەی خوا، ئەو گەورەیە بەخۆی ڕاوەستاوە ناخەوێو وەنەوزەی نیە. ووتی: دەزانن ئێوە بەندەی زۆر خراپن. گەورەكەتان ناخەوێ كەچی ئێوە دەخەون. ئێمەش سەرمان سوڕما لە قسەكانی. كە گەیشتینە لای عبّادان. ووتم بە هاوڕێیەكانم ئەم پیاوە تازە موسڵمان بووە با هەندێ پارەی بۆ كۆ بكەینەوە. هەڵساین هەندێ پارەمان بۆی كۆ كردەوە، دامانێ. ووتی: ئەوە چی یە؟ ووتمان: بۆ خۆت خەرجی بكە. ووتی: لا إله إلا الله ئێوە باسی ڕێگایەكتان بۆ كردم كە بە خۆتان نایگرنە بەر. من لەناو ووشكانیێك بووم لە ناوەڕاستی دەریا بتم دەپەرست، خوا منی بە زایە نەدا ئایا ئێستا بە زایەم دەدا كە دەیپەرستمو دەیناسم. عبدالواحد دەڵێ: چەند ڕۆژێكی پێ چوو پێیان ووتم وا لەسەر مردنە. چوومە لای. ووتم: هیچ كارێكت بە من هەیە؟ ووتی: كارەكانی بۆ جێبەجێ كردم ئەوەی منی هێنایە لای ئێوە لەم ووشكانیەی كە لێی دەژیام. پاشان هەندێ چاوم چووە خەو لەلای ئەو. لە خەومدا بینیم گۆڕەكانی عبّادان ببون بە مێرگو باغ. لەنێو باغەكان خانووێكی تێدابوو ئارەزووم بۆی چوو. لەم خەوە بەخەبەر هاتم. كە بینیم گیانی دەرچووە. هەڵسام شۆردمو كفنم كرد. كە بوو بە شەو نووستم لە خەومدا بینیم. لەنێو كۆشكێك دا بوو لەگەڵا حۆریێك ئەم ئایەتەی دەخوێندەوە [ۆالمَڵائِكَەُ ێدْخُلُونَ عَڵیْهِم مِّن كُلِّ بَابٍ*سَڵامٌ عَڵیْكُم بِمَا صَبَرْتُمْ فَنِعْمَ عُقْبَی الدَّاڕ] (الرعد/ 24)
ئهوانه دڵیان به یهکهوه پهیوهسته وبرای ڕاستهقینهن |
.مالکی کوڕی دینار دهفهرمووێ : ئیمامی عمری کوڕی خهتاب ڕهزای خوای لێ بێت، خزمهتکارهکهی بانگ کردو کۆمهڵێ پارهی پێدا که نزیکهی چوارسهرد دینار دهبوو فهرمووی ئهمه بهره بۆ ابو عبیدهی کوڕی جراح ڕهزای خوای لێ بێت وه ماوهیهک لهوێ بمێنهوه تاکو بزانێت که چی لهو پارانه دهکات خزمهتکارهکه پارهکهی برد بۆ (ابو عبيدة) گوتی، ئهمه ئیمامی عمر بۆ تۆی ناردووه تاکو بۆ ههندێ پێویستی خۆت بهکاری بهێنی (ابو عبيدة) فهرمووی: خواڕهحم به ئیمامی عمر بکات. پاشان خزمهتکارهکهی خۆی بانگ کردو فهرمووی، ئهم پێنچ دینارهم بۆ بهره بۆ فلان کهس، ئهم پێنچ دینارهم بۆ فلان کهس، تاکو ههموو پارهکهی بهم شێوه بهخشی خزمهتکارهکهی ئیمامی عمر گهڕایهوه وههموو ڕووداوهکهی بۆی گێڕایهوه پاشان به ئهندازهی ئهوهی پێشووی دایهوه به خزمهتکارهکهی گوتی، ئهمهیان ببه بۆ مهعازی کوڕی جهبهل، رهزای خوای لێ بێت خزمهتکارهکه بهههمان شێوه پارهکهی برد بۆ معاژ گوتی: ئیمامی عمر ئهم پارانهی بۆت ناردووه تاکو بۆ پێویستی خۆت خهرجی بکهیت ئهویش دوعای خێری بۆ ئیمامی عمر کرد پاشان بهخزمهتکارهکهی خۆی گوت: بڕۆ ئهوهنده پاره بده فلان کهس وهئهوهندهی تریش بده به ماڵی فلان کهس، خێزانی معاژ بهوهی زانی که پارهی لایه گوتی: وهلڵا ئێمه خۆشمان زۆر ههژارین بهشی خۆشمان بده، پاشان سهیری کرد چهندی لاماوه هیچی وانهبوو تهنها دوو دینار نهبێ ئهویشی دا به خێزانی بۆ خۆیان. ئیمامی عمر فهرمووی: ئهوانه دڵیان پهیوهسته بهیهکهوه وبرای راستهقینهن( ) القرطبی ١٩/١٨
خوا بە هانای بەندەكانی دێت. |
زانای خوا پەرستو دنیا نەویست مالك ی كوڕی دینار دەفەرموی: جارێكیان بە نیازی حەج دەرچووم لە ماڵا. لە ناكاو لە یەكێ لە دۆڵەكان دەڕۆیشتم بینیم قەڵەڕەشێك كولێرەیەكی بە نووكی گرتووە، دەیبات بۆ شوێنێكی تر. منیش ووتم: ئەمە شتێكی تێدایە. بۆیە دوای كەوتم. تاكو دابەزی لەبەر دەرگای ئەشكەوتێك. چوومە لای. پیاوێك لەوێ كەوتبوو دەستو قاچیان بەستبوون نەیدەتوانی خۆی بەڕەلڵا بكات. كولێرەكەش لەبەر دەمی داندرا بوو. پێم ووت: ئەرێ كاكە تۆ كێ ی؟ لە چ شوێنێ هاتی؟ ووتی: من بۆ حەج هاتووم، بەڵام ڕێگرەكان ڕێگەیان پێ گرتمو ماڵاو پارەو پولو پێداویستیەكانیان هەمووی لێ دزیم، پاشان لێرە كۆتو زنجیریان كردم وەكو دەمبینی. چەند ڕۆژە ئارام دەگرم لەسەر برسیەتی لە پاشان بە دڵا ڕووم كردە خوا ووتم: ئەی ئەو خوایەی كە ووتوتە لە قورئانەكەت (ئایا وەڵامی كەسێك ناداتەوە كە ناچار بێت كە بانگی كرد) منیش ناچارم ڕەحمم پێ بكە. ئینجا خوا ئەم قەڵەڕەشەی بۆ ناردم. مالك دەڵێ: دەستو قاچم كردەوە، پاشان ڕۆیشتین. لە ڕێگادا تینوو بووین هیچ ئاویشمان پێ نەبوو. لەم لاو لەو لاوە سەیرم كرد كانیەكم بینی مامزێكی لەسەر بوو. مامزەكەم بردە ئەو لا. هەندێ ئاومان هەڵێنجا لەم كانیە. تاكو تێر بووین ئاومان خواردەوە. دوایی ووتم ناڕۆم تاكو ئەو مامزەش ئاو نەدەم. دەڵێ: چووم لە تەنیشت كانیەكە قۆرتێكم هەڵكەنی پڕ ئاوم كرد بۆ مامزەكە. بە دەست بانگی مامزەكەم كرد كە بێ ئاو بخواتەوە. ئینجا مامزەكە هات تاكو تێر بوو ئاوی خواردەوە. لە ناكاو لە غەیبێ دەنگێكم بیست، بانگی كرد ووتی: ئەی مالك هاوڕێیەكەت بانگی كردین بە دڵێكی پاك ئێمەش وەڵاممان دایەوە. خواردنمان پێ دا. وە دەستو قاچمان بۆی كردەوە. مامزەكەش پشتی بەست بە خوا ئێمەش ئاومان دایێ
هەڵسە ئەی پیاو |
ئیمامی إبن الجوزی دەفەرموێ: شەوێك خێزانی حبیب ی عەجەمی بەخەبەر هات. حبیب خەوی لێ كەوتبوو لە پێش بەیانی بانگی كرد پێی ووت هەڵسە ئەی پیاو وا شەو ڕۆیشت. ڕۆژ هات بەرەو ڕومان. ڕێگایەكی دورت لە پێشە. بەتووێشوێكی كەم. كاروانی چاكان ڕۆیشت لەپێشمان ئێمەش وا لێرە بەجێ ماوین
Click to set custom HTML
بەسەرهاتی پیاوانی چاڵەكان (قصە أصحاب اڵاخدود) چیرۆك |
//پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێ: لە پێش ئێوە پادشایەك هەبوو ئەم پادشایە ساحیرێكی هەبوو. كە پیر بوو ووتی بە پادشا: منداڵێك بنێرە لام بۆ ئەوەی فێری سیحری بكەم. پادشاش منداڵێكی نارد كە فێری سیحری بكات. لە ڕێگادا گەیشت بە ڕاهیبێك (خواپەرست) لەلای دانیشت گوێی لە قسەكانی ڕادەگرت. قسەكانی بەلا سەیر بوون. بۆیە هەر جارێك كە دەچووە لای ساحیر بەلای ڕاهیب دادەهاتو لەلای دادەنیشت. كە دەڕۆیشت بۆ لای ساحیر ئازاری دەدا، ئەویش لەلای ڕاهیب باسی ئەم ئازاردانەی كرد. ڕاهیب ووتی: ئەگەر لە ساحیر ترسای كە ئازارت بدات بڵێ: لە ماڵێ دوا خسترام. ئەگەر لە ماڵێ ئازاریان دای بڵێ ساحیر دوای خستم. لەسەر ئەم حالە بەردەوام بوو. ڕۆژێك بەلای گیانلەبەرێك دا تێپەڕی كە خەڵك بەندیان كردبوو. منداڵەكە ووتی: ئەمڕۆ دەزانم كاری ئەم ساحیرە ڕاستە یان كاری ڕاهیب. بەردێكی هەڵگرت ووتی: ئەی خوایە ئەگەر كاری ڕاهیب خۆشەویستتر بێ لە كاری ساحیر ئەم گیانلەبەرە بكوژە تاكو خەڵكەكە دەڕۆنو وازی لێ دێنن. ئینجا بەردی لە گیانلەبەرەكەداو كوشتی. خەڵكەكەش ڕۆیشت. چووە لای ڕاهیب هەواڵەكەی پێ ڕاگەیاند. ڕاهیب پێی ووت: ئەی كوڕم ئەمڕۆ تۆ لە من گەورەتری بەم پلەیە گەیشتیت كە دەیبینم وە بزانە كە تۆ تووشی بەڵا دەبیت. ئەگەر تووش بوویت باسی من نەكەیت. ئینجا ئەو منداڵە نابیناو بەڵەكی چاك دەكردەوە دەرمانی هەموو نەخۆشیەكانی خەڵكی دەزانیو چارەسەری دەكردن. یەكێ لە دانیشتوانی كۆڕی پادشا ئەم شتەی بیست كە نابینا بوو. چووە لای منداڵەكە هەندێ دیاری لەگەڵا خۆی برد ووتی: ئەم شتەم بۆ تۆ هێناوە ئەگەر شیفام بدەیت. منداڵەكە ووتی: من شیفای هیچ كەسێ نادەم. ئەوەی شیفا دەدات خوایە، ئەگەر باوەڕ بە خوا دێنی ئەوە دوعات بۆ دەكەم، خواش شیفات بۆ دەنێرێ. كابرا باوەڕی بە خوا هێنا. خوای گەورە شیفای دا چاوەكانی چاك بوەوە. چووە لای پادشا وەكو جاران لەلای دانیشت. ووتی: كێ چاوەكانی تۆی چاك كردەوە؟ كابرا ووتی: خوای من. پادشا ووتی: بۆ جگە لە من خوای تر هەیە؟ ووتی: بەڵێ. خوای منو تۆ. بەردەوام ئازاری دا تاكو منداڵەكەی نیشان دا. ئینجا منداڵەكەیان هێنا لای پادشا. پێی ووت وابزانم سیحرەكەت گەیشتۆتە ئەم ڕادەیە كە كوێرو بەڵەك چاك دەكەیتەوە. ئەو كارەو ئەم كارە دەكەیت. ووتی: من شیفای كەس نادەم ئەوەی شیفا دەدات خوایە. پادشا كە ئەمەی بیست ئازاری منداڵەكەی دا تاكو ناچاری كرد كە باسی ڕاهیبەكەی بۆ بكات. ڕاهیبەكەیان هێنا بۆ لای پادشا. پێی ووت: وازبێنە لە ئایینت. ئەویش وازی نەهێنا. پادشا بە مشار كردی بە دوو لەت، ئینجا بانگی منداڵەكەی كرد پێی ووت: وازبێنە لە ئایینەكەت. ووتی: وازناهێنم. پادشا ئەو منداڵەی بە چەند خزمەتكاری خۆی سپارد ووتی: بیبەن بۆ سەر كێو (شاخ) كە گەیشتنە سەر لوتكەی كێوەكە پێی بڵێن بگەڕێوە لە ئایینەكەت ئەگەر نەگەڕایەوە یەكسەر لە شاخەكە فڕێیدەنە خوارێ. ئەوانیش لەگەڵا خۆیان بردە سەر شاخەكە. منداڵەكە ووتی: ئەی خوایە چۆن پێت خۆشە وایان لێ بكە. بە دوعای منداڵەكە شاخیان لە ژێر قاچیان لەرزی كرد هەموویان كەوتنە خوارێ. منداڵەكەش هاتەوە لای پادشا. ووتی: ها هاوڕێیەكانت چیان كرد؟ ووتی: بە خوام سپاردن. ئەو جارە پادشا منداڵەكەی بە هەندێكی تر سپاردن ووتی: سواری كەشتیەك بن لە ناوەڕاستی دەریا پێی بڵێن ئەگەر وازی هێنا لە ئاینی خۆی ئەگەر نا یەكسەر فڕێیدەنە ناو دەریایەكە. ئەوانیش وایان كرد بردیان بۆ ناو دەریا. منداڵەكە ووتی: ئەی خوایە چۆن پێت خۆشە وایان لێ بكە. كەشتیەكە تێك شكاو پیاوەكانیش خنكان. منداڵەكە هاتەوە لای پادشا. پێی ووت: ها هاوڕێیەكانت چیان كرد؟ ووتی: بە خوام سپاردن (یان ووتم خوا بۆ ئەوان بەسە) ئینجا منداڵەكە بە پادشای ووت: تۆ ناتوانی من بكوژیت تاوەكو ئەو شتەت پێ نەڵێم كە بیكەی. پادشا ووتی: چی یە؟ منداڵەكە ووتی: خەڵك كۆ بكەرەوە منیش لەسەر لقی دارێك هەڵواسە. ئینجا تیرێك لە جانتایەكەی من دەربێنە تیرەكە دابنێ لەسەر كەوانەكە پاشان بڵێ بەناوی خوای منداڵەكە. یان ئەم منداڵە. ئینجا تیرەكەم تێ بگرە. تۆ ئەگەر وا بكەیت ئەوە منت پێ دەكوژرێت. دەڵێ خەڵكی كۆ كردەوە منداڵكەشی هەڵواسی. وە تیرێكی هێنا لە نێو جانتایەكەی خستیە سەر كەوانەكەو ووتی: بەناوی خوای ئەم منداڵە. ئینجا تیرەكەی لە منداڵەكە گرتو كوشتی. خەڵكەكە ووتیان: باوەڕمان هێنا بە خوای ئەم منداڵە یەكێ چوو بە پادشای ووت: نابینی ئەم خەڵكە هەمووی باوەڕی هێنا. سوێند بە خوا گەیشتیە ئەم كاتە كە ئاگات لە خۆت بیت. ئینجا پادشا فەرمانی بە پیاوانی خۆی كرد كەوا چەند چاڵێكی بۆ لێبدەن ناو ئەو چاڵانەش پڕ بكەن لە ئاگر. ئەوانیش وایان كرد. پاشان ووتی: كەسێ واز نەهێنێ لە ئایینی خۆی فڕێی بدەنە ناو ئەو ئاگرە. ئەوانیش وایان كرد بە فەرمانی پادشا. هەتا ئافرەتێك هات منداڵێكی پێ بوو نەیدەوێرا یان دەستی نەدەگرت بچێتە نێو ئاگرەكە. منداڵە ساوایەكە بە قسە هات ووتی: دایكە ئارامت هەبێ چونكە تۆ لەسەر حەقی
بەڵكو مانگێك لێرە دەمێنمەوە... |
موبەڕید دەڵێ: پیاوێك بە میوانی چووە ماڵێك. ماڵەكە لە میوانداری ئەم پیاوە بێزار بوون. پیاوەكەی خاوەن ماڵ بە خێزانی ووت: چۆن بزانین ئەم میوانە چەند ڕۆژ لێرە دەمێنێتەوە؟ ژنەكە ووتی: شەڕێك لە نێوانمان دروست دەكەین ئینجا بۆ دادگایی دەچینە لای. ئەو كاتە دەزانین. وایان كرد بوو بە شەڕ لە نێوانیان ژنەكەی هاواری بردە بەر میوان ووتی توو حەقی ئەو خوایەی كە سەفەری بەیانیت لێ پیرۆز دەكات حەقی منە یان هی مێردەكەمە؟ میوان ووتی: بە حەقی ئەو خوایەی كە مانەوەی یەك مانگم لێرە پیرۆز دەكات نازانم حەقی كامتانە.
ئارام گرتن لەسەر بەڵا (الصبر علی المصیبە) |
//أنس ی كوڕی مالك دەفەرموێ: أبو گلحه كوڕێكی نەخۆش كەوت ڕۆژێك لە ماڵا دەرچوو. كوڕەكەی مرد. كاتێ كە هاتەوە ماڵێ. ووتی بە خێزانی كە ناوی أم سُڵیْم بوو كوڕەكەمان حاڵی چۆنە؟ أم سلیم ووتی: باشترە لە پێشتر. ئینجا خواردنەكەی بۆ هێنا ئەویش كە نانەكەی خوارد، أم سلیم خۆی بۆ ڕازاندەوە بە جوانترین شێواز لە پێشتر. تاكو بەیانی بە خۆشیان ڕابوارد. پاشان أم سلیم ووتی: ئەی أبو گلحه ئەگەر دراوسێیەكەمان شتێكی بە ئەمانەت لەلای تۆ دانا، ئینجا داوای كرد ئایا دەكرێ لێیان قەدەغە بكەیت نەیان دەیتەوە؟ أبو گلحه ووتی: نەخێر. أم سلیم ووتی: وا دابنێ كە كوڕەكەتە. أبو گلحه تووڕە بوو، ئینجا ووتی: پێت نەووتم تاكو هەموو خۆشیەكم بۆ دەربڕی ئینجا دەڵێی كوڕەكەت مرد. یەكسەر هەڵسا چووە لای پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) هەواڵەكەی پێ ڕاگەیاند. پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) فەرموی: ئەی أبو گلحه ئەم شەو بوكو زاوایەتیتان كرد؟ ووتی: بەڵێ. پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دوعای بۆ كردن فەرموی (اللهم بارك لهما) ئەی خوایە بەرەكەت لە نێوانیان دا ببارێنە. دەڵێ كوڕێكیان بوو. بردیان بۆ لای پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) لەگەڵ هەندێ دەنكە خورما. پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) خورمایەكەی لە دەمی خۆی نا ئینجا هێنایە دەر خستیە ناو دەمی منداڵەكە. پاشان ناوی نا (عبدالله) – متفق علیە – لە ڕیوایەتێكی تر هاتووە كە بوخاری ڕیوایەتی كردووە دەڵێ پیاوێكی ئەنصاری ووتی: بینیم لە نەوەو كوڕەكانی ئەم عبداللەیە نۆ كوڕی بوون هەموویان بوون بە قورئان خوێنو زانا بە بەرەكەتی دوعای پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت)و سەبرو ئارامی أم سلیم ( ).
ترسان لە خەودا |
ئیمامی مالك ڕیوایەتی كردووە لە یەحیای كوڕی سەعید، دەڵێ: خالیدی كوڕی وەلید ووتی: ئەی پێغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەر بێت) من لە كاتی نووستن دا ترسم بەسەردا زاڵا دەبێ. پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) فەرمووی بڵێ:: (أعوذُ بِكَلِماتِ اللهِ مِنْ غَضَبِهِ وَعِقابِهِ وَشَرِّ عِبادِهِ وَمِنْ هَمَزاتِ الشَياطين وَأَعوذُ بِكَ رَبِّ ان يَحْضُرُن) رواهُ الإمام مالك وَأحمد وَالنَسائي في عمل اليوم والليلة.
دوعای ستەم لێ كراو (دعوة المظلوم)...چیرۆك |
پیاوێك هەبوو ماوەیەك لە بەندیخانەی حجاج بەند كرا بوو.پیاوێك هاتە لای پێی ووت بۆ خۆت دوعا بكە. ووتی: بەچی دوعا بكەم؟ پیاوەكە ووتی: بڵێ (ئەی خوایە ئەی ئەو كەسەی كە كەس نازانێ چۆنە مەگەر خۆی نەبێ، ئەی ئەوەی كەوا كەس نازانێ هێزو دەسەڵاتی چۆنە مەگەر خۆی نەبێ، ڕزگارم بكە لەوەی كە تێیدامە) ئەم چەند ووشەیەی ووت یەكسەر بەڕەلڵا كرا
شەبیب ی كوڕی شەیبە لەگەڵا مەهدی...چیرۆك |
ڕۆژێك شەبیب چووە لای خەلیفە مهدی پێی ووت: ئەی أمیر المۆمنین خوای گەورە دنیای بە تۆ بەخشیووە، تۆ خۆشیو ئەمنو ئەمان ببەخشە بە گەلەكەتو هەندێ لە خۆشی ژیانی خۆت بدە بە ئەوان. خەلیفە ووتی: چ شتێ هەیە كە پێویستە بدرێت بەم خەڵكە؟ شبیب ووتی: داد پەروەری، چونكە ئەگەر ئەم خەڵكە لە خۆشیو دڵنیاییدا نووستن. تۆش بە خۆشیو دڵنایی دەنووی لەناو گۆڕەكەت. ئینجا ووتی: ئەی أمیر المۆمنین ئاگات لە شەوێك بێ كەوا ڕۆژی بەدوادا نەیێت، وە ئاگات لە ڕۆژێك بێت كەوا شەوی بەدوادا نەیێت. ئەوەندەی دەتوانی داد پەروەربە. چونكە پاداشتی داد پەروەریت بە داد پەروەری دەدرێتەوە. وە بە ستەم ستەمە. وە خۆت جوان بكە بە لە خوا ترسان چونكە لە قیامەت كەس ناتوانێ پیاوی جوان ناشیرین بكات
كەسێ بەزەیی بە خەڵك نەكات خواش بەزەیی پێ ناكات.... چیرۆك |
أبو هریرە دەفەرموێ: پێغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەر بێت) ڕۆژێك (حسن)ی كوڕی ئیمامی علی ماچ كرد. أقرەعی كوڕی جابیس لەوێ بوو ووتی: من دە دانە كوڕم هەیە تاكو ئێستا یەكێكیانم ماچ نەكردووە، پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) سەیرێكی كردوو فەرمووی: هەر كەسێ بەزەییو ڕەحم بە خەڵك نەكات، خواش بەزەییو ڕەحمی پێ ناكات (واتە: ماچ كردنی منداڵ یەكێكە لە ڕەحمو بەزەیی هاتنەوە پێی
خۆت بپارێزە لە دنیاو لە ئافرەت |
ئەم ڕووداوە شتێكی ڕاستەقینەیە كەسێك بۆمان دەگێڕێتەوە كەوا بە چاوی خۆی بینی بێو ئامادە بێ لەو شوێنە. دەڵێ: لەناو كەشتیەكەمان هاوڕێیەتی گەنجێكی موسڵمانو چاكو داوێن پاكمان كرد كە لە نێو كەشتیەكە چاومان پێكەوت. ئێمەش دەگەڕاین بۆ شارەكان بۆ كارو باری خۆمان بۆ پێداویستیەكانمان. ئەم گەنجە پاكە تەنها سەرقاڵی خوا پەرستی و نوێژو قورئان خوێندن بوو. تەنانەت یەك خولەك نەیدەهێڵا بێ دەس نوێژ بێ لەم گەشتە دوورو درێژە لەگەڵمان بوو. كەشتیەكەمان ڕۆیشت بۆ ووڵاتی هند ئێمەش لەوێ دابەزین، بۆ ئەوەی دووری گەشتەكەمان لەبیر بەرێتەوە كەمێ خۆمان حەساندەوە. خەڵكەكە كەس نەما لەنێو كەشتی هەمووی دابەزین بۆ كەیفو خۆشیو گەشتو گوزار، كە دەبووە شەو دەگەڕانەوە بۆ نێو كەشتیەكە، تەنها ئەم گەنجە موسڵمانە نەبێ. بەڵام لەنێو هاوڕێیەكانمان پیاوێكی تێدا بوو كە خوا گومڕای كردبوو، هەمیشە سەرقاڵی كاری خراپ بوو. ئەم گەنجەش هیچ لە كەشتی دانابەزی، كارو پێداویستی خۆی هەمووی لە كەشتی جێبەجێ دەكرد. هەر لەم گەشتەدا ڕۆژێك لە ڕۆژان ئەم پیاوە دەچێتە لای ئەم كوڕە گەنجە، پێی دەڵێ: بۆچی هەر لەناو كەشتیدا دادەنیشیت، نایەیتە دەرەوە بۆ هەڵمژینی هەوای ساف، بۆ ئەم دنیایەت لە دەست خۆت داوە، بۆ حەز بە تێكەڵی خەڵك ناكەیت؟ خۆ من پێت ناڵێم وەرە بۆ شوێنی خراپ، پێت ناڵێم خوای خۆت لەخۆت تووڕە بكە، ناڵێم با بچین بۆ باڕەكان بۆ خواردنەوەو كاری خراپ، وەرە هاوڕێم با بچینە نێو ئەو باخچەیە شتی سەیر ببینە. سەیركە خەڵك سواری فیل دەبێ چۆن وەكو پەیژەو قادرمە بەسەر لووتی سەر دەكەون، چەند خۆشە لەدیار ئەم یارییانە بیت. ئینجا لەسەر پشتی فیل بەیەك قاچ ڕادەوەستن، وای كە سەیرت دەكرد خۆت بۆ ڕانەدەگیرا. گەنجەكە ئارەزووی جوڵا بۆ ئەم دنیایە، ووتی: بۆچی ئەوەی تۆ دەڵێی لەم دنیایەدا هەیە؟ هاوڕێ خراپەكە ووتی: بەڵێ هەیە. لە یەكێ لەم پاڕكانە دادەبەزین، دەبینی كە چۆن دڵت خۆش دەكات. دەڵێ لەگەڵی هاتە دەر بۆ ناو شار، چوون بۆ ناو كۆڵانەكانی شار. لەم هەموو شوێنەدا بردی بۆ كۆڵانێكی زۆر تەسك. كۆتایی كۆڵانەكە هات بە ماڵێكی بچووك. پیاوەكە چووە ژوورێ داوای لە گەنجەكە كرد كەوا چاوەڕوانی بكات لە دەرێ. ووتی: ئێستا دێمەوە لات بەڵام تۆ نێیتە ژوورێ. گەنجەكە دانیشت لە دەرەوەی ماڵەكە كاتی خۆی بە زیكرو قورئان خوێندن بەسەر برد. لەناكاو گوێی لە دەنگی پێكەنینێكی بەرز بوو. دەرگایەكە كرایەوە ئافرەتێكی لێ هاتە دەرێ بەرگی شەرمو حەیای لەبەر نەمابوو. ئەوە ئەو دەرگایە نەبوو كە پیاوەكە پێدا چووە ژوورێ؟ گەنجەكە نزیك بوەوە لە دەرگایەكە، دیسان دەنگێكی تری بیست. لە كونی دەرگایەكە سەیری ژوورێی كرد. شتی وای بینی كە لە پێشتر نەیبینی بوو. كە هاوڕێیەكەی هاتە دەرێ. پێی ووت: هاوار بۆ خۆت ئەوە چی دەكەیت؟ خوا لێت تووڕە دەبێ. ئەمە كارێكی خراپە. ووتی: بێ دەنگ هەی نابینا هەی بێ ئاگا، ئەم كارە پەیوەندی بە تۆوە نییە. ڕاوی بەسەرهاتەكە دەلێ: ڕۆیشتین بۆ ناو كەشتیەكە بە شەوێكی درەنگ، ئەم گەنجەش تاكو بەیانی نەخەوت هەر بیری دەكردەوە، لەوەی كە بینی بەم شەوە. بۆیە تیری شەیتان هات بەناو دڵی كەوت، قورئانو زیكری لە یاد نەما. كەوتە جیهانێكی تر. هەر بەیانی داهات گەنجە ڕای كرد بۆ ئەم شوێنە كە دوێنێ شەو لێ میوان بوون. لە دەرگایەكەی دا چووە ژوورێ كاروانەكە ویستیان بڕۆن. بانگ دەرێك بانگی كرد. ووتی: كوا ئیمامەكەمان؟ كوا بانگ دەرەكەمان كاتی نوێژە كوا گەنجە باشەكە؟ وەڵام نەبوو، نازانم بۆ كوێ چووە گەورەكەیان فەرمانی كرد كەوا بگەڕێن بە شوێنی، هەر یەكێ لە كۆڵانێ بگەڕێن. كەوتە خەیاڵی پیاوە خراپەكە كەوا چووە بۆ ئەو شوێنە. بۆیە چوو بۆ لای ووتی: هەڵسە با بڕۆین، بەڵام سودی نەبوو. لە كۆتایی دا ووتی: هەر لەگەڵتان نایەمەوە. بەڵام بە دوو سێ پیاوی بەهێز بەرزیان كردەوە بۆ ناو كەشتی. كەشتیەكە بەڕێكەوت بۆ شارەكان خەڵكەكە هەریەكە خەریكی كاری خۆی بوو لە بازرگانیو پێداویستیەكانی خۆیان. ئەم گەنجەش لە سوچێكی كەشتیەكە دانیشتبوو هەر دەگریا. خەریك بوو دڵی بتۆقێ لەبەر بەهێزی گریانەكەی. خواردنیان لەپێش دادەنا نەیدەخوارد. چەند ڕۆژ بەم شێوەیە مایەوە. شەوێك لە شەوان ئارامی لێ هەڵگیرا لەبەر گریانو هاواری. كاپتنی كەشتیەكە هاتە لای ووتی: بەسە لە خوا بترسە بۆ ئەوەندە ئازارمان دەدەیت خەومان نییە لە دەست تۆ.... هاوار ئەوە چی وای لە تۆ كردووە؟ گەنجەكە ووتی: وازم لێ بینە نازانم چیم بەسەر هاتووە؟ ووتی: چیت بەسەر هاتووە؟ گەنجەكە یەكسەر دامێنی خۆی بۆ دەرخست ووتی: سەیركە. كە بینی هەمووی كرمو حەشەڕاتی لێ دەردەچوو. كابرا ووتی: پەنا بەخوا ئەوە چی یە تووشی تۆ بووە؟ هەڵسا لە لای. پێش نوێژی بەیانی بوو خەڵكی ناو كەشتیەكە گوێیان لە هاوارێكی گەورە بوو، هەموویان بە خەبەر هاتن. گەڕان بەدوای ئەم هەواڵاو دەنگە. كە سەیریان كرد وا گەنجەكە مردووە، دارێكی كەشتی بە ددانی خۆی گرتبوو. ئینجا خەڵكەكە گەڕانەوە داوای لێ خۆشبوونیان لە خوا كرد بۆ ئەم گەنجە. وە ئەم بەسەرهاتەش بوو بە پەندو ئامۆژگاری بۆ كەسێ كە پەند وەربگرێت
پیاو چی لەلا بێ ئەو دەبەخشێ . |
ڕۆژێك حەزرەتی عیسا (علیە السلام) بەلای كۆمەڵێكی جوولەكەدا تێپەڕی. كۆمەڵەكە قسەی ناشیرینو ناڕەوایان پێ ووت. ئەویش لە وەڵام دا قسەی چاكی پێ ووتنو ئامۆژگاری باشی كردن. پێیان ووت: تۆ چۆن شتی وات كرد ئەوان چیان كرد لەگەڵت تۆش چیت لەگەڵا كردن؟ عیسا فەرموی: هەموو پیاوێك چی لەلا بێ ئەوە دەبەخشێ. (واتە جوولەكەكان تەنها خراپەیان لەلا بوو تەنها خراپەشیان بەخشی بە عیسا
لە برایەكەی خۆش بوو هەردووكیان چوونە بەهەشت. |
أنس ی كوڕی مالك دەفەرموێ: لە لای پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دانیشتبووین لە ناكاو پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) زەردەخەنەیەكی گرتو پێكەنی تاكو ددانەكانی بەدەركەوتن. ئیمامی عمر فەرموی: ئەی پێغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەر بێت) بە دایكو باوكم بە قوربانت بم بە چی پێ دەكەنی؟ فەرموی: دوو كەس لە ئوممەتی من ڕادەكێشرێن بۆ بەر دەستی خوا، یەكیان دەڵێت: خوایە حەقی من لەو پیاوە وەربگرەوە چونكە ستەمی لێ كردووم. خوای گەورە پێی دەفەرموێ: حەقی برایەكەت بدەوە. كابرا دەڵێ: ئەی خوایە لە چاكەكانم هیچی نەماوە. خوای گەورە بە داواكارەكەی فەرموو: چی لێ دەكەیت دەڵێ هیچ چاكەم نەماوە؟ كابرا دەڵێ: ئەو ڕۆژە ڕۆژێكی گەورەیە خەڵك پێویستی بەوەیە كە تاوانەكانی بۆ هەڵگرن. خوای گەورە پێی دەفەرموێ: چاوت بەرز بكەوە تەماشای ئەم باغە بكە. دەڵێ ئەی خوایە ئەوە شارو كۆشكو باغو باخچەی جوان دەبینم لە زێڕو زیو كە بە لۆلۆو یاقوت داخستراون، ئەوە بۆ كێیە لە پێغەمبەرەكان (سەلامی خوایان لەسەر بێت) یان بۆ چ ڕاست گۆیەكە یان چ شەهیدێك؟ خوای گەورە پێی دەفەرموێ: بۆ ئەو كەسەیە كە پارەكەی بدات. دەڵێ: جا كێ ئەو پارەی هەیە كە ئەم شتانە پێ بكڕێ؟ خوای گەورە پێی فەرموو: تۆ ئەو پارەیەت هەیە. ووتی: بۆچی من هەمە لە كوێم بوو؟ خوا پێی فەرموو: بە لێبوردنت لە برایەكەت ئەوەت پێ دەبەخشرێ. كابرا ووتی: خوایە ئەوە لێی خۆش بووم هیچ حەقێكم ناوێ لێی. خوای گەورە پێی فەرموو: بڕۆ دەستی برایەكەت بگرە هەردووكتان پێكەوە بڕۆن بۆ بەهەشت. ئینجا پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) فەرموی: لە خوا بترسن نێوان خەڵك چاك بكەنەوەو ئاشتیان بكەنەوە چونكە خوا لە ڕۆژی قیامەت دا نێوانیان چاك دەكاتو ئاشتیان دەكاتەوە
نرخی خانوو دراوسێیەكەیە |
عبدالله ی كوڕی مبارك دراوسێیەكی جولەكەی هەبوو. ئەم دراوسێیە ویستی خانووی خۆی بفرۆشێ. ووتیان بە چەند دەیفرۆشی ووتی: بە دوو هەزار دینار. ووتیان: خانووەكەت تەنها هەزار دینار دەكات. ووتی: ڕاست دەكەن. من هەزارم بۆ خانووەكە داناوە وە هەزاریشم بۆ دراوسێیەتی عبداللەی كوڕی مبارك داناوە. هەواڵەكە گەیشت بە عبدالله، بانگی كابرای جولەكەی كرد ووتی: ئەوە پارەی خانووەكەت نابێ بیفرۆشی
داوێن پاكی العفة |
دەگێڕنەوە لە سلیمانی كوڕی یسار كەوا جارێك لە مەدینە دەرچوو بۆ زیارەتی ماڵی خوا. وە هاوڕێیەكی لەگەڵا دابوو لە ڕێگادا لە نزیك مەككە دابەزین. هاوڕێیەكە هەڵسا چوو بۆ بازاڕ بۆ كڕینی نانو پێداویستەكانی ڕێگا. سلێمان لە ژێر ڕەشماڵێك دانیشت لە چاوەڕوانی هاوڕێیەكەی. هەتا بڵێی گەنجێكی جوانو شۆخو شەنگ بوو. لە ناكاو ئافرەتێكی دەشتەكی چاوی پێ كەوت عەقڵی بۆی فڕی، بۆیە لەسەر بەرزاییەك بوو هاتە خوارێ چووە بەرامبەر سلێمان ڕاوەستا. نیقابو عەبایەكەی بۆی لادا، ڕووخساری بەدەركەوت وەكو مانگە شەو دەدرەوشایەوە لە جوانی. ڕووی كردە سلێمان ووتی: دڵم خۆشكە. سلێمان هەڵسا دەستی دایە سفرەكەی كە خواردنی تێدا بوو. ووتی: فەرمو بیخۆ. ئافرەت ووتی: مەبەستم ئەوە نییە. مەبەستم ئەوەیە كە پیاو لە خێزانەكەی خۆی دەوێ. سلێمان ووتی: خوا ڕووت ڕەش كات، ئینجا سەری خۆی لە نێوان هەردووك ئەژنۆی خۆی دا بە هەموو هێزو توانای خۆی هاواری كردو گریا. ئافرەتەكە كە ئەمەی بیست یەكسەر نیقابو عەبایەكەی بەسەر خۆی داهێناو بە پەلە ڕای كرد. تاكو چووە ماڵێ ڕانەوەستا. پاشان هاوڕێیەكەی هاتەوە لە بازاڕ، بینی وا سلێمان دەگریێو ناڕەحەتە. پێی ووت: چی یە ئەم گریانەت؟ ئەویش هەواڵی ئافرەتەكەی بۆ گێڕایەوە. هاوڕێیەكەش دەستی كرد بە گریان. سلێمان ووتی: تۆ بۆ دەگری؟ هاوڕێ ووتی: من حەق ترم كە بگریم لە تۆ. دەترسام لەوەی كە ئەگەر من بام خۆم بۆ ڕانەدەگیرا. بەڵام تۆ ئارامت گرت. ئینجا بەڕێ كەوتن تاكو گەیشتنە مەككەوتەوافیان كرد. سلێمان لەبەر ئەوەی زۆر ماندوو بوو لەلای حیجری كەعبە (حجر إسماعیل) كەمێ چاوی چووە خەو. لەم خەوە چاوی بە كوڕە گەنجێكی زۆر جوانو شۆخو شەنگ كەوت. كە بۆنێكی زۆر خۆشی لێ دەهات. سلێمان سەری سوڕما لە جوانی ئەم گەنجە، ووتی: تۆ كێی ڕەحمەتی خوات لێ بێت؟ ووتی: من یوسفم. سلێمان ووتی: یوسف الصدیق ، یوسفی ڕاست گۆ؟ ووتی: بەڵێ خۆیەتی. سلێمان ووتی: دەزانی منو تۆ لە داوی ئافرەتی خراپ، من لە ئافرەتێكی دەشتەكی تۆ لە خێزانی ئازیزی میسر شتێكی گەورەو سەر سوڕهێنەر بوو. یوسف فەرموی: كاری تۆ لەگەڵا ئافرەتەكەی أبواب (شوێنێكە لە نێوان مەككەو مەدینە) زۆر سەیر تر بوو لە كاری من لەگەڵا خێزانی ئازیزی میسر
{بەهەشتێك كە فراوانی بەقەد ئاسمانو زەویە} |
كاتێ كە عومەیری كوڕی حمام ی الانصاری گوێی لە قسەی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) بوو. ووتی: یا رسول الله: بەهەشتێك كە فراوانیو بەرینییەكەی بە قەد ئاسمانو زەوی یە؟ پێغەمبەر فەرموی: بەڵێ. عومەیری ووتی: بەخ بەخ. پێغەمبەر فەرموی: بۆ وات گوت بەخ بەخ؟ ووتی: نەخێر ئەی پێغەمبەری خوا والله تەنها ئەوەیە كە ئومێد دەكەم كە ببم بە یەكێ لە ئەهلی بەهەشت. پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) فەرموی: تۆ ئەهلی بەهەشتی. هەندێ خورمای پێ بوو فڕێی دا لەناو جانتایەكەی ووتی: ئەگەر بژیم تاكو ئەم دەنكە خورمایە دەخۆم ئەوە ژیانێكی دوورو درێژە. ئینجا چوو بۆ غەزا تاكو شەهید كرا. یەكەم كەس بوو لەم غەزایە كە شەهید كرا وە خەڵكیش هەمویان لە ڕیزی خۆیان بوون ئارامیان دەگرتو یادی خوایان دەكرد
{خۆشەویستی بۆ خوا} |
أبو هریرە دەفەرموێ: پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێ: پیاوێك سەردانی هاوڕێیەكی خۆی كرد لە گوندێك. یەكێ لە فریشتەكانی خوا هاتە سەر ڕێگای لێی پرسی بۆ كوێ دەڕۆیت چیت دەوێت؟ پیاوەكە ووتی: سەردانی هاوڕێیەكی خۆم دەكەم لەم گوندە. فریشتەكە ووتی: هیچ بەرژەوەندیەكت لەگەڵی هەیە یان هیچ چاكەیەكی لەگەڵت كردووە كە بچیت پاداشتی بدەیتەوە؟ پیاوەكە ووتی: نەخێر تەنها ئەوە نەبێ كە بۆ خوا خۆشم دەوێ. فریشتەكە ووتی: كەواتە من نێردراوی خوام بۆ لای تۆ، پێت دەڵێم خوای گەورە تۆی خۆش دەوێت چۆن تۆ هاوڕێیەكەت خۆش دەوێت.
سوپاس بۆ خوا كەوا سەبارەت بە من لە ئاگری ڕزگار كرد |
أنس ی كوڕی مالك دەفەرموێ: منداڵێكی جوولەكە هەبوو زۆر جار پێداویستی دەس نوێژی بۆ پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) هەڵدەگرت. ڕۆژێك منداڵەكە نەخۆش كەوت پێغەمبەریش چووە لای ماڵی. باوكی دانیشتبوو لەلای سەری. پێغەمبەری خوا پێی فەرموو بڵێ: ڵا إلهَ إلاّ الله منداڵەكەش سەیری باوكی دەكرد. باوكی خۆی بێ دەنگ كرد. دووبارە پێی ووتەوە بڵێ: ڵا إلهَ إلاّ الله ئەویش هەر سەیری باوكی دەكرد. ئینجا باوكی پێی ووت: كوڕەكەم بە گوێی باوكی قاسم بكە. منداڵەكە یەكسەر ووتی: (أشهَدُ أنْ لا إلهَ إلاّ الله ۆأشْهَدُ أنَّ مُحَمداً رَسُولُ الله) موسڵمان بوو پاشان یەكسەر گیانی دەرچوو. كە پێغەمبەر ڕۆیشت لە ماڵیان دەیفەرموو سوپاس بۆ خوا كەوا سەبارەت بە من ئەو منداڵەی لە ئاگری دۆزەخ ڕزگار كرد ئیمام إبن حجری عسقلانی دەفەرموی: ئەم فەرمودەیە بەڵگەیە لەسەر دروست بوونی سەردانی نەخۆش ئەگەر كافریش بێ. وە ئەگەر منداڵیش بێ دروستەباسی إسلامی بۆ بكەیت. وە بەڵگەشە لەسەر ئەوە كە إسلامەكەی دروستە چونكە هەر كەسێ كوفر بناسێو لەسەریشی بمرێ عەزاب دەدرێ ئەگەر منداڵیش بێ.
باس کردنی چاکەکان شاردنەوەی خراپەکان |
قازی شریح دەڵێ: ئافرەتێکی تەمەن بچووکم مارە کرد چوومە لای پێی ووتم: ڕەوشتی خۆت بۆم باس بکە، بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵت بژیم. منیش پێم ووت ئەو شتەم پێ خۆشەو ئەم شتەشم پێ ناخۆشە، وە ئێمە کۆیین جیابوونەوەیی مەکە. ھەر شتێکی چاکت بینی باسی بکەو بڵاوی بکەرەوە وە ھەر شتێکی خراپء ناڕەوات بینی بیشارەوەء باسی نەکەیت. ئینجا ئافرەتەکە ووتی: چۆن حەز دەکەیت خزمء کەس سەردان بکەن؟ ووتم: پێم خۆش نییە خەزورانم ھەراسان بکەن لە سەرداندا. ووتی: چۆن حەز دەکەیت کە دراوسێ بێنە ماڵت کە ئیزنم لێ وەربگرن، وە چیت پێ ناخۆشە کە لێیان قەدەغە بکەم؟ ووتم: تیرەی فڵان پیاوی چاکن، وە تیرەی فڵان پیاوی خراپن. بەم شێوە یەک سالڕ پێکەوە بووین ھیچ شتی نەکرد کە پێم ناخۆش بێ. کە بوو بە سەری سالڕ چوومە مەجلیسی قەزا، پیرەژنێکم بینی فەرمانی دەکرد بە چاکەو قەدەغەی دەکردن لە خراپە. واتە ئامۆژگاری خەڵکی دەکرد. ووتم: ئەوە کێ یە؟ ووتیان فڵانە ئافرەتەیە دایکی خێزانتە. منیش دڵم پێی خۆش بوو کە چاوم پێ کەوت لە شوێنی خۆم دانیشتم. ھاتە لام، ووتی: السلام علیک، ئەی ڕبو ڕمیە. ووتم: وعلیک السلام. تۆ کێی؟ ووتی: من دایکی خێزانی تۆم. ووتم: ................ ووتی: خێزانەکەت لەگەڵت چۆن بوو؟ ووتم: باشترین خێزانء ھاوسەر بوو. ئینجا ووتم: سوێند بە خوا فێری باشترین ڕەوشتم کرد ئەویش وەریگرت. وە ڕاھێنانم پێ کرد، جوانترین ڕاھێنان فێر بوو. ووتی: پێت خۆشە خزمەکان سەردانت بکەن؟ ووتم ھەر کاتێ حەز بکەن. ئینجا ھەموو سەرە ساڵێک سەردانی دەکردین. ئەم ئامۆژگاریە باشەی بۆ بەجآ دەھێشتین. لەگەڵم مایەوە بۆ ماوەی بیست دانە سالڕ ھیچ عەیبێکم لێ نەبینی.
(پاراستنی نەھێنی (حفظ السرّ |
دەگێڕنەوە دەڵێن پیاوێک قسەی بۆ ھاوڕێیەکەی خۆی کرد، کە قسەکەی نەھێنی بوو. دەبوا بپارێزرێت. پێی ووت: تێگەیشتیت؟ ھاوڕێیەکەی ووتی: نەمزانی واتە ھەر نەمبیست. ووتی: لەبەرت کرد؟ ووتی: لە بیرم چوو. ھەروەھا بە ڕبو مسلمیان ووت: بەچی گەیشتیتە ئەم پلەیە؟ ووتی: پەشتە ماڵی شاردنەوەی نەھێنیم پۆشیوە، وە پۆشاکی بەستنەوەی نەھێنیم لەبەرکردووە، ھاوپەیمانێتیم بە سەبرو ئارامی بەستووە
خاوەنی ڕەوشتی بەرز |
لە شەوێکی تاریک دا ئیمامی عمری کوڕی عبدالعزیز چووە ناو مزگەوت. بەسەر پیاوێک دا کەوت، کە خەوی لێ کەوتبوو. پیاوەکە ووتی: تۆ شێتی....؟! ئیمامی عمر کە خەلیفەی ئیماندارانە بە لەسەرخۆییەوە ووتی: نەخێر شێت نیم. پاسەوانەکان ویستیان ئازاری بدەن ئیمامی عمر فەرموی وازی لێ بێنن. تەنھا پرسیارێکی لێ کردووم ووتی: تۆ شێتی منیش وەڵامم دایەوە ووتم نەخێر
ملکەچی ابو بکر |
ئیمامی ابو بکری سدیق پیاوێکی بازرگان بوو، ھەموو بەیانیان دەچووە بازاڕ شتی دەکڕیو دەیفرۆشت. مێگەلێکیشی ھەبوو بە خۆی دەلەوەڕاندن. جاری وا ھەبوو کەسێکی دەنارد بۆ لایان. ابو بکر جگە لەوەش دەچووە نێو خەڵک لە گەڕەکەکەیان شیری بۆ دەدۆشتن. کاتێ دەیان بینی بانگیان دەکرد، شیر دۆشەکەمان ھات. کە بوو بە خەلیفەی موسڵمانان ڕۆژێک چووە ھەمان شوێن، بۆ ئەوەی ھەمان کار ئەنجام بدات. کچێک بە دایکی خۆی ووت: دایکە دایکە ئەوەتا شیر دۆشەکەمان ھاتەوە. دایکی پێی ووت: بێ دەنگ بە کچم. تازە بووەتە خەلیفەی موسڵمانان چۆن کاری وا دەکات؟ جارێکی تر نایەتەوە لامان. ابو بکر ئەم قسەی گوێ لێ بوو ووتی: بووم بە خەلیفە سوێند بەخوا وەکو جاران بۆتان دەدۆشم، من ئومێد دەکەم کەوا لەسەر ھەمان ڕەوشت بم کە پێشتر لەسەری بووم. قەت نەگۆڕێم بەم پۆستە. ئینجا شیری بۆ دەدۆشین.
پاڕانەوە بە دڵسۆزی(چیرۆك |
پیاوێک زۆر بەلای ئەو شوێنانەدا دەڕۆیشت کەوا ئافرەتی لێ کۆ دەبوونەوە بە تایبەت کاتی بۆنەو ئاھەنگەکانی ئافرەتان. خۆی لێ نزیک دەکردنەوە. ھەندێ جار پەلاماری ئافرەتی دەدا لەناو کۆڵانەکان. ڕۆژێک لە یەکێک لە ئاھەنگەکان چووە ناویان، ئافرەتێک گەوھەرێکی لێ دزرا. یەکێ ھاواری کرد ووتی دەرگایەکە دابخەن تاکو ھەموویان تەفتیش دەکرێن. دەڵێ دەستیان کرد بە کاری تەفتیش کردن تاکو گەیشتە نۆبەی ئەو پیاوەو ئافرەتێکی کە لەگەڵی بوو. زۆر ناڕەحەت بوو. بۆیە بە دڵسۆزی وپاکی ناو دڵی دا دوعای کردو ووتی: ئەگەر ئەم جارە ڕزگارم بێ واز لەم کارە خراپە دێنم، بە دڵسۆزی تۆبە دەکەم. گەوھەرەکەیان لەلای ئافرەتەکە دۆزیەوە. یەکسەر بانگ کەرێک بانگەوازی کرد ووتی: ئەو ئافرەتە بەڕەڵلا بکەن گەوھەرەکەمان لێرە دۆزیەوە. ھەرکەسێ بە پاکی و دڵسۆزی ھانا بەرێتە بەر قاپی خوا بێ ئومێد نابێ، وە خوای گەورە ھەڵەو تاوانەکانی دادەپۆشێت
تۆبەیەکی وای کرد ئەگەر بەسەر حەفتا کەس دا دابەش بکرێت بەشیان دەکات(چیرۆك |
ابو نُجَیْد. عمران ی کوڕی حێین دەفەرموێ: ئافرەتێک ھاتە لای پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دوو گیان بوو لە زینا. ووتی: یا رسول اللە زینام کردووە شایەنی دارکاریمە (الحد) دارکاریم بکە. پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) بانگی گەورەکەی کرد فەرموی چاک بە لەگەڵی کە کۆرپەکەی دانا با بێتەوە لام. کە کۆرپەکەی دانا ھاتەوە لای پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) عەبایەکەی خۆی بەسەر دەمء چاوی داھێنا ئینجا ڕەجم کرا تاکو مرد. پاشان پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) نوێژی لەسەر کرد. ئیمامی عمر فەرموی: یا رسول اللە چۆن نوێژی لەسەر دەکەیت کەچی زینای کردووە؟! پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) فەرموی: ئەی عمر ئەم ئافرەتە تۆبەیەکی وای کرد ئەگەر بەسەر حەفتا کەس لە خەڵکی مەدینە دابەش بکەیت بەشی ھەموویان دەکات. چی لەوە گەورەترە کە کەسێک بەخۆی بێت گیانی خۆی تەسلیم بکات بە خوا
(دانایی (الحکمە |
لقمان ی حکیم دەفەرموێ دانایی و حیکمەت (دە) شت دروست دەکات. واتە پیاوی بە حیکمەت و خاوەن ژیری ئەبێتە خاوەنی دە شت: ١- دڵی مرۆڤ زیندوو دەکاتەوە ٢- لەگەلڕ ھەژاران دادەنیشێ، لەگەل گەورەو پاشایەکان لەسەرەوەی مەجلیس دادەنیشێ٣- ڕێز لە پیاوی داماو دەگرێ ٤- بەندەو کۆیلە ئازاد دەکات، یارمەتی پیاوی نامۆ دەدات، ھەژاران دەوڵەمەند دەکات ٥- خاوەن ڕێزەکان ڕێزدار دەکات، گەورەکانیش بە گەورە دادەنێ ٦- حیکمەت گەورەترە لە مالڕء سامان، پاراستنە لە ترس ٧- چەک و سیلاحە لە جەنگ، مال و سامانە لە کاتی قازانج ٨- دۆستتە لە کاتی ناخۆشی داتدەگرێ ٩- ڕێگا نیشاندەرە کاتێ کە یەقین کۆتایی پێ دێت بۆ نەفس. ١٠- داپۆشەرە کاتێ کە جل و بەرگت داتناپۆشێت
باوکی لێی تووڕە بوو ووتی خوا تۆڵەت لێ بکاتەوە |
دکتۆر مەیسەر بەسەرھاتی پیاوێک دەگێڕێتەوە کە لە قۆناغەکانی خوێندن پێکەوە بوون. دەڵێ ئەم پیاوەم بینی ڕۆژێک دارێکی ھەڵگرتبوو وەکو ئاژەڵ باوکی پێ لێ دەخوڕی بە پێ خواسیء جل و بەرگی نووستن. ھەندێ جار بە باوکی دەووت ڕاوەستە ھەی سەگە. بە چاوی خۆم ئەوەم بینی. چوومە لای باوکم پێم ووت: باوکە یەکێ لە ھاوڕێیەکانم بەم شێوە ھەڵس و کەوتی دەکرد لەگەلی باوکی خۆی. زۆرم دلی بۆی سووتاو ناڕەحەت بووم. باوکم ووتی: کوڕم بە لاتەوە سەیر نەبێ من باوکی ئەوھا دەناسم لە کاتی منداڵی دا باوکی لێ توڕە بووە پێی ووتوە بڕۆ خوای گەورە تۆڵەت لێ بکاتەوە بۆ چەندەھا پشتت. کەچی خوا دوعای گیرا کرد. ئەم پیاوەش ھەر ئەوەبووە کە بێ ڕێز بووە بەرامبەر بە باوکی. وەکو کابرای کە بە کوڕەکەی ووت کوڕم لێرەم فڕێدە خوارێ کاتی خۆی من باوکم لەم شوێنە فڕێ دایتە خوارێ. چ بڕوێنی ئەو دەدرویتەوە.
عبداللە ی کوڕی زبیرو حجاج(چیرۆك |
عبداللە ی کوڕٍی زبیری کوڕی عەوام چووە لای دایکی، ڕسماء ی کچی ڕبو بکری ێدیق (ڕەزای خوایان لێ بێت) ووتی: دایکە خەڵک نەفرەتم لێ دەکەن، سەرزەنشتم دەکەن ھەتا مالو منداڵم چی بکەم؟ ووتی: کوڕم خۆت باشتر دەزانی. ئەگەر لەسەر حەق بیت ئەوە بڕۆ لەسەر ئەم حەقەبە تاکو دەمریت. ئەگەر مەبەستت دنیایەو پۆست و گەورایەتییە ئەوە خراپترین پیاوی ئەتو. عبداللە لە دایکی نزیک بووەوە سەری ماچ کرد ووتی: دایکە ئەوەش ڕای منە. بەڵام پێم خۆش بوو کە ڕای تۆش بزانم. کەچی زیاتر بۆت ڕوون کردمەوە. ئەی دایکە بزانە من ئەمڕۆ کە دەکوژرێم، تۆش بە کاری خوا دڵتەنگ مەبە. چونکە کوڕت ھیچ کارێکی خراپی نەکردووە، وە ستەمی لە ھیچ بڕیارێک نەکردووە. ستەمی لە ھیچ موسڵمانێک و ھاوپەیمانێک نەکردووە. أسماء فەرموی: کوڕم ئومێد دەکەم پرسەی من بۆ تۆ جوان بێ. بڕۆ بزانم چیت بەسەر دێت، ئینجا دوعای بۆ کرد فەرموی: (ئەی خوایە بەزەییت بێتەوە بە درێژی ڕاوەستان لە شەوی درێژدا ئەی خوایە بۆ کاری تۆ بە تۆی دەسپێرم. ڕازیم بەوەی دات ناوە حیسابم کە لە بەندە خۆگرو سوپاس کارانی خۆت) پاشان ووتی: ئەگەر بەران سەر بڕا ئازاری کەور کردنی پێ ناگات. دیسان عبداللە چووە لای أسماء لە باوەشی گرت و ماچی کرد. ئینجا ماڵئاوایی لە دایکی کردوو ڕۆیشت. عبداللە شەھید کرا. حجاج ی کوڕی (یوسفی پقفی) ھات لە مزگەوتی (حەرام) لە مەککە ھەڵیواسی ئینجا کوشتی، پاشان ھاتە لای دایکی عبداللە ووتی: ئەی دایکە ئەمیری ئیمانداران فەرمانی پێ کردم کە بیکوژم. ڕسماء وەڵامی حجاجی دایەوە ووتی: بڕۆ من دایکی تۆ نیم، من دایکی عبداللەم، دایکی شەھیدی ھەڵواسراوم. ھیچ پێویستیەکم نییە بە تۆ. بەڵام یەک قسەت پێ دەڵێم. گوێم لە پێغەمبەری خوا بووە (درودی خوای لەسەر بێت) بە گوێی خۆم فەرموی: (یخرجُ فی پقیفٍ کژاب و مبیر) واتە: لە تیرەی سەقیف درۆزنێک و خوێن ڕێژێکی لێ پەیدا دەبێ. درۆزنەکە زانیمان کێ یە. ئەوە (مختار) بوو. بەڵام تۆ خوێن ڕێژەکەی کە خەڵک دەکوژیت خوێنی خەڵک بە زایە دەدەیت. أبو یعلی ی تەمیمی دەڵێ: چوومە مەککە پاش کوشتنی عبداللەی کوڕی زبێر بە سێ ڕۆژ بینیم ھەڵواسراوە، أسمای دایکی ھات نابینا بوو ووتی: بە حجاج کات أسماء ووتی: بەخوا منافیق نییە پیاوێکی ڕاست و چاک و لە خوا ترسە. حجاج ووتی: لاچۆ لەبەر چاوم ھەی پیرەژن (دەزانی کێ یە ئەم أسما نازدارە خوشکی عائشە خانە، خاوەنی دوو کەمەرە لەسەر زوبانی پیرۆزی خۆشەویست (درودی خوای لێ بێت) لە ڕۆژی ھیجرەت، خێزانی زبیری کوڕی عەوامە حەواری پێغەمبەرە (درودی خوای لەسەر بێت)) ئینجا حجاج دەڵێ: تۆ پیرێژنێکی پڕ خوڕافیاتی. أسماء فەرموی: بەخوا من درۆ ناکەم، بیستوومە لە پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) کە باسی تۆی کردووە، کە لە تیرەی سەقیفی خوێنی موسڵمانان بە زایە دەدەیت. ئینجا لاشەی عبداللەیان دابەزاند
کۆشش و نیەتی پاک(چیرۆك |
جارێک ژن و مێردێک دێنە لای ئیمامی عمر (ڕەزای خوای لێ بێت) بۆ چارەسەر کردنی کێشەیەک لە نێوانیان. ئیمامی عمر فەرموی: دوو کەسم بۆ بانگ بکەن یەکیان خزمی پیاوەکە، ئەویتر خزمی ژنەکە. پێی ووتن: وەرن تێبگەن کە ئەم ژن و مێردە چ گرفتیان ھەیە چارەی بکەن نێوانیان ڕێک بکەنەوە. ئینجا بە ڕێی کردن بۆ ماڵێ. دوای ماوەیەک ھەردوو خزمەکە ھاتنەوە لای ئیمامی عمر، ووتیان: زۆر ھەوڵمان دا، بەڵام سودی نەبوو، ھیچمان بۆ نەکرا. ئیمامی عمر دەستی دایە دارێک تێرء پڕی لێ دان. ووتیان: ئەی امیر المۆمنین ئێمە چ تاوانمان ھەیە؟ ووتی: تاوانباری گەورە ئێوەن دیارە نیەتتان پاک نەبوە، حەزتان نەکردووە ئەم ژن و مێردە ئاشت ببنەوە، چونکە خوا دەفەرموێ: [إن یُریدا إێلاحاً یوفِق اللەُ بَیْنَەُما إنَّ اللەَ کانَ عَلیماً خبیرا] واتە: ئەگەر ئەم دوو خزمە لە ھەردوو تەڕەف مەبەستیان چاک کردنەوەی نێوان ئەم دوو کەسە بێ نیەتیان پاک بێ، ئەوە خوای گەورە چاکیان دەکاتەوە. بەڵام ئێوە نیەتی خۆتان پاک نەکردوە، بۆیە ھیچ سودی نەبوو. وە ئامۆژگاریەکانتان کاریگەری نەبووە بۆ ئەم ژن و مێردە
کۆمێنتی ئێوە
بەرێوبەری ماڵپەڕ:ڕەنجدەر زیزۆ :ساڵی ٢٠١٣