زیکری دوای نوێــــــــژ: پاش تەواو بوونی نوێژ، ئەو زیکرانە بخوێنەوە کە پێغەمبەر () خوێندویەتیەوە:
سێ جار بڵێ (أسْتغفِرُ الله).
اللَّهُمَّ أَنْتَ السَّلامُ ، ومِنكَ السَّلامُ ، تباركْتَ يَاذا الجلالِ والإكرام.
لا إلَه إلاَّ اللَّه وَحْدَهُ لا شريكَ لهُ ، لهُ الملكُ ولهُ الحَمْدُ ، وهُوَ عَلى كُلِّ شيءٍ قَديرٌ .
لا حوْلَ وَلا قُوَّةَ إلاَّ بِاللَّه ، لا إله إلاَّ اللَّه ، وَلا نَعْبُدُ إلاَّ إيَّاهُ ، لهُ النعمةُ ، ولَهُ الفضْلُ وَلَهُ الثَّنَاءُ الحَسنُ.
لا إله إلاَّ اللَّه مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ ولوْ كَرِه الكَافرُون.
اللَّهُمَّ لا مانِعَ لما أعْطَيْتَ ، وَلا مُعْطيَ لما مَنَعْتَ ، ولا ينْفَعُ ذا الجَدِّ مِنْكَ الجدُّ.
اللَّهُمَّ أعِنِّي على ذِكْرِكَ ، وشُكْرِكَ ، وَحُسنِ عِبادتِكَ
سُـبْحانَ اللهِ، والحَمْـدُ لله، واللهُ أكْـبَر. (سی و سێ جار).
ئەوەش کردی (٩٩) جار، بۆ جاری سەدەهەم بڵێ:
لا إلهَ إلاّ اللّهُ وحْـدَهُ لا شريكَ لهُ، لهُ المُلكُ ولهُ الحَمْد، وهُوَ على كُلّ شيءٍ قدير.
ئەوجا (آية الكرسي) بخوێنە[البقره ٢٥٥]:
سورەتی (ألإخلاص) و (ألمعوذتين) بخوێنە، دواتر بەدڵی خۆت ڕوو لە قیبلە بکە و دوعا بکە.
ئەگەر بتەوێ گوێ لە دوعاکان بگری ئەوا کرته دەکەیته سەر وێنەی گوێیەکه :
نوێژە فەرزەکان و ژمارەی ڕەکاتەکان:
نوێژی بەیانی (صلاة الفجر) دوو ڕەکاتە.
نوێژی نیوەڕۆ (صلاة الظهر) چوار ڕەکاتە.
نوێژی عەسر (صلاة العصر) چوار ڕەکاتە.
نوێژی شێوان (صلاة المغرب) سێ ڕەکاتە.
نوێژی خەوتنان (صلاة العشاء) چوار ڕەکاتە.
هەروەها بابزانین کە نوێژی نیوەڕۆ و عەسر بەبێ دەنگ دەخوێندرێ ئەگەر بە جەماعەتیش بێت. بەڵام نوێژی بەیانی و شیوان وخەوتنان بە دەنگی بەرز دەخوێندرێت.
کاتەکانی نوێژێش بەم جۆرەیە:
چۆنیەتی کردنی نوێژەكان بەكورتی
نوێژی بەیانی: دووڕەكاته، له هەردوو ڕەكاتەكه سورەتی فاتیحه بخوێنەوه. هەروەها سورەتێك یاخود چەند ئایەتێك له قورئانی پیرۆز بخوێنەوه به مەرجێك به دەنگی بەرز بێت چونكه لەنوێژی بەیانیدا دەبێ به دەنگی بەرز قورئان بخوێنیتەوە، دوای ئەوه (تەحیات)یش هەمووی بخوێنەوه ئەوجا سەلام بدەوه.
نوێژی نیوەرۆ: چوار ڕەكاته، له ڕەكاتی یەكەم و دووەمدا فاتیحه و سورەتێك بخوێنەوه، لە بارەی (تەحیات) یش له ڕەكاتی دووەم ...تا (أَشهَد أنْ لا اإلهَ الاّ الله وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسولُه) بخوێنەوه. ئینجا هەستەوه و له دوو ڕەكاتەكه ی دی فاتیحه بخوێنەوه (ته حیات) یش هەمووی، ئینجا سەلام بدەوه.
نوێژی عەسر: وەك نوێژی نیوەڕۆ ئەنجام بدە.
نوێژی شێوان (مەغریب): سێ ڕەكاته، له ڕەكاتی یەكەم و دووەمدا (فاتیحه) بخوێنەوه لەگەڵ سورەتێك (به مەرجیك به دەنگی بەرز له دوو ڕەكاتی یەكەم). هەروەها (تحیات) ی كورت بخوینەوە بەڵام له ڕەكاتی سێیەم (تحیات) به تەواوەتی بخوێنەوه، ئه وجا سەلام بدەوه.
نوێژی خەوتنان (عیشا): وەكو نوێژی نیوەڕۆ و عەسره. (بەڵام به پێچەوانەی ئەوانەوه دەبێ لەم نوێژەدا به دەنگی بەرز قورئان بخوێنی له هەردوو ڕەكاتی یەکەمدا).
دوو خاڵی گرنگ: ١ ـ ئه گەر نوێژەكەت دوو ڕەكات بۆ و، ئەو كاته هەموو (تەحیات)ـەكه بخوێنه. ئەگەر سێ یاخود چوار ڕەكات بۆ ئەوه لەكۆتایی ڕەكاتی دووەمدا تەنیا.... هەتا ((أَشهَد أنْ لا اإلهَ الاّ الله وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسولُه)) بخوێنەوه. بەڵام لە كۆتایی ڕەكاتی سێ یەم یا چوارەم هەمووی بخوێنەوه. ٢ ـ له ڕەكاتی سێ یەم و چوارەم پێویست ناكات له دوای فاتیحه سوورەتی كورت یاخود ئایەت بخوێنی.
نوێــژی سوننــەت لەگەڵ هەر لەم پێنج فەرزەدا چەند نوێژێکی سوننەت هەیە کە خێر و پاداشتیان زۆر گەورە و مەزنە و یەکێکە لەو سوننە موئەکەدانەی کە لە پێغەمبەری پێشەوامان ( ) بۆمان ماوەتەوە. بۆیە دەبێ هەوڵ بدەین ئەو نوێژانە بپارێزین و ئەنجامیان بدەین ئەویش بەم شێوەی خوارەوە:
بــــــــۆ خۆشکــــــــــــــان خۆشکـــــی بەڕیز بێدار بە لەکاتی نوێژدا ئاگات لەم خاڵانە بێت:
تەنها با دەست تا مەچەک و دەم و چاو بە دەرەوە بێ، باقی لاشە و سەر و پرچت با داپۆشرابێت، وە ئەگەرنا نوێژەکەت بەتاڵ دەبێت.
خۆت کۆبکەرەوە و لەکاتی کڕنوشدا با ئەندامەکانی لاشەت کۆبن و سکت با بەڕانەوە بلکێت....بەڵام بۆ پیاو سوننەت وایە کە سنگ و ڕان لەیەکەوە دوور بیت و پەلەکان کراوە بن.
گەرچی بانگ سوننەت نیە بۆ ئافرەت بەڵام سوننەتە کە قامەت ئەنجام بدات.
پێ یەکانت لە بیر نەچێت بە داپۆشراوی بیانهێڵەرەوە چەندە توانیت.
ئەو شتانەی نوێژ بەتاڵ دەکەنەوە:
ئەو شتانەی لە کاتی نوێژ ناپەسەندن بکرێن ((مکروه))
نوێژی هەینی (صلاة الجمعة) ئەم نوێژە دوو ڕەکاتە لەکاتی نیوەڕۆ دەکرێت لە ڕۆژی هەینی دا، دوای ئەوەی کەبانگی فەرموو ئەوا ئیمام دەچێتە سەر مینبەر و دەست دەکات بە وتار خوێندنەوە و ئامۆژگاری مسوڵمانان دەکات، لەکاتی خوێندنەوەی وتارەکە دەبێ مرۆڤی مسوڵمان بەبێ دەنگ دانیشێ و گوێ لە وتارەکە بگرێ و قسە لەگەڵ کەسدا نەکات. ئەم نوێژە فەرزە لە سەر پیاوان کە نەخۆش نین و نیشته جێن، . بەڵام فەرز نیە لەسەر ئافرەت بەگشتی و نەخۆش و ڕێبۆ ار، ئەوانە نوێژی نیوەڕۆی خۆیان ئەنجام دەدەن.
نوێژی جەژن: مسوڵمانان دوو جەژنیان هەیە: جەژنی ڕەمەزان و جەژنی قوربان. لە هەردوو جەژن دا مسوڵمانان بە کۆمەڵ نوێژی جەژن دەکەن. نوێژی جەژن سوننەتێکە پێغەمبەر () تەئکیدی لە سەر کردوە کە بکرێت، کاتەکەشی دوای ڕۆژهەڵاتە. نوێژی جەژن چ ڕەمەزان بێ چ قوربان، دوو ڕەکاتە، ئیمام پێش نوێژی بە مسوڵمانان دەکات. نوێژەکەش بەبێ بانگ ئەنجام دەدرێت ئیمامیش بەدەنگ دەخوێنێ. لە ڕەکاتی یەکەم حەوت جار دەڵێ (أَللهُ أَكْبَرْ). لە نێوان هەر (أَللهُ أَكْبَرْ) ێک دەگوترێ (سُبحانَ الله وَالْحَمْدُ لِلّه وَلا إِلهَ إِلّا الله) ئەوجا دەست دەکات بە فاتیحە خوێندن و بەردەوام دەبێت. لە ڕەکاتی دووەم پێنج جار (أَللهُ أَكْبَرْ)دەگوترێ. دوای ئەوەی نوێژەکە کرا ئەوجا ئیمام وتار دەخوێنێتەوە. دوای خوێندنەوەی وتارەکە کۆتایی بە نوێژی جەژن دێت..
تەیەموم لە جیاتی دەستنوێژگرتن تەیەموم بریتی یە لە بەکارهێنانی خۆڵ لەجیاتی ئاو بۆ دەستنوێژ لەبەر ئەو هۆیانەی خوارەوە:
نەبوونی ئاو.
نەتوانی ئاو بەکار بهێنی لەبەر نەخۆشی، یابرینداری ئەندامەکانی لەش کە ئاوی دەستنوێژی بەردەکەوێ، یا سەرمایەکی وا کە بزانی تووشی نارەحەتییەکی زۆرت دەکات وەک نەخۆشی.
یاخود ئاو هەبێت بەڵام بەنرخێکی زۆر کە لە توانات دانەبێ بیکڕیت.
یاخود ئاو هەبێت بە جۆرێکی کەم بەشی دەستنوێژ نەکات بەڵکو بۆ شتی دی پێویست بیت وەک: بۆخواردنەوەی خۆت یا بۆ ئاژەڵ.
یاخود ئاو هەبێت بەڵام لەشوێنیک مەترسی هەبێت بچی بۆی وەك لەترسی دوژمن، دز یا دڕندە نەتوانیت بچیت.
فەرزەکانی تەیەموم: یەکەم جار نییەت، ئەوجادەستی تۆزاوی هێنان بەسەر دەم و چاودا، دوایی دەستی تۆزاوی هێنان بەسەر هەردوو دەستەکانت بە ئەنیشکەوە، ئەوجا دەبێ ئەو شتانە بەدوای یەکدا بێت (تەرتیب).
سوننەتەکانی تەیەموم: (بسم الله) کردن...فو کردن لەدەست ئەگەر تۆزی زۆری پێوە بۆ ....لای ڕاست خستنە پێش لای چەپ.....ئەنجامدانی فەرز و سوننەتەکان پێکەوە لەیەک کاتدا.
بەتاڵ بۆ نەوەی تەیەموم: بەهەموو ئەو شتانەی کە دەستنوێژی پێ بەتاڵ دەبێتەوە هەروەها بەنەمانی هۆکارەکانی تەیەموم پێش ئەنجامدانی نوێژ.
|