ئیمامی شافعی |
ئیمام شافعی
ناو:
ئیمام شافعی
ناوی تەواو:
موحەممەدی کوڕی ئیدریسی شافعی
ڕێکەوتی لەدایکبوون:
١٥٠ی کۆچی، ٧٦٦ی زایینی
شوێنی لەدایکبوون:
غەززە، فەلەستین
ڕێکەوتی مردن:
٢٠٤ی کۆچی، ٨٢٠ی زایینی
شوێنی مردن:
قاھیرە، میسر
مەزھەب:
مەزھەبی شافعی
بیروباوەڕ:
سوننە
بواری کردوکۆش:
فەرموودە، زمانی عەرەبی
شوێنەواگری:
مالیکی کوڕی ئەنەس
کارتێکەری:
ئەحمەد کوڕی حەنبەل،بوەیتی، مەزنی
ئەبو عەبدوڵڵا محەمەد کوڕی ئیدریس شافعییە، ساڵی ١٥٠ک/٧٦٦ز لە دایکبووە، یەکێکە لە دیارترین پێشەواکانی سوننە لە ڕێڕەوی مێژوودا، و خاوەنی مەزهەبی شافعییە لە زانستی فیقهی ئیسلامیدا، هەروەک بە دامەرێنەری زانستی ئوسوڵ دادەنرێت و یەکەم کەسە لەو بوارەدا کتێبی نووسیوە و ناویناوە (الرسالة)، نوێکەرەوەی ئیسلام بوو لە سەدەی دووەمی کۆچیی و هەروەک ئەحمەد کوری حەنبەل ئاماژەی پێکردووە لە مژدەدانێکی پێغەمبەری ئیسلامدا لە ووتەیەکیدا دەفەرموێت؛ لا تسبوا قريشاً فإن عالمها يملأ الأرض علماً واتە؛ قسە بە قوڕەیش مەڵێن زانایەکیان تیا هەلدەکەوێت زەوی پڕدەکات لە زانست. و ئەبوونەعیم ئیسفرایینی ئەڵێت؛ ئەم فەرموودەیە لەسەر هیچ کەس نایەتەدی تەنها شافعی نەبێت.
و ئەم زانایە کۆچی دوایی کردووە لە ساڵی ٢٠٤ک/٨٢٠ز.
نەژادی
ناوی موحەمەدە نازناوەکەی ئەبوو عەبدوڵڵایە، کوڕی ئیدریسی کوڕی عەباسی کوڕی عوسمانی کوڕی شافیعی کوڕی سائیبی کوڕی عوبەیدی کوڕی عەبد یەزیدی کوڕی ھاشمی کوڕی موتەلیبی کوڕی عەبدول مەنافە، دایکیشی لە عەشیرەتی (ئەزد)ە ناوی فاتمەیە.
لە دایکبوونی]
بەشێکە لە زنجیرەیەک
ئیسلامی سوننە
بیروباوەڕ
پایەکانی ئیسلام · پایەکانی باوەڕ
پێشینەکان · فەرموودەی پێغەمبەر
خەلیفەکانی ڕاشدین
ئەبووبەکری سدیق
عومەری کوڕی خەتاب
عوسمانی کوڕی عەفان
عەلی کوڕی ئەبووتالیب
چوار پێشەواکە
ئەحمەد کوڕی حەنبەل
ئەبووحەنیفە
مالیکی کوڕی ئەنەس
محەمەد شافعی
سەرمەزهەبەکان
حەنبەلی • حەنەفی • شافعی •مالیکی • زاهیری
کتێبە سەحیحەکان
سەحیحی بوخاری
سەحیحی موسلیم
سونەنی نەسائی
سونەنی ئەبوداوود
سونەنی ترمزی
سونەنی دارمی
سونەنی ئیبن ماجە
مۆتەی مالیک
لە غەززە لە مانگی ڕەجەبی ساڵی ١٥٠ی کۆچی بەرامبەر ٧٦٦ی زاینی لەدایکبووە ھەمان ساڵە کە ئەبووحەنیفە کۆچی دوایی کردووە، باوکی پیاوێکی ھەژاری خەڵکی حیجاز عەرەبستانی سەعوودی بووە، پێش لەدایک بوونی ئیمامی شافیعی چووە بۆ فەلەستین ولە (عەسقلان) و (غەززە) ماوەتەوە و جێگیر بووە، دوای لەدایک بوونی ئیمامی شافیعی بەماوەیەکی کورت مردوە، و دایکی بردویەتیەوە بۆ سعوودیە بۆ ئەوەی نەژادی وون نەبێت.
ژیانی تایبەتی
ئیمامی شافیعی لە ساڵی ١٧٩ کۆچی دا ئافرەتێکی ھێناوە بە ناوی (حەمیدەی کچی نافیع) کە نەسەبی دەچێتەوە سەرخەلیفە عوسمانی کوڕی عەفان. ئەم ژن ھێنانەشی دوای وەفاتی ئیمام مالیکی مامۆستای بووە لەو کاتەدا تەمەنی ئیمام شافیعی ٢٩ ساڵ بووە لەم خێزانەی کوڕێکی ھەبووە بەناوی (ئەبوعوسمان محەمەد) کە چەندین پلەی ھەبووە لە دەوڵەتی ئیسلامی دا تا بۆتە قازی حەلەب، وە دووکچیشی ھەبووە بە ناوی (فاتمە و زەینەب).
ڕەوشت و ئاکارەکانی
ئیمامی شافیعی باڵای بەرز بووە ھەروەھا زۆر ڕەوشت بەرز بووە و خۆشەویست بووە لە ناو خەڵکدا وزمانێکی عەرەبی پاراوی زانیوە، خاوەن کەسایەتییەکی بەھێز و سەخاوەت وچاکەکردن بووە لەگەڵ خەڵکدا، ڕیش و سەری بەڕەنگی سوور ڕەنگ ئەکرد وەک لە سوننەتی پێغەمبەری ئیسلامدا ھاتووە، خاوەنی دەنگێکی خۆش بووە لە قورئان خوێندن دا بەڕادەیەک ئەگەر خەڵکی مەککە بیان ویستبایە بگرین لە ترسی خوا کۆ دەبونەوە وگوێیان لێ ئەگرت وھەموویان دەستیان ئەکرد بە گریان، وە زۆر ئازا بووە وە تیرئەندازێکی باشیش بووە ھەروەھا دەستی شیعریشی ھەبووە.
خوێندنی
کاتێک باوکی وەفات ئەکات لە فەلەستین، شافعی تەمەنی ئەگاتە دوو ساڵ دایکی ئەیھێنێتەوە بۆ مەککە لە گەڕەکێک نزیک کەعبە کە ناوی (شعب الخیف) جێگیر دەبن دوای ئەوەی ھەندێک گەورە دەبێت دایکی دەینێرێت بۆ فێربوونی قورئان بەڵام لەبەر کەم دەرامەتی دایکی ناتوانێت پێداویستی قورئانخوێندنی بۆ دابین بکات مامۆستا وەری ناگرێت، بەڵام ھەر ئەڕوات گوێ ئەگرێت لە مامۆستا، ئەو وانانەی کە مامۆستا لەسەر قورئان بە قوتابیەکانی دەڵێت ئەم لەبەری ئەکات بەھۆی خوێندنەوەی مامۆستا، پاشان مامۆستا کە ئەبینێت ئەوەندە زیرەکە وەری دەگرێت، کە تەمەنی دەگاتە حەوت ساڵ ھەموو قورئان لەبەر ئەکات، و لەگەڵ ئەمەشدا دەست بە خوێندنی زانستی عەرەبی دەکات لە مزگەوتی حەرامدا تا لەھەموو عیلمەکاندا زۆر شارەزا دەبێت و لە ھەموو دیالێکتەکانی زمانی عەرەبی شارەزا ئەبێت بەھۆی وەرگرتنی ئەو دیالێکتانە لەو خێڵە دەشتەکیانەی عەرەبەوە، دواتریش دەست بەخوێندنی زانستی قورئان و زانستی فەرموودە و فیقھـ دەکات، خۆی بۆ تەرخان دەکات و زۆر سەرکەوتوانە تەواویان دەکات.
گەڕان بە دوای زانستدا
دوای ئەوەی لای ھەرچی مامۆستای شارەزای مەککە ھەیە خوێندن تەواو دەکات پاشان ئەڕوات بۆ مەدینە بۆ خزمەتی پێشەوا مالکی کوڕی ئەنەس، ماوەیەک لای ئەمێنێتەوە و مۆتە (الموطأ)ی لەلا ئەخوێنێت کە یەکێکە لە کتێبە ناودارەکانی ئیمامی مالک پاشان ئیمام مالیک داوای لێ ئەکات لەجێگای خۆی مۆتە بڵێتەوە بە قوتابیەکانی، ھەشت مانگ لەوێ ئەمێنێتەوە و پاشان ئەڕوات بۆ کووفە لەگەڵ ئەو حاجیانەی لە عێراقەوە ھاتبوون بۆ حەج، دوای پرس کردن بە ئیمام مالیک وئیجازەی ڕۆیشتنی ئەداتێ ودوای ٢٤ ڕۆژ ئەگەنە کووفە ولەگەڵ ھەردوو زانای کووفە (محەمەدی کوڕی حەسەن و ئەبویوسف) یەکتر ئەبینن و باس و گفتوگۆی زانستی زۆر دەکەن و ئیمام محەمەدی کوڕی حەسەن زۆر ڕێزی ئیمام شافیعی دەگرێت. لەو ماوەیەدا ئیمامی شافیعی زۆر شتی لە ئیمام محەمەد وەر دەگرێت، پاشان گەڕاوە بە وڵاتی ئێران و بەغدا و کوردستانی عێراق و تا تورکیا کە ماوەیەک لە حەران ماوەتەوە، پاشان چووە بۆ فەلەستین لە (ڕامەڵە ماوەتەوە)، ئەم سەفەرەی دوو ساڵی پێ چووە لە ساڵی ١٧٢ی کۆچی تا ساڵی ١٧٤ کۆچی، شارەزای زۆری لەو سەفەرەی دا وەرگرتوە و خوو ڕەوشت و تەقالیدی باو نەریتی ئەو وولاتانەی گەڕاوە شارەزا بووە، جارێکی تر لە راملەوە دەگەڕێتەوە بۆ مەدینە لەکاتی نوێژی عەسردا کە ئیمام مالیک دەرسی ھەیە ھەموو قوتابیەکانی دادەنیشن و ئیمام شافیعیش لەدواوە دادەنیشێت بێ ئەوەی ئیمام مالیک بزانێت، ئیمام مالیک دەست دەکات بە پرسیار کردن لە قوتابیەکان دەربارەی بریندار کردنی دەست بە ئەنقەست چی لەسەرە بیدات بەو کەسەی برینداری کردوە ھیچ قوتابیەک نازانێت، ئیمام شافیعی بە قوتابیەک دەڵێت کە لەپاڵی دایە: ئەوە وەلامەکەیەتی، ئەویش ھەموو وەڵامەکە دەداتەوە، ئیمام مالیک دەڵێ چۆن ئەو وەڵامانە دەزانیت؟ ئەویش دەڵێ کوڕێکی گەنجم لەلایە ئەو پێم دەڵێ، ئیمام مالیک ئەو گەنجە بانگ دەکات بزانێ کێ یە کە سەیر دەکات شافیعی یە لە کورسی یەکەی دێتە خوارەوە و باوەشی پێدا دەکات و بە ئیمام شافیعی دەڵێت تۆ ئەم باسەیان بۆ تەواو بکە وپێیان بڵێ لەباتی من ماوەی چوار ساڵ زیاتر لە خزمەتی ئیمام مالیک دا دەمێنێتەوە تا لەساڵی ١٧٩ ی کۆچی دا ئیمام مالیک وەفات دەکات.
ڕۆشتنی بۆ یەمەن
دوای مردنی ئیمام مالیکی کوڕی ئەنەس شافعی ئەگەڕێتەوە بۆ مەککە وئەمەش ھاوکات دەبێت لەگەڵ ھاتنی والی یەمەندا بۆ مەککە و شافعی داوای لێدەکات لەگەڵیدا بروات تا لە نەجران لە یەمەنئیش بکات ئەڕوات لەگەڵ و ئەبێتە والی نەجران، بە دادپەروەری حوکمی تیا ئەکات بەڵام ناڕەزایی بۆ دروست دەبێت لەلایەن ئەو کەسانەی ئیرەیی پێدەبەن و ستەمی لێدەکەن بەوەی بە خەلیفەی عەبباسی ھارونە ڕەشید ئەڵێن ئەیەوێت ببێت بە خەلیفە، و کاتێک خەلیفە بانگی شافعی دەکات بۆ بەغدا و شافعی بە زمانێکی عەرەبی ڕوون بەرگری لە خۆی دەکات و بە بەڵگەی زۆر بەھیز و خەلیفە سەرسام دەبێت پێی و ئازادی ئەکات.
گەڕانەوە بۆ مەککە
دوای ڕزگار بوونی لەم زەحمەتە دەگەڕێتەوە بۆ مەککە لە ساڵی (١٨١)ی کۆچی ئەگاتە مەککە خەڵکی لەقەراغی شاردا پێشوازیەکی گەرمی لێ دەکەن وحەڤدە ساڵ لە مەککە دەمێنێتەوە خزمەتی مسوڵمانان دەکات و مەزھەبەکەی لەناو ئەو حاجیانەی دێن بۆ حەج بڵاو دەکاتەوە و ئەوانیش ئەیبەنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.
گەڕانەوە بۆ عێراق
لەو ماوەیەدا ئیمام ئەبو یوسف وەفات دەکات لە ساڵی ١٨٢ ی کۆچی دا و لەساڵی ١٨٨ ی کۆچی دا ئیمام محەمەدی کوڕی حەسەنیش وەفات دەکات و ھەروەھا ھارونە ڕەشیدیش وەفات دەکات و بەیعەت دەدرێت بە مەئمون و دەبێت بە خەلیفە و لەو کاتەدا ئیمامی شافیعی جارێکی تر دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا و یەک مانگ لەوێ ئەبێت وە لەمزگەوتی گەورەی بەغدا وانەیەک دادەنێت کەلە بیست وانەی زانستی زیاتری تیا بوو.
دووای وانە دانانەکەی ئەم ئەبێت بە سێ وانە و ھەموویان دێن بۆ وانەکەی ئیمامی شافیعی.
ڕۆشتنی بۆ میسر
لەو کاتەدا کە ئیمامی شافیعی لە بەغداد بوو، خەلیفە مەئمونی عەبباسی، عەباسی کوڕی موسای کرد بە والی میسر، ئیمامی شافیعیش لەگەڵیدا ڕۆیشت بۆ میسر، وە خەڵکی بەغدا لەشار چوونە دەرەوە بۆ خواحافیزی لە ئیمامی شافیعی لە ناویاندا ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەلی تێدا بوو، وە ئیمامی شافیعی دەستی ئیمامی ئەحمەدی گرت و دوو بەیت شیعری خوێندەوە، ئیمامی ئەحمەد و شافیعی و خەڵکەکەش دەستیان کرد بە گریان، لە ٢٨ ی شوالی ساڵی ١٩٨ی کۆچی لەگەڵ عەباسی کوڕی موسا گەیشتە میسر وە بەگەیشتنی ھەموو زانایانی میسر ھاتن بۆ خزمەتی کۆمەڵ کۆمەڵ لەوانە: (عبداللە ی کوڕی حەکەم) کە زانای بەناوبانگی میسر بوو چوار ھەزار دیناری دا بە ئیمامی شافیعی، لە میسر دەستی کرد بە وانە ووتنەوە لە مزگەوتی (عەمری کوڕی عاس) لەدوای نوێژی بەیانی تا نیوەڕۆ.
لە ووتەکانی ئیمامی شافعی]
- پێویستە بەوپەڕی تواناوە ھەوڵ بدەن بۆ بەدەست ھێنانی زانست کەم تەرخەمی نەکەن ئارام بگرن لەسەر ھەموو کۆسپ و ناڕەحەتیەک خاوەنی دڵسۆزی و نیەتێکی پاک بن ھەردەم داوای یارمەتی لە خودا بکەن چونکە بەبێ کۆمەکی خوای گەورە ھیچ خێر و چاکەیەک دەستگیرنابێت
- شارەزابون لە ئەحکامەکانی خودا و بڵاو کردنەوە و کارکردن بەو ئەحکامانە ئیماندار بە بەبەرزی دین و دنیا دەگەیت شک و گومانی تیا نامێنێت دڵی بێ گومان ڕوناک دەبێتەوە شایانی ئەوەیش دەبێت کە پێشەوایەتی ئیماندارانی پێ ببخەخشرێت
- ئەوەی بانگەشەی ئەوە بکات کە خۆشەویستی دونیا و دروستکەرەکەی لە دلیدا کۆکردۆتەوە درۆ ئەکات.
- پرسیاری لێ دەکرێت لەسەر باسێک، بێدەنگ ئەبەێت، ئەڵێن وەڵام نادەیتەوە؟، ئەویش ئەڵێت ئەمەوێت بزانم باشترە بێدەنگ بم یان وەلام بدەمەوە.
دەربارەی ئیمامی شافعی ووتراوە
زانایان دەربارەی ئیمامی شافعی زۆر لێدوانیان داوە بە کورتی ھەندێک لەو ووتانەی لەسەر شافعی ووتراون ئەمانەی خوارەوەن؛
- ئیمام مالیک دەڵێت: ھیچ قوڕەیشییەک نەھاتوە بۆ لام بخوێنێت بەقەدە محەمەدی کوڕی ئیدریس (شافیعی) زیرەک بوو بێت.
- سوفیانی سەوری ئەگەر پرسیاری تەفسیری قورئان یان شەرعیان لێ بکردایە لای دەکردەوە بەلای ئیمامی شافیعی دا و دەیوت لەم پرسیار بکەن.
- موسلیمی کوڕی خالد کە مامۆستای بووە لە کاتێکدا کەتەمەنی پانزە ساڵ بووە پێ ی ووت کاتی ئەوەت ھاتوە کە فەتوا بدەی.
- ئیمامی ئەحمەد و یەحیای کوڕی سەعید ئەیانوت (ئێمە چل ساڵە لە نوێژەکانماندا داوای خێرو داوای لێ خۆش بوون بۆ ئیمامی شافیعی دەکەین وە ئەبو یوسف دەڵێت؛ تۆ شایستەی کتێب دانانیت.
- خەلیفەی مەئمون کوڕی ھارونە ڕەشید ئەڵێت؛ خوای گەورە محەمەدی کوڕی ئیدریس شافعی تایبەتمەند کردووە بە زانست و ڕەوانبێژی و ئەدەب و چاکە و ئایین.
- ئیبن عەساکر وەسفی ئەکات بەوەی (پێشەوای سەردەمەکەی و تاکی زەمانەکەیەتی).
لە شیعرەکانی
شافعی کۆمەڵیک شیعری زۆر جوانی ھەیە بۆ نمونە لە یەکێک لە شیعرەکانیدا بەم شێوەیەی خوارەوە ئامۆژگاری زانستخوازان ئەکات؛
اخی لن تنال العلم الا بییته
تانبیك عن تغصیلها ببیان
ذکاء،حرص،واجتیهاد،وبلغه
وصحبه استاذ،وطول الزمان
واتە: برام بە شەش ھۆکار نەبێت زانست بە دەست ناھێنی منیش واڕوونیان دەکەمەوە بۆت زیرەکی و سوور بوون و کۆشش،و ھێندەش خەرجیت ھەبێت بێ نیازت بکات. ھاوڕێیەتی مامۆستا و بوونی کاتی پێویست.
وەفاتکردنی]
ئیمامی شافیعی پێنج ساڵ و نۆ مانگ ماوەتەوە لە میسر، و ھەر لەو ماوەیەدا نەخۆش کەوتووە و لە شەوی ھەینی مانگی ڕەجەبی ٢٠٤ک دوای نوێژی خەوتن کۆچی دوایی کردووە و ھەر لە میسر نیژراوە، و لەسەر گۆڕەکەی قوبەیەک ھەیە کە سەلاحەددینی ئەییووبی نوێی کردەوە لە ساڵی ٥٧٤ک.
دانراوەکانی
ئیمام شافعی ئەم کتێبانەی داناوە:
- الزعفران: باسی حوکمی سەھو دەکات لە نوێژدا وە ئەم کتێبە ناویش دەبرێت بە (الحجە)
- الرسالە: دەربارەی اێول الفقە لە میسر نوسیویەتی.
- جماع العلم: باسی سوننەت و بەڵگەی سوننەت دەکات بۆ حوکمی شەرعی.
- الأم : کەکتێبێکی فقھی یە.
- الأملاء الصغیر.
- الأمالی الکبری.
- مختصر المزنی.
- مختصر البویکی.
ئیسلامی سوننە
پایەکانی ئیسلام · پایەکانی باوەڕ
پێشینەکان · فەرموودەی پێغەمبەر
ئەبووبەکری سدیق
عومەری کوڕی خەتاب
عوسمانی کوڕی عەفان
عەلی کوڕی ئەبووتالیب
ئەحمەد کوڕی حەنبەل
ئەبووحەنیفە
مالیکی کوڕی ئەنەس
محەمەد شافعی
حەنبەلی • حەنەفی • شافعی •مالیکی • زاهیری
سەحیحی بوخاری
سەحیحی موسلیم
سونەنی نەسائی
سونەنی ئەبوداوود
سونەنی ترمزی
سونەنی دارمی
سونەنی ئیبن ماجە
مۆتەی مالیک
شعری ئیمامی شافعی |
قال الشافعي في القناعة :تعمدني بنصحك في انفرادي ..... وجنبني النصيحة في الجماعة
فإن النصح بين الناس نوع ..... من التوبيخ لا أرضى استماعه
وإن خالفتني وعصيت قولي ..... فلا تجزع إذا لم تعط طاعه
قال الشافعي في حفظ اللسان :
احفظ لسانـــك أيها الإنسان ..... لا يلدغنك .. إنه ثعبان
كم في المقابر من قتيل لسانه ..... كانت تهاب لقاءه الأقران
ستة ينال بها الإنسان العلم :
أخي لن تنال العلم إلا بستة ..... سأنبيك عن تفصيلها ببيان
ذكاء وحرص واجتهاد وبلغة ..... وصحبة أستاذ وطول زمان
وقال الشافعي في فضل السكــوت :
وجدت سكوتي متجرا فلزمته ..... إذا لم أجد ربحا فلست بخاسر
وما الصمت إلا في الرجال متاجر ..... وتاجره يعلو على كل تاجر
القناعــة .. راس الغنى :
رأيت القناعة رأس الغنى ..... فصرت بأذيالها متمسك
فلا ذا يراني على بابه ..... ولا ذا يراني به منهمك
فصرت غنيا بلا درهم ..... أمر على الناس شبه الملك
لا شيء يعلو على مشيئة الله .. قال الشافعي :
يريد المرء أن يعطى مناه ..... ويأبى الله إلا ما أراد
يقول المرء فائدتي ومالي ..... وتقوى الله أفضل ما استفاد
وقال الشافعي متفاخراً :
ولولا الشعر بالعلماء يزري ..... لكنت اليوم أشعر من لبيد
وأشجع في الوغى من كل ليث ..... وآل مهلب وبني يزيد
ولولا خشية الرحمن ربي ..... حسبت الناس كلهم عبيدي
كم هي الدنيا رخيصــة .. قال الإمام الشافعي :
يا من يعانق دنيا لا بقاء لها ..... يمسي ويصبح في دنياه سافرا
هلا تركت لذي الدنيا معانقة ..... حتى تعانق في الفردوس أبكارا
إن كنت تبغي جنان الخلد تسكنها ..... فينبغي لك أن لا تأمن النارا
وفي مخاطبــة السفيــه قال :
يخاطبني السفيه بكل قبح ..... فأكره أن أكون له مجيبا
يزيد سفاهة فأزيد حلما ..... كعود زاده الإحراق طيبا
انظروا ماذا يفعل الدرهم ... صدق الشافعي حين قال :
وأنطقت الدراهم بعد صمت ..... أناسا بعدما كانوا سكوتا
فما عطفوا على أحد بفضل ..... ولا عرفوا لمكرمة ثبوتا
من أجمل ما كتب الشافعي في الحكمة :
دع الأيام تفعل ما تشاء ..... وطب نفسا إذا حكم القضاء
ولا تجزع لحادثة الليالي ..... فما لحوادث الدنيا بقاء
وكن رجلا على الأهوال جلدا ..... وشيمتك السماحة والوفاء
وإن كثرت عيوبك في البرايا ..... وسرك أن يكون لها غطاء
تستر بالسخاء فكل عيب ..... يغطيه كما قيل السخاء
ولا تر للأعادي قط ذلا ..... فإن شماتة الأعدا بلاء
ولا ترج السماحة من بخيل ..... فما في النار للظمآن ماء
ورزقك ليس ينقصه التأني ..... وليس يزيد في الرزق العناء
ولا حزن يدوم ولا سرور ..... ولا بؤس عليك ولا رخاء
إذا ما كنت ذا قلب قنوع ..... فأنت ومالك الدنيا سواء
ومن نزلت بساحته المنايا ..... فلا أرض تقيه ولا سماء
وأرض الله واسعة ولكن ..... إذا نزل القضا ضاق الفضاء
دع الأيام تغدر كل حين ..... فما يغني عن الموت الدواء
فــرجـــت ... إن الله لطيف بعبــاده .. وقال :
ولرب نازلة يضيق لها الفتى ..... ذرعا وعند الله منها المخرج
ضاقت فلما استحكمت حلقاتها ..... فرجت وكنت أظنها لا تفرج
من مكارم الأخلاق .... قال :
لما عفوت ولم أحقد على أحد ..... أرحت نفسي من هم العداوات
إني أحيي عدوي عند رؤيته ..... لأدفع الشر عني بالتحيات
وأظهر البشر للإنسان أبغضه ..... كما إن قد حشى قلبي مودات
فضل التوكل على الله :
سهرت أعين ونامت عيون ..... في أمور تكون أو لا تكون
فادرأ الهم ما استطعت عن النفس ..... فحملانك الهموم جنون
إن ربا كفاك بالأمس ما كان ..... سيكفيك في غد ما يكون
العلوم الدينية وعلوم القرآن :
كل العلوم سوى القرآن مشغلة ..... إلا الحديث وعلم الفقه في الدين
العلم ما كان فيه قال حدثنا ..... وما سوى ذاك وسواس الشياطين
وقال مناجياً رب العالمين هذه الأبيات الجميلة :
قلبي برحمتك اللهم ذو أنس ..... في السر والجهر والإصباح والغلس
ما تقلبت من نومي وفي سنتي ..... إلا وذكرك بين النفس والنفس
لقد مننت على قلبي بمعرفة ..... بأنك الله ذو الآلاء والقدس
وقد أتيت ذنوبا أنت تعلمها ..... ولم تكن فاضحي فيها بفعل مسي
فامنن علي بذكر الصالحين ولا ..... تجعل علي إذا في الدين من لبس
وكن معي طول دنياي وآخرتي ..... ويوم حشري بما أنزلت في عبس
إنهم عبـــاد الله .. قال الشافعي فيهم :
إن لله عبادا فطنا ..... تركوا الدنيا وخافوا الفتنا
نظروا فيها فلما علموا ..... أنها ليست لحي وطنا
جعلوها لجة واتخذوا ..... صالح الأعمال فيها سفنا
القنـــاعة والتوكل على الله في طلب الرزق :
إذا أصبحت عندي قوت يومي ..... فخل الهم عني يا سعيد
ولا تخطر هموم غد ببالي ..... فإن غدا له رزق جديد
أسلم إن أراد الله أمرا ..... فأترك ما أريد لما يريد
الصمت والكلام :
قالوا سكت وقد خوصمت قلت لهم ..... إن الجواب لباب الشر مفتاح
والصمت عن جاهل أو أحمق شرف ..... وفيه أيضا لصون العرض إصلاح
أما ترى الأسد تخشى وهي صامتة ..... والكلب يخشى لعمري وهو نباح
كيف تعاشر الناس وتعاملهم :
كن ساكنا في ذا الزمان بسيره ..... وعن الورى كن راهبا في ديره
واغسل يديك من الزمان وأهله ..... واحذر مودتهم تنل من خيره
إني اطلعت فلم أجد لي صاحبا ..... أصحبه في الدهر ولا في غيره
فتركت أسفلهم لكثرة شره ..... وتركت أعلاهم لقلة خيره
من هو الفقيه ؟
إن الفقيه هو الفقيه بفعله ..... ليس الفقيه بنطقه ومقاله
وكذا الرئيس هو الرئيس بخلقه ..... ليس الرئيس بقومه ورجاله
وكذا الغني هو الغني بحاله ..... ليس الغني بملكه وبماله
لا تنطق بالسوء :
إذا رمت أن تحيا سليما من الردى ..... ودينك موفور وعرضك صين
فلا ينطقن منك اللسان بسوأة ..... فكلك سوءات وللناس ألسن
وعيناك إن أبدت إليك معائبا ..... فدعها وقل يا عين للناس أعين
وعاشر بمعروف وسامح من اعتدى ..... ودافع ولكن بالتي هي أحسن
من عرف الدهر :
أرى حمرا ترعى وتعلف ما تهوى ..... وأسدا جياعا تظمأ الدهر لا تروى
وأشراف قوم لا ينالون قوتهم ..... وقوما لئاما تأكل المن والسلوى
قضاء لديان الخلائق سابق ..... وليس على مر القضا أحد يقوى
فمن عرف الدهر الخؤون وصرفه ..... تصبر للبلوى ولم يظهر الشكوى
صدق الشافعي حين قال أن الدهر يومان :
الدهر يومان ذا أمن وذا خطر ..... والعيش عيشان ذا صفو وذا كدر
أما ترى البحر تعلو فوقه جيف ..... وتستقر بأقصى قاعه الدرر
وفي السماء نجوم لا عداد لها ..... وليس يكسف إلا الشمس والقمر
كل هذا أفضل من مذلة السؤال :
لقلع ضرس وضرب حبس ..... ونزع نفس ورد أمس
وقر برد وقود فرد ..... ودبغ جلد بغير شمس
وأكل ضب وصيد دب ..... وصرف حب بأرض خرس
ونفخ نار وحمل عار ..... وبيع دار بربع فلس
وبيع خف وعدم إلف ..... وضرب إلف بحبل قلس
أهون من وقفة الحر ..... يرجو نوالا بباب نحس
العفاف والزنــا دين وديان :
عفوا تعف نساؤكم في المحرم ..... وتجنبوا ما لا يليق بمسلم
إن الزنا دين فإن أقرضته ..... كان الوفا من أهل بيتك فاعلم
يا هاتكا حرم الرجال وقاطعا ..... سبل المودة عشت غير مكرم
لو كنت حرا من سلالة ماجد ..... ما كنت هتاكا لحرمة مسلم
من يزن يزن به ولو بجداره ..... إن كنت يا هذا لبيبا فافهم
من يزن في قوم بألفي درهم ..... يزن في أهل بيته ولو بالدرهم
ئیمامی ئەبوو حەنیفە |
ئیمام ئەبووحەنیفە
ناو:
ئیمام ئەبووحەنیفە
ناوی تەواو:
نوعمان کوڕی سابت کوڕی زوتتا کوڕی مرزبان
ڕێکەوتی لەدایکبوون:
٨٨ی کۆچی، ٦٩٩ی زایینی
شوێنی لەدایکبوون:
کووفە، عێراق
ڕێکەوتی مردن:
١٥٠ی کۆچی، ٧٦٧ی زایینی
شوێنی مردن:
بەغدا، عێراق
مەزھەب:
مەزھەبی حەنەفی
بیروباوەڕ:
سوننە
بواری کردوکۆش:
فیقھ
شوێنەواگری:
قتدە کوری نوعمان، عەلقمە کوری قەیس
کارتێکەری:
محەمەد کوڕی حەسەن شیبانی، ئەبوویوسف،مالیکی کوڕی ئەنەس
ئەبووحەنیفە یان ئەبووحەنیفە نوعمان یان نوعمان کوڕی سابت کوڕی زوتتا کوڕی مرزبان، ساڵی ٨٨ک/٦٩٩ز لە دایکبووە لە کووفە و بە نەژاد ئەفغانیە، و ئەبووحەنیفە زۆربەی ژیانی لەو شارەدا بە فێرخواز و زانا بردە سەر، دوای ئەوەی قورئانی لە بەرکرد لە گەنجیدا بوو لەگەڵ باوکیدا ڕوویکردە ئیشی بازرگانی، و کاتێک زانای گەورە عامر شەعبی چاوی پێی کەوت ئامژچەی بۆکرد کە ئەو لە ئەبووحەنیفەدا زیرەکییەکی گەورە و عەقڵ پێگەیشتووی ئەبینێت و ئامۆژگاری کرد کە بچێتە کۆڕی زاناکان و بە دوای زانستدا بگەڕێت، ئەمیش وەڵامی داواکەی دایەوە و ڕوویکردە زنجیرەی وانەکان، فەرموودەی ئەگێڕایەوە و زمان و ئەدەبی خوێند، و لەەبر ئەوەی زۆر گرنگی ئەدا بەوەی کە ھەموو ئەو زانستانەی ئەوترێتەوە لێی وون نەبێت کاتەکانی ئەبردە سەر بە سەردانی کۆڕەکان بە وەرەقە و قەڵەمەوە، پاشان ڕوویکردە خوێندنی زانستی ووتە (ڕەوانبێژی) تاکو بە شێوەیەک لێھاتوو بوو لەو بوارەدا کە بتوانێت زۆر بە سەرکەوتووانە گفتوگۆی لەگەڵ دەستە جیاوازەکانی تر ئەکرد، پاشان ڕوویکردە زانستی ئیسلامی (فیقھـ) و وانەکانی ئەم زانستەی وەرگرت لای حەماد کوڕی ئەبووسولەیمان، ناوبانگی دەرچوو بە خواناسی، و بازرگانێکی ناوداربوو بە دەستپاکی و ڕاستگۆیی و بەوەفایی.
ژیانی
لە کووفە لە یەکێک لە شارە گەورەکانی عێراق ئەبووحەنیفە ھاتە دنیاوە و باوکی ناوی نا نوعمان بە ناوی یەکێک لە پاشاکانی عێراقی سەرەتاوە، و خۆیان خێزانێکی ئێرانی بوون ئەگەڕێنەوە بۆ شاری کابول لە ئەفغانستان، باپیری ئیسلام بووە و و کاریگەر بووە بە عەلی کوڕی ئەبووتالیب و لەگەڵی بووە ، و ئەبوو حەنیفە بەم شێوەیە لە باوک و باپیرییەوە خۆشەویستی ئالبێتی وەرگرت و ھەروەھا جەعفەری سادقی مامۆستا و ھاورێی نموونەی باشی بوو لای.
ئەبووحەنیفە ڕووخساری جوان و پۆشاکی جوان و و بۆنی خۆش بووە، زۆر بەڕێزبووە.
سەرکردایەتی زنجیرەی زانست
بەشێکە لە زنجیرەیەک
ئیسلامی سوننە
بیروباوەڕ
پایەکانی ئیسلام · پایەکانی باوەڕ
پێشینەکان · فەرموودەی پێغەمبەر
خەلیفەکانی ڕاشدین
ئەبووبەکری سدیق
عومەری کوڕی خەتاب
عوسمانی کوڕی عەفان
عەلی کوڕی ئەبووتالیب
چوار پێشەواکە
ئەحمەد کوڕی حەنبەل
ئەبووحەنیفە
مالیکی کوڕی ئەنەس
محەمەد شافعی
سەرمەزهەبەکان
حەنبەلی • حەنەفی • شافعی •مالیکی • زاهیری
کتێبە سەحیحەکان
سەحیحی بوخاری
سەحیحی موسلیم
سونەنی نەسائی
سونەنی ئەبوداوود
سونەنی ترمزی
سونەنی دارمی
سونەنی ئیبن ماجە
مۆتەی مالیک
لەو دوای مردنی مامۆستاکەی حەمادی کوڕی ئەبووسولەیمان، سەرکردایەتی زنجیرە فیقھیەکان کەوتە دەستی ئەبووحەنیفە کاتێک لە تەمەنی چل ساڵیدا بوو، فێرخوازەکان لە دەوری کۆبوونەو و ڕێگەیەکی داھێنەرانەی ھەبوو بۆ شیکاری ئەو کێشە و پرسیارانەی ئەکران لە کۆڕەکانیدا، خێرا ئەو چارەسەری نەئەکرد بەڵکو پرسیارەکەی ئاڕاستەی خوێندکارەکانی ئەکرد ھەتا ھەر یەکێکیان ڕای خۆی بڵێت، پاشان ئەو لەسەر ڕاکانیان ئەدوا ھەتا کێشەکەی بە لێکۆڵینەوە لەناودەبرد، و لەگەڵ فێرخوازەکانیدا لەسەر یەک ڕا کۆدەبوونەوە.
و ئەبووحەنیفە چاودێری خوێندکارەکانی ئەکرد، و پارەی بۆ ھەندێکیان خەرج ئەکردبۆ نموونە کاتێک ئەبوویوسفی بینی پێویستیەکانی ژیان دووری ئەخاتەوە لە وەرگرتنی زانست، و پارەی خۆی پێدا بە شێوەیەک تا یەک لا بێتەوە بۆ زانست.
و لەگەڵ ھەموو سەرگەرمیەکانیدا لە بازرگانیدا ئیشی ئەکرد، لە کووفە فرۆشگای فرۆشتنی قوماشی ھەبوو، ھاوبەشێکی بۆ خۆی دانا ئەمەش وایلێکرد یەک لا بێتەوە بۆ خزمەتی زانست و کاتی ھەبێت بۆ فیقھی ئیسلامی.
بنەمای مەزھەبی حەنەفی
وتاری سەرەکی: مەزهەبی حەنەفی
ئەو پەسەندکردنەی لە مەزھەبی حەنەفیدا ھەیە وایلێکردووە خاوەنی سەروەتێکی زانستی گەورە بێت.
و زانایانی مەزھەبی حەنەفی ئاماژە بەوە ئەدەن کە ئەبووحەنیفە تەنھا فەرموودە ڕاستەکانی گێڕاوەتەوە و توند بووە لە قبوڵکردنی فەرموودە و ھەواڵێکدا ئەمەش لەبەرئەوەی کە لە کووفەدا ژیاوە و کووفەش لانکەی ئاژاوە و پارتە سیاسیەکان و جیابوونەوەی دەستەکان بوو و کووفە دوور بووە لە حیجاز کە ئەوێ ناوچەی سروش و مەڵبەندی سوننە بووە ھەروەھا ئەڵێن لەبەرئەوەی سەرکەوتوو بووە بەسەر ئارەزووەکانی خۆیدا.
فێرخوازەکانی ئەبووحەنیفە
مەزھەبی ئەبووحەنیفە مایەوە و بڵاوبوویەوە و لە ناونەچوو وەک مەزھەبەکانی پێشتری یان سەردەمەکەی، ئەمەش بە چاکەی فێرخوازە لێھاتووەکانی بوو کە مەزھەبەکەیان نوسییەوە و زۆر لە ڕاکانی پێشەواکەیان لەبەرکرد و لە دیارترینی ئەوانەش؛
ئەبوویوسف یەعقوب کوڕی ئیبراھیم ئەنساڕی ساڵی ١٨٣ک وەفاتی کردووە و محەمەد کوڕی حەسەن شیبانی ساڵی ١٨٩ک وەفاتی کردووە، و زەفر کوڕی ھەزیل ئەمانە بوون کە پایەکان و بنەما و ئوسوڵەکانی مەزھەبی حەنەفیان دانا.
ئیمام ئەبووحەنیفە زۆربەی ژیانی بە فێربوون و وانە ووتنەوە بەسەر برد و زۆر زانا و فەقێ لەسەر دەستی دەرچوون، لەوانە؛ حەماد کوڕی ئەبووحەنیفە، ئیبراھیم کوڕی تەھمان، حەمزە کوڕی حەبیب زەیات، ئەبوویەحیا حمانی، عیسا کوڕی یوونس، وەکیع، وەزید کوڕی زەریع، ئەسەد کوری عەمر بەجلی، حکام کوڕی یەعلی کوڕی سەلم ڕازی، خارجن کوڕی مەسعەب، عەبدول حەمید کوڕی ئەبووداوود، عەلی کوڕی مەسھەر و زۆری تر...
بڵاوبوونەوەی مەزھەبەکەی
مەزھەبی حەنەفی بڵاوبوویەوە لەو کاتەی ئەبوویوسف پایەی قازی دەوڵەتی عەبباسی وەرگرت و حەنەفی مەزھەبی فەڕمی بوو لە دەوڵەتی سەلجوقی ودەولەتی غەزنەوی و ئیمپڕاتۆری عوسمانیدا، و ئێستا بڵاوە لە زۆربەی شوێنە ئیسلامیەکاندا لەوانە؛
لە میسر و شام و عێراق و تورکیا و ھیندستان و پاکستان و چین و عەرەبستانی سەعوودی.
وەفاتی ئەبووحەنیفە
خوا تەمەنێکی درێژ و فێرخوازی لێھاتووی بە ئەبووحەنیفە بەخشی کە مەزھەبەکەیان ھەڵگرت و ھاوسەردەمەکانی دانیان ناوە بە پێشکەوتنی، و ۆزر پیاوێکی لە خواترس بووە و کتێبەکانی مێژوو و وەرگێڕاوەکان لێوانلێون لە شایەتیدان بۆ ئەمە، و وەسف کراوە بە زانا و لە خواترس و خواپەرست لەلایەن زاناکانەوە.
ئەبووحەنیفە کۆچی دوایی کردووە لە بەغدا دوای ئەوەی دنیای پڕکرد لە زانست و خەلکی پێوەی سەرگەرم کرد لە ١١ی جەمادی یەکەمی ١٥٠ک بەرامبەر ١٤ی حوزەیرانی ٧٦٧ز، و ئارامگەکەی ئەکەوێتە شاری بەغداوە لە ناوچەی ئەعزەمیە لە گۆڕستانی خەیزەران، لە بەشی ڕۆژھەڵاتی ڕووباری دیجلە.
دیاردەکانی پێشەوایەتی لە ئبەووحەنیفەدا
- ڕیزگرتن و پێزانینی بۆ ئەوانەی زانست و فیقھیان فێرکردووە
- بەخشندەیی لە خەرجکردنی بۆ فێرخوازەکانی و پێویستیدارەکان و جوان ھەڵس وکەوتکردن لەگەڵیان، خۆشەویستی لە دڵیاندا چاند وایکرد کە ھەستن بە بڵاوکردنەو ووتە و زانستەکانی و ھەزاران دوعای بۆ دەکرێت لە کۆڕەکانی زانستدا.
- ھەواڵپرسینی لە کاروباری ھاوەڵەکان و خەڵکان.
- سووربوونی لەسەر شکۆی زانست لە کۆڕەکانیدا.
- گرنگی دان بە شێوە و دیمەنی دەرەوە.
- زۆری خواپەرستی و لە خواترسیەکەی
- زۆری تەقوا و پەیوەستبوونی بە ئایننەوە
- پەروەردەکردنی دەروونی لەسەر چاکەکان وەک خێرکردن
- خۆڕاگر و بە ئاارم بوو، و زۆر ئارامی ئەگرت لەگەڵ خەڵکدا.
- بەردەوام بوون و جدییەت و دیاریکردنی ئامانجەکان
- وازھێنان لە باس کردنی خەڵک و قسەکردن لە بارەیانەوە.
- سووربوونی لەسەر بنیاتنانی کەسایەتی فیقھی و زانستی کە زانستەکەی لێ وەربگرن
- ڕاستکردنەوەی دژە ڕاکانی بە گفتوگۆیەکی ھێمن
- باوەری وانەبوو کە تەنھا ئەو ڕاستە و زاناکانی تر ھەڵە بن.
دانراوەکانی ئەبووحەنیفە[]
کاتی ئیمام نەناسراوە بە زۆری نوسینەوە و زۆربەی زانستەکەی فێرخوازەکانی گواستویانەتەوە، و ئیمام خۆی چەند دانراوێکی ھەیە لە فیقھی ئیسلامیدا لەوانە؛
- الفقە الأکبر، بە گێڕانەوەی حەماد کوری ئەبووحەنیفە
- الفقە الأکبر، بە گێڕانەوەی ئەبووموتیع بەلخی
- العالم والمتعلم، بە گێڕانەوەی ئەبووموقاتل سەمەرقەندی
- نامەی پێشەوا ئەبووحەنیفە بۆ عوسمان بتی
- الوصیة، بە گێڕانەوەی ئەبوویوسف
ئیسلامی سوننە
پایەکانی ئیسلام · پایەکانی باوەڕ
پێشینەکان · فەرموودەی پێغەمبەر
ئەبووبەکری سدیق
عومەری کوڕی خەتاب
عوسمانی کوڕی عەفان
عەلی کوڕی ئەبووتالیب
ئەحمەد کوڕی حەنبەل
ئەبووحەنیفە
مالیکی کوڕی ئەنەس
محەمەد شافعی
حەنبەلی • حەنەفی • شافعی •مالیکی • زاهیری
سەحیحی بوخاری
سەحیحی موسلیم
سونەنی نەسائی
سونەنی ئەبوداوود
سونەنی ترمزی
سونەنی دارمی
سونەنی ئیبن ماجە
مۆتەی مالیک
پێشەوا ئەحمەد کوڕی حەنبەل |
ئیمام ئەحمەد کوڕی حەنبەل
ناو:
ئیمام ئەحمەد کوڕی حەنبەل
ناوی تەواو:
ئەحمەد کوڕی حەنبەل کوڕی ھیلال شیبانی
ڕێکەوتی لەدایکبوون:
١٦٤ی کۆچی، ٧٨٠ی زایینی
شوێنی لەدایکبوون:
بەغدا، عێراق
ڕێکەوتی مردن:
٢٤١ی کۆچی، ٨٥٥ی زایینی
شوێنی مردن:
بەغدا، عێراق
مەزھەب:
مەزھەبی حەنبەلی
بیروباوەڕ:
سوننە
بواری کردوکۆش:
فەرموودە و سوننە و بەرەنگاریی بیدعە
بۆچوونەکان:
پارێزگاری لە دەقەکان و دوورکەوتنەوە لە ڕا
پێشەوا ئەحمەد کوڕی حەنبەل، (١٦٤ک – ٢٤١ک)، یەکێکە لە چوار پێشەواکەی ئەھلی سوننە.
ژیانی
ئەبووعەبدوڵڵا ئەحمەد کوڕی محەمەد کوڕی حەنبەل کوڕی ھیلال کوڕی ئەسەد کوری ئیدریس کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی ئەنەس کوڕی عەوف، بە نەژاد نەجدییە لە نیمچەدوورگەی عەرەبی پاشان مروزی.
باپیرەی لە نەجد لە دوورگەی عەربیەوە ھاتووە، و ئیمام ئەحمەد لە دایکبووە لە بەغدا لە ساڵی ١٦٤ک بەرامبەر ٧٨٠ز، و گەڕاوە لە نێوانە حیجاز و یەمەن ودیمەشقدا، گوێی لە گەورەترین قسەکەرەکان ڕاگرتووە و بڕێکی زۆر زانست و زانیاری بەدەستھێناوە، و بەدوای زانست و کۆکردنەوەی فەرموودەدا گەڕاوە.
مامۆستا و فێرخوازەکانی
بەشێکە لە زنجیرەیەک
ئیسلامی سوننە
بیروباوەڕ
پایەکانی ئیسلام · پایەکانی باوەڕ
پێشینەکان · فەرموودەی پێغەمبەر
خەلیفەکانی ڕاشدین
ئەبووبەکری سدیق
عومەری کوڕی خەتاب
عوسمانی کوڕی عەفان
عەلی کوڕی ئەبووتالیب
چوار پێشەواکە
ئەحمەد کوڕی حەنبەل
ئەبووحەنیفە
مالیکی کوڕی ئەنەس
محەمەد شافعی
سەرمەزهەبەکان
حەنبەلی • حەنەفی • شافعی •مالیکی • زاهیری
کتێبە سەحیحەکان
سەحیحی بوخاری
سەحیحی موسلیم
سونەنی نەسائی
سونەنی ئەبوداوود
سونەنی ترمزی
سونەنی دارمی
سونەنی ئیبن ماجە
مۆتەی مالیک
لە دیارترین مامۆستاکانی ئیام ئەحمەد، ئەمانەی خوارەوە بوون؛
قازی ئەبوویوسف و ئیمام شافعی و سوفیان کوڕی عەیینە و عەبدول ڕەحمان کوڕی مەھدی و زۆری تر.
و لە دیارترینی فێرخوازەکانی ئەمانە بوون؛ بوخاری و موسلیم و ئەبووداوود بوون.
ڕەنجکێشانەکەی
خەلیفە مەئموونی عەبباسی چووە سەر ڕای موعتەزیلە لە باسی خەلقی قورئاندا، کە ئەیانووت قورئان دروستکراوی خوایە نەک ووتەی خوا، و خەلیفە مەئموون داوای کرد ئەو والیانە لابەرن کە لەسەر ڕای ئەو نین، و کاتێک ئەحمەد کوڕی حەنبەل بینی ڕای موعتەزیلە لەسەر خوا وەک بیرۆکەیەکی لێدێت، لەبەرئەوە بەرگری کرد لە زاتی پەروەردگارێتی و ڕای موعتەزیلەی ڕەتکردەوە، لەگەڵ ئەوەی زۆر لە زانا و پێشەواکان وایان دەرخست کە ڕازین بەو ڕایە لە ترسی مەئموون و والیەکانی، بە پێی ئەم ئایەتە پیرۆزە، إلا من أكره وقلبه مطمئن بالإيمان واتە؛ جگە لەوانەی کە ناچار دەکرێن وشەی کوفر بێت بەسەر زاریاندا لە کاتێکدا دڵیان پڕە لە ئیمان، پاشان ئیمام ئەحمەد گیرا تا بیبەن بۆ لای مەئموون، و ئیمام ئەحمەد داوای لە خوا ئەکرد نەیبینێت لەبەر ئەوەی خەلیفە بەڵێنی دابوو بە کوشتنی، و لە ڕێگەدا کە بەرەو ئەوێ ئەڕۆیشتن ھەواڵی مردنی مەئموون گەیشت، و ئیمام ئەحمەد گەڕاێنرایەوە بۆ بەغدا و و بەند کرا پاشان لە خەلافەتی موعتەسیمدا، ئیمامی تاقی ئەکردەوە و زۆر بە توندی لێیاندا، و ماوەی ٢٨ مانگ بەندکرا، و کاتێک واسیق خەلافەتی گرتە دەست، ئەبوجەعفەر ھارون کوڕی موعتەسیم بە ئیمانی ڕاگەیاند خۆی وون بکات، خۆی وون کرد تا واسیق وەفاتی کرد.
و کاتێک متوەکیلی کوڕی موعتەسیم و برا بچوکی واسیق حوکمی گرتە دەست، بە پێچەوانەی مەئموون و موعتەسیم و واسیقەوە بوو لە بڕوای خەلقی قورئاندا، و گفتوگۆی ئەو بابەتەی دوایی پێ ھێنا، و ڕێزێکی گەورەی لە ئیمام ئەحمەد کوڕی حەنبەل نا، و دیاری و بەخششی بۆ ئەنارد بەڵام ئیمام بەخششەکانی ڕەتکردەوە.
مەزھەبەکەی
وتاری سەرەکی: مەزهەبی حەنبەلی
مەزھەبی حەنبەلی لە ھەموو مەزھەب سوننیەکان زیاتر پارێزگاری دەقەکانی کردووە و دوور کەوتۆتەوە لە ڕا، دەستی گرتووە بە قورئانەوە پاشان فەرموودە ڕاستەکان و پاشان کۆبوون و ئیجماعی ھاوەڵەکان و قیاسی بەکار نەھێناوە لە چەند حاڵەتێکی دەگمەندا نەبێت.
دانراوەکانی]
- موسنەدی ئیمام ئەحمەد و زیاتر لە چل ھەزار فەرموودەی پێغەمبەر محەمەد لە خۆی ئەگرێت، و چەندین لێدوان و ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو کتێبە کراوە کە باشترینیان (الفتح الربانی)یە شێخ ئەحمەد بننا دایناوە.
- السنن فی الفقە
- أصول السنة
- السنة
- کتاب أحکام النساء
- کتاب الأشربة
- العلل ومعرفة الرجال
- الأسامی والکنی
- الرد علی الجھمیة والزنادقة فیما شکوا فیە من متشابە القرآن وتأولوە علی غیر تأویلە
- الزھد
ووتراوە دەربارەی
- ئیمام شافعی فەرموویەتی: ئەحمەد ئیمامە لە فەرموودە ئیمامە لەزمان، ئیمامە لە دونیا نەویستی.
- ئیسحاقی کوڕی ڕەھاوی فەرموویەتی: ئیمامی ئەحمەد خزمەتێکی زۆری ئیسلامی کرد.
- ئیمامی داریمی فەرموویەتی: تاوەکو ئێستا نەمبینیوە کەس وەکو ئیمامی ئەحمەد فەرموودەی لەبەربێ.
- ئەبووحاتەمی ڕازی فەرمویەتی: ئەگەر بینیتان یەکێک ئیمام ئەحمەدی خۆش بووێ ئەوە لەسەر ڕێبازی سوننە وجەماعەیە.
- ئەبووزورعەی فەرمودەناس فەرموویەتی: ئیمامی ئەحمەد(ھەزار ھەزار) فەرمودەی لەبەربوو. واتە یەک ملیۆن فەرمودە.
- ئیمامی ئیبنولعیماد فەرموویەتی: ئیمام گەورەی ئوممەتی ئیسلامە و زانای سەردەمی خۆی بوو.
لە ووتەکانی
- ئەکەر کە سێک خۆی نەناسێت مەدح کردنی خەڵک سودی پێناگەیەنێت.
- ترسی خوای گەورە وای لێکردووم خواردن و خواردنەوەم نەمێنێت.
- حەزم لێ یە لە شوێنێکی وا بم کەس نەم بینێ.
بە کورتی]
ئیمام ئەحمەد زانا بوو بە فەرموودەکان ئەمش وایکرد کە سەروەتێکی فراوانی ھەبێت لە زانستدا، و دەرگای قیاسی تەسک ئەکردەوە ئەمەش وایلێکردووە مەبەستەکانی لە کاروبار و ووتەکانی پێغەمبەرەوە نزیک بێت، و پێویستییەکی زۆر ھەبوو بە حوکمەکانی لەبەر ئەوەی ناوچەیەکی زۆر و چەندین نەتەوەی جیاواز فەتحی ئیسلامی پێیان گەیشت بوو، و ئیمام ئەحمەد ڕێگەی ئیمامی شافعی تەواوکرد لە مەزنکردنی ڕۆڵی سوننەت لە بنیاتنانی فیقھدا، و کەسایەتی ئیمام ئەحمەد ھێمایەک بوو خۆڕاگری و جێگیریی باوەر و ڕەتکردنەوەی ئەو بیرۆکانەی ئەھێنرانە ناو ئیسلام وبیروباوەڕی ئیسلامیەوە.
وەفات]
ئیمام ئەحمەد کۆچی دوایی کرد لە ڕۆژی ھەینی ١٢ی ڕەبیعولئەوەلی ٢٤١ک لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا و شەقەمەکان پڕبوونەوە لە بەڕێکردنی جەنازکەیدا و نزیکەی یەک ملیۆن و نیو پیاو نوێژیان لەسەر جەنازەکەی کرد ھەروەھا نزیکەی ٦٠ ھەزار ژن ئامادەبوون، [١] ونێژرا لە ناوچەی کەرخ نزیک شاری کازمییە، و ئەڵێن لە ڕۆژی مردنیدا بیست ھەزار مسیحی و یەھوودی و ئاگرپەرست ئیسلام بوون، و ئەم ژمارانە ئەگەر زیادکردنیشیان تێدا بێت ئاماژە بە کاریگەری ئیمام ئەحمەد ئەکەن لەسەر خەڵک لەو کاتانە.
ئیسلامی سوننە
پایەکانی ئیسلام · پایەکانی باوەڕ
پێشینەکان · فەرموودەی پێغەمبەر
ئەبووبەکری سدیق
عومەری کوڕی خەتاب
عوسمانی کوڕی عەفان
عەلی کوڕی ئەبووتالیب
ئەحمەد کوڕی حەنبەل
ئەبووحەنیفە
مالیکی کوڕی ئەنەس
محەمەد شافعی
حەنبەلی • حەنەفی • شافعی •مالیکی • زاهیری
سەحیحی بوخاری
سەحیحی موسلیم
سونەنی نەسائی
سونەنی ئەبوداوود
سونەنی ترمزی
سونەنی دارمی
سونەنی ئیبن ماجە
مۆتەی مالیک