|
3dجه‌سته‌ی مرۆڤ به‌شێوه‌ی
گوڵه‌باخ بۆ ته‌ندروستی
نەخۆشی شەقیقە: هۆکار و چارەسەر |
شەقیقە یەكێکە لە نەخۆشیە باوەکان کە زۆربەی کەسەکان توشی دەبن و ئازارێکی زۆریان پێدەگەیەنێت و بە ژانەسەر ناونراوە. شەقیقە واتە ئازارێکی زۆر لە سەردا، کە کەسەکە تووشی بێزاری و بێهێزی دەکات، ئەمەش دووجۆرە یان لە منداڵیەوە تووشی دەبێت و هۆکارەکەی بۆماوەییە یان بەهۆی جوڵەی ناتەواوی سەرەوە توشت دەبێت، لوولەکانی خۆین یەکدەگرن و خوێن بەباشی هاتووچۆناکات بۆ مێشک و دەبێتە هۆی دروست کردنی ئەو ئازارە. ئەو هۆکارانەی دەبێتە هۆی زیادکردنی ئەم نەخۆشیە: قەرەباڵغی و دەنگەدەنگێکی زۆر، بۆنێکی بەهێز، جووڵەی ناجێگیر، ئەو خواردنانەی مادەی تیرامینیان تێدایە وەک جگەری مریشک، جگەرە کێشان، تیشکێکی زۆر بەتین. چارەسەرکرنی شەقیقە: 1. ئیسراحەتکردن و دوورکەوتنەوە لە هیلاکی و ماندوێتی. 2. وەرگرتنی ئەو چارەسەرەی پزیشکی تایبەتی بۆی داناوێت. 3. خواردنەوەی ئاوێکی زۆر. 4. خواردنەوەی چا یان قاوە. 5. دانەگیرساندی گڵۆپ. 6. مەساج کردن بۆ سەرت بە هێواشی.
كێشانی نیرگیله بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر به‌قه‌د كێشانی دووكه‌ڵی 100 بۆ 200 جگه‌ره‌یه |
به پێێ چه ن لێكوڵینه وه یه كی زانستی دكتۆرانی ئه ڵمانیا ده ریان خستووه ڕاسته كێشانی توتن كه به‌ناو ئاودا تێپه‌ڕ ده‌بێت گه‌رمیه‌كه‌ی كه‌متره وه‌ك كێشانی جگه‌ره نیه، به‌ڵام ئه‌م تێپهڕكردنه یان بڵق پێكردنه به ناو ئاو لهكاریگی شێرپه‌نجه‌كانی ماده كیمیاییه‌كان كه‌م ناكاته‌وه، به‌قه‌د كێشانی جگه‌ره زیان به سنگ و دڵ ده‌گه‌یه‌نێت. كێشانی نه‌رگیله سه‌ختتره له‌كێشانی جگه‌ره چونكه ده‌بێته هۆی ئالوده بون، هه‌ردوكیان سوتاندنی و كێشانی توتنه كه ماده‌ی نیكۆتینی تێدایه، توتنی نه‌رگیله بۆندار ده‌كرێت به بۆنی میوه‌ی جیاواز له‌گه‌ڵ هه‌نگوین و شیرینی تێكه‌ڵ ده‌كرێت به‌ڵام هه‌ر توتنه ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ جگه‌ر كێشان نه‌رگیله برێكی زیاتر له‌ماده‌ی ئارسنك و قورقوشم و نیكڵی تێدایه هه‌روه‌ها 36 جار زیاتر تارهو 15 جار زیاتریش یه‌كه ئۆكسیدی كاربۆنی تێدایه، لێره‌دا مه‌به‌ست له‌وه نیه كه جگه‌ر باشتره لهنهرگیله به‌ڵكو هه‌ردوكیان هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌خۆشیه‌كان دڵ و سیهكانن.
شێلم خانه‌كانى له‌ش نوێده‌كاته‌وه و كۆكه و ههلامهتى زستانه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كات |
شێلم سه‌وزه‌یه‌كى نیشاسته‌ییه و مادده‌یه‌ك له خۆ ده‌گرێت كه ده‌ماره‌كانى خوێنبه‌رو خوێنهێنه‌ره‌كان فراوان ده‌كات و پاڵه‌په‌ستۆى فشارى خوێنیش كه‌م ده‌كاته‌وه و هه‌روه‌ها هاتۆچۆى خوێنیش له ناو جه‌سته‌دا زیاد ده‌كات. زانایابى به‌ریتانیا له لێكۆلینه‌وه‌یه‌كدا بۆیان ده‌ركه‌وت كه خواردنى شێلم خوێنبه‌ره‌كان له ره‌قبوون ده‌پارێزێت، به‌وه‌ى كه مادده دژه ئۆكسانهكانى ناو شێلم دژى مادده یان كۆلكه سه‌ربه‌سته‌كان ده‌وه‌ستنه‌وه و نایه‌لن كۆلسترۆلى زیانبه‌خش به كردارى ئۆكسان له‌ناو خوێنبه‌ره‌كاندا بنیشێت. به ووته‌ى پسپۆران، شێلم هه‌رس كردن ئاسان ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌هۆى بوونى ڤیتامینه‌كانى گرووپى (B) كه له رووى كالسیۆم و پۆتاسیۆم و ئاسنه‌وه ده‌وله‌مه‌نده، هۆكارێكى باشه بۆ سوككردنى نیشانه‌كانى هه‌وكردنى رۆماتیزمى جۆمگه‌كان له ئاوسان و ئازار و سخبوون ، هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندیه‌كى دیكه‌ى ئه‌وه‌یه ووزه‌یه‌كى چاك ده‌به‌خشێته مرۆڤ و حه‌زى سێكس زیاد ده‌كات و هاوكارى نوێبوونه‌وه‌ى خانه‌كانى له‌ش و دابه‌زینى كێشى زیاده ده‌كات . زۆربه‌ى خه‌لك شێلم له وه‌رزى زستاندا به‌كارى دێنن ، به‌وه‌ى مرۆڤ له په‌تا و له‌رزو تا و كۆكه و قۆرگ ئێشان و هه‌لامه‌ت ده‌پارێزێت و فاكسینێكى سرۆشتیه بۆ جه‌سته‌ى مرۆڤ. هه‌روه‌ها خواردنى شێلم به‌هۆى رێژه به‌رزه‌كه‌ى له ڤیتامین E ، رۆلى هه‌یه له پاراستنى خانه‌كانى مێشك به تایبه‌ت له كاتى كزبوونى فرمانه‌كان كه په‌یوه‌سته له ته‌مه‌نى دره‌نگى دا . شێلم ئەو وزەیەی كە تێیدایە سێ‌جار كەمترە لەو بڕە وزەیەی كە لە هەمان بڕی پەتاتەدایە. شێلم گەلێك ماددەی خۆراكی گرنگ لەخۆدەگرێت بۆ نموونە:- ڤیتامین C، ڤیتامین E، ریشاڵ، فۆلیك ئەسید، ڤیتامین B5، ڤیتامین B1، ڤیتامین B2، ڤیتامین B3، ڤیتامین B6، كۆپەر، مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم. سوودە تەندروستییەكانی خواردنی شێلم بریتین لە” سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان لە ئاوسان و ئازار و سخبوون، بەهێزكردنی بەرگری لەش بەرانبەر بە نەخۆشییەكان، پاراستنی كۆڵۆن لە تووشبوون بە گرێی شێرپەنجەیی، پاراستنی خوێنبەرەكان لە تووشبوون بە رەقبوون بەوەی كە ماددە دژەئۆكسانەكانی ناو شێلم دژی ماددە یان كۆلكە سەربەستەكان دەوەستن و نایەڵن كۆلیستیرۆلی خراپ LDL بە كرداری ئۆكسان لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكاندا بنیشێت. رژێمێكی رێكوپێكی خواردنی “شێلم”، ده‌بێته هۆی تواندنه‌وه‌ی به‌ردی گورچیله و هه‌روه‌ها له ناوبردنی به‌ردی گورچیله. به وته‌ی زانایان “شێلم” تایبه‌تمه‌ندی تواندنه‌وه‌ی به‌ردی گورچیله‌ی هه‌یه و ده‌رمانی چاره‌سه‌ری به‌ردی گورچیله‌یه. شێلم چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی زۆر سوودبه‌خشی هه‌یه و زۆربه‌ی خه‌ڵكی به تایبه‌ت له وه‌رزی زستاندا به‌كاری دێنن. به وته‌ی زانایان، ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌ن بیر و هۆشێكی كزن، باشتر وایه كه شێلم بخۆن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه خواردنی شێلم ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی بیر و هۆش. له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوارنی شێلم ده‌بێته هۆی نه‌مانی كۆكه، هه‌روه‌ها بۆ ده‌رمانی چاره‌سه‌ركردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و هه‌ڵامه‌ت و قوڕگ ئێشان زۆر سوودمه‌ند و كاریگه‌ره. زانایان پێیان وایه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ده‌ستی ئازاری قوڕگ ئێشانه‌وه ده‌ناڵێنن، ده‌توانن رۆژانه چه‌ند جار غه‌رغه‌ره به ئاوی “شێلمی كوڵاو” له ناو قوڕگیان بكه‌ن. به هۆی بوونی مادده‌ی “تیوسیانات” له ناو “شێلم” دا بۆ رێگه‌گرتن له گه‌شه‌سه‌ندنی شێرپه‌نجه زۆر سوودمه‌نده. هه‌روه‌ها به‌هۆی بوونی ڤیتامین B1بۆ هێوركردنه‌وه و هه‌روه‌ها بۆ زۆركردنی حه‌ز و ئاره‌زوو بۆ خواردن و هه‌روه‌ها نه‌خۆشییه‌كانی پێست و زیبكه سوودمه‌نده. پزیشکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە خواردنی شێلم کاریگەری بەرچاوی لە چارەسەرکردنی هەڵامەتدا هەیە، هاوکات شێلم دەتوانێت لە چارەسەکردنی هەوکردنی سیکڵدانۆچکەکانو گرفتەکانی هەناسەدان‌و ژەهراوی بووندا ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت. هەروەها لە گرنگترین سوودەکانی شێلم، غەرغەرەکردن بە ئاوەکەی دەبێتە هۆی باشترکردنی قوڕگ ئێشەو ڕۆڵی گرنگی هەیە لە ڕێکخستنی خوێن‌و بە هۆی بوونی ئەو بڕە فۆسفۆرەی لە شێلمدا هەیە ، بیرەوەری مرۆڤ بەهێز دەکاتو یارمەتی سیستەمی دەماری لەش دەدات. لەلایەکی دیکەوە پزیشکان ئامۆژگاریمان دەکەن کە باشترین شێوەی بەکارهێنانی شێلم بە شێوەی کۆڵاندنیەتی و باشترین کاتیش بۆ خواردنی لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی دایە.
Click to set custom HTML
(d)ڤیتامین |
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردووە كە كەمی ڤیتامین D لای مرۆڤ كاریگەری نەرێنی لەسەر تێكچوونی خانەكانی مێشك دروست دەكات ، بۆیە لێكۆلینەوەكە ئاموژگاری هاولاتيانى جيهان دەكات كە گرنگی زیاتر بەو خۆراكانەی ڤیتامین Dیان تێدایە بدەن ، چونكە سوودی بۆ گەشەی خانەكانی مێشك هەیە . توێژه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی دهریخستووة كه‌وا زۆربه‌ی توشتبووانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ئاستی ڤیتامین Dیان له له‌شدا كه‌مه، كه‌میی ئه‌م ڤیتامینه‌ش ده‌بێته هۆی بێهێزكردنی ئێسك و زیاتربوونی مه‌ترسیی شكان. لوك پیپۆن پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ری توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی سه‌نته‌ری پزیشكیی ڕۆجێستهر، له هه‌واڵێكدا گوتی: “ڤیتامین D بۆ درێژه‌دان به تهندروستیبوونی ئێسك پێویسته، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، به‌هۆی هۆرمۆنه‌كان و چاره‌سه‌ره كیمیاوییه‌كانه‌وه زۆر به‌خێرایی ئێسكیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن “. پیپۆن و هاوكاره‌كانی 166 ئافره‌تیان خسته ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكییه‌وه كه دووچاری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ببوون، ده‌ركه‌وت نزیكه‌ی 70%ی ئه‌و ئافره‌تانه ئاستی ڤیتامین Dیان له‌له‌ش كه‌مه. لێكۆڵینهوهكة ده‌ریخستووه كه، ئه‌و پیاوانه‌ی كه رێژه‌ی پێویست له ڤیتامین (D) ده‌خۆن، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو توشبوونیان به‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵ‌و جه‌ڵده‌ی مێشك كه‌مده‌بێته‌وه، به‌به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه رێژه‌یه‌كی كه‌متر له ڤیتامین (D) ده‌خۆن. لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 110 هه‌زار كه‌س له ره‌گه‌زی نێر سه‌روو 18 ساڵ ئه‌نجامدراوه بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ، ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی كه 600 یه‌كه ڤیتامین (D) رۆژانه ده‌خۆن، كه رێژه‌یه‌كی رێگه‌پێدراوه له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه، به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌نه‌خۆشی جه‌ڵده‌ی دڵ‌و مێشك كه‌مبووه‌ته‌وه به‌به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه رۆژانه 100 یه‌كه‌ی ڤیتامین (D) ده‌خۆن. هاوكات پرۆفیسۆر تشی سون كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كردووه له زانكۆی هارفاردی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند: ئه‌م رێژه‌و به‌راوردكارییه له‌نێوان ژناندا نیه، واته خواردنی رێژه‌یه‌كی باش له ڤیتامین (D) له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه كه كاریگه‌ری هه‌یه بۆ دڵ‌و مێشك، لای ژنان به‌و شێوه‌یه نیه. ئه‌و پرۆفیسۆره هۆكاری ئه‌مه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه پێده‌چێت ژنان رێژه‌یه‌كی كه‌متر له ڤیتامین (D) له خوێنیاندا هه‌بێت. ناوبراو وتیشی: له ئێستادا پێویستمان به‌لێكۆڵینه‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه بسه‌لمێنین. ڤیتامین (D) پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی له‌ش كالسیۆم به‌كاربهێنێت، كه له شیر‌و ماسی‌و هاوكات رێژیه‌كی كه‌م له تیشكی خۆردا هه‌یه. لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی تر‌ى پزیشكی ده‌لێت” خواردنی ژه‌مێكی ته‌واوی ڤیتامین “D” ده‌كرێت ئاستی ئازاره‌كانی سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌ت كه‌متر بكاته‌وه ، له‌چاو به‌كارهێنانی هێوركهرهوهكانی لاسایی . لێكۆلینه‌وه‌كه له‌سه‌ر كۆمه‌له كچێك و ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن نێوان 18 تا 40 ساڵی كه تووشی سوڕی مانگانه هاتبوون ئه‌نجام دراوه ، پاش دابه‌شكران به‌سه‌ر دوو كۆمه‌له‌دا ، كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵسان به خواردنی ژه‌مێكی ته‌واوی ڤیتامین “D” ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا كۆمه‌له‌ی دووه‌م هه‌ڵسان به خواردنی هه‌ندێ جۆری حه‌ب . هه‌روه‌ها پاش چاودێری كردنی ئه‌و دوو كۆمه‌له‌یه ده‌ركه‌وتووه كه كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتووبون له كه‌مكردنه‌وه‌ی كرژبوون و ئازاره‌كان كه تووشی هاتبوون به رێژه‌ی 23% ، به به‌راورد له‌گه‌ل كۆمه‌له‌ی دووه‌مدا . به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه ، ڕۆژانه گرنگیدان به خواردنی ژه‌مێكی ته‌واوی پێكهاتوو له 4 هه‌زار یه‌كه ، كێشه‌كانی سوڕی مانگانه له‌ناوده‌بات . ڤیتامینه‌كان به‌گشتی رۆڵێكی گرنگیان هه‌یه له باشتركردنی ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه ،یه‌كێكیش له‌و ڤیتامینانه‌ی رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له باشتركردنی ته‌ندروستی مرۆڤ ڤیتامین D یه وه‌ك ئه‌وه‌شی له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وتنی ئه‌م ڤیتامینه زانراوه شیره‌مه‌نی و تیشكی خۆره به‌ڵام له ئێستادا به‌هۆی توێژینه‌وه به‌رده‌وامه‌كان چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی جێگره‌وه‌ی ئه‌و ڤیتامینه‌یان ئاشكراكردووه تاوه‌كو مرۆڤ بتوانێت به‌ئاسانی ئه‌و ڤیتامینه پێویستهی ده‌ست بكه‌وێـت. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئوسترالی هۆشداریدا له‌وه‌ی كه‌می ڤیتامین (D) له له‌شی ئافره‌تانی دووگیاندا ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی كێشه و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی زمانه‌وانی بۆ منداڵه‌كانیان، لێكۆڵینه‌وه‌كه ڕوونیكردۆته‌وه كێشه‌كه به خواردنی حه‌پی ڤیتامین (D) چاره‌سه‌رده‌بێت. ئه‌ندرۆ وایتهاوس، نووسه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌كه كه مامۆستایه له په‌یمانگای (تێلیسۆن) بۆ لێكۆڵینه‌وه له ته‌ندروستی منداڵ له زانكۆی ڕۆژئاوای ئوسترالیا، ده‌ڵێت: “گرنگه ئافره‌تانی دووگیان ئاستێكی باش له ڤیتامین (D) له له‌شیاندا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان به باشی گه‌شه‌بكه‌ن”. زیاتر له (700) ئافره‌تی سك‌پڕ به‌شدارییان له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا كردووه و لێكۆڵه‌ران سه‌ره‌تا ئاسته‌كانی ڤیتامین (D)یان له ئافره‌ته‌كاندا پێواوه و دواتر هه‌ڵسوكه‌وتی منداڵه‌كانیان له ته‌مه‌نی دوو ساڵی و پێنج ساڵی و هه‌شت ساڵی و ده ساڵیدا (17) ساڵیدا پێواوه و هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه له ڕاده‌ی پێشكه‌وتنی زمان لای منداڵه‌كان له ته‌مه‌نی پێنج ساڵی و ده ساڵیدا و له‌ئه‌نجامدا لێكۆڵه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه ڤیتامین (D) كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نییه له‌سه‌ر ڕه‌فتار و هه‌ستی منداڵه‌كان، به‌ڵام بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و منداڵانه‌ی دایكیان له كاتی سكپڕیدا به‌ده‌ست كه‌می ڤیتامین (D)ه‌وه ناڵاندوویه‌تی، دووهێنده فێربوونی زمان له‌لایان قورستره بووه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌ی دایكیان گرفتی كه‌می ئه‌و ڤیتامینه‌ی نه‌بووه. له‌لایه‌كی تره‌وه پزیشكێكی پسپۆڕی منداڵبوون و ژنان جه‌ختده‌كاته‌وه پێویسته ژنان پێش ئه‌وه‌ی بچنه ئه‌زموونی دووگیانیه‌وه له ئاستی ڤیتامین (D) له‌له‌شیاندا دڵنیاببنه‌وه، و هاوكات پزیشكێكی تر هۆشداریده‌دات له‌وه‌ی كه‌می ڤیتامین (D) كاریگه‌ریی هه‌یه له زیاتربوونی مه‌ترسیه‌كانی تووشبوون به (ته‌شه‌نوجی دووگیانی) كه حاڵه‌تێكه ئافره‌تی سك‌پڕ تووشی به‌زبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و پرۆتین له میزدا ده‌بێت و دواتر پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ریی قه‌یسه‌ری هه‌یه بۆ له‌دایكبوونی كۆرپه‌له‌كه‌ی. جێی ئاماژه‌یه سه‌رچاوه‌كانی ڤیتامین (D) بریتیه له شیر، زه‌ردێنه‌ی هێلكه، كه‌ره، ماسی و خۆدانه‌به‌ر تیشكی خۆر
|
خۆراک |
|
|
گورچیلە |
|
|
هەنار |
|
|
ئێسک |
|
|
خورما |
|
|
سیواك |
|
|
بنێشت |
|
|
هەنگین |
|
|
خوێ |
|
کاکاو لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى ئاشكراى كردووه ، كه كاكاو به‌هۆى بوونى پێكهاته‌ى ئۆكساندن تێیدا ، پارێزگارى له خانه‌كانى جه‌سته ده‌كات له مه‌ترسی تووشبوون به ووهرم ، وه تواناى كۆئه‌ندامى به‌رگرى به‌هێز ده‌كات و یارمه‌تى به‌هێزكردنى تواناى ژیرى و جه‌سته‌یش ده‌دات . له‌لایه‌كى تریشه‌وه كاكاو و شكۆلاته سه‌رچاوه‌یه‌كى ده‌وله‌مه‌ندن به یه‌كه‌ى گه‌رمى و ڤیتامینه‌كان و خوێی كانزاى و ماگناسیۆم ، كه ئه‌مانه هه‌موو پێویستن بۆ كۆئه‌ندامى به‌رگرى كه هه‌ڵبستێ به ئه‌نجامدانى كاره‌كانى ، وه به‌شێوه‌یه‌كى زۆر فراوان ئه‌و شیره‌ى له‌ناو كاكاودا هه‌یه 25% پێویستى جه‌سته له كالسیۆم دابین ده‌كات . هه‌روه‌ها شكۆلاته یارمه‌تى كه‌سانى قه‌له‌ویش ده‌دات ، ئه‌ویش به‌هۆى بوونى یه‌كه‌ى گه‌رمى و به‌رزو چه‌وریه ئاژهلیه تێره‌كان ، چونكه به‌هۆى ئه‌مانه‌وه جه‌سته ڕێژه‌ى كاربۆهیدارت ده‌مژێت . زانایانى بوارى خۆراكى ئامۆژگارى تووشبووانى نه‌خۆشی شه‌كره ده‌كاته‌وه ، كه به ڕێژه‌یه‌كى كه‌م شكۆلاته بخۆرێت ، به پێچه‌وانه‌شه‌وه زیاتر گرنگى به‌و شكۆلاته بده‌ن كه به‌تاله له شهكرو شیر ، كه كارى ئه‌نسۆلین له‌ناو خوێندا چاڵاك ده‌كات . |
کاکاو |
|
خه‌یار چه‌ند سوودی تێدایه‌و چه‌نده‌ها سودی هه‌یه له‌وانه 1-نه‌هێشتنی ژانه سه‌ر. 2-تینوێتی ده‌شكێنێت و چاره‌سه‌ری قه‌بزی ده‌كات. 3-چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشیه‌كانی حه‌ساسیه‌ت و پێست و زیبكه. 4-ڕێ له دڵه كوته ده‌گرێت و وه تای زۆر داده‌به‌زێنێت. 5-په‌ستانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به هۆكاری ده‌رونی. 6-تۆوه‌كه‌ی بۆ نهخۆشیهكای هه‌وكردن و بۆری ده‌رهاویشتن و هاوسه‌نگی كردنی ترشی گه‌ده |
خەیار |
|
مێشكی مرۆڤ له توانیادا هه‌یه (000 000 000 000 10) زانیاری به شێیوهیهكی ڕێك‌وپێك هه‌ڵبگرێت و بیپارێزێت.گه‌ر ئه‌م زانیاریانه بخرێنه سه‌ر كاغه‌ز ئه‌وه كتێبخانه‌یه‌كی زۆر گه‌وره و فراوانی لێ ده‌ر ده‌چێت به چه‌شنێك ملیۆنه‌ها په‌رتوكی له خۆی گرتبێت,له هه‌مان كاتیش‌دا بۆ كۆ كردنه‌وه‌و نوسینهویان مرۆڤ پێویستی به هه‌زاران ساڵ ده‌بێت.یه‌كێكی تر له به‌خششه‌كانی په‌روه‌ردگار:چاوه،كه ڕۆژانه (000 2000)ملیۆن وێنه بۆ مێشك ده‌گوازێته‌وه تاكو تۆماری بكات. |
مێشک |
|
سێ‌و میوه‌یه‌کی به‌سووده بۆ ریخۆڵه و نه‌خۆشیه‌کانی هه‌وکردنی توند و ئازاره‌کانی (تا ) و جگه‌رو گورچیله و میزڵدان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کاریان ئاسان ده‌کات و کۆکه‌ش هێواش ده‌کاته‌وه و به‌ڵغه‌م دروستکردن ناهێڵێت ، ده‌وڵه‌مه‌نترین میوهشه به ڤیتامینه‌کان وه‌ک ڤیتامین ( D- B2 – B1 – A ) سێ‌و زۆربه‌ی پزیشکه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردن به‌کاری ده‌هێنن |
سێ‌و |
|
لە نوێترین لێکۆڵینەوەدا کە لە زانکۆیەکی ئەمریکیدا کراوە، دەرکەوتووە کە خواردنەوەی ئاو سەرئێشە لەناودەبات و لە کاتی ماندووبووندا سودێکی زۆرباش بە لەش دەگەیەنێت، هه‌روه‌ها پلەی گەرمای لەش ڕێکدەخات. ڕۆژی 13ی ئابی 2012 لە زانکۆی(ماستریچی) وڵاتی هۆڵەندا لێکۆڵینەوەیەکی تایبەت بە(سەرئێشە،هۆکار و چارەسەرەکانی) بڵاوکرایەوە، لە لێکۆڵینەوەکەدا ئاو خواردنەوە بە باشترین چارەسەر بۆ ئەم نەخۆشیە ناوبراوە. پڕۆفیسۆر(مارک سپیگت) سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوەکە لە هەمان زانکۆ بە سایتی دەیلی مەیڵی بەریتانی ڕاگەیاندووە، کە هەر کەسێک هەستی کرد تووشی سەرئێشە بووە ئەوا با لیترێک ئاو بخواتەوە و واز لە دەرمانە ئازار شکێنەکان بێنێت، چونکە خواردنەوەی ئاو کاریگەرترە و هیچ زیانێکی لاوەکیشی نییە |
ئاو |
|
شەربەتی پەتاتە دەبێتە هۆی چارەسەری دڵەكزەو برینەكانی گەدە لەلێكۆڵینەوەیەكدا دەركەوتوە بەهۆی ئەو بڕە زۆرەی لەمادەی دژە بەكتریا كە لەپەتاتەدا هەیە دەبێتە هۆی چارەسەری دڵەكزەو برینەكانی گەدە. لێكۆڵینەوەكە لەزانكۆی مانجستەر لەلایەن تیمی مایكرۆبایلۆجیەوە ئەنجامدراوە، ئەندامانی تیمەكە دەڵێن لەكاتێكدا كۆمەڵێك خوێندكاری بەشێكی زانكۆكە خەریكی خواردنەوەی شەربەتی پەتاتەكە بون بۆماندەركەوت كە خواردنەوەی شەربەتی پەتاتە دەبێتە هۆی كە نەهێڵێت بەكتریاكان زیان بە گەدە بگەیەنن و ببنە هۆی دڵەكزەو برینی گەدە. وتیشی ئەوە بە پەپێچەوانەی ئەنتیباتیكەوە دژە زیندەیی پێكهاتەیەك هەیە لەناو شەربەتی پەتاتەدا كە هیچ جۆرە بەكتریایەك بەرگەی ناگرێت و هیچ زیانێكی بۆ سەر كۆئەندامی هەرسكردن نیە. پرۆفیسۆری سەرپەرشتیار لێكۆڵینەوەكە دەڵێت" هێشتا نەمانتوانیوە ناوێك بۆ ئەو پێكهاتەیە بدۆزینەوە كە دژی بەكتریاكان دەوەستێتەوە، لەو هیوایەشداین ڕۆژێك بیت هاوشێوەی شەربەتەكانی تر شەربەتی پەتاتەش بكەوێتە ناو بازارەكانەوە |
پەتاتە |
|
چەند رێگایەک بۆ رێگرتن لە کەم خوێنی بەبێ دەرمان
كەمخوێنیی بابەتێكی فراوانە و گەلێ جۆری هەیە و لەهەموویاندا ژمارەی خڕۆكەسورەكانی خوێن كەمدەكات، كە ئەركیان گواستنەوەی خۆراك و ئۆكسجینە بۆ بەشە جیاوازەكانی لەش. لێرەدا ئێمە ناچینە سەر درێژەی ئەم بابەتە و نیشانە و چارەسەرییە پزیشكییەكانی. بەڵكو هەندێ ئامۆژگاری نادەرمانیتان پێشكەش دەكەین، تا هەم ڕێگە بگرن لەو جۆرانەی توشبوون و چارەسەرییان لەدەستی خۆتاندایە و هەم ئەگەر حاڵەتەكەتان توشبووبێت بەهۆگەلێك كە چارەسەریان خۆراكییە، بێ پەنابردنە بەر دەرمان چارەی بكەن. بیرتان نەچێت هەندێ جۆری كەمخوێنی بەهۆی ناتەواوی بۆماوەیی وەك تالاسیمیا یاخود نەخۆشی تری درێژخایەنی وەك پەككەوتنی گورچیلەوەیە، بەڵام بەشێكی زۆریان بەتایبەت لەئافرەتاندا بەهۆی كەمی مادەی ئاسنەوەیە، یاخود خوێن لێڕۆیشتنی زۆر لەكاتی سوڕی مانگانەدا یاخود بەهۆی كەمیی ڤیتامین ب 12 یان فۆلیك ئەسیدەوەیە و بە جێبەجێكردنی ئەم خاڵە سادانە ڕێگە لەو جۆرانەی دووەمیان یان دەگریت كە بەهۆی كەمی ئەو ڕەگەزە خۆراكیانە یان زۆر لێڕۆیشتنی سروشتییەوەیە: 1- بڕێكی زۆرتری ئەو خۆراكانە بخۆ، كە ماددەی ئاسنیان تێدایە: وەك سەوزە ڕەنگ سەوز و گەڵادارەكان، جگەر، گۆشتی سوری بێ چەوری، نیسك، پاقلەمەنییەكان. 2- راستەوخۆ دوای نانخواردن، چاو و قاوە مەخۆرەوە. ئەم دوانە تەگەرە دەخەنە بەردەم هەڵمژینی ماددەی ئاسن لە ڕیخۆڵەكاندا. بۆیە باشترە تا 1-2 كاتژمێر دوای نان چا و قاوە نەخۆیتەوە. 3- زیاتر بەكارهێنانی ئەو خواردنانەی ڤیتامین بی 12یان زۆرە: جگەر، گورچیلە، ماسیی چەور، هێلكە، كەرە. 4- زیاتر خواردن و خواردنەوەی ئەو خۆراكانەی ڤیتامیان سییان زۆرە: لیمۆ، پرتەقاڵ، كێوی، قۆخ. ڤیتامین سی یاریدەی هەڵمژینی ماددەی ئاسن دەدات لەڕیخۆڵەكاندا. زیاتر خواردنی فۆلیك ئەسید: سپێناخ، كەلەرم، گوڵەبەڕۆژە، ترێ، مۆز، تەماتە. |
خوێن کەمی |
|
گێزەر |
> پێكهاته‌ی . 88%ئاو 9%شكر 3،.%چه‌وری 6.،%ماده‌ی جه‌لاتینی وه به ڕێژه‌یه‌كی كه‌م كبریت + مه‌گنسیۆم + فسفۆر+پۆتاسیۆم +سۆدیۆم + كلۆر + ده‌وڵه مه‌نده ڤیتامینه‌كانیpp+BB+ O+D+C+B2+A *- سوده‌كانی 1- به سووده بۆ ده‌رده شا (دا‌و الملوك ) 2-هێور كه‌ره‌وه‌یه ((مهدئ) چونكه ماده‌ی پۆتاسێۆمی تیایه . 4-چاو به‌هێز ده‌كات چونكه ماده‌ی گێزهرین+كارۆتینی تیایه . 5-بۆ كێش وگه‌شه‌ی مناڵ چاكه . 6-كاری ڕژێنی ده‌ره‌قی هاوسه‌نگ ده‌كات . 7- لێدانی دڵ ڕێك ده‌خات . 8- ئارامی به ده‌ماره‌كان ده‌دات . 9- كێش داده‌به‌زێنێ . 10- بۆ باداری وڕوماتیزمه به سوده . 11- چاره‌سه‌ری قه‌بزی ده‌كات . 12- به سووده بۆ چالاكی جگه‌ر + زراو +بۆری زراو . 13-ده‌بێته هۆی نه‌رمی وجوانی پێست . 14- بۆ حه‌وانه‌وه‌ی مێشكی ماندوو به‌سووده چونكه وزه‌ی تیایه . 15- قژ و نینۆك به هێز ده‌كات . 17- كرمی ناو ڕیخۆڵه ده‌كوژێت . 18- چالاكی به گه‌ده ده‌داو و هه‌رس ئاسان ده‌كات . 19- پوكی ددان به هێز ده‌كات . 20- بۆ نه‌خۆشی زه‌ردوویی به سووده . 21- ڕێژه‌ی شه‌كره له خوێندا داده‌به‌زێنێ . 22- خڕۆكه‌ی سووری خوێن زۆر ده‌كات ز 23- به‌رگری به هێز ده‌كات . 24- بۆ كه‌م خوێنی به سووده . 25-ترشی یۆریك داده‌به‌زێنێ . * - بۆ كێ زۆر پێویسته ؟ 1- ئافره‌تی دوو گیان . 2- وه‌رزشه‌وان . 3- مناڵ . 4- نه خۆشی پێست . *- شێوه‌ی به‌كار هێنانی گێزه‌ر . 1- له ڕنده بدرێت و بخورێت . 2- به كولاَِوی واته باش وایه بكرێته ناو شله‌وه . 3- وه‌ك خه‌یار بخورێت باشتر وایه له گه‌ڵ سركه‌دا بێت . 4- بكرێت به شه‌ربه‌ت . 5- بكوڵێنرێت و وه‌ك چا بخورێته‌وه .
گرانەتا |
نەخۆشی گرانەتا زۆر بڵاوە بە تایبەتی لەو شوێنانەی كە مەرجەكانی تەندروستی كۆمەڵگا پەیڕەوناكرێن. هۆی ئەم نەخۆشیە بەكتریایەكە پێ ی دەڵێن سالمۆنێللا. ئەم بەكتریایە لە پیسایی نەخۆشی دیكەوە تێكەڵی ئاو و خۆراك دەبێت و دەبێتە هۆی تووشبوونی بەربڵاو. نیشانەكانی: 1- لە هەفتەی یەكەمدا، نەخۆشەكە تایەكی هێواشی دەبێت كە ووردە ووردە زیاد دەكات. 2-هەروەها نەخۆشەكە سەرئێشە و لەوانەیە لووتپژان و ڕشانەوەی هەبێت و حەزی لە خواردن نامێنێت. منداڵ لەوانەیە تووشی سكچوون ببێت و گەورەش زیاتر تووشی قەبزی دەبێت. 3- لە هەفتەی دووەمدا نەخۆشەكە ماندووتر دەبێت. سپڵی گەورە دەبێت و تایەكەی زیاتر بەرز دەبێتەوە. 4- هەفتەی سێ یەم نەخۆشی یەكە مەترسی لەسەر ژیانی زیاد دەكات، نەخۆشەكە ووڕێنە دەكات بە تایبەت ئەگەر چارەسەر نەكرێت. 5- زۆربەیان لە هەفتەی چوارەمدا چاك دەبنەوە. 6-پێویستە نەخۆشەكە چاندنی خوێنی بۆ بكرێت. پشكنینی ویداڵ تەنها Widdal test لەوانەیە بۆ دەستنیشان كردنی نەخۆشیەكە سوودی هەبێت، بەڵام بۆ بەدواداچوون سوودی نی یە. چارەسەر: 1-دابەزاندنی تا بە فێنك كردنەوە و خەپلەی دژی تا. 2-بەكارهێنانی ئەنتی بایۆتیك وەك كلۆرامفێنیكۆڵ یان كۆتریمۆكسازۆل بۆ ماوەی دوو هەفتە. لە ئافرەتی سكپڕدا، تاكو تەمەنی هەشت مانگی سكپڕی، ئەم دەرمانانە زیانیان نییە، بەڵام لە مانگی نۆیەمدا پێویستە ئەمۆكسیسیلین بە ژەمی 6 گرام لە ڕۆژێكدا بۆ ماوەی دوو هەفتە بەكاربهێنرێت. گرانەتا ئاڵۆزكاری بەددی هەیە وەك: 1- كوونبوونی ڕیخۆڵەباریكە و خوێنرێزیی ڕیخۆڵە. 2- هەوكردنی كۆئەندامەكان وەكو مێشك، ناوپۆشی دڵ...تاد. لەم بارانەدا دەبێت نەخۆشەكە ڕەوانە بكرێت: 1-تا لە چوار ڕۆژ زیاتر بخایەنێت. 2- وڕێنەكردن و گێژی. 3- خوێنبەربوونی ڕیخۆڵە. 4-ئەگەر پاش پێنج ڕۆژ لە چارەسەری تای هەر مابوو.
به‌کارهێنانى هه‌نگوین له جوانکاریدا |
هه‌نگوین یه‌کێکه له سوودبه‌خشترین خواردنه‌کان که له‌لایه‌ن هه‌نگه‌کانه‌وه ئاماده‌ده‌کرێت، سووده‌کانی هه‌نگوین ته‌نها له‌وه‌دا بچووک نابێته‌وه ته‌نها بخورێت به‌ڵکو گه‌لێک سوودی تری هه‌یه کاتێک وه‌کو چاره‌سه‌رێکی سروشتی بۆ جوانکردنی پێست به‌کاردێت، هه‌روه‌کو له مێژوودا هاتووه که کیلۆپاترا هه‌نگوین و شیری به‌کارهێناوه بۆ جوانکار له‌ئێستاشدا زۆر له کۆمپانیاکانی ئاماده‌کاری که‌لوپه‌لی جوانکاری سوود له‌هه‌نگوین وه‌رده‌گرن لهبهرههمهکانییاندا، هه‌نگوین گیراوه‌یه‌که که له شیله‌ی گوڵه‌وه ده‌ست ده‌که‌وێت و له‌سه‌دا 80ی شه‌کره‌و به‌شه‌کانی تری مادده‌کانی وه‌کو ئاسن وکالیسیۆم و فۆسفۆر و مه‌گنیسیۆم و ترشه ئهمینۆکانی تێدایه. ئه‌و هۆکارانه‌ی وای له‌هه‌نگوین کردووه که به شێوه‌یه‌کی زۆر له که‌ره‌سته جوانکارییه‌کاندا به‌کاربهێنرێت ئه‌وه‌یه که هه‌نگوین به‌هۆی بوونی بڕێکی زۆر له مادده شێداره‌کانه‌وه تێیدا ده‌بێته هۆی پاراستنی ده‌موچاو و پێست له وشکبوونه‌وه، بۆیه کاتێک هه‌نگوین له‌سه‌ر پێست دابنرێت بۆماوه‌یه‌ک گه‌شانه‌وه‌یه‌ک ده‌به‌خشێته پێسته‌که. هه‌نگوین پێکهاته‌یه‌کی دژه به‌کتریا و دژه میکرۆبه بۆیه به‌کارهێنانی بۆ سه‌ر پێست ده‌یپارێزێت له پیسبوون و یارمه‌تی پاککردنه‌وه‌ی ده‌دات. هه‌روه‌ها دهتروانرێت هه‌نگوین له‌گه‌ڵ چه‌ند پێکهاته‌یه‌کی تری هاوبه‌ش به‌کاربهێنرێت، بۆ نموونه تێکه‌ڵکردنی که‌وچکێک هه‌نگوین له‌گه‌ڵ یه‌ک که‌وچک ئاوی لیمۆ و له‌گه‌ڵ یه‌ک که‌وچکی چا ڕۆنی ڕووه‌ک و دانانی له‌سه‌ر پێست بۆماوه‌ی 10 خوله‌ک و دواتر شتنی ده‌بێته هۆی پاککردنه‌وه‌ی پێست و ده‌رکرنی مادده ئۆکسیده‌کان ناو پێست که به‌ده‌رچوونی ئه‌و ماددانه‌ش ئه‌و خانه‌کانی ئه‌و پێسته زیندوو ده‌بێته‌وه و پێسته‌که به شێوه‌یه‌کی جوانتر له پێشتری ده‌رده‌که‌وێت.
هه موو زانياريه ك ده باره ى شيربه نجه ى خوينه وه |
شێرپه‌نجه وشه‌یه‌که له په‌نجه‌ى شێره‌وه هاتوه، گرێیه‌که به شێوه‌ى په‌نجه‌ى شێر دروست ده‌بێت، هه‌موو خانه‌یه‌ک له جه‌سته‌ى مرۆڤ له‌ژێر کۆنترۆڵی جیناتێکدایه له دابه‌شبونى خانه‌کاندا بۆنمونه ئه‌وکه‌سه‌ى پێستى ده‌بڕێ ئه‌وخانانه دابه‌ش ده‌بن و ئه‌وشوێنه دروست ده‌که‌نه‌وه له‌وێدا جینێک کۆنترۆڵی به‌سه‌ردا ده‌کات، هه‌رکاتێک ئه‌م خانانه له‌ژێر کۆنترۆڵی ئه‌م جینانه ده‌رچون به‌هه‌ر هۆکارێکى بۆماوه‌یی یان ژینگه‌یی خانه‌کان به‌ئاره‌زوى خۆیان دابه‌ش ده‌بن و به‌شێوه‌ى گرێ ده‌رده‌که‌ون. شێرپه‌نجه دوو جۆره ١ - ره‌ق: وه‌ک شێرپه‌نجه‌ى مه‌مک، شێرپه‌نجه‌ى گه‌ده (معده)، شێرپه‌نجه‌ى ئێسقان. ٢ - شل: وه‌ک خوێن شله‌یه‌کى له‌شه توشی شێرپه‌نجه ده‌بێت. هۆکاره‌کانى شێرپه‌نجه زۆرن ده‌یکه‌ن به‌دوو هۆوه فاکته‌رێکیان فاکته‌رى کرۆمۆسۆمه‌کانى له‌ش و دابه‌شبوونى خانه‌کان رێکده‌خات ئه‌مه پێی ده‌وترێت فاکته‌رى ژینگه‌یی، وه‌ک هه‌ڵمژینى هه‌واو پیسبونى ژینگه و ئاوى خواردنه‌وه، هه‌روه‌ها ماده تیشکاوه‌رییه‌کان وه‌ک خواردنى (معلبات) که هه‌ندێ مه‌وادى حافزهى تێدا به‌کارده‌هێنرێت ئه‌مه ده‌ورى هه‌یه له‌دروستبونى شێرپه‌نجه، خواردنى چه‌ور و جگه‌ره کێشان هۆکارى دروستبونى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ن، زۆرجار مرۆڤ خواردنى پیس یان چه‌ورى دهخواتو ناجوڵێت له‌گه‌ڵیدا ده‌بێته هۆى دروستبونى شێرپه‌نجه، هه‌ڵمژینى به‌نزین به به‌رده‌وامى هۆکارى دروستبونى شێرپه‌نجه‌ى خوێنه، هه‌ندێ جۆرى ڤایرۆسی وه‌ک ڤایرۆسی جگه‌ر ده‌بێته هۆى دروستبونى شێرپه‌نجه‌ى جگه‌ر، فاکته‌ره‌کان زۆرن، به‌ڵام به‌گشتى ئه‌ودوو هۆکاره‌ن، هیچ فاکتهرێکیشیان بێ ئه‌وه‌ى تر ناتوانێ ببێته هۆى دروستبونى شێرپه‌نجه له‌هه‌ندێ حاڵه‌تى زۆر که‌مدا نه‌بێت که هۆکاره بۆماوه‌ییه‌کانه ده‌بێته هۆى دروستبونى شێرپه‌نجه بۆ نمونه له شێرپه‌نجه‌ى چاودا به‌ته‌نها فاکته‌ره بۆماوهییهکهى به‌سه ئه‌گه‌ر به‌س هه‌ڵگرى جینه‌که بێت ره‌نگه ببێته هۆى دروستبونى بێ ئه‌وه‌ى فاکته‌رى ژینگه‌یی هه‌بێت. شێرپه‌نجه‌ى خوێن شێرپه‌نجه‌ى خوێن مۆخى ئێسکه، مۆخى ئێسک بریتیه له کارگه‌ى دروستبونى خوێن له خڕۆکه سپیه‌کان و خڕۆکه سوره‌کان و خه‌پله‌کانى خوێن که ده‌بێته هۆى مهیاندنى خوێن، له‌ناو مۆخى ئێسکدا پێیانده‌وترێ خانه‌ى دایک چۆن هه‌موو که‌سێک له‌دایک ده‌بێت ئه‌وانیش خانه‌ى دایکیان هه‌یه لهمۆخى ئێسکدا هه‌رکاتێک ئهوخانهى دایکه که لهمۆخى ئێسکدا خانه‌کان دروست ده‌بن به‌رێکوپێکى پاشان دێته بۆریه‌کانى خوێنه‌وه بۆئه‌وه‌ى کارى خۆى بکات، به‌ڵام هه‌رکاتێک خانه‌کانى دایک به‌شێوه‌یه‌کى ناڕێک خانه‌یان دروستکرد و هاته ناوخوێنه‌وه پێی ده‌وترێ شێرپه‌نجه‌ى خوێن، ئه‌م خانانه ئه‌گه‌ر خڕۆکه‌ى سپی بێت شێرپه‌نجه‌ى خڕۆکه سپیه‌کانه و ئه‌گه‌ریش سوربێت شێرپه‌نجه‌ى خڕۆکه سوره‌کانه، ئه‌گه‌ر هى خه‌پله‌کانى خوێن بێت شێرپه‌نجه‌ى خهپلهکانه. جۆره‌کانى ١ - کورت خایه‌ن: له ماوه‌یه‌کى کورت‌دا ده‌رده‌که‌وێت و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌کرێت له ماوه‌یه‌کى کورت‌دا ده‌بێته هۆى له‌ناوچون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاره‌سه‌ریان به‌پێی جۆرى نه‌خۆشیه‌که و ته‌مه‌نى نه‌خۆشه‌که جیاوازه، ئه‌گه‌ر که‌سێک ته‌مه‌نى له (3ـ9) ساڵ بێت شێرپه‌نجه‌ى هه‌بێت و رێژه‌که‌ى (50%) بێت ئه‌وا (97%) چاره‌سه‌رى ده‌رمان ده‌بێت. ٢ - درێژ خایه‌ن: ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشیه‌که‌یان هه‌یه و له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نیدایه، چاره‌سه‌ریان ئاسانتره. (ئه‌مه وه‌ک نه‌خۆشی زه‌خت ده‌بێت و هیچ مه‌ترسیه‌کى له‌سه‌ر ژیانى نه‌خۆشه‌که نیه رۆژانه حه‌پێک یان دوان ده‌خوات و هیچ کێشه‌یه‌کى نابێت). نیشانه‌کانى تای ده‌بێت و عه‌ره‌ق زۆر ده‌کاته‌وه، ئازارى ئێسکى ده‌بێت و له‌وانه‌یه پێستى شین بێته‌وه یان له‌خۆیه‌وه خوێنى لوتى به‌ربێت یان له‌دامێنه‌وه نه‌زیفى هه‌بێت، زوو زوو توشی ئیلتیهابات بێت یان لهوزهتێنهکانى هه‌ڵسابێت، کهمخوێنىو چه‌ندین نیشانه‌ى تر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانین بڵێین هه‌رکه‌سێک ئهونیشانانهى تێدابوو شێرپه‌نجه‌ى خوێنى هه‌یه، تاشیکارى مۆخى ئێسکى بۆ ده‌که‌یت به‌وه‌رگرتنى به‌شێکى له‌پارچه‌ى مۆخى ئێسک. چاره‌سه‌رکردن کورت خایه‌نه‌کان چاره‌سه‌ره‌که‌ى (2_3) ساڵ ده‌خایه‌نێت و هه‌ندێک جاریش سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى کرۆمۆسۆمه‌کانیان گۆڕانیان به‌سه‌ردادێت، پارچه‌یه‌ک کرۆمۆسۆم له‌گه‌ڵ پارچه‌یه‌کى تر یه‌کده‌گرێت و دروستى ده‌کاته‌وه، که‌سه‌رى هه‌ڵدایه‌وه ده‌بێت زه‌رعى مۆخى ئێسکى بۆ بکه‌یت ئه‌وه‌ش له‌ناوخۆى عێراقدا نیه له‌ده‌ره‌وه ده‌کرێت. درێژ خایه‌نه‌کان چاره‌سه‌ره‌که‌ى به عیلاجى تایبه‌ت ده‌بێت، جۆرێکیشیان له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ندایه و عیلاجهکهشی به هه‌مان شێوه‌یه و مه‌ترسی نیه بۆ نه‌خۆش.
سوودەكانی نوێژی تەراویح بخوێنەوە |
نوێژی تەڕاویح کە لەگەڵ ئەوەی کە خوداپەرستی و سوننەتێکی گەورەیە، ھاوکات لەڕووی پزیشکییەوە سوود وقازانجێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە، دوا سوودی پزیشکی نوێژی تەڕاویحیش لەلایەن پزیشکێکەوە خراوەتەڕوو کە ناوی (مستەفا ساری)یە و راوێژکارە. ئەم پزیشکە لەبارەی نوێژی تەڕاویحەوە دەڵێ کە ئەنجامدانی نوێژی تەڕاویح بەدرێژایی مانگی رەمەزانی پیرۆز کێشەی مرۆڤ دادەبەزێنێت، چونکە لەم نوێژەدا راوەستان و رکوع و کڕنووش بردن ھەیە و ئەمەش وادەکات کە مرۆڤ لە یەکە گەرمییەکانی لەش رزگاری بێت. ھەروەھا ئەم پزیشکە دەڵێ: رۆیشتن بۆ مزگەوت بۆ ئەنجامدانی نوێژی تەڕاویح ئەمەش بۆخۆی لەش لە بەشێکی یەکە گەرمییەکان رزگاردەکات. بەڵام ئەگەر نوێژی تەڕاویح نزیکەی کاتژمێرێک بخایەنێت ئەوە سوودەکەی زۆر زیاتر دەبێت و کاریگەرییەکانی بەسەر دابەزاندنی کێش زۆر زیاتر دەبێت. ھەروەھا ئەم پزیشکە باس لەوە دەکات کە بەھۆی رۆژووەوە مرۆڤی موسڵمانی خۆی لە زۆر خواردن دوور دەخاتەوە و یان کەمیان دەکاتەوە، بۆیە بەمەش رێژەی کۆلیستڕۆڵی لەش کەم دەبێت و ئەمەش دیسانەوە دەبێتە ھۆی دابەزاندنی کێشی لەش و لە ھەمانکاتیشدا دەبێتە دابەزینی فشاری
خێرا بەتاڵبوونی ناوەڕۆکی گەدە، به‌و هۆيه‌شه‌وه، كه‌سه‌كه دواى نانخواردن، ياخود ئاوخواردنه‌وه تووشی ماندوبوون و هەندێکجار سکچوون دەبێت. |
نەخۆشیەکی کۆئەندامی هەرسە، کە زۆربەی مرۆڤەکان تووشی دەبن بە (مُتلازِمة الإغراق- ” dumping syndrom”) ناودەبرێت، به واتاى خێرا بەتاڵبوونی ناوەڕۆکی گەدە، به‌و هۆيه‌شه‌وه، كه‌سه‌كه دواى نانخواردن، ياخود ئاوخواردنه‌وه تووشی ماندوبوون و هەندێکجار سکچوون دەبێت.له رووى فسيۆلۆژيهوه دەتوانین بەشێوەیەکی بڵێين، هۆكارى درووستبوونى ئه‌و حاڵه‌ته بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه دوای نانخواردن هەموو ئەو ناوەڕۆکانەى لەگەدەدا هه‌ن، بەخێرایی بۆ ریخۆڵە تێپه‌ڕ ده‌بێت، بەبێ ئەوەی پرۆسەی هەرسکردنی گەدەیی بەسەردا بێت، یاخود بەشێوەیەکی کەم هەرسکردن روودەدات و خۆراكه‌كه بۆ بەشی یەکەمی ریخۆڵە ئاراستەدەکرێت.لەئەنجامی ئەم کردارەدا بەپێى جۆر و تەمەنی مرۆڤەکان وەک سەرەتاییەک چەند نیشانەیەکی تێدا دەردەکەوێت، لەوانە تێکچوونی گەدە (دڵ تێکەڵهاتن)، ڕشانەوە، گرژبوون ماسوڵکەکان (التشنج)، سكچوون، سەرگێژخواردن و ماندووبوون. كه‌سه‌كه دواى 1 بۆ 3 کاتژمێر خۆی لە لاوازی و سەرگێژخواردن و هه‌ستكردن به ماندبوونێکی زۆر دەبینێتەوە، زۆربەی خەڵکی تووشی هەردوو حاڵەتەکە دەبن.بەگوێره‌ى بووچوونی چەند توێژەرێك، جۆری ماندبوونەکە په‌يوه‌ندى راسته‌خۆى هه‌يه بە جۆری خۆراکەکەوە، ئایا کاربۆهیدراتە، یاخود چەورییەکانە.خێرا پڕبوونی ریخۆڵە بچووکە بە ناوەڕۆکەکانی گەدە دەبێتە هۆی چوونەژوورەوەی ئاوێکی زۆر بۆ ناو لوولپێچەکانی گەدە “، لەئەنجامی ئەم کردارەدا سکچوون، هەڵئاوسان لە ریخۆڵە بچووکەدا درووستدەبێت، بەمەش كاريگه‌رى له‌سه‌ر خوێن دروست ده‌بێت و کەمی رێژەی خوێن لێدەکەوێتەوە.سه‌ره‌ڕاى ئه‌و نيشانه و كاريگهريانه، درووستبوونى ئه‌و حاڵه‌ته له لاى ئه‌و كه‌سانه‌ى رێژه‌ى شه‌كريان زياد و كه‌م ده‌كات، وا ده‌كات كه ئەو کەسانه زۆربەی کات تووشی دابەزينی رێژەی شەکرە بن، ئەویش بەهۆی زۆری چالاکی پەنكریاسەوە، کە رێژەیەکی زۆر لەئەنسۆلین دەردەدات بۆ ناو رێڕەوەی خوێن.پرسیار لێرەدا ئەوەیە چۆن بزاندرێت تووشی ئەم حاڵه‌تە هاتوویت، یەکێک لە رێگاکان ئەنجامدانی پشکنینی شەکرەیە، ئەگەر هاتوو شەکرە دابەزينی بەخۆیەوە بنیبوو، ئەوا ئەگەرێکی زۆر هەیە كە تووشی ئەم حاڵتە هاتوويت.هاوشانی ئەوەی باسکرا، هەندێک کەس هەیە تووشی جۆریك لە برينى گەدە هاتوون لەجۆری کە بەخێرایی خۆراکەکان لەگەدەوە بەرەو ڕێخۆڵەکان ئاراستە دەکرێت، بەبێ ئەوەی بۆ ماوەیەکی گونجاو لەگەدەدا بمێننەوە و پرۆسەی هەرسکردنی بەسەردا بێت.هۆکارەکانی:وەك لەسەرەوە ئاماژەمان پێ‌کرد بەهۆی تێپەڕبوونی ناوەڕۆکەکانی گەدەییە بۆ ڕێخۆڵە بچووکە، بەشێوەیەکی ناڕێک و خێرا. چەندین هۆکار کاردەکەنه سەر دەروازەی نێوان گەدە و ڕێخۆڵە بچووکە (دوانزەگرێ)، لەهەمانکاتێشدا پێدەچێت هۆرمۆنەکانی کۆئەندامی هەرس کاربکەنە سەر خێرا بەتاڵبوونەوەی گەدە.چارەسەر:ئەگەر کێشە برينى گەدە و تووشبوون بەهیچ هەوکردنێک و دەرکەوتنی شێرپەنچە لە کۆئەندامی هەرسدا بوونی نەبوو، ئەوا بەم رێگايانه‌ى خواره‌وه ده‌كرێت رێگرى له تووشبوون به‌و حاڵه‌ته بكرێت:١. خواردنی ژمی کەم و لەکاتی جیاوازی رۆژدا لەجێگای ژمی زۆر لەکورتکردنەوەی کە یەک بۆ دوو ژم.٢. لەکاتی نانخواردندا زۆر باشتر وایە، نێوسەعات پێش نان و نێوسەعات دوای نان ئاو نەخورێتەوە، ئەگەر نەتوانرا ئەم کارە بەئەنجام بگەيهندرێت، هەوڵبدرێت کەمترین ئاو بخورێتەوە لەکاتی نانخواردندا، چونکە زۆرخواردنەوەی ئاو لەو کاتانەدا دەبێتەوە هۆی ئەوەی پێکهاتەی خواردنەکە بگۆڕێت بۆ شل ئەمەش لەدوو لایەنەوە زیانی لێدەکەوێتەوە، یەکەمیان چڕی ترشییەتی گەدە کەم دەکاتەوە، کە پێویستە بۆ هەرسکردنی خۆراک، و دووەم یارمەتیدەرە بۆ خێرا تێپەڕبوونی خۆراکەکە لە گەدەوە بۆ ڕێخۆڵە.٣. پاش نانخواردن لەسەر پشت رابکشێ بۆ ماوەیەکی گونجاو.٤. جوینی خواردن بەباشی پێشی ئەوەی قووت بدرێت.٥. کەمکردنەو و یان دوورکەوتنەوە لەخۆراکی گۆشتی و گۆڕێنی بە رووه‌کی، و لەهەمان کاتيشدا کەمکردنەوەی ترشیات و خواردنه تفته‌كان.دەرمان: دکتۆر پشنیازی بەکارهێنانی ئەو دەرمانانە دەکات، کە کاردەکەنە سەر خاوبوونەوەی تێپەڕبوونەکە دەکات، و کەمکردنەوەی نیشانەی حاڵەتەکە.یەکێک لەو دەرمانانە کە دکتۆرەکان پێشنيازی دەکەن، بریتییە لەدەرمانێكە، كه پرۆسەی هەرسکردنی کاربۆهیدراییتەکان دوادەخات، دەرکەوتووە کاردەکات لەسەر کەمکردنەوەی هەستکردن بەماندبوون و سەرئێشە و هەستکردن بەبرسییەتی و لاوازبوون.بەڵام پێش ئەوەی هەر دەرمانێک بەکاربهێنێت، پێویستە دکتۆر یاخود دکتۆری دەرمانسازی لێ ئاگاداربکەيتەوە و ڕاوێژی لەگەڵ بکەێت.سەرەڕای هەموو ئەوه‌ی باسکرا، جۆری بەسەربردنی ژیان کاریگەری زۆری هەیە لەسەر کۆئەندامەکانی لەش چی کۆئەندامی هەرس بێت، یاخود کۆئەندامی دەمار، هەواڵ بدە کارەکانی ژیان و شێواز و کاتەکانی خەو و کارەکانی رۆژانەت رێکبخەيت، و لەسەرو هەموویانیشەوە وەرزشکردن یەکێکە چارەسەرەکان بۆ زۆربەی کێشەکانی لەش
به‌کتریا (Bacteri |
بەکتریا (بەئینگلیزی: Bacteria، بەیۆنانی کۆن: bakterion بە واتای "گۆپاڵی ورد") زیندوەری تاک خانەن وەک گۆیەکان وە گۆپاڵۆچکەکان کە بە شێوەی بەکۆمەڵ کۆدەبنەوە شێوازی جۆراوجۆر وەردەگرن وەک [[بەکتریای شێوە زنجیرەیی|زنجیرەیی] یان تەزبیحی کە پێیان دەوترێت "گۆی زنجیرەیی" یان لەشێوەی ھێشوو کەپێیان دەوترێت "گۆی ھێشوویی". دووریەکانی بەکتریا لەنێوان ٠.٥ بۆ ٥ مایکرۆمەتردایە، وە بەکتریا بەچەندھا شێوەی جیاواز دەردەکەوێت، میکرۆب یان بەکتریا لەزانستی بەکتریا (بەکتریۆلۆژی) خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت کەبەبەشێک لەوردبینناسی (مایکرۆبایۆلۆجی)دادەنرێت٦ سەرچاوە مێژوو بۆ یەکەم جار وێنەی بەکتریا ساڵی ١٦٧٦ز بڵاوکرایەوە، زیندوەرێک کەناوکێکی سەرەتایی ھەیە (بێ بەرگی ناوەکیە و پێکھاتەکانی ناوک لەناو سایتۆپلازمدا پەرش و بڵاوبونەتەوە) لەشی تەنھا لەیەک خانە پێکھاتووە کە ھەموو زیندەچالاکییەکان ئەنجام دەدات، هەروەها بۆ دوو لق دابەش دەبێت: لقی بەکتریا. لقی بەکتریای سایانی (بەکتریا سەوزی مەیلەو شین). سەر بە کۆمەڵەی مۆنیریا (بەئینگلیزی: moneria) ـیە لە ھەوای خاک و ڕیخۆڵەکانی مرۆڤ و دەم و سەر پێستی ھەیە. ھەروەھا لەگەدەی ئاژەڵە کاوێژکەرەکاندا ھەیە، ئەم بەکتریایە بەھۆی چالاکییە جیاوازەکانیانەوە ناسراون کەچەندەھا جۆری ھەیە بەم شێوەیە: خواردن و دروستکردنی (شیر). تێکدانی خۆراک (گەنین). بەپیتکردنی خاک (پەین). لەناوبردنی زەوی و زار (نەخۆشیەکان). لەو زنایانەی ڕۆڵیان لەدۆزینەوەی بەکتریادا ھەبوو ئەمانەن : ڤان لیڤنھۆک. لوویس پاستۆر ڕۆبەرت کوخ ژینگەی بەکتریا و کاریگەرییەکەی لەھەموو شوێنێک دەیبنین ، لەژێر زەوی تاقوڵایی ٤٠٠ مەتر تا بەرزاییەکی سەرکەش لەھەوا ، لە پلەی گەرمی زۆر بەرز نزیکی دەمەگڕکانەکان ، لەناوچە جەمسەریەکان ، وەلەناو لەشی گیانەوەراندا (لەناو دەزگای ھەرس و ھەناسە). ژینگەی بەکتریا زۆر جۆرە. ئەم زیندەوەرە توانای ژیانی لەھەر شوێنک و ژینگەیەکی جیاوازدا ھەیە لەسەر زەوی تەنانەت خاک و ئاوی قوڵ و توێکڵی زەوی، بگرە ئەو ژینگانەی ڕێژەیەکی بەرزی پاشەرۆی ناوەکی و گۆگردی ترشی تێدایە، نزیکەی ١٠ ملیار خانەی میکرۆبی لەیەک گرامی خاک‌دا دەژی و سەدان ھەزاری لەیەک مللیمەتر سێجا ئاوی دەەریادا دەژی. لەسووڕەکانی ژینگەدا، بەکتریا ڕۆڵێکی سەرەکی چالاک دەگێڕێت لەسووڕاندنی خۆراکە ژینگەییەکان، زۆرێک لەقۆناغە گرنگەکانی سوڕی خۆراک (بەئینگلیزی: nutrient cycle) بەھۆی بەکتریاوە ئەنجام دەدرێت. گرنگترین ئەم قۆناغانەی جێگیرکردنی نایترۆجینە لە بەرگی ھەوا. ھەروەک بەکتریا بەیەکێک لەپێکھێنەرە سروشتیەکانی لاشەی مرۆڤ دادەنرێت، ژمارەی بەکتریاکانی سەر لاشەی مرۆڤ زیاترە لەژمارەی خانەکانی لەشی، پێست و دەم و کۆئەندامی ھەرسی مرۆڤ تەندراوە بە میکرۆب، وە بەو ئەندازەیەی ناوبانگی بەزیان بەخشی و نەخۆشخستن دەکردووە؛ بەو ئەندازەیە بەسوودە بۆ تەندروستیمان، ئەم وردە زیندەیە لە کۆئەندامی ھەرسکردندا یارمەتی ھەرس دەدات، بەڵام نەخۆشی مەترسیداری وەک کۆلێرا و سیل درووست دەکات. لەمێژوودا بەکتریا نەخۆشی بنبڕکراوی وەک تاعون و گەڕی (بەئینگلیزی: leprosy) درووست کردووە بەڵام دۆزینەوەی دژەزیندەکان زۆر لەمەترسی نەخۆشیە میکرۆبیەکانی کەم کردوەتەوە و رێژەی مردنی دابەزاندووە. ھەروەھا بەکتریا گرنگیەکی پیشەسازیشی ھەیە و لە پرۆسە زیندەییەکانی سوود وەرگیراوە بۆ ئەو کارانەی ئەنجامدانیان پیشەسازیانە ئەستەمە وەک: خاوێن کردنەوەی ئاوی پیسبوو و لەدرووستکردنی دژەزیندەکان و ماددەی کیمیایی تر. لە دەستەواژە رۆژئاواییەکاندا واژەی "بەکتریا" لەسەرەتادا بۆ ھەموو تاک خانەیەکی خاوەن ناوکێکی سەرەتایی بەکارھاتووە ھەرچەندە ئەم بەکارھێنانە تا ئەم سەردەمەش بەردەوامە بەڵام گەشەسەندنی زانستی وردبینناسی ھەندێک زانیاری نوێی ئاشکراکرد سەبارەت بە جیاکاری لەنێوان پاڵاوتە (ڤایرۆس) و بەکتریا و کەڕووەکان. لەمێژووی پەرەسەندنیدا بەکتریا دووجۆری لێکەوتۆتەوە: میکرۆبی ڕاستەقینە یان بەکتریای ڕاستەقینە (بەئینگلیزی: Eubacteria). بەکتریای ڕەسەن یان کۆن (بەئینگلیزی: Archaebacteria) کەئێستا پێیان دەوترێت بەکتریا کەباسیان دەکەین و ئەرخیا Archaea. پۆلێن کردنی بەکتریا دەتوانین بەکتریا بەپشت بەستن بەم تایبەتمەندیانە پۆڵێن بکەین: شێوەی دەرەوەی خانە و جۆری کۆبوونەوەکانی. وەڵامی بۆ ڕەنگی گرام (گرام پۆزەتیڤ) و (گرام نێگەتیڤ). شێوازی خواردنی (سەربەخۆ ،بیناکاری یان مشەخۆری). ھەبوونی قامچی (بەئینگلیزی: flagella) یان نەبوونی . پێکھاتەی میکرۆب. پێکھاتەی خانەی بەکتریا بەرگی خانە: پێکھاتووە لە: دیواری خانە (بەئینگلیزی: cell wall) کە ئەم کارانە دەکات: فۆرمی خانە دیاری دەکات. رەقی وپتەوی بەخانەی بەکتیری دەدات. بەھێزی دەکات. دەیپارێزێت. پێکھاتەیی کیمیایی دیواری خانە لەڕووی کیمیاییەوە دیواری خانە لە گەردی گەورەی پێکھاتە ئاڵۆز دروست بووە، پێی دەوترێت "peptidoglycan"، ئەستوری ئەم دیوارە بەگوێرەی بنەچەی بەکتریایە کە ھەیە، بەڵام ئەو بەکتریایەی کە گرام نیگەتیڤە دیواری خانەکەی تەنکە ئەمەش پشت بەبڕی "peptidoglycan" دەبەستێت. ھەندێک بەکتریا ھەیە کەپێی دەوترێت بەکتریای کەڕوویی (بەئینگلیزی: mycoplasm یان mycobacterium) کە دیواری خانەی نیيە. بەرگەکانی دەوروبەری خانە بەرگی سایتۆپلازمی (Plasma Membrane) بەرگێگی تەنکە چواردەوری پێکھاتەکانی خانەی بەکتریایی داوەو کۆنتڕۆڵی ھاتوچۆی ماددە بۆ سایتۆپلازم و لە سایتۆپلازمەوە دەکات، وە زۆر ترشەڵۆک (ئەنزیم) بەبەرگی خانەوە نووساوە کەیارمەتی زۆر پرۆسەی زیندەکرداری دەدات کەلەم بەشەدا ڕوو دەدات، وە لەڕێی وردبینی ئەلکترۆنییەوە زانایان ھەندێک نوشتانەوەیان بۆ ناوەوەی خانە بینی کەوای بۆ دەچن کرداری ھەناسەدان لێ ڕووبدات. بەرگی خانە لەڕووی کیمیاییەوە لە پڕۆتین و چەوریە فۆسفۆڕ پێکھاتووە. سایتۆپلازم نیمچە شلەیە و پێکھاتووە لە ئاو و ترشەڵۆک (ئەنزیم) و ئۆکسجینی تواوە و پڕۆتین و کاربۆھایدرات و چەوری. کرۆمۆسۆم پێشی دەگووترێت تەنۆڵکە ڕەنگدارەکان. ئەم کرۆمۆسۆمانەی بەکتریا پێکھاتووە لەگەردێکی دی ئێن ئەی (DNA) ـی درێژ و گۆیی کەزۆر بە دەوری خۆیدا لولی خواردووە ئەم کرۆمۆسۆمە وەک ناوەندێکی کۆنترۆڵکردنی ئەم کردارانە کاردەکات: دابەش بوونی خانە. چەند جارەبوونی خانە. زۆر کاری تری خانە. قامچی لەپڕۆتین درووست بووە، ١٠ تا ٢٠ نانۆمەتر ئەستوورە، یارمەتی خانەی بەکتریا دەدات بۆ جوڵان.
ئه‌و خۆراكانه‌ی ناهێڵن پیربیت |
پێكهینان و سیسته‌می خۆراكی هۆكاری یه‌كه‌مین هۆكارن له پشت پیربوون و پێشكه‌وتنی ته‌مه‌نه‌وه وه هه‌ره‌وه‌ها له رووی ته‌ندروستی ناوه‌وه و ده‌روه‌ش كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه،لێره‌شدا هه‌ندێك خۆراكی بنچینه‌یی هه‌ن كه ده‌چنه ناو سیسته‌می خۆراكی ته‌ندروست كه رووبه‌ڕووی پیربوون و پێشكه‌وتنی ته‌مه‌ن ده‌بێته‌وه كه ئه‌وانیش خواردنی هه‌ندێك خۆراك و سه‌وزه‌یه له‌وانه‌ش : توو : له‌به‌رئه‌وه‌ی توو بڕێكی باش ڤیتامین C وE تێدایه و هه‌روه‌ها مادده دژه ئۆكسیده‌كانی وه‌ك ئه‌نسۆسیانینی تێدایه كه یارمه‌تی دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن و چاو كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌دات ،توێژینه‌وه‌كانیش ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه هه‌ركه‌سێك بڕێكی باش له توو بخوات ئه‌ودا ده‌بێته خاوه‌ن لاشه‌یه‌كی رێك ،هه‌روه‌ها توو رێژه‌ی شه‌كر له خوێن كه‌مده‌كاته‌وه و رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له پاراستنی ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه كه ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش زیاتر تووشی كه‌سه به‌ته‌مه‌نه‌كان ده‌بێت . زه‌یتی زه‌یتون:رۆلێكی گرنگی هه‌یه له پاراستنی دڵ و هه‌روه‌ها پارستنی مرۆڤ له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ،هه‌روه‌ها زه‌یتی زه‌یتون یه‌كێكه له مادده به‌هێزه‌كان كه به‌رگری بۆ ئۆكساندن ده‌كات،له توێژینه‌وه‌كاندا ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه له نێوان ژه‌مه خۆراكه‌كاندا خواردنی زه‌یتی زه‌یتون پیربوون دوا ده‌خات و روخسارێكی جوان ده‌به‌خشێت به مرۆڤ. چای سه‌وز:یه‌كێكه له‌و خواردنه‌وانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسیده‌كان و هه‌روه‌ها بوونی ڤیتامین C وE و لوتیین و زیاكسانسین و كاتیكینی تێدایه كه به‌شداری ده‌كه‌ن له باشتركردنی ته‌ندروستی چاو ،هاوكات به‌پێی توێژینه‌وه‌كان چای سه‌وز ده‌بێته هۆی پاراستنی مرۆڤ له هه‌ندێك نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له دواخستنی پیری و جوانی روخساردا
خواردنه‌وه‌ی ئاو به یه‌ک جار‌و به‌بێ قوم لێدان دهبێهته هۆی درووست بوونی ئازاری جگه‌رو به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی جگه‌ر |
▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬▬ له عه‌بدوڵای کوڕی موباره‌که‌وه ئه‌ویش له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) ده فه‌رمووی ( إذا شرب أحدكم فليمص الما‌ء مصاً ، ولا يعب عباً ، فإنه من الكباد )(البيهقي ) کاتێک هه‌رکه‌سێک له ئێوه ئاوی خوارده‌وه با به قوم بیخواته‌وه‌و یه‌کسه‌ر هه‌ڵی نه‌دا چونکه ده‌بێته هۆی درووستبوونی ئازاری جگه‌ر. به تاقیکردنه‌وه ئه‌وه سه‌لمێنرا که خواردنه‌وه‌ی ئاو به یه‌ک جار‌و به‌بێ قوم لێدان دهبێهته هۆی درووستبوونی ئازاری جگه‌رو به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی جگه‌ر که ئه‌مه‌ش هۆکارێکه بۆ تێکچوونی هاوسه‌نگی پله‌ی گه‌رمی جگه‌ر خۆ ئه‌گه‌ر بێتوو قوم قوم به‌شێوه‌یه‌کی یه‌ک به دوای یه‌ک بخورێته‌وه ئه‌وا هه‌رگیز پله‌ی گه‌رمی جگه‌ری تێکنه‌ده‌داو پله‌ی گه‌رمیه‌که‌ی هاوسه‌نگ ده‌مایه‌وه هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد به‌بێ ده‌م به‌ردان لێی هه‌مان زه‌ره‌ری هه‌یه بۆ جگه‌ر هه‌روه‌ک ئیمامی ترمذی ڕیوایه‌تی کردووه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) که ده فه‌رمووی (لا تشربوا نفسا واحدا كشرب البعير ، ولكن اشربوا مثنى وثلاث ، وسموا إذا أنتم شربتم ، واحمدوا إذا أنتم فرغتم) واته مه‌خۆنه‌وه به یه‌کجارو به بێ ده‌مبه‌ردان هه‌روه‌ک خواردنه‌وه‌ی حوشتر که تێر ده‌خواته‌وه‌و ده‌م به‌رنادات له ئاوه‌که به‌ڵکو دوو دوو سێ سێ جار بخۆنه‌وه وه ناوی خوا بێنن که کاتێک ویستان بخۆنه‌وه وه سوپاسی خوا بکه‌ن کاتێک ته‌واو بوون له خواردنه‌وه. هه‌روه‌ها به پێی زانست ئه‌وه سه‌لمێنراوه کاتێک که‌سێک هه‌ست به تینوێتی ده‌کات ئه‌وه به‌هۆی جگه‌ره‌وه‌یه که ئاگاداری که‌سه‌که ده‌کات چونکه هه‌رکاتێک که‌سێک به یه‌کجار ئاو بخواته‌وه ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌کی له ناکاو ده‌چێت بۆ جگه‌ر که ئه‌مه‌ش تووشی نه‌خۆشی جگه‌ری ده‌کات به‌ڵام کاتێک ئاو به‌شێوه‌ی سێ جار ده‌خورێته‌وه له جاری یه‌که‌مدا واته قومی یه‌که‌م ده‌بێته‌هۆی ئاگادار کردنه‌وه‌ی جگه‌ر که وا له جگه‌ر ده‌کات خۆی ئاماده بکات بۆ قومه ئاوی داهاتوو که ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که‌سه‌که تێر بخواته‌وه‌و دواتر هه‌ست به تینوێتی نه‌کات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاو به یه‌کجار بخواته‌وه ئه‌وا پاش که‌مێکی تر دووباره هه‌ست به تینوێتی ده‌کات چونکه جگه‌ر دوای دووه‌م و سێ یه‌م قوم ئیعازی تێربوون ده‌دات. ئه‌مه‌ی که باسمان کرد سونه‌تێکی محمد پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) هه‌روه‌ها ڕاستیه‌کی زانستیه بۆیه ده‌ڵێین چ نیعمه‌تێک گه‌وره تره له نیعمه‌تی ئیسلام هه‌روه‌ها چی گه‌وره تره له جێبه‌جێکردنی سونه‌تی خۆشه‌وێستمان رسول الله (عليه الصلاة والسلام ).
زیانی خواردنه‌وه گازییه‌كان بۆ گورچیله |
خواردنه‌وه‌ی دوو كوپ یان زیاتر له‌خواردنه‌وه گازییه‌كان له‌ماوه‌ی رۆژێكدا، مه‌ترسییه‌كانی توشبوون به‌نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی گورچیله زیاتر ده‌كات. به‌پێی دوایین توێژینه‌وه كه‌له‌سه‌ر نۆسه‌د كه‌س كراوه، ده‌ركه‌وتوه كه‌رۆژانه خواردنه‌وه‌ی دوو كوپ یان زیاتر له‌خواردنه‌وه گازییه‌كان كه‌كه‌مترین رێژه‌یه، ده‌بێته هۆی توشبون به‌نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه خواردنه‌وه‌كانی (دایت)یش ده‌گرێته‌وه. توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتوه خواردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆرێكی خواردنه‌وه گازییه‌كان په‌یوه‌ندیداره به‌چه‌ند هۆكارێكی گرنگه‌وه كه‌وه‌ك مه‌ترسی داده‌نرێ بۆ توشبون به‌نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله و به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن و شه‌كره و به‌ردی گورچیله. زانایان پێیان وایه ئه‌و ترشی فۆسفۆریكهی كه‌پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی خواردنه‌وه گازییه‌كانه و ئه‌و تامه تایبه‌ته‌ی پێده‌دات، هۆكاری سه‌ره‌كی توشبونه به‌و نه‌خۆشیانه. جێی باسه تائێستا هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاماژه‌ی به‌سودی ئه‌و خواردنه‌وانه نه‌كردوه بۆ مرۆڤ، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه چه‌ندین جار ئاماژه به‌وه‌كراوه زۆر خواردنه‌وه‌یان ده‌بێته هۆی لاوازبونی ئێسك و
سووتانەوەی گەدە چارە سەری |
زۆرینەی کەسە پێگەشتووەکان تووشی سوتاندنەوەی گەدە دەبن(حرقة المعدة)، بەڵام زۆربەی کات لێ تێناگەن بۆچی تووشیان هاتووە، لەنیو هۆکارەکانی سوتاندنەوەی گەدە : خوراکە چەورە و تونەکان، کهولەکان و قاوە، جگەرەکێشان وزیادبوونی کێش، لەخوارەوە چەند زانیارییەك لەبارەی سوتاندنەوەی گەدە وچۆنیەتی چارەسەرکردنی دەخرێتە روو. لەنیو سێ کەسدا یەکێکیان تووشی سوتاندنەوەی گەدە دەبێت، لەگەڵ ئەوەی ڕێژەکە جیاوازی بەسەردادێت، بەڵام ئەنجامەکان هاوشێوەن. هەستکردن بەسوتاندنەوە لەسەرووی سکەوە” Abdominal” دەستپێدەکات بەئاراستەی سەرەوە بەقەفەسەی سنگدا تێپەڕدەبێت هەتاوکو قۆرگ، ئەوەیە کە پێ دەوترێت سوتاندنەوەی گەدەییە. بەنزیکی پاش کاتژمێرێک دوای نان خواردن سەرهەڵدەدات و بۆ چەند خولەکەیەك بۆ کاتژمێریەك بەردەوام دەبێت، وزۆربەی کات ترشێتی لەناو دەمدا هەستپێ دەکرێت. چی دەبێتە هۆی سوتاندنەوەی گەدە؟ سوتاندنەوە ئاماژەیەکی سەرەکییە بۆ بوونی کیشە لە سورێنچكدا esophagus، ئەم دیاردەییە بە گەڕانەوەی ناوەڕۆکە ترشەکانی گەدە بۆ سورێنچك جیادەکرێتەوە، و هەندێكجار بۆ قۆرگ و بۆری هەوای سەرەوە. هۆکارەی سەرەکی لەپشتی دروستبوونیەوە بەهۆی بوونی کەموکورتی لە بەشی خوارەوە سورێنچكەوە دروست دەبێت. لەنێوان گەدەو سورێنچکدا ماسولکەیەکی ئەڵقەیی هەیە، فرمانی نەهێشتنی گەڕانەوەی ئەو ناوەڕۆکانەییە کە لەناوەوەی گەدەدا هەیە بۆ سورێنچک برۆات. هەر تێكچوونەیەك لە ماسولکەیی ناوبراو دەبێتە هۆی ڕێگەدان بەگەڕانەوەی ناوەڕۆکە ترشە وئەنزیمەکانی کۆئەندامی هەرس لە گەدەوە سورێنچك، ئەمەش زیان بەدیواری ناوەوەی سورێنچك دەگەێنیت و نیشانەکانی سوتاندنەوەی لێ دەکەوێتەوە
كوارك چاره‌سه‌رى حه‌ساسیه‌ى لووت ده‌كات
ئیعجازی زانستیی لە فەرموودەی جومگەكاندا |
فەرموودەكانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم): - روی الإمام مسلم فی صحیحه قال: إِنَّ رَسُوڵ اللَّهِ صلی الله علیه وسلم قَاڵ: [ «إِنَّهُ خُلِقَ كُلُّ إِنْسَانٍ مِنْ بَنِی ادَمَ عَڵی سِتِّینَ ۆثڵاثمَائَەِ مَفْصِلٍ فَمَنْ كَبَّرَ اللَّهَ ۆحَمِدَ اللَّهَ ۆهَلَّڵ اللَّهَ ۆسَبَّحَ اللَّهَ ۆاسْتَغْفَرَ اللَّهَ ۆعَزَڵ حَجَراً عَنْ طڕیقِ النَّاسِ أَوْ شَوْكَەً أَوْ عَظماً عَنْ طڕیقِ النَّاسِ ۆأَمَرَ بِمَعْرُوفٍ أَوْ نَهَی عَنْ مُنْكَرٍ عَدَدَ تِلْكَ السِّتِّینَ ۆالثڵاثمِائَەِ السُّڵامَی فَإِنَّهُ ێمْشِی ێوْمَئِذ ۆقَدْ زَحْزَحَ نَفْسَهُ عَنِ النَّاڕ ». قَاڵ أَبُو تَوْبَە ۆرُبَّمَا قَاڵ: «یُمْسِی» ]. (صحیح الإمام مسلم ¬- كتاب الزكاە). + واتە: ئیمامی (موسلیم) لە (صحیح)ەكەیدا لە (عائیشە)ی خێزانی پێغەمبەرەوە بۆمان دەگێڕێتەوە كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: [هەموو مرۆڤێكی نەوەی ئادەم لەسەر (360) جومگە درووستكراوە, هەر كەسێك (الله أكبر), و (الحمد لله), و (لا إلە إلا الله), و (سبحان الله), و (أستغفر الله) بكات, و بەردێك لە رێگەی خەڵكی لا ببات, یان دڕكێك یان ئێسقانێك لەرێی خەڵكی لاببات, و فەرمان بە چاكەیەك بكات, یان رێگریی لە خراپەیەك بكات, بە ئەندازەی ژمارەی ئەو (360) جومگەیە, ئەوا ئەو رۆژە بەڕێ دەكات بەشێوەیەك كە خۆی لە ئاگری دۆزەخ دوور خستۆتەوە], لە گێڕانەوەیەكی تردا هاتووە: (ئەوا كە ئێوارەی كردەوە خۆی لە ئاگری دۆزەخ دوور خستۆتەوە). - روی الإمام البخاری فی صحیحه عَنْ النَّبِی صَلَّی اللَّهُ عَڵیْهِ ۆسَلَّمَ قَاڵ: [ عَڵی كُلِّ مُسْلِمٍ صَدَقَەٌ, فَقَالُوا: ێا نَبِی اللَّهِ فَمَنْ ڵمْ ێجِدْ؟ قَاڵ: ێعْمَلُ بِێدِهِ فَێنْفَعُ نَفْسَهُ ۆێتَصَدَّقُ, قَالُوا: فَإِنْ ڵمْ ێجِدْ, قَاڵ: یُعِینُ ذا الْحَاجَەِ الْمَلْهُوفَ, قَالُوا: فَإِنْ ڵمْ ێجِدْ, قَاڵ: فَلْێعْمَلْ بِالْمَعْرُوفِ ۆلْیُمْسِكْ عَنْ الشَّرِّ فَإِنَّهَا ڵهُ صَدَقَەٌ] (صحیح البخاری – كتاب الزكاة. + واتە: ئیمامی (بوخاری) لە (صحیح)ەكەیدا بۆمان دەگێڕێتەوە كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: [لەسەر شانی هەموو موسوڵمانێك صەدەقە و چاكە پێویستكراوە كە بیكات, ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا ئەی ئەو كەسەی كە سامانی نەبوو چی بكات؟ فەرمووی: با بە دەستی خۆی كاربكات, كە سوود بەخۆی دەگەیەنێت و چاكەش دەكات, وتیان: ئەی ئەگەر ئەمەشی دەست نەكەوت چی بكات؟ فەرمووی: با یارمەتی ئەوانە بدات كە پێویستییان هەیە و تامەزرۆی یارمەتی خەڵكن, وتیان: ئەی ئەگەر ئەمەشی دەست نەكەوت چیبكات؟ فەرمووی: با كاری چاك بكات و خۆی بگرێتەوە لە خراپە, كە ئەمەش چاكەیە بۆی]. + لە كتێبی (فتح الباری شرح صحیح البخاری)دا ئیمامی (ئیبنو حەجەری عەسقەلانی) لە راڤەی ئەم فەرموودەیەدا دەڵێت: ووتەی پێغەمبەر (عَڵی كُلِّ مُسْلِمٍ صَدَقَەٌ) مەبەست پێی هاندانە بە تەئكیدی, یان لەوانەیە لەوەش فراوانتر بێت, كە ئەم دەستەواژەیە بۆ پێویستكردن (إیجاب) و هاندان (إستحباب)یش دەبێت, وەك ئەو ووتەیەی تری پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) وایە كە دەفەرموێت: (لەسەر موسوڵمان 6 سیفەت پێویستە), كە تێیدا شتی وا هاتووە كە بە یەكڕایی زانایان خوازراو و هان بۆدراوە و واجب نییە, (ئەبو هورەیرە)ش لە ریوایەتەكەیدا بۆ فەرموودەكە ئەوەی هێناوە كە بەستوویەتییەوە بە هەموو رۆژێكەوە, هەروەها ئیمامی (موسلیم)یش لە (ئەبو زەر)ەوە ریوایەتی كردووە: [یصبح علی كل سلامی من أحدكم صدقە] واتە: لەسەر هەموو جومگەیەكی ئێوە كە هەموو رۆژێك بەیانی دەكەنەوە چاكەیەك هەیە كە دەبێت بیكەن, (سلامی) بریتییە لە جومگە. - روی الإمام أحمد فی مسنده قال: حَدَّثنَا عَبْدُ اللَّهِ حَدَّثنِی أَبِی حَدَّثنَا زَیْدٌ حَدَّثنِی حُسَیْنٌ حَدَّثنِی عَبْدُ اللَّهِ بْنُ بُرَیْدَەَ قَاڵ سَمِعْتُ أَبِی بُرَیْدَەَ ێقُولُ سَمِعْتُ رَسُوڵ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) ێقُولُ: [ « فِی الإِنْسَانِ سِتُّونَ ۆثڵاثمِائَەِ مَفْصِلٍ فَعَڵیْهِ أَنْ ێتَصَدَّقَ عَنْ كُلِّ مَفْصِلٍ مِنْهَا صَدَقَەً ». قَالُوا: فَمَنِ الّذی یُطیقُ ذلِكَ ێا رَسُوڵ اللَّهِ؟ قَاڵ: « النُّخَاعَەُ فِی الْمَسْجِدِ تَدْفِنُهَا أَوِ الشَّیْء تُنَحِّیهِ عَنِ الطڕیقِ فَإِنْ ڵمْ تَقْدِرْ فَرَكْعَتَا الضحَی تُجْزِئُ عَنْكَ »] (مسند الإمام أحمد:23700). + واتە: ئیمامی (ئەحمەد) لە (موسنەد)ەكەیدا بۆمان دەگێڕێتەوە كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: لە لەشی مرۆڤدا (360) جومگە هەیە, كە پێویستە لەسەری بۆ هەموو جومگەیەك چاكەیەك بكات, وتیان: ئەی پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) كێ دەتوانێت كە بەمە هەستێت؟ فەرمووی: تەنانەت بەڵغەم كە لە مزگەوتدا فڕێ درابێت و تۆ بیشاریتەوە, یان هەر شتێك كە لەسەر رێگا لای ببەیت چاكەیە, ئەگەر هەر نەتتوانی ئەوا دوو ركات نوێژی (چێشتەنگاو) لەسەرت لادەبات
دڵ |
نه‌خۆشیه زگماکیه‌کانی دڵ و لووله‌کانی خوێن بریتیه له بوونی که‌م و کوڕی له پێکهاتنی دڵ و لووله گه‌وره‌کانی خوێن له منداڵی تازه بوو. زۆربه‌ی که‌م و کوڕیه‌کان، یان رێگرن له رۆیشتنی خوێن به‌ناو دڵ و لووله‌کان یاخود ده‌بنه هۆی رۆیشتنی خوێن به شێوه‌یه‌کی ناڕێک له‌ناو دڵدا. هه‌ر چه‌نده هه‌ندێکی تریان ده‌بێته هۆی کێشی لێدانی دڵ تێک بدات. که‌موکوڕی له دڵ له باوترین نه‌خۆشیه زگماکیه‌کان ده‌ژمێردرێت. هه‌روه‌ها به هۆکاره‌کانی مردنی منداڵی که‌موکوڕ ده‌ژمێردرێت. له هه‌ر 124 منداڵی تازه بوو یه‌کێکیان تووشی نه‌خۆشیه زگماکیه‌کانی دڵ دڵ ده‌بێت. ساڵانه 40 هه‌زار منداڵ له دایک ده‌بن و نه‌خۆشی زگماکی دڵیان هه‌یه، له‌مانیش چوار هه‌زاریان ساڵێک ناژین. که‌موکوڕی له دیواری نێوان هه‌ر دوو گوێچکۆڵه به باوترین جۆری نه‌خۆشیه زگماکیه‌کانی دڵی ده‌ژمێردرێت، به نزیکه‌ی سێیه‌کی هه‌موو نه‌خۆشیه زگماکهیهکانی دڵ و لوولوکانی خوێن پێک ده‌هێنێت. - هۆیه‌کانی دروستبوون - تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی نه‌خۆشیه زگماکیه‌کانی دڵ و لووله‌کانی خوێن - جۆره سه‌ره‌کیه‌کانی نه‌خۆشیه زگماکیه‌کانی دڵ لووله‌کانی خوێن هۆیه‌کانی دروست بوونی نه‌خۆشیه زگماکهیهکانی دڵ و لووله‌کانی خوێن هۆی دروست بوونی زۆربه‌ی که‌م و کوڕیه زگماکیه‌کانی دڵ و لووله‌کانی خوێن به‌ته‌واوی نه‌زاندراوه، له‌وانه‌یه هۆیه‌کی بۆماوه بێت، له‌وانه‌شه هۆکاره‌کانی ژینگه (وه‌ک تووش بوونی دایک به خوریکه له‌کاتی دووگیانی، یاخو وه‌رگرتنی ده‌رمان و کحول له کاتی دووگیانی، وه هه‌روه‌ها هه‌ندێک هه‌بوونی هه‌ندێ نه‌خۆشی له دایک له‌کاتی دووگیانی وه‌ک شه‌کره ) به‌رپرسیار بن له دروست بوونی که‌م کوڕیه زگماکیه‌کانی دڵ و لووله‌کانی خوێن تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیی نه‌خۆشیه زگماکیه‌کانی دڵ و لووله‌کانی خوێن تایبه‌تمه‌ندیه‌کان په‌یوه‌ندیان هه‌یه به جۆر و تووندی که‌م و کوڕیه‌که. هه‌ندێک له منداڵان هیچ نیشانه‌یه‌کیان نیه، که‌چی ئه‌وانی تر له‌وانه‌ی ته‌نگه نهفهسبن، شینببنهوه، سینگ ئێشه هه‌بێت، ببورێنه‌وه، تووشی نه‌خۆشیه‌کانی سینگ بن، گه‌شه‌یان لاوازه، خوارهدنیان که‌مه. جۆره سه‌ره‌کیه‌کانی که‌م و کوڕیه زگماکیه‌کانی دڵ و لووله‌کانی خوێن: 1. بوونی خوێنبه‌رێک له نێوان شاخوێنبه‌ر و سی خوینهێنهرهکان دوای له‌دایک بوون؛ ئه‌م خوێنبه‌ر له‌کاتی دروست بوونی کۆرپه‌له له ناو سکی دایک، ئه‌م خوێنبه‌ره دوای له‌دایک بوون به چه‌ند سه‌عاتێک یان ڕۆژێکی که‌م داده‌خرێت، به‌ڵام هه‌ندێک جار داناخرێت. ئه‌م باره له‌م منداڵانه زۆره که زووتر له دایک ده‌بن له کاتی خۆیان. 2. دروست نه‌بوون؛ بریته‌یه له ته‌واو دروستنه‌بوونی دڵ، که یان گوێچکه‌ڵه‌ی ڕاست یان چه‌پ به‌ته‌واوی دروست نابێت. 3. که‌م و کوڕی له دروست بوونی دیواری نێوان لای ڕاست و لای چه‌پی دڵ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی تێکه‌ڵ بوونی خوێن له‌لای چه‌پ بۆ لای ڕاست
نه‌خۆشیه‌کانى رۆماتیزم |
نه‌خۆشیه‌کانى رۆماتیزم بریتین له نه‌خۆشیه‌کانى ئه‌و سیستمه‌ى که له‌ش ئه‌جوڵێنن، واتا بریتیه له نه‌خۆشى جومگه‌کان و هه‌ندێ له نه‌خۆشیه‌کانى ئێسک‌و ماسولکه‌کان، ئه‌م نه‌خۆشیه هه‌موو به یه‌که‌وه پێى ئه‌ڵێن نه‌خۆشى رۆماتیزم هه‌روه‌ختێ نه‌خۆشیه‌ک توشى جومگه یان ماسولکه یان ئێسک بوو یان ئه‌و سیستمه‌ى که له‌ش ئه‌جوڵێنێت پێى ئه‌ڵێن نه‌خۆشى رۆماتیزمه، به‌شێوه‌یه‌کى گشتى ئه‌م نه‌خۆشیه توشى جومگه‌کان ده‌بێت توشى بڕبڕه‌ى پشت و بڕگه‌کانى مل و توشى بڕگه‌کانى ناوه‌ڕاستى پشت ده‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌موو جومگه‌کانى تر مه‌رج نیه ته‌نیا نه‌خۆشیه‌که جومگه‌کان بیگرێت، ڕه‌نگه چاو دڵ جگه‌ر گورچیله‌ش بیگرێت به‌شى زۆرى ئۆرگانه‌کانى له‌ش ده‌یگرێت، نه‌خۆشیه‌کانى رۆماتیزمه نه‌خۆشیه‌ک نیه به ته‌نیا تا هۆکاره‌کانى دیاربێت جۆرێکه له نه‌خۆشیه‌ک که له‌ش هه‌ندێ ماده دژى خۆى دروست ده‌کات وه ئه‌و دژ دروستکردنه ماده‌یه‌که له له‌شدا بڵاوده‌بێته‌وه ده‌بێته هۆى گۆڕانکارى له ده‌ماره‌کانى خوێن و ماسولکه‌کاندا و نه‌خۆشیه‌که په‌یداده‌بێت. نیشانه‌کانى: نه‌خۆشیه‌کانى رۆماتیزم هه‌ندێکیان هه‌وکردنن و ئیلتیهابه هه‌ندێکیان هۆیه‌که‌ى پێى ده‌وترێت داڕوخان ئه‌مه‌یه‌کێکه له‌وجۆره‌ى که‌پێى ده‌وترێت صوفان (سوان) هه‌ندێکیش په‌یوه‌ندیان بهدهرونهوه هه‌یه واتا ته‌نها واهیمه‌یه ئه‌و جۆره‌ى که‌له هه‌موویان زیاتر باوه یان بڵاوه (صوفان)ه، صوفان زیاتر له‌و که‌سانه‌دا به‌دیار ده‌که‌وێت که ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو (35 بۆ 40) ساڵدایه، بۆیه پێى ئه‌ڵێن داڕوخان چونکه ئه‌و کارتیلیجهى که سه‌رى جومگهکهى داپۆشیوه ورده ورده نامێنێت ده‌خورێت یان ده‌ڕوات که ئه‌و ماده‌یه نه‌ما ئێسقانه‌که ده‌رده‌که‌وێت جومگه بریتیه له‌پێکهاته‌ى دوو ئێسک یان زیاتر ئه‌و ماده‌یه له به‌ینیاندایه کارتیلیج له‌به‌ر ئه‌وه‌ى عهسهبى تیانیه بۆیه چه‌ند بیجوڵێنیت هه‌ست به‌ئازار ناکه‌یت که ئه‌و ماده‌یه نه‌ما ئێسکه‌که له ژێره‌وه به‌دیار ده‌که‌وێت، که‌واته که ئێسکه‌که له هه‌ردوو لاوه ده‌رکه‌وت لێک ده‌خشێت و ئازار په‌یداده‌کات، چونکه ئێسک عهسهبى زۆرى تێدایه زۆر هه‌ستیاره وه ڕه‌نگه ورده ورده بگاته ئاستێک که ئه‌و ماده‌یه نه‌مێنێت و بگاته سه‌ر ئێسک ئه‌و کاته جومگه‌که ره‌ق ده‌بێت و ده‌ئاوسێت، ئه‌م جۆره داڕوخانه هه‌ر توشى جومگه‌ى ئه‌ژنۆ نابێت به ته‌نیا، به‌ڵکو لهملداو لهخوارى پشت‌و په‌نجه گه‌وره‌دا ڕوده‌دات. چاره‌سه‌ر: چاره‌سه‌رى ئه‌م نه‌خۆشیه به‌ته‌نیا چاره‌سه‌رێک نیه، چونکه تا ئێستا هیچ ده‌رمانێک نیه که ئه‌و ماده‌یه (100%) دروست بکاته‌وه، هه‌ندێک هه‌وڵ یان هه‌ندێک ده‌رمان هه‌یه که‌گوایه نه‌ک ناهێڵێت ئه‌و ماده‌یه داڕوخێت، به‌ڵکو دروستیشى ده‌کاته‌وه هه‌ندێک ده‌رزى ئاماده‌کراو هه‌یه ئارامى به نه‌خۆشه‌که ده‌به‌خشێت، به‌ڵام هه‌میشه‌یى نیه، له‌وانه‌یه نه‌خۆشه‌که (5 بۆ 6) مانگ که‌ڵکى لێوه‌ربگرێت به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر ئه‌مه ئه‌ژنۆ ده‌گرێته‌وه، چونکه ئه‌رکێکى زۆرى له‌سه‌ره و هه‌موو له‌شى مرۆڤه‌که هه‌ڵده‌گرێت. شێوازى خۆپاراستن: ئێستا بۆمان ده‌رکه‌وتووه که جگه‌ره و کحول زۆر کاریگه‌ره بۆ توشبوون به‌م نه‌خۆشیه، هه‌روه‌ها قه‌ڵه‌وى یان به‌کارهێنانى زۆر و ئه‌رکى زۆر له‌سه‌ر جومگه‌که، به‌ڵام وه‌رزش زۆرپێویسته بۆ خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشیه، چونکه جومگه‌که به‌هێز ده‌بێت وه هه‌روه‌ها که هه‌ستمان به ئازار کرد پێویسته سه‌ردانى پزیشک بکرێت بۆ دڵنیابوون، چونکه ره‌نگه به هۆیه‌وه توشى نه‌خۆشى تریش بین، به‌ڵام بیرمان نه‌چێت خۆپاراستن له چاره‌سه‌ر کردن باشتره.
ناڕێکى لێدانى دڵ |
ناڕێکى لێدانى دڵ، زاره‌وه‌یه‌که به‌کار دێت بۆ چه‌ندین بارى (حاڵات) جیاوازى دڵی، که ناڕێکى هه‌یه له چالاکى کاره‌بایى دڵ (ئه‌و کارهباییهى که ده‌بێته هۆى گرژبوون و خاوبوونه‌وه‌ى ماسولکه‌کانى دڵ). له‌وانه‌یه ڵێدانهکانى دڵ زۆر خێرا بن، یاخود زۆر له‌سه‌رخۆ بن. هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه لێدانه‌کان رێک یاخو ناڕێک بن. هه‌ندێک له باره‌کانى ناڕێکى لێدانى دڵ زۆر ترسناکن و له‌وانه‌شه ببنه هۆى وه‌ستانى دڵ و مردنێکى له‌ناکاو. هه‌ندێکى تر له باره‌کانى ناڕێکى لێدانى دڵ ده‌بنه هۆى به‌ده‌رخستنى چه‌ندین نیشانه وه‌ک هه‌ستکردنێکى نائاسایى به لێدانى دڵ. هه‌ندێکى تریان له‌وانه‌یه هیچ نیشانه‌یه‌کیان نه‌بێت، به‌ڵام هۆکارى مه‌ترسین بۆ روودانى جه‌ڵته‌ى ده‌ماغی. هه‌ندێک له باره‌کانى ناڕێکى لێدانى دڵ، زۆر وردن که ده‌تواندرێت به بارێکى ئاسایى دابندرێت. له راستیدا زۆربه‌ى خه‌ڵک جار و بار هه‌ست به‌وه ده‌که‌ن دڵیان زۆر به هێز لێ ده‌دات، که جێگه‌ى مهرترسى نیه. ـ نیشانه‌کانى ناڕێکى لێدانى دڵ ـ جۆره باوه‌کانى ناڕێکى لێدانى دڵ ـ چاره‌سه‌ری نیشانه‌کانى ناڕێکى لێدانى دڵ وه‌ک وتمان زاره‌وه‌ى ناڕێکى لێدانى دڵ چه‌ندین جۆر و بارى جیاواز ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام باوترین نیشانه بریته‌یه له هه‌ستکردنێکى نائاسایى لێدانى دڵ. ئه‌مه‌ش له‌وانه‌ى زۆر نه‌بێت، له‌وانه‌شه زۆر بێت یاخود به‌رده‌وام بێت. هه‌ندێک له جۆره‌کانى ناڕێکى لێدانى دڵ بێ زیانن (ته‌نها بێزارت ده‌که‌ن)، به‌ڵام زۆربه‌یان رێگه‌خۆشکه‌رن بۆ روودانى ده‌رئه‌نجامى خراپ و ترسناک له دڵ. هه‌ندێک له جۆره‌کانى ناڕێکى بێ نیشانه‌ن و نابنه هۆى مردن. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش هه‌ندێکى تریان بێ نیشانه‌ن و مه‌ترسى خراپیان لێ ده‌که‌وێته‌وه. نموونه بۆ ئه‌م مه‌ترسیانه‌ش بریتن له؛ مه‌ینى خوێن له‌ناو دڵدا، هه‌روه‌ها بڕێکى که‌م خوێن ده‌گوازرێته‌وه بۆ دڵ به‌هۆى لاوازى دڵ ئه‌مه‌ش مه‌ترسى روودانى شکستى دڵ یاخو جه‌ڵته‌ى ده‌ماغى و مردنێکى له‌ناکاو زیاد ده‌کات. ئه‌گه‌ر ناڕێکیه‌که ببێته هۆى زۆر خێرالێدانى یان زۆر لهسهرخۆلێدان یاخود بێ هێزى دڵ بۆ ره‌وانه‌کردنى خوێن بۆ به‌شه‌کانى له‌ش، ئه‌وا په‌ستانى خوێنى له‌ش داده‌به‌زێت. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى گێژ و له‌هۆشخۆچوون. هه‌ندێک له جۆرى ناڕێکى ده‌بێته وه‌ستاندى دڵ و مردنێکى له‌ناکاو. جۆره باوه‌کانى ناڕێکى لێدانى دڵ ناڕێک لێدانى دڵ پۆلین ده‌کرێ به گوێره‌ی؛ یه‌که‌م: ژماره‌ى لێدانه‌کانى دڵ؛ ئاسایی، خێرا، له‌سه‌رخۆ دووه‌م: چۆنیه‌تى روودانى ناڕێکى؛ له‌خۆوه، له‌رزین، دووباره‌بوونه‌وه. سێیه‌م: به گوێره‌ى شوێنى روودانى نارێکیهیهک؛ سکۆڵه، نێوان سکۆڵه و گوێچکۆڵه، سکۆڵهـ گوێچکۆڵه، گوێچکۆڵه). چاره‌سه‌ری له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناڕێکى لێدانى دڵ چه‌ندین جۆر و بارى جیاواز ده‌گرێته‌وه. بۆیه پێویسته چاره‌سه‌رى زۆر به وردى ده‌ستنیشان بکرێت بۆ نه‌خۆش له‌لایه‌ن پزیشک. هه‌ندێک جۆرى ناڕێکى پێویستى به چاره‌سه‌رى نیه به هیچ شێوه‌یه‌ک. به‌ڵام ئه‌وانى تر پێویستیان به چاره‌سه‌رى کت و پێ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى مردن روو نه‌دات. چاره‌سه‌ریه‌کانیش بریتن له چه‌ند وه‌رزشێک یاخود ده‌رمان دژى نارێکى یاخو به هۆى کاره‌با وه هه‌نێک جاریش که‌وى کردن به کاره‌با.
هێلکە |
نهێنی جوانیه هێلکه له لایان زۆر که‌سه‌وه به خواردنێکی تایبه‌تی داده‌نرێت له به‌یانیان چونکه ئاماده‌کردنی زۆر ئاسانه هه‌روه‌ها تامهێکی خۆشیشی هه‌یه وه له هه‌مان کاتێشدا رێژه‌ی خۆراکی زۆری تیایه چا چ سورکراوه بێت یاخود کۆڵایی بێت یاخود نیو کۆڵاوی بێت هێلکه یارمه‌تی تێر بوونی ئیمه ئه‌کات بۆ ماوه‌یکی درێژ به هوی بوونی پروتیین له ناو سپینه‌ی و زهردینهی هێلکه‌دا به پێ توژنهرهکانی لالیسون تنیس له نووسه‌ری پهرتووکیدا به ناوی Feed Your Skin, Starve Your Wrinkles، که تیادا باس ئه‌کات هێلکه ده‌وله‌منده به ماده خوراکیهکانی که زۆر پیوست بۆ ته‌ندروست پێست. دوو ماده‌ی خۆراکی زۆر سه‌ره‌کی له ناو هێلکه‌دا هه‌یه ئه‌ویش choline وlutein. به پێ توێژنهرهکانی تنیس ماده‌یCholine ئه‌ندامێکه له خێزانی ڤیتامین B بۆ بێکهێنانی به‌شی چه‌وری له چینی خانه‌کان ئه‌مه‌ش زۆر پیوسته بۆ کار هێنانی خانه‌ی پێست هه‌روه‌ها ماده‌ی Choline یارمه‌تی پاراستنی له‌ش ئه‌کات له ئاستی ته‌ندروستیه‌کانی تری ڤیتامینB ئه‌م کاره‌ش زۆر گرینگه چونکه پێست پیویستی به ڤیتامین B هه‌یه بۆ به‌رهه‌م هێنانی وزه‌ی کلوجین وه لالیستین ئه‌م ماده پروتینه ماتاتیه وا له پێست ئه‌کات هه‌ر نه‌رم و جوان و گه‌نچی بێت به‌لام ماده‌ی Lutein ئه‌مه‌ش هویهکی زۆر گرینگه بۆ خواردنی هێلکه له بهییانیان ماده‌ی لۆرتین یارمه‌تی رێگر کردنی ماده‌ی کارتونایده بۆ پاراستنی مه‌تاتی پێست .
(سرکە (الخل |
تویژینەوە پزیشكییەكان سوودەكانی سركەیان دۆزیوەتەوەو بەردەوامیش سوودی دیكەی دەردەكەوێت، ئەوە سەلماوە كە سركە ڕێگرە لەسكچوون بەهۆی بوونی ماددەی گرەوەی تیایدا. هەروەها خواردنی سركە بەشێوەیەكی كەم و ڕێك‌وپێك دەبێتە هۆی پاككردنەوەی گەدە و كۆئەندامی هەرسی مرۆڤ. كردەی هەرس چالاك دەكات و مشەخۆرەكانی ناو ڕیخۆڵە دەكوژێت، هەروەها سركە بە دژەزیندەیەكی(ئەنتیبایۆتیك)باش دادەنرێت، بەهەمان شێوە سوودەكانی بۆ چارەسەری پووك و كلۆربوونی دانەكان زانستیانە سەلمێنراوە. پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم)ڕاستی فەرمووە، كە دەربارەی سركە دەفەرموێت: (نعم الإدام الخل).(باشترین پێخۆر سركەیە
ئه‌ناناس ڕێژه‌ی کۆلسترۆڵ له‌خوێن که‌مده‌کاته‌وه |
توێژینەوەییەکی نوێی پزیشکی ئەوەی دەخرست کە ئەناناس سودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و ئەبێتە هۆی دابەزاندنی رێژەی کۆلسترۆل لە خوێن بەپێی گوتەی پزیشکەکان بە هۆی بوونی جەند مادەیەکی سود بەخش لە ئەناناس ئەبێتە هۆی کەم کردنەوەی رێژەی زۆری کۆلسترۆل لە خوێن پزیشکەکان ئاماژەیان بەوەدا کە مادەی " بروميلين " لە ئەناناس کە وەک ئەزیمێکی سود بەخش وایە کاریگەری دەبێت بۆ سەر کەم کردنەوەی کۆلسترۆل لە خوێن جگە لەمەش دەولەمەندە بە ڤیتامین " سی هەروەها لەلایەکی تر ئاماژەیان بەوەدا کە ئەناناس ئەبێتە هۆی یارمەتی دەر بۆ گەدە بۆ ئەوەی خۆراک بە ئاسانی هەرس بکات و ئارەزووی خواردن لای مرۆڤ جزیاد دەکات هەروەها ئەبێتە هۆی کەم کردنەوەی رێژەی ترشی " هيدروكلوريك " لە گەدە .
خوێندراوەتەوە
به‌ڕێوبه‌ری ماڵپه‌ر | Ranjdar Zizo |