لەدایکبوون | ناپۆلیۆن بۆناپرت ١٥ی ئاب ١٧٦٩ ئەژاكسیو، پایتەختی دوورگەی کۆرسیکا |
---|---|
مەرگ | ٥ی ئایار ١٨٢١ دوورگەی سەینت ھێلێنا |
ھۆکاری مەرگ | شێرپەنجەی گەدە یان ژەھری ئارسەنیک ( ڕوون نییە) |
نەتەوە | فەرەنسی |
ناوەکانی تر | ناپۆلیۆنی یەکەم ، کۆنسۆلی یەکەم |
نەژاد | ئیتاڵی |
پەروەردە | بیرکاری ، ھونەری جەنگ |
پیشە | ئیمپراتۆرێتیی فەرەنسا |
ھاوسەر | جۆزفین |
ناپۆلیۆن بۆناپارت (بە ئینگلیزی: Napoleon Bonaparte) (١٥ی ئاب ١٧٦٩ – ٥ی ئایار ١٨٢١) سەردارێکی سەربازی و ڕامیاریی وڵاتی فەڕەنسا بوو کە بووە ئیمپراتووری فەڕەنسا بە نازناوی ناپۆلیۆنی یەکەم؛ کردەوەکای ئەم کەسایەتییە کاریگەری تەواوی ھەبوو لەسەر ھەلومەرجی سەدەی ١٩یئەوڕووپا.
ناپڵۆن لە کۆرسیکا لە بنەماڵەیەکی بەناوبانگی ئیتاڵی لەدایک بوو. بە فەرەنسی لە دایک بووە چونکە فەرەنسا پێش لە دایکبوونی ئەم دوورگەیەی کڕیبوو . لەکاتی لاویدا بۆ کاربەدەستی لە تۆپخانەدا فێرکرا. بۆناپارت شانازی دەکرد بە خزمەت بە یەکەمین کۆماری فەڕەنسی و بە سەرکەوتوویی توانی ڕابەریی لەشکرەکان بکات لە شەڕەکان لە سەردەمی لاویدا. ناپلیۆن لە فەرەنسا خوێندویەتی و لە بیرکاری و ھونەری جەنگدا سەرکەوتووبووە بە پلەی مولازمی دووەم دەرچوو .
بیروباوەڕەکانی ( ژان ژاک رۆسۆ ) و شۆڕشی فەرەنسی کاری تێکردووە و ھاوکاری لەگەڵ پارتی یەعقوبیەکان کردووە ڕەنگە ئەوەش بە ھۆی حەزی خۆ دەرخستنەوەبوبێت نەک بڕواھێنان بە بیروباوەڕی شۆڕش و دڵسۆزی بۆ ڕاکان بوبێت . لە گەمارۆدانی ( تۆلۆن ) دا ناوبانگی دەرکرد . لە ساڵی ( ١٧٩٦ز ) دا لەگەڵ جۆزفینـی بێوەرژنی یەکێک لە ئەفسەرەکانی سوپاس فەرەنسی ھێنا و ئەویش یارمەتیدا لە ناسینی یەکێک لە سەرکردەکانی حکومەتی بەڕێوەبردندا .
لە ١٧٩٩ کودەتایەکی گەیاندە بەر و خۆی وەک یەکەمین کۆنسوول ناساند؛ پەنج ساڵ دوای ئەوە سەنای فەڕەنسا ئەوی وەک ئیمپڕاتووری فەڕەنساناساند. لە ١٠ساڵی دەستپێکی سەدەی ١٩، ئیمپراتوریی فەڕەنسا کەوتە ناو زنجیرە کێشەیەک بە ناوی شەڕە ناپڵئۆنییەکان، کە ھەموو زلھێزەکانی ئەوڕووپا تێکەڵ بە کێشەکە بوون. دوای زنجیرە سەرکەوتنێک لە شەڕەکاندا، ناپڵۆن وازی ھێنا لە شەڕ و ھەوڵی دا ئاستی سەرەوەی فەڕەنسا لە ناوچەکە سەقامگیرکات؛ بە پێوەندی نزیککردنەوەی سەرۆکی وڵاتانی دیکە یا دانانی خزم و کەسی خۆی وەک نوێنەری فەڕەنسا لەو وڵاتانەدا.
ھێرشی فەڕەنسا بۆ سەر ڕووسیا لە ١٨١٢دا، وەک خاڵی گەڕانەوە دەزانن لە داھاتووی ناپڵۆندا. لەشکرە گەورە و بەناوبانگەکەی لە درێژەی ئەم شەڕەدا تێکچوو و قەت وەک خۆی لێنەھاتەوە. لە ١٨١٣ ھاوپەیمانیی شەش لایەنە، ھێزەکانی ناپۆلیۆنی شکەستدا و ھەر لەو ساڵەدا ئەم ھاوپەیمانییە ھێرشی کردە سەر فەڕەنسا و وایکرد ناپڵۆن وڵات جێ بھێڵێت و خۆی لە دوورە وڵات دانیشتووی دوورگەی ئێڵبا بێت. کەمتر لە ساڵێک دوای ئەوە ئێڵبای بەجێھێشت و گەڕاوە سەر دەسەلات، بەڵام لە حوزەیرانی ١٨١٥دا لە واترلۆ شکەستی ھێنا. ناپڵۆن دوایین شەش ساڵی تەمەنی لە بەندی بەڕیتانیدا لە دوورگەی سەینت ھێلێنادا ڕابوارد. دوای مردن و کۆڵینەوەی لەشی، دوکتۆرەکان دەریان خستووە کە شێرپەنجەی گەدە ھۆی مردن بووە، ھێندێکیش دەڵێن ژەھری ئارسەنیکی پێدراوە.
ژان ژاک رۆسۆ | |
---|---|
لەدایکبوون | ژان ژاکوێس رۆسوو ٢٨-٦-١٧١٢ ژنێف |
مەرگ | ٢-٧-١٧٧٨ ئێرمێنۆنڤیڵ، شاهەنشاهی فەڕەنسا |
نەتەوە | فەڕەنسی |
دایک و باوک | سوزان بێرنارد |
ژان ژاک ڕۆسۆ (بەئینگلیزی و فەڕەنسی: Jean-Jacques Rousseau، ٢٨ی حوزەیرانی ١٧١٢ - ٢ی تەمموز ١٧٧٨) فەیلەسووف و نووسەر و داڕێژەری رۆمانتیسیزمی دەربڕینی فەڕەنسیی خەڵکی ژنێڤ بوو. فەلسەفە سیاسییەکەی کاری کردە سەر شۆڕشی فەڕەنسی، سیاسەتی هاوچەرخ، کۆمەڵناسی، هەروەها بیری پەروەردەیی. لەژێنێڤ لە دایک بووە، باوكی ئیزاك رۆسۆ سەعاتچیەكی ناسراو بووە، دایكیشی (سوزان بێرنارد) ماوەیەك دوای لە دایك بوونی رۆسۆ دەمرێت، بوكی لایەنگرێكی بەبروای دەسەلاَتی كۆماری بوو دەیویست كورەكەیشی بەو شێوەیە پەروەردە بكات ،رۆسۆ لەتەمەنی پێنج ساڵیەوە دەستیكردوە بە كتێب خوێندنەوەو تاكۆتایی ژیانی، (پلوتارك) خۆشەویسترین نوسەر بووە لەلای، پاش بەسەربدنی چەندین ساڵ لەتەمەنی تاراوگەو گەڕان بە شارەكاندا؛ رۆسۆ خەریكی توێژینەوەی توانستەكانی خۆی دەبێت، سەرەتا بە فەلسەفەدەست پێدەكات، فەیلەسووفەكانی وەك (جۆن لۆك و مالێبرانژ و دیکارت و لایبنیتس و ڤۆڵتێر) دەخوێنێتەوە، ژیانی ئەم ساڵانەی رۆسۆ پڕە لەگەڕان بە نێو ئیتالیا و فەڕەنسا و سویسرادا.
- رۆسۆ فەیلەسوفەكان بە بەشێكی ئەو جیەانە دادەنێ، كە رەخنەی لێدەگرن، بۆیە ھەموویان گوناەباردەكات، بەوەی كە فەیلەسووفەكان گرنگی بە نەهێشتنەوەی دامەزراوەكانی چەوساندنەوە دەدەن و كاریان بۆ دەكەن، ژیانی رۆسۆ دوای بڵاوبوونەوەی "دیكسۆرزی زانست و ھونەر" بەتەواوەتی دەگۆڕێت كە دەتوانرێت لەنێو "دیكسۆرزی زانست و ھونەر" دا چەند بیرورایەكی رۆسۆ وەك (مرۆڤایەتی لە دۆخە بێگوناھ و سەرەتاییەكەی ژێر پەریوە) و (ئەو نەتەوانەی لە رووی ھونەری و زانستیەوە دواكەوتوون لە و نەتەوانە سەروەرتن كە پێشكەوتوون)دیاریبكرێن [١]
فرانسوا- ماریی ئەرۆیت | |
---|---|
لەدایکبوون | پاریس ، فەڕەنسا |
نەتەوە | فەڕەنسی |
پیشە | نوسەری شانۆگەری و فەیلەسوف |
ئایین | مەسیحی کاثۆلیک |
فرانسوا- ماریی ئەرۆیت (بە فەڕەنسی: François-Marie Arouet) بە نازناوی ڤۆڵتێر لە ٢١ نۆڤێمبەری ساڵی ١٦٩٤ لە پاریسی پایتەختیفەرەنسا لەدایک بووە. یەکێک بووە لەو فەیلەسووفانەی پێداگری لە مافی تاک کردووە و دژایەتی تەواوی مەسیح و بڕوای مەسیحیەتی کردووە. دەسەڵاتی ئەوان و پاشاکانی چەرخی ناوەڕاستی بە پەرداخێک بیرەناساندووە.
دەڵێت:دەسەڵاتدارەکان وەک ئەو کەفە وان کە ئەکەونە سەر لێواری پەرداخەکەو بەفوویەک ئەکەونە خوارەوە، بنی پەرداخەکەش کە خڵتەیە و کەس نایخواتەوە ئەو کەسانەن کە ھەمیشە لەھەوڵی ئاژاوە و تێکدانی کۆمەڵگادان، ئەوەی دەکەوێتە ناوەڕاستی پەرداخەکە، بیرەکەیە کە چێژێکی خۆش ئەبەخشێت، ئەمەی بە خەڵک و کۆمەڵگا بەراوورد کردووە( شوبھاندووە). کەمەبەستی گەڕانەوەی سەروەری و دەسەلات بووە بۆ خەڵک.
ڤۆڵتێر لە ٣٠ مای ١٧٧٨ واتە نزیکی ١٠ ساڵ پێش ھەڵگیرساندنی شۆڕشی فەرەنسا دەمرێت.
ئادەم سمیت | |
---|---|
لەدایکبوون |
|
مردن | ١٧ی تەمموزی ١٧٩٠ ئێدینبەرە لە سکۆتلاند |
نەتەوە | سکۆتلاندی |
ناوچە | فەیلەسووفی ڕۆژئاوایی |
قوتابخانە | ئابووری کلاسیک |
بایەخی داوە بە | فەیەلەسووفی سیاسی ، ئابووریزان |
بیرۆکە گرنگەکان | ئابووری کلاسیک ، بازاڕی ئازاد ، دابەشکردنی کار |
کاریگەر بووە بە
|
|
کاریگەری بووە لەسەر
|
ئادەم سمیت (Adam Smith) (ماوەی ژیان:٥ی حوزەیرانی ١٧٢٣ - ١٧ی تەمموزی ١٧٩٠) فەیلەسووفێکی سکۆتلاندییە و شارەزای لە ئابووری سیاسی هەبوو[١]، زۆرێک لە بیرۆکەکانی ئادەم هەڵکەوتەی سیستەمی ئابووری نوێن (مۆدێرن)، باسەکانی ئادەم سمیت ئابووری بازاڕ و بازاڕی ئازادە و بیرۆکەکانی ئادەم پێی دەڵێن "بیردۆزی لیبڕالی" کە بەشێکە لە "لیبرالیزم"، لەساڵی ١٧٧٦ پەرتووکێکی بڵاوکردەوە بەناوی "دەوڵەمەندی نەتەوەیی" (The Wealth of Nations) کە باس لە پێشبڕکێ و پێشکەوتنی ئابووری بەزیرەکانی شیکاری کردووە.[٢] ، لە ٤ی تەمموزی ٢٠٠٨ پەردە لەسەر پەیکەری ئادەم سمیت لە ئێدینبەرە ی پایتەختی سکۆتلاند وەک ڕێزێک بۆ ئەم کەڵە فەیلەسووفە لابرا [٣]