گوڵباخ |
|
محمد صلى الله عليه وسلم |
له دووشه‌ممه‌ى ( 17 )ى رِهمهزاندا ، له ته‌مه‌نی چل ساڵیدا ، وه‌حى له ئاسمانه‌وه بۆ هاته خواره‌وه له ئه‌شكه‌وتى " حيراء " له شاخى " سه‌ور " ، جا رِهسولى خوا صلى الله عليه وسلم هه‌ر كاتێك وه‌حى بۆ داببه‌زیایه ، زۆر قورس ده‌بوو له‌سه‌رى و ده‌م و چاوى دهگۆرِا و ناوچاوانى عه‌ره‌قى ده‌كرد . كاتێك جوبره‌ئیل دابه‌زی پێی فه‌رموو : بخوێنه " إقرأ " ، ئه‌ویش فه‌رمووى : خوێنده‌واریم نیه ، جوبره‌ئیل ـ علیه السلام ـ به توندى پێغه‌مبه‌رى خواى صلى الله عليه وسلم گوشا هه‌تا ماند و نارِهحهتى كرد ، پاشان پێى فه‌رموو : بخوێنه ، ئه‌ویش فه‌رمووى : خوێنده‌واریم نیه ، پاشان جوبره‌ئیل علیه السلام فه‌رمووى : [ اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ خَلَقَ الْإِنْسَانَ مِنْ عَلَقٍ اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ عَلَّمَ الْإِنْسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ ] ( العلق : 1 ـ 5 ) . واته : ( ئه‌ى موحه‌ممه‌د ) بخوێنه به ناوى په‌روه‌ردگارت كه هه‌موو شتێكى دروست كردووه ، مرۆڤى دروستكردووه له ( علق ) خوێنێكی به‌ستوو ، بخوێنه په‌روه‌ردگارى تۆ له هه‌موو كه‌س به‌خشنده تره ، ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ى كه به‌هۆى قه‌ڵه‌مه‌وه مرۆڤى فێرى نووسین كردووه ، مرۆڤی شاره‌زا كردووه به‌و شتانه‌ی كه نه‌یده‌زانی . ئیتر خۆشه‌ویستى خوا صلى الله عليه وسلم گهرِایهوه ماڵه‌وه لاى خه‌دیجه ـ خوای لێ رِازى بێت ـ ، هه‌موو گیانى ده‌له‌رزا ، پاشان به‌سه‌رهاته‌كه‌ى بۆ گێرِایهوه ، خه‌دیجه‌ش ـ خوای لێ رِازى بێت ـ پێى فه‌رموو : نه‌خێر به‌خوا ، خوا هه‌رگیز سهرشۆرِت ناكات ، تۆ كه‌سێكى پاكى سیله‌ى رِهحم ده‌گه‌یه‌نى و قسه‌ى رِاست ده‌كه‌یت و یارمه‌تی لێقه‌وماو و هه‌ژار ده‌ده‌یت ، رِێز له میوان ده‌گریت . دواى ئه‌وه ، ماوه‌یه‌ك وه‌حى له ئاسمانه‌وه پچرِا پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم زۆر غه‌مبار و دڵته‌نگ بوو كه هیچى نه‌ده‌بینى و هیچى بۆ نه‌ده‌هاته خواره‌وه ، شه‌یدا وموشتاقى وه‌حى بوو ، ئه‌وه‌بو جوبره‌ئیل له‌سه‌ر كورسیه‌ك له نێوان ئاسمان و زه‌وى دا خۆى پیشانى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم دا . چه‌سپاوى كرد و دڵى دایه‌وه و مژده‌ى پێدا كه ئه‌و پێغه‌مبه‌رى خوایه صلى الله عليه وسلم و خودا هه‌ڵى بژاردوه بۆ گه‌یاندنى په‌یامه‌كه‌ى ، پێغه‌مبه‌رى خواش صلى الله عليه وسلم كه ئه‌وه‌ى بینى ترسا و گهرِایهوه بۆلاى خه‌دیجه ـ خوای لێ رِازى بێت ـ و فه‌رمووى : دامپۆشن ، بمپێچنه‌وه ، ئه‌وه‌بوو خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌تانه‌ى دابه‌زانده خواره‌وه [ أَيُّهَا الْمُدَّثِّرُ قُمْ فَأَنْذِرْ وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ ] ( المدثر : 1 ـ 4 ) ، واته : ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى خۆى پێچاوه‌ته‌وه ، هه‌سته خه‌ڵكى بێ‌دار كه‌ره‌وه ، په‌روه‌ردگارت به‌گه‌وره رِابگره ، جل وبهرگهكانت پاك بكه‌وه . خواى په‌روه‌ردگار له‌م ئایه‌تانه‌دا فه‌رمانى پێ ده‌كات كه‌وا ئوممه‌ته‌كه‌ى خۆی بێ‌دار كاته‌وه و بیانترسێنى وبانگیان بكات بۆ لاى ( الله ) ، ئه‌ویش پشت به‌خوا پێی هه‌ستا و قۆڵى لێ هه‌ڵماڵى و ناوقهى بۆ توند كرد ، هه‌ستا به گه‌یاندنی به باشترین شێوه ، بانگی رِهش و سپى ، پیر و گه‌نج ، منداڵ و گه‌وره ، ژن و پیاو ، به‌نده و ئازادی كرد ، ئه‌وه‌بوو سوپاس بۆ خوا له‌نێوان هۆز و خێله‌كاندا خه‌ڵكانێك ئیمانیان پێ هێنا و هاتنه نێو ئیسلامه‌وه . به‌ڵام نه‌فس نزمه‌كانى مه‌ككه ده‌ستیان كرد به دژایه‌تیكردنى و ئازاردانى و سزادانى خۆیی و ئه‌وانه‌شى ئیمانیان ده‌هێنا ، به‌ڵام خواى په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم پاراست له هه‌ندێك له‌و ئه‌شكه‌نجانه ، به‌هۆی ئه‌بو تالبه‌وه ـ چونكه ئه‌بو تالب مامى پێغه‌مبه‌ر بوو صلى الله عليه وسلم ، ویه‌كێكه له ناوداره‌كانى قورِهیش و زۆر به گوێیان ده‌كر و گوێیان لێ ده‌گرت ـ ، بۆیه له‌به‌ر ئه‌بو تالب نه‌یانده‌وێرا هیچ به پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم بكه‌ن ، چونكه ده‌یانزانى ئه‌بو تالب چه‌ند پێغه‌مبه‌رى خوای صلى الله عليه وسلم خۆش ده‌وێ . ئیبن ئه‌لجه‌وزی ده‌ڵێت : ( وبقي ثلاث سنين يستتر بالنبوة ثم نزل عليه [ فَاصْدَعْ بِمَا تُؤْمَرُ ] فأعلن الدعا‌ء) (1) ، واته : بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم پێغه‌مبه‌رایه‌تى خۆى به نهێنی هێشته‌وه و بانگه‌وازى ده‌كردن هه‌تا ئه‌م ئایه‌ته هاته خواره‌وه ، [ فَاصْدَعْ بِمَا تُؤْمَرُ ] ( الحجر : 94 ) ، واته : جا هه‌ر فه‌رمانێك پێده‌درێ به ئاشكرا رِاى بگه‌یه‌نه . ئه‌وه بوو بانگه‌وازى ئاشكرا كرد . وه كاتێكیش ئه‌م ئایه‌ته هاته خواره‌وه[ وَأَنْذِرْ عَشِيرَتَكَ الْأَقْرَبِينَ ] ( الشعرا‌ء : 214 ) ، پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم سه‌ركه‌وته سه‌ركێوى صه‌فا و هاواریكرد ، هۆ قه‌ومینه ، هۆ خه‌ڵكینه ، ئه‌وانیش ووتیان : ئه‌و هاوار هاواره كێیه ؟ ووتیان موحه‌ممه‌ده صلى الله عليه وسلم ! ئه‌وه‌نده‌ى پێ نه‌چوو خه‌ڵك له‌ده‌ورى كۆبونه‌وه ، ئه‌ویش پێیانى فه‌رموو : ئه‌گه‌ر پێتان بڵێم سوپایه‌ك له‌و دیوى ئه‌و شاخه‌وه‌یه و به‌ره‌و ئێره دێت ، برِوام پى ئه‌كه‌ن ؟ ئه‌وانیش ووتیان : ئێمه درۆمان لێت نه‌بیستووه ، ئه‌ویش فه‌رمووی : ئه‌ى خه‌ڵكینه بهرِاستى من پێغه‌مبه‌ر و نێرداوی خوام و ترسێنه‌رم بۆ ئێوه‌ى گرۆى ئاده‌میزاد ، وسزایهكى توند بۆ سه‌رپێچى كهرانم ئاماده‌كراوه ، له‌و كاته‌دا ئه‌بوله‌هه‌ب ووتى : (( تَبَّاً لَكَ )) واته : له‌ناوبچێت ، ئا له‌به‌ر ئه‌مه ئێمه‌ت كۆكرده‌وه ؟ پاشان لێیداو رِۆیى ، خواى گه‌وره‌ش ئه‌م ئایه‌ته‌ى نارده خواره‌وه : [ تَبَّتْ يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَبَّ ، مَا أَغْنَى عَنْهُ مَالُهُ وَمَا كَسَبَ ، سَيَصْلَى نَارًا ذَاتَ لَهَبٍ ، وَامْرَأَتُهُ حَمَّالَةَ الْحَطَبِ ، فِي جِيدِهَا حَبْلٌ مِنْ مَسَدٍ ] ( المسد : 1 : 5 ) (2) واته : له ناو بچێت هه‌ردوو ده‌ستى ئه‌بوله‌هه‌ب و له ناو چوو ، داراییهكهیی و ئه‌وه‌ى كه كردی ( له دژی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ) سوودی پێ نه‌گه‌یاند ، بێگومان له‌مه‌ولا ـ واته : له رِۆژى دواییدا ـ ده‌چێته ناو ئاگرى بڵیسه‌دار ، له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا كه هه‌ڵگری دار و چاوگه ، هه‌میشه گوریسێكى بادرا و چنراو ( له په‌لی خورمای ئاگرین) وا له گه‌ردنیا . ============================= (1) ( التبصرة لابن الجوزي : 1 / 344 ) . (2) ( متفق عليه ) . ئارامگرتنى له‌سه‌ر ئازاره‌كان لهرِاستیدا پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له‌لایه‌ن قه‌ومه‌كه‌یه‌وه ، رِووبهرِووى ئازار وئه‌شكه‌نجه ونارِهحهتى زۆر ده‌بوویه‌وه ، به‌ڵام هه‌ر ئارامى ده‌گرت و چاوهرِوانى پاداشتى خواى ده‌كرد ، ئه‌شكه‌نجه‌دان دریژه‌ى كێشا وسهختگیر بوو ، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمانیدا به هاوهلاَنى كه كۆچ بكه‌ن بۆ حه‌به‌شه و له‌ده‌ست ئه‌م زوڵم و زۆره رِزگاریان ببێ ، ئه‌وه‌بوو زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى كه موسڵمان بوو بوون به‌ره‌و حه‌به‌شه كه‌وتنه رِێ . ئیبن ئیسحاق ئه‌ڵێ : هه‌ركه ئه‌بو تالب وه‌فاتى كرد ، ده‌ست به‌جێ قورِهیش ده‌ستیانكرد به ئازاردانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ، به‌شێوازێك كه ژیانیان لێ تاڵكرد و بێ زاریان كرد . ئه‌بو نوعه‌یم له ئه‌بى هوره‌یره‌وه خوای لێ رِازی بێ رِیوایهت ده‌كات ، ده‌ڵێ : هه‌ركه ئه‌بوتالب وه‌فاتى كرد كافره‌كان ته‌نگیان به پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم هه‌ڵچنى تا واى لێهات فه‌رمووی : ئه‌ى مامه چه‌ند زوو هه‌ستم به نه‌بونت كرد . هه‌روه‌ها له ( الصحيحين ) دا هاتووه ئه‌ڵێ : رِۆژێك پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم نوێژى ده‌كرد ـ وه هه‌ندێك ناوسكه ووشتر له‌و ده‌وره تورِ درابوو ـ كه عوقبه‌ى كورِى ئه‌بى موعیت بینى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم نویژ ده‌كات ، ئه‌و پیسیهى هه‌ڵگرت خستیه سه‌ر پشتى موباره‌كى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ، ئه‌ویش هه‌ر له سوژدهدابوو سه‌ری به‌رز نه‌كرده‌وه و پیسیه‌كه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر پشتى بوو ، هه‌تاوه‌كو فاتیمه‌ى كچی خوای لێ رِازی بێ هات و له‌سه‌ر پشتى لادا ، ئه‌وه‌بوو پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌وكاته‌دا فه‌رمووى : " ئه‌ى په‌روه‌ردگارا ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ى نێو قورِهیش له ناو ده‌ى ... هه‌ر له ( صحيح البخاري ) دا هاتووه : كه‌وا رِۆژێك عوقبه‌ى كورِى ئه‌بى موعیت شانى رِهسولی خوای صلى الله عليه وسلم گرت و كراسه‌كه‌ى پێچایه ملیه‌وه و زۆر توند جهرِاندى ، هه‌تا خه‌ریك بوو بخنكێت ، ئه‌وه‌بوو ئه‌بوبه‌كر گه‌یشت و پاڵێكى نا به عوقبه‌وه و ووتى : [ أَتَقْتُلُونَ رَجُلًا أَنْ يَقُولَ رَبِّيَ اللَّهُ ] ( الغافر : 28 ) ، پیاوێك ده‌كوژن ته‌نها له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ى ئه‌ڵێت په‌روه‌ردگارم ( الله ) یه به‌زه‌یى و رِهحمهتی به ئومه‌ته‌كه‌ى دواى ئه‌وه‌ى ئهبوتالبى مامى و خه‌دیجه‌ى خێزانى وه‌فاتیان كرد قورِهیش ده‌ستیان كرد به ئازاردانى خۆشه‌ویست و ته‌واو نارِهحهتیان كرد ، ئه‌وه‌بوو رِۆیشت بۆ تائیف به مه‌به‌ستى بانگكردنى خێڵه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه بۆ ئیسلام ، ئه‌وه‌بوو وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه ، ته‌نانه‌ت ده‌ستیانكرد بهگاڵتهپێكردن و رِابواردن و ئازاردانی ، ته‌نانه‌ت به‌ردیشیان تێگرت ، هه‌تا ئه‌وه‌بوو خوێن له پشتى موباره‌كى هاته خواره‌وه ، ئا به‌و شێوه‌یه و دواى ئه‌و هه‌موو ئه‌شكه‌نجه‌یه ، به دڵی شكاوه‌وه به كۆڵێ خه‌م و خه‌فه‌ته‌وه به‌و پهرِی دڵسۆزیه‌وه ، به‌ره‌و مه‌ككه گهرِایهوه ، پێغه‌مبه‌رى نازدار صلى الله عليه وسلم ، خۆى ده‌فه‌رموێت : له تائیف ده‌رچوم و به‌ڵام زۆر غه‌مبار و بێ تاقه‌ت بووم هۆشم لاى خۆم نه‌مابوو ، هه‌ر كه به ئاگا هاتم و بینیم وام له ناوچه‌ى ( قرن الثعالب ) كه سه‌رم به‌رزكرده‌وه بینیم وا په‌ڵه هه‌ورێك خۆى كردوه‌ته سێبه‌ر بۆ من ، ته‌ماشام كرد بینیم جوبره‌ئیلى تێدایه ، بانگى لێكردم و فه‌رمووی : بهرِاستى خواى په‌روه‌ردگار بیسه‌رى قسه‌ى قه‌ومه‌كه‌ت و كردارى قه‌ومه‌كه‌ت بوو كه چیان پێوتى و چیان پێكردى ، وا مه‌لائیكه‌تى شاخه‌كانى بۆ رِهوانه كردووى ، جا به‌وه‌ى پێت خۆشه فه‌رمانیان پێبكه ، دواى ئه‌وه مه‌لائیكه‌تى شاخه‌كان بانگى لێكردم و فه‌رمووی : خواى گه‌وره منى بۆ لاى تۆ رِهوانه كردوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌وه‌ى پێت خۆشه فه‌رمانم پێ بده‌ى ، ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ئه‌م دوو كێوهت له بۆ ده‌ده‌م له‌یه‌ك ـ تائیف له نێوان دوو كێودایه ـ ته‌نها ئه‌مر بفه‌رمه ، به‌ڵام ئه‌و خۆشه‌وسته ، ئه‌و دڵسۆزه ، ئه‌و به‌سۆزه سه‌لات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێ فه‌رمووى : " بل أرجو أن يخرج الله من أصلابهم من يعبد الله وحده لا يشرك به شيئاً " (1) ، واته : نه‌خێر ، به‌ڵكو ئومێده‌وارم لهوهچهى ئه‌مانه‌دا خواى گه‌وره خه‌ڵكانێك بێنێ كه ته‌نها ئه‌و بپه‌رستن و هاوبه‌شى بۆ قه‌رار نه‌ده‌ن . ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له هه‌موو مهوسمێكدا كه هۆز و تیره‌كان ئه‌هاتن بۆ مه‌ككه دهرِۆشت بۆ لایان و ده‌یفه‌رموو: " مَنْ يُئْوِينِى مَنْ يَنْصُرُنِى حَتَّى أُبَلِّغَ رِسَالاَتِ رَبِّى عَزَّ وَجَّلَّ وَلَهُ الْجَنَّةُ " (2) ، واته : كێ جێگام ده‌كاته‌وه ؟ كێ سه‌رم ده‌خا ؟ بۆ ئه‌وه‌ى په‌یامى په‌روه‌ردگارم ـ عَزَّ وَجَّلَّ ـ بگه‌یه‌نم و به‌هه‌شت بۆ ئه‌و بێت . پاشان له عه‌قه‌به‌دا ، و له مهوسمى حه‌جدا چاوى كه‌وت به شه‌ش نه‌فه‌ر له خه‌ڵكى مه‌دینه و بانگى كردن له بۆ ئیسلام و ئه‌وانیش به بانگه‌وازه‌كه‌ى رِازی بوون و بوون به موسڵمان ، پاشان گهرِانهوه شاره‌كه‌ى خۆیان وبانگهوازهكهیان گه‌یاند به هه‌موو خه‌ڵكى ناوچه‌كه ، ئه‌وه‌بوو به فه‌زڵی خوا ئیسلام له هه‌موو مه‌دینه‌دا بلاَوبوویهوه ، پاشان په‌یمانی عه‌قه‌به‌ى یه‌كه‌م و دووه‌مى له‌گه‌ڵ به‌ستن ، ئه‌مانه‌ش به نهێنی رِوویدا . دوای ئه‌مانه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمانیدا به كۆچككردن بۆ مه‌دینه ، ئیتر دوای ئه‌وه هاوه‌ڵان به‌ره به‌ره ده‌ستیان كر دبه كۆچكردن . ======================= (1) ( متفق عليه ) . (2) ( رواه الإمام أحمد في مسنده ، وصححه العلامة الألباني في السلسلة الصحيحة ، برقم : 63 ) . كۆچكردن بۆ مه‌دینه دواى هاوه‌ڵان ، خۆیى و ئه‌بوبه‌كریش به‌ره و مه‌دینه كهوتنهرِێ ، سه‌ره‌تا له ئه‌شكه‌وتی ( ثور ) دا سێ رِۆژ مانه‌وه و پاشان رِۆیشتن بۆ مه‌دینه ، ئه‌وه‌بوو خه‌ڵكه‌كه زۆر به خۆشحاڵیه‌وه به پیریان هاتن و به‌گه‌رمی خێرهاتن كران ، دواى ئه‌وه مزگهوتهكهیى و ماڵه‌كه‌ى دروستكرد . جه‌نگه‌كان له ئیبن عه‌باسه‌وه ئه‌ڵێ : كاتێك پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له مه‌ككه ده‌ركرا و كۆچی كرد بۆ مه‌دینه ، ئه‌بوبه‌كر ووتی : به‌خوا ئه‌م خه‌ڵكه له‌ناو ئه‌چن ! پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى خۆیانیان شار به‌ده‌ركرد ؟!إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ ، پاشان خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى نارده خواره‌وه :[ أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا وَإِنَّ اللَّهَ عَلَى نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ ] ( الحج : 39 ) (1) ، واته : رِێگه ( ی جه‌نگ و جیهاد ) درا به‌و موسڵمانانه‌ى كه شهرِیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه بهرِاستی سته‌میان لێكراوه ، بێگومان خوا له بۆ سه‌رخستنیان به توانایه ... ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین ئایه‌تێكه له‌باره‌ى جیهاد و به‌گژاچونه‌وه‌ى بێ باوهرِاندا دادابه‌زێت ، پێش دابه‌زینی ئه‌م ئایه‌ته جیهاد و شهرِكردن جائیز نه‌بوو . وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له ( بیست و حه‌وت ) غه‌زادا به‌شدارى كردووه ، له ( نۆ ) دانه‌یان به‌شداری كردووه و جه‌نگاوه ، ئه‌وانه‌ش بریتین له : به‌در ، ئوحود ، ریسـیع ، خه‌نده‌ق ، قوره‌یزه ، خه‌یبه‌ر ، فه‌تح ، حونه‌ین ، تائی
بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية
بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية
بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية
بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية
بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية بسم الله الرحمن الرحيم , السلام عليكم ورحمة الله وبركاته , بسملة , السلام , صور بسملة , التحية |