بــــــه‌ خــــێر بــــــێــن

 خولی ئیسپانی ئینگلیزی ئه‌ڵمانی ئیتاڵی خولی ئه‌وروپاو یۆرۆلیگ ویۆرۆ ئه‌نجاموو خشته‌و ریزبه‌ندی یانه‌كان پێكهاته‌و هه‌موو ورده‌كارییه‌ك له‌سه‌ر هه‌موو خوله‌كان

 

 

  Sport soccer9-1.gifتا ئێستا دیار نیە یەکەم جار یاری تۆپی پێ لەکام ووڵات ئەنجام دراوە بەڵام سەرچاوەکانی مێژوو ئەوە دەردەخەن کە ئەم یاریە لە ووڵاتانی میسر و چین و یۆنان و بریتانیا لە ووڵاتی میسر مێژووی تۆپی پێ دەگەڕێتەوە ٣٠٠٠ ساڵ بەر لە ئێستایە کاتێ یاریزانان بە تۆپی چەرمی بزن یاریان دەکرد وە وێنەکێشانی میسڕی وێنەی ئەم یاریزانانەیان لەسەر پەرستگا و شوێنەکانی میسڕ کێشاوە وە چینیەکانیش بەر لە ٢٥٠٠ز ئەم یاریەیان کردووە وەناویشیان ناوە تشو چوو وەھەروەھا مێژووناس و ئەفسانەی یۆنانی ھیڕۆمیس لە بەشێ نووسراوەکانی باسی لەیاری کردنی سەربازە و سەرکردە یۆنانیەکانی کردووە کە بۆ توانای جەستەیی ئەم یاریەیان کردووە بەڵام لەبەر ئەوەی تا ئێستا ھیچ بەڵگەیەک نیە بی سەلمێنێت کە لەکام ووڵات کراوە بەڵام ئەوەی سەرنج بێت بەھۆی ئەوەی یەکەم تیپ لە بریتانیا دامەزرا کەناوی شیفێڵد یونایتد کە تائێستا ئەم یانەیە ماوە کەلەساڵی ١٨٥٧ز دامەزرابوو بۆیە بریتانیا بەوڵاتی دایکی تۆپی پێ ناسراوە وە لەسەرەتای ھاتنی تۆپی پێ لەلایەن دەسڵات دارانی ئینگڵتەڕاوە دژایەتی کرا بەتایبەتی پاشای ئینگڵتەڕا ئیدواڕد کە فەرمانی دا ھەرکەسێ ئەم یاریە بکات دەبێ دادگایی کرێت دواتریش ھەر لە ئینگڵتەڕا دەستکاری یاساکانی تۆپی پێ کرا بەمەبەستی بەرەوپێشچوونی یاریەکە نموونە لەساڵی ١٨٦٢ز لە قووتابخانەی بێرمینگھام لە ئینگڵتەڕا یاساکان دەستکاری کران لەلایەن چاڵز ترینگ ، وە لەساڵی ١٨٦٩ز یاسایەک دەرچوو کە نابێ لەیاری تۆپی پێ تۆپ بەدەست بگیرێتیاسا بنەڕەتیەکان[دەستکاری] نابێ یاریکەر دەست لە تۆپەکە بدات لەکاتی ھۆشیاربوون ((واتە بەئدقەست بێ)) ، تەنیا گۆڵپارێز بۆی ھەیە تۆپ بەدەست بگرێت ئەویش لە شوێنی خۆیدا پاڵنان بەیاریکەری بەرامبەر دەبێتە ھەڵە (فاول) و سزا دەدرێت سزای یاریەکە لە دوو کارت پێکدێت ، دوو کارتی زەرد دەبێت بە سوور زەرد یاریکەر دەچێتە دەرەوە وە دادوەری یاریەکە لەکاتی ھەر ڕووداوێک بۆی ھەیە کارتی سوور بە جارێک بەرز بکاتەوە گەر تۆپ لەلایەن تیپێکەوە کەوتە دەرەوە ئەوا تۆپەکە دەدرێتە تیپی بەرامبەر ((یان تیپەکەی تر)) لەکاتی گۆڵ تۆمار کردن تۆپەکە لە ناوەندنی یاریگا دەدرێتەوە بەتیپی گۆڵلێکراو و بە فیکەی دادوەر یاری دەست پێدەکاتەوە نابێ یاریکەران ناڕەزای و تانە لە بڕیارەکانی دادوەر بگرن لە نێو یاریگادا بەپێچەوانەوە دادوەر بۆی ھەیە بە کارتی زەرد یان سوور سزای بدات نابێ یاریکەر ھیچ شتێکی پێ بێت یان بە لەشیەوە بێت کە ببێتە ھۆی بریندار بوون یان ئازاردانی یاریکەرانی تیپی بەرامبەر لەکۆتایی یاری دادوەر فیکەی کۆتایی ھاتنی یاری لێدەدات و ھیچ ڕووداوێک دوای ئەمە ھەژمار ناکرێت بەڵام دادوەر دەتوانێت کارت بدات بەیاریکەرەکان بەھەرھۆیەک بێتیانە یاخووت تیپ پێکدێت لە : سەرۆک یانە - یاریزان - ڕاھێنەر - یاریدەدەری ڕاھێنەر - وەرگێڕ - پزیشک soccer9-1.gif وه‌رزش 
 ژیانی چەند ئەستێریەکی تۆپی پێ

 

یاریزانی‌ بەنابانگ (زینەدین زیدان) لە ٢٣ی جوونی ساڵی ١٩٧٢ لە ژن وپیاوێکی‌ بەڕەگەز جەزائیری‌ لەشاری‌ مارسیلیا لەدایک بووە ، یاریزانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا و یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بووە لەئێستادا وەک ڕاوێژکاری سەرۆکی یانەی

زێدان لەنێو یاریگادا ساڵی ٢٠٠٨.

پێرست

  
  • ١ ژیانەی وەرزشی
    • ١.١ ئەو یانانەی یاری بۆکردووە
    • ١.٢ ھەڵبژاردەی فەڕەنسا
    • ١.٣ کاری ڕاوێژکاری
    • ١.٤ کاری خێرخوازی
  • ٢ دەستکەوتە وەرزشییەکان
    • ٢.١ بۆردۆی فەڕەنسا
    • ٢.٢ یوڤێنتوسی ئیتالیا
    • ٢.٣ ڕیالمەدریدی ئیسپانیا
    • ٢.٤ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی فەڕەنسا
  • ٣ سەرچاوە

ژیانەی وەرزشی

لەماوەی ژیانی وەرزشی لەماوەی ٥٠٦ یاری ٩٦ گۆلی تۆمارکردووە وە لەگەڵ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا ٣١ گۆلی تۆمارکردووە لەکۆی ١٠٨ یاریدا

ئەو یانانەی یاری بۆکردووە

  • یانەی (کان) ی فەرِەنسی، لەنێوان ساڵانی ١٩٨٨ و ١٩٩٢ .
  • یانەی (بۆرِدۆ) ی فەرِەنسی، لەنێوان ساڵانی ١٩٩٢و ١٩٩٦.
  • یوڤانتۆس، لەنێوان ساڵانی ١٩٩٦و ٢٠٠١.
  • رِیال مەدرید، لەساڵی ٢٠٠١ - تاوەکوو وازی لەیاریکردن لەگەڵ یانەکان ھێنا لەساڵی ٢٠٠٦

 

ھەڵبژاردەی فەڕەنسا

بۆیەکەمینجار لەساڵی ١٩٩٤ پەیوەندی بەھەڵبژاردەکەوە کە فەڕەنسا بوو توانیان جامی جیھانیی فیفا لەساڵی ١٩٩٨ بەدەست بھێنن وە پاش تەنیا دوو ساڵ لەساڵی ٢٠٠٠ توانیان جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بەدەست بھێنن وە لەساڵی ٢٠٠٦ لە جامی جیھانیی فیفا پلەی دووەمیان بەدەست ھێنا دوای ئەوەی لەیاری کۆتایی بەرامبەر ئیتالیا دووچاری شکست ھاتن

زێدان لەکاتی یاریکردنی بۆیانەی ڕیال مەدرید لەساڵی ٢٠٠٥.

گۆڵەکانی بۆ فەڕەنسا

ھەڵبژاردەساڵیاریکردنگۆڵەکان
هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا ١٩٩٤ ٢ ٢
١٩٩٥ ٦ ٢
١٩٩٦ ١٢ ١
١٩٩٧ ٨ ١
١٩٩٨ ١٥ ٥
١٩٩٩ ٦ ١
٢٠٠٠ ١٣ ٤
٢٠٠١ ٨ ٢
٢٠٠٢ ٩ ١
٢٠٠٣ ٧ ٣
٢٠٠٤ ٧ ٤
٢٠٠٥ ٥ ٢
٢٠٠٦ ١٠ ٣
کۆی گشتی١٠٨٣١

کاری ڕاوێژکاری]

لەساڵی ٢٠٠٩ دوای ئەوە فلۆرەنتینۆ پیرێز ھەڵبژێردرا وەک سەرۆکی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ناوبراو ھەستا بەدانانی زینەدین زێدان وەک ڕاوێژکاری یەکەمی خۆی لەئێستادا بۆکڕینی یاریزان و بڕیارە چارەنووسازەکانیش بڕیاری زێدان وەردەگیرێت

کاری خێرخوازی

لەدوای وازھێنانی لەیانە و ھەڵبژاردەکان زێدان کاری خێرخوازی ئەنجام دەدات لەڕێگای یاریکردن کە داھاتەکەی بۆ کاری خێرخوازی خەرچ دەکرێت

دەستکەوتە وەرزشییەکان

زێدان

بۆردۆی فەڕەنسا

  • پاڵەوانی جامی UEFA Intertoto لەساڵی ١٩٥٥
  • پلەی دووەم لە خولی ئەورووپا لەوەرزی ١٩٩٥ - ١٩٩٦

یوڤێنتوسی ئیتالیا

  • دووجار خولی تۆپی پێی ئیتالیا ١٩٩٥–٩٦
  • جامی سووپەری ئیتالیا ١٩٩٧
  • جامی سووپەری ئەورووپای ١٩٩٦
  • جامی ئینتەرناشیۆنالی ١٩٩٦
  • جامی UEFA Intertoto لەساڵی ١٩٩٩

ڕیالمەدریدی ئیسپانیا

  • خولی ئیسپانیا ٢٠٠٢–٠٣
  • جامی سووپەری ئیسپانیا ٢٠٠١, ٢٠٠٣
  • خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ی ٢٠٠١–٠٢
  • جامی سووپەری ئەورووپای ٢٠٠٢
  • جامی ئینتەرناشیۆنالی ٢٠٠٢

ھەڵبژاردەی نیشتیمانی فەڕەنسا]

  • پلەی یەکەمی جامی جیھانیی فیفا لەساڵی ١٩٩٨
  • پلەی دووەمی جامی جیھانیی فیفا لەساڵی ٢٠٠٦
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دۆس سانتۆس ئەڤێڕۆ
لەدایکبوون ٥ی فێبریوەری ١٩٨٥
مادرید، پورتوگال
نەتەوە پورتوگالی
پیشە یاریزانی ڕیال مەدرید
باڵا ١،٨٦سم
کێش ٨٤ کگم
ئایین مەسیحی کاثۆلیک
یار ئێرینا شایک
منداڵەکان كريستيانؤ
ڕۆناڵدۆ دوور لە یاریگاکان

ناوی تەواو کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دۆس سانتۆس ئاڤیێرا ٥ی فێبریوەری ١٩٨٥ لە شاری مادرید لەووڵاتی پورتوگال لە خێزانێکی هەژار کە باوکی باخەوان بووە و دایکیشی چێشتی بۆ ماڵان لێناوە لەدایک بووە، ئەو ئێستا یاری بۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی پرتوگال و یانەی ڕیال مەدریدیئیسپانی دەکات کە پێشتر یاری بۆ یانەکانی لشبۆنەی پرتووگالی [١] و مانچستەر یونایتدی ئینگلیسی کردووە [٢]، لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە یاری بۆ هەڵبژاردەکەی دەکات[٣] و لە ئێستادا ئاڕمی کاپتنی هەڵبژاردەکەی لە دەست گرتووە ، ئەو یەکێکە لە بەنرخترین یاریزانانی جیهان. ئەو کاتەی لەیانەی مانچستەر یونایتدی ئنگلیسی ڕووی کردە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بەبڕی ٨٠ ملیۆن پاوندی (£) ئنگلیسی کە دەکاتە نزیکەی ٩٤ ملیۆن یۆڕۆ(€) یان ١٣٢ ملیۆن دۆلار($) [٤]، لەساڵی ٢٠٠٨ ئەو کاتەی لە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی یاری دەکرد بوو بە باشترین یاریزانی جیهان[٥].

 

 


  • ١ ژیانی تاکەکەسی
    • ١.١ پەیوەندی خۆشەویستی
  • ٢ ژیانی وەرزشی لەگەڵ یانەکان
    • ٢.١ لەگەڵ سپۆرتینگ لیشبۆنەی پرتووگالی
    • ٢.٢ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ مانچێستەر یونایتدی ئنگلیزی
    • ٢.٣ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی
  • ٣ ژیانی وەرزشی لەگەڵ هەڵبژاردەی پرتووگال
    • ٣.١ ڕۆناڵدۆ لە یۆرۆی ٢٠٠٤
    • ٣.٢ ڕۆناڵدۆ لە جامی جیهانی ٢٠٠٦
    • ٣.٣ یۆرۆی ٢٠٠٨
    • ٣.٤ جامی جیهانی ٢٠١٠
    • ٣.٥ یۆرۆی ٢٠١٢
  • ٤ دەستکەوت و سەرژمێریەکان[٣٦]
    • ٤.١ گۆڵەکان[٣٧]
    • ٤.٢ نازناو و شانازییەکان[٣٨]
    • ٤.٣ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید[٤١]
    • ٤.٤ نازناوە تاکە کەسییەکان
  • ٥ تایبەتمەندییەکان
  • ٦ گالەری
  • ٧ کریستیانۆ و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
  • ٨ سەرچاوەکان
    • ٨.١ بەستەری دەرەکی

 

ژیانی تاکەکەسی]

ناونرا ڕۆناڵدۆ لەسەر ناوی سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆنالد ڕیگان کە باوکی ڕۆناڵدۆ زۆر پێی سەرسام بوو.[٦] لە تەمەنی منداڵیدا ، جارێکیان سەری مامۆستاکەی بە کورسی شکاند[٧] چونکە مامۆستاکە گاڵتەی بە ڕەگەزی ڕۆناڵدۆ کردبوو کە خەڵکی شاری مادێریانە و ناوچەیەکی هەژارنشینە. باوکی ڕۆناڵدۆ خۆزێ دینیس بەهۆی ئالودەبوون بە زۆر خواردنەوەی مەی تووشی نەخۆشی جگەر هات و کۆچی دوایی کرد[٨] کاتێک ڕۆناڵدۆ تەمەنی ٢٠ ساڵ بوو.لە ساڵی ٢٠٠٧ ڕۆناڵدۆ پەڕتوکی ژیاننامەی خۆی بڵاوکردەوە بە ناوی ” ساتەکان ” [٩] . لەگەڵ یەکێک لە خوشکەکانی دوکانێکی بۆتیکیان کردەوە (پۆشاک) بە ناوی ” CR7 ” [١٠]کە ئێستا ئەو دوکانە دوو لقی هەیە و هەردووکیان لە پرتوگالە لە شارەکانی لیشبۆنە و مێدیرا،جوانترین خانمە ئەکتەر لای ڕۆناڵدۆ ئانجەلینا جولیە هەمیشە ئارەزووی لەکارەکانی ئەو هوونەرمەندەیە وە ڕۆناڵدۆ زۆر ئارەزوو لەکڕینی ئۆتۆمبێڵ دەکات تا ئێستا چەندەها ئووتمبێلی تایبەت و گرانبەهای کڕیوە لەوانە فیڕاڕی و ئۆدی و هیتر[١١] ، جگە لە پۆرتوگالی زمانەکانی ئیسپانی و ئینگلیزی بە باشی دەزانێت[١٢]

پەیوەندی خۆشەویستی

ڕۆناڵدۆ پێشتر پەیوەندی سۆزدار لەگەڵ هەریەکە لە لوانا بیلێتی[١٣] ، ئیمۆجین تۆماس [١٤]، نێریدا گالاردۆ [١٥]، نیکی گازیان [١٦]، کارینا باچی [١٧]، مێرکۆ ڕۆمێرۆ ، میرێلا گریسلاس[١٨] [١٩]، پاریس هیڵتۆن [٢٠]، کیم کارداشیان ڕافایلۆ فیکۆ و ئەلایس گۆدوین و جیما ئەتکینسن و ماریا شه‌راپۆڤا هەبووە ، وە لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠١٠ تا ئێستا پەیوەندی لەگەڵ ئایرینا شایکی کچە نمایشکاری رووسی هەیە .


لە ٢٠١٠/٧/٣ ڕۆناڵدۆ لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و تویتەر ئاشکرایکرد کە بووەتە باوک[٢١] و کوڕەکەی ناونا کریستیانۆ . ڕۆناڵدۆ یەکەم کەسی نا ئەمریکی بو کە ژمارەی هاندەرەکانی لە فەیسبووک لە ١٠ ملیۆن کەس تێپەڕێت . ژمارەی هاندەرانی ڕۆناڵدۆ لە فەیسبووک لە ئێستادا زیاد لە ٥٠ میلیۆنە و بە بێ ڕکابەر لە پێش گشت یانە و یاریزانە وەرزشییەکان دێت .

ژیانی وەرزشی لەگەڵ یانەکان

ڕۆناڵدۆ لە تەمەنی ٨ ساڵیدا پەیوەندی کرد بە یانەی ئەندۆرینها [٢٢]کە باوکی لەو یانەیە وەک باخەوان کاری دەکرد ، لە ساڵی ١٩٩٥ پەیوەندی کرد بە یانەی لۆکاڵی ناسیۆناڵ [٢٣]و نازناوی خولەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەست هێنا . ڕۆناڵدۆ چانسی تاقیکردنەوەی پیدرا لە یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە[٢٤]و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ژێر تاقیکردنەوەدابوو . دوای ئەو سێ ڕۆژە ڕاستەوخۆ لە ئەکادیمیای سپۆرتینگ وەرگیرا ، ڕۆناڵدۆ بووە یەکەم یاریزانی لە مێژووی ئەکادیمیاکە کە یاری بۆ سپۆرتینگی خوار ١٦ ساڵ و خوار ١٧ ساڵ و تیپی دووەمی سپۆرتینگ و تیمی یەکەمیش ئەنجام بدات .

کاتێک تەمەنی ١٥ ساڵ بوو ڕۆناڵدۆ تووشی نەخۆشی دڵەڕاوکێ هاتبوو ، کە دوورنەبوو بەو هۆیەوە بەیەکجاری لە یاریکردن دوورکەوتایەتەوە ، دوای ئەوە نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجامدرا بە لێزەر . دوای ٣ ڕۆژ لە نەشتەرگەرییەکە ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە مەشقەکان . لە یەکەم یاری خۆیدا لەگەڵ تیپی یەکەمی سپۆرتینگ دوو گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد لەو یارییەی سپۆرتینگ ٣-٠ لە مۆریێرێنسی بردەوە.

لەگەڵ سپۆرتینگ لیشبۆنەی پرتووگالی[دەستکاری]

سەرەڕای بچووکی تەمەنی لە نیوان ساڵانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٣ ڕۆناڵدۆ ٢٥ یاری بۆ سپۆرتینگ ئەنجامدا [٢٥]. جیرارد هۆولیەری ڕاهێنەری لیڤەرپوول یەکەم کەس بوو درکی بە تواناکانی کرد کاتێک تەمەنی ١٦ ساڵ بوو بەڵام بەرپرسانی یانەکە داواکەی هۆولیەریان رەتکردەوە بە بیانووی ئەوەی تەمەنی بچووکە و زۆری ماوە گەشە بکات . لە هاوینی ٢٠٠٣ سپۆرتینگ لیشبۆنە ٣-١ شکستی بە مانچێستەر یونایتد هێنا و ڕۆناڵدۆ ئاستێکی بەرزی لەگەڵ سپۆرتینگ پێشکەش کرد . ئەوەش سەرنجی سێر ئەلێکس ڤیرگەسۆنی ڕاهێنەری ڕاکێشا و خودی یاریزانەکانی مانچستەریش داوایان لە یانەکەیان کرد پەلە بکەن لە کڕینی ڕۆناڵدۆ.

 

ڕۆناڵدۆ لەگەڵ مانچێستەر یونایتدی ئنگلیزی]

ڕۆناڵدۆ بووە یەکەم یاری پرتوگالی لە مێژووی مانچێستەر یونایتد کاتێک بەرامبەر بە ١٥ ملیۆن یۆرۆ گوێزرایەوە بۆ ئینگلتەرا[٢٦] [٢٧]. ڕۆناڵدۆ سەرەتا داوای درێسی ژمارە ٢٨ی کرد هەمان ئەو ژمارەیەی کە لە سپۆرتینگ دەیبۆشی ئەمەش بۆ ئەوەی فشاری زیاتر نەخاتە سەرخۆی لەگەڵ مانچێستەر چونکە ئەو ژمارەیە پێشتر ئەفسانە مێژووییەکانی وەک جۆرج بێست و برایان ڕۆبسۆن و ئێریک کانتۆنا و دەیڤد بێکهام پۆشیبوویان . ڕۆناڵدۆ لەوبارەیەوە دەڵێت ” کاتێک چوومە مانچێستەر، ڤیرگەسۆن لێی پرسیم چ ژمارەیەکت دەوێت و وتم ٢٨ ، بەڵام ئەو وتی نەخێر . تۆ ژمارە ٧ دەپۆشیت ، لەو کاتەوە ناچارکرام کە هەموو هەوڵێکم بخەمەگەڕ بۆ ئەوەی ئەو ژمارەیە بە بەرزی ڕابگرم و ئەو شانازییە نەشێوێنم کە پیم بەخشرابوو.

  • ڕۆناڵدۆ یەکەم یاری خۆی لەگەڵ مانچێستەر لە یاری بۆڵتۆن بوو کاتێک لە خولەکی ٦٠ بەشداریکرد و مانچستەر یارییەکەی ٤-٠ بردەوە .[٢٨] یەکەم گۆڵی خۆشی بەرامبەر بە پۆرتسمۆث تۆمارکرد لە ٢٠٠٣/١١/١ لە ڕێگای لێدانی ڕاستەوخۆ.[٢٩]
ڕۆناڵدۆ بە درێسی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئنگلیزی
  • لە ٢٠٠٥/٨/٢٩ گۆڵی ژمارە ١٠٠٠ی یانەی مانچێستەری تۆمارکرد لەو یارییەی مانچیستەر ٤-١ دۆڕا بە میدڵزبرۆو . دوای تۆمارکردنی ١٠ گۆڵ لەلایەن خەڵاتی تایبەتی ” فیفپرۆ ” ی پێبەخشرا وەکو باشترین یاریزانی لاوی ساڵی ٢٠٠٥.[٣٠]
  • لە وەرزی ٢٠٠٦-٢٠٠٧ ڕۆناڵدۆ بۆ یەکەمجار زیاد لە ٢٠ گۆڵی تۆمارکرد و یەکەم نازناوی خولی ئینگلیزی لەگەڵ مانچێستەر بەرزکردەوە . لە هەردوو مانگی ١١ و ١٢ی ٢٠٠٦ خەلاتی باشترین یاریزانی مانگی پریمەرلیگی پێبەخشرا.

دوابەدوای پروپاگندەکان کە باس لە گواستنەوەی دەکرا بۆ ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر بە ٨٠ ملیۆن یۆرۆ لە ساڵی ٢٠٠٧ ، ڕۆناڵدۆ بۆ پێنج ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر تازەکردەوە بەرامبەر بە موچەیەکی ١٢٠ هەزار پاوەندی لە یەک هەفتەدا . کە بە هەر پێنج ساڵەکە دەیکرا ٣١ ملیۆن پاوەند . بەوەش بووە خاوەن زۆرترین موچە لە مێژووی یانەکەدا.

ڕۆناڵدۆ هەر لەو ساڵەدا خەڵاتی باشترین یاریزانی فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرەکان و باشترین یاریزانی لاوی فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرەکانی پێبەخشرا کە بووە دووەم یاریزان لە یەک ساڵدا هەردوو خەڵاتەکەی پێببەخشرێت لە دوای ئاندی گرەی کە لە ساڵی ١٩٧٧ بەدەستی هێنابوو . دوای ئەو دوو خەڵاتە ڕۆناڵدۆ خەڵاتی هاندەرانی فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرەکانیشی وەرگرت و بووە یەکەم یاریزان هەر سێ خەڵاتەکەی فیدراسیۆنەکە وەربگرێت .

ڕۆناڵدۆ وەرزی ٢٠٠٧-٢٠٠٨ ی بە کارتێکی سوور دەست پێکرد کاتێک لیدانێکی سەری ئاڕاستەی ڕیچارد هیوزی یاریزانی یانەی پۆرتسمۆز کرد و ڕۆناڵدۆ سێ یاری سڕکرا ، دوای ئەوە ڕۆناڵدۆ وتی لەو ڕووداوەوە فێرە ئەزموونێکی باش بووە و جارێکی دیکە ڕێگە نادات یاریزانی یانەی بەرامبەر هەڵیبخەڵەتێنن و بە دەرکردنی بدەن .

ڕۆناڵدۆ پلەی دووەمی تۆپی ئاڵتونی بەدەست هێنا لە ساڵی ٢٠٠٧ کاتێک ڕیکاردۆ کاکا تۆپەکەی بەرز کردەوە ، هەروەها پلەی سێهەمی باشترین یاریزانی فیفای پیبەخشرا لە دوای کاکا و میسی .

کریس یەکەم هاتریکی خۆی لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٨ تۆمارکرد کاتێک مانچستەر ٦-٠ نیوکاسڵی بردەوە و پێشەنگی خولی ئینگلیزی گرتەدەست .

لە ٢٠٠٨/٣/١٩ بۆ یەکەمجار ڕۆناڵدۆ شارەی کاپتنی وەرگرت لە یاری بەرامبەر بۆڵتۆن کە مانچستەر ٢-٠ یارییەکەی بردەوە و هەردوو گۆڵەکەش ڕۆناڵدۆ تۆماری کرد . بەو دوو گۆڵە ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە ٣٣ گۆڵ و بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی یانەکە ئەو ژمارەیە تۆماربکات لە یەک وەرزەدا و ڕیکۆردی جۆرج بێستی شکاند کە ٣٢ گۆڵ بوو . بەوەش وازی نەهێنا و کۆی گۆڵەکانی گەیاندە ٣٥ گۆڵ لە ٣٧ یاری ناوخۆیی ئینگلتەرا و خەڵاتی قاچی زێڕینی ئەو ساڵەی پیبەخشرا.

لە ٥/٢١ یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان ئەنجامدرا لە نێوان مانچستەر یونایتد و چێلسی ، ڕۆناڵدۆ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد بەڵام چێلسی ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و یارییەکە ١-١ بەکۆتاهات . لە کاتی لێدانە سزا یەکلاکەرەوەکاندا ڕۆناڵدۆ گۆڵی تۆمارنەکرد و چێلسی یەک هەنگاو دووربوو لەبەدەست هێنانی نازناوەکە بەڵام جۆن تێریش تۆپەکەی فڕیدایە دەرەوەی یاریگا و مانچستەر نازناوەکەی بەرزکردەوە .

لە هاوینی ٢٠٠٨ سکای سپۆرت ئاشکرایکرد ڕۆناڵدۆ دەیەوێت ڕووبکاتە ڕیاڵ مەدرید ئەگەر یانەکە هەمان ئەو برە پارەیەی پێشکەش بکەن کە بەڵێنیان دابوو، پاشان مانچستەر یونایتد سکاڵای لەسەر ڕیاڵ تۆمارکرد بە تۆمەتی گفتوگۆی نهێنی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ بەڵام فیفا ڕەتیکردەوە هیچ کاردانەوەیەکی هەبیت دژی ڕیاڵ .

لە ٧/٧ نەشتەرگەرییەکی لەسەر ئاستی پاژنەی پێ بۆ ئەنجامدرا و تاوەکو مانگ٩ لە یاریگاکان دابڕا . بەڵام لە یاری جامی خولی ئینگلیزیدا بەرامبەر بە میدڵزبرۆو دوو گۆڵی تۆمارکرد گەڕایەوە سەر سکەی گۆڵ تۆمارکرد . لە ٢٠٠٨/١١/١٥ ڕۆناڵدۆ لە یاری بەرامبەر بە ستۆک ستی گۆڵی ژمارە ١٠٠ و ١٠١ی خۆی بۆ شەیتانە سوورەکان تۆمارکرد لەو یارییەی مانچستەر ٥-٠ یارییەکەی بردەوە. کە بەوە توانی گۆڵ لە هەر ١٩ یانەکەی خولی ئینگلیزی تۆماربکات .

لە ١٢/٢ ڕۆناڵدۆ بووە یەکەم یاریزانی مانچستەر خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی پێببەخشرێت لەوەتەی ساڵی ١٩٦٨ کاتێک جۆرج بێست ئەو نازناوەی پێدرابوو . ڕۆناڵدۆ ٤٤٦ خاڵی کۆکردەوە بە جیاوازی ١٦٥ خاڵ لەگەڵ لیۆنێل مێسی خاوەن پلەی دووەم . پاشانیش خەڵاتی باشترین یاریزانی فیفای پێبەخشرا و بووە دووەم پرتوگالی لە دوای لویس فیگۆ وەک باشترین یاریزان هەلبژێردرێت.

لە میانەی ئەو ساڵەدا و لە خولی پاڵەوانەکان ڕۆناڵدۆ لە دووری ٤٠ یاردە گۆڵی لە یانەی پۆرتۆ تۆمارکرد و ئەو گۆلەش وەکو جوانترین گۆڵی ساڵ دەستنیشانکرا.

هەرچەندە لەو وەرزەدا ٤ یاری لە وەرزی ڕابردوو زیاتر ئەنجامدابوو بەڵام ڕێژەی گۆڵەکانی دابەزی و ٢٦ گۆڵی تۆمارکرد .

لە ٢٠٠٩/٦/١١ مانچێستەر یونایتد گرێبەستێکی ڕیاڵ مەدریدی پەسەند کرد بە بری ٨٠ ملیۆن پاوەند بۆ فرۆشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ، کە بەوە بووە گرانترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێ دا تاوەکو ئێستا.

ڕۆناڵدۆ لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی]

لە ٦/٢٦ ڕیاڵ مەدرید بە فەرمی ڕایگەیاند ڕۆناڵدۆیان کڕیووە بەبڕی ٨٠ ملیۆن پاوەند [٣١]و لە لە ٧/١ پێشکەش بە هاندەرانیان کرد . لەو بەروارەدا و لە ڕۆژێکی مێژوویدا ٨٠ هەزار هاندەر لە ناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئامادەبوون بۆ پێشوازی لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ .[٣٢] گرێبەستەکەی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ ڕیاڵ بۆ ماوەی ٦ ساڵە و سزای هەڵوەشاندنەوەشی ١ ملیار یۆرۆیە . لە ٧/٦ درێسی ژمارەی ٩ی لەلایەن ئەلفرید دی ستیفانۆوە پێبەخشرا و بۆ ماوەیەکی کاتی بووە CR9 بەهۆی ڕاول گۆنزالیسی ئەفسانەی یانەکەوە کە درێسی ژمارە ٧ی دەپۆشی ، بەڵام لە دوای ڕۆیشتنی ڕاول جارێکی دیکە CR7 گەڕایەوە .

ڕۆناڵدۆ بە درێسی یانەی شاهانە

لە ٨/٢٩ ڕۆناڵدۆ یەکەم یاری لە لایگا ئەنجامدا و گۆڵی تۆمارکرد . لە یەکەم یاری خۆیشیدا لە خولی پاڵەوانەکان لەگەڵ ڕیاڵ دوو گۆڵی تۆمارکرد لەو یارییەی مەدرید ٥-٢ لە زیورخی بردەوە. دوای تۆمارکردنی گۆڵێک لە ڤیاڕیاڵ بووە یەکەم یاریزان کە لە یەکەم چوار یاری خۆیدا لەگەڵ یانەکە گۆڵ لە هەرچواریدا گۆڵ تۆماربکات . لە یاری نێودەوڵەتی پرتوگال و هەنگاریا لە ١٠/١٠ ڕۆناڵدۆ پێکرا و تاوەکو ١١/٢٥ نەگەڕایەوە . ڕۆناڵدۆ بۆ یاری کلاسیکۆی بەرامبەر بەرشلۆنە گەڕایەوە و ڕیاڵ ئەو یاریەی دۆڕاند . لە یاری بەرامبەر بە ئەلمێریا کە ٤-٢ بردیانەوە یەکەم کارتی سووری لەگەڵ ڕیاڵ وەرگرت و لێدانێکی سزاشی لەدەستدا. لە ٢٠١٠/٥/٥ ڕۆناڵدۆ یەکەم هاتریکی خۆی لەگەڵ ڕیاڵ تۆمارکرد . لە کۆتایی وەرزدا ڕۆناڵدۆ و هیگواین پیکەوە ٥٣ گۆڵیان بۆ مێرەنگی تۆمارکرد کە ئەوەش بەرزترین ڕێژەی گۆڵ تۆمارکردنی دوو یاریزانە لە مێژوودا. لە وەرزی ٢٠١٠ – ٢٠١١ ڕاول ڕیاڵی جێهێشت و جارێکی تر درێسی ژمارە ٧ی پۆشی . لە ٢٣ی ئۆکتۆبەر لە یاری بەرامبەر ڕاسینگ چوار گۆڵی تۆمارکرد و بۆ یەکەمجار ڕۆناڵدۆ سوپەر هاتریکی تۆمارکرد و لەو مانگەدا بە تەنیا ١١ گۆڵی تۆمارکرد. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١١ ـەوە ڕێژەی گۆڵەکانی ڕۆناڵدۆ بە شێوەیەکی خەیاڵی ڕوو لە زیادی کرد ، بە چەشنێک هەرزوو بە گۆڵکارە مێژووییەکانی ڕیاڵ مەدرید بەروارد کرا وەکو ڕاول و دی ستیفانۆ و هوگۆ سانچێز . ئەو ئاستە بێ وێنەی ڕۆناڵدۆ لە یاری بەرامبەر بە خیتافی دەستی پێکرد ، کاتێک دوو گۆڵی تۆمارکرد لەو یارییەی ٣-٢ بردیانەوە . دوای ئەو یارییە هاتریکێکی دیکەی تۆمارکردو گۆڵێکی بۆ ڕیکاردۆ کاکا دروست کرد کە یەکەم گۆڵی کاکا بوو لە دوای چاک بوونەوەی لە پێکانەکەی ، بە تێپەڕبوونی کات زیاتر نزیک دەبووەوە لە ژمارە پێوانەییەکەی هوگۆ سانچێز و تیلمۆ زارا کە ٣٨ گۆڵیان لە خولی ئیسپانی تۆمارکردبوو، دواجار بەتۆمارکردنی ٤١ گۆل ئەو ڕیکۆردەشی شکاند سەرەڕای دوو جار دوورکەوتنەوەی لە پێکان و تۆمارکردنی تەنیا ٢ گۆڵ لە مانگێکدا ، ڕۆناڵدۆ لە مانگی چوار بە گڕوتینێکی زۆرەوە گەڕایەوە و بە گۆڵبارانکردنی یانەکان کۆی گۆڵەکانی گەیاندە ٤٢گۆڵ پاشان لە تێکشکاندنی سیڤیلیا جارێکی تر سوپەرهاتریکی تۆمارکرد و کۆی گۆڵەکانی لە گشت بۆنەکان گەیاندە ٤٦ گۆڵ و ژمارە پێوانەییەکەی ڕابردووی لەگەڵ مانچێستەر تێپەڕاند کە ٤٢ گۆڵ بوو . لە ٥/١٥ لە یاری بەرامبەر بە ڤیاڕیاڵ کە ریاڵ مەدرید ٣-١ بردییەوە

لە دواین یاری وەرزی ٢٠١٠-٢٠١١ شدا بەرامبەر بە ئەلمیریا دوو گۆڵی دیکەی تۆمارکرد و بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی لالیگا ٤٠ گۆڵ تۆماربکات کە زۆرێک دەڵێن ٤١ بەهۆی ئەو گۆڵەی لە یاری بەرامبەر بە ڕاسینگ سانتاندێر تۆمارکرا و بە ناوی پیپی بەرگریکار نوسرا .

جارێکی دیکە خەڵاتی پێلاوی ئاڵتونی پێدرا کە دەدرێت بەو یاریزانەی زۆرترین گۆڵ لە یارییە ئەوروپییەکان تۆماردەکات و بووە یەکەم یاریزانیش کە ئەو نازناوە لە دوو خولی جیاوازدا بەدەست بهێنێت. ڕۆناڵدۆ لەو وەرزەدا ٥٣ گۆڵی لە یارییە فەرمییەکاندا تۆمارکرد.

لە خۆئامادەکارییەکان بۆ وەرزی ٢٠١١-٢٠١٢ لە یاریبەرامبەر بە چیڤاز گوادالاخارا لە نیوەی دووەم بەشداری کرد و هاتریکی تۆمارکرد . ستایشێکی زۆری یاریزانەکە کرا لە میانەی یارییە خۆ ئامادەکارییاکان و هەموو بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی دەستپیکردنی وەرزی و گۆڵەکانی ڕۆناڵدۆ بوون . ڕۆناڵدۆ لە ٢٠١١/٨/١٧ لە یاری گەڕانەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر بە بەرشلۆنە کۆی گۆڵەکانی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید گەیاندە ١٠٠ گۆڵ لە تەنها ٢ ساڵدا .

لە یەکەم یاری وەرزی تازەشدا بەرامبەر ڕیاڵ زاراگۆزا هاتریکی تۆمارکرد و زلهێزی خۆی لەم وەرزەشدا دووپاتکردەوە.

کاسترۆڵ کە ڕیزبەندییەکی فەرمییە بۆ وەرزشکاران ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە بە ناوی ” ڕۆناڵدۆ : تاقیکراوەتەوە بۆ سنووردارکردن ” تێیدا گشت لایەنەکانی شێوازی یاریکردنی ڕۆناڵدۆ و گشت ئەو پێگانەی کە یاری تێدا کردووە خرایە ڕوو . پاشان ئەو تاقیکردنەوەیە وەکو باشترین یاریزان کە زۆرترین تایبەتمەندی هەیە و دەتوانێت لە زۆرترین شوێن و بارودۆخدا یاری بکات دەستنیشانکرا.

ناوبراو تاوەکو کۆتایی هەفتەی دەیەم بە تۆمارکردنی ١٠ گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵکارانی لالیگا دێت.

ژیانی وەرزشی لەگەڵ هەڵبژاردەی پرتووگال

ناوبراو بۆ یەکەمجار لە ٢٠٠٣/٨/٢٠ بانگهێشتی ڕیزەکانی هەڵبژاردەی پرتوگال کرا لە یاری بردنەوە بەرامبەر کازاخستان .

ڕۆناڵدۆ لەیاریەکی هەڵبژاردەی پرتووگال

ڕۆناڵدۆ لە یۆرۆی ٢٠٠٤

ڕۆناڵدۆ بانگهێشتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠٠٤ کرا ، یەکەم گۆڵی خۆی بەرامبەر بە یۆنان تۆمارکرد لەو یارییەی ٢-١ دۆڕان ، وە هەروەها لە بردنەوەش بەسەر هۆڵەندا ٢-١ لە قۆناغی چارەگی کۆتایی گۆڵی دووەمی تۆمارکرد . سەرەڕای تۆمارکردنی تەنیا دوو گۆڵ لە پێکهاتەی نمونەیی پاڵەوانێتییەکەدا هەڵبژێردرا .

ڕۆناڵدۆ لە جامی جیهانی ٢٠٠٦]

لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ٢٠٠٦ دا ڕۆناڵدۆ گۆڵکاری دووەمی پاڵاوتنەکانی کیشووەری ئەوروپا بوو بە تۆمارکردنی ٧ گۆڵ . وە یەکەم گۆڵی خۆی لە جامی جیهانیدا بەرامبەر بە ئێران تۆمارکرد لە ڕێگای لێدانی سزا .

لە میانەی یاری ٢٠٠٦/٧/١ لە نێوان پرتوگال و ئینگلتەرا واین ڕوونی هاوڕێی گیانی بە گیانی ڕۆناڵدۆ کە ئەوکات پێکەوە لە مانچێستەر یونایتد یاری دەکرد بە کارتی سوور لە یارییەکە دەکرا دوای فاوڵێک لەسەر ڕیکاردۆ کارڤالیۆ . پاش ئەو ڕووداوە ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا ڕۆناڵدۆیان بە هۆکاری دەرکردنی ڕوونیزانی چونکە دوای فاوڵەکە ڕۆناڵدۆ راستەوخۆ روویکردە ناوبژیوان و لە پاش ئاخاوتنەکەی ئەو ناوبژیوان ڕوونی دەرکرد . دوای یارییەکە ڕۆناڵدۆ دووپاتی کردەوە ئەو و روونی هەر هاوڕێن بەڵام ڕوونی ڕۆناڵدۆی بە دوژمن ناوبرد و بۆ ماوەیەک پەیوەندی نێوانیان بارگرژی تێکەوت . بەهۆی فشاری بەردەوامی ڕۆژنامەکان لەسەر ڕۆناڵدۆ و تۆمەتبارکردنی یاریزانەکە بڕیاری جێهێشتنی مانچستەریدا و لە لێدوانێکدا بۆ مارکا ڕایگەیاند دەیەوێت رووبکاتە ڕیاڵ مەدرید . بەڵام پاشان سێر ئەلیکس ڤێرگەسۆن ، کارلۆس کیرۆشی ڕاهینەری یاریدەدەری خۆی کە هاوڵاتی ڕۆناڵدۆیە ناردە لای یاریزانەکە و بارودۆخەکە هێورکرایەوە و ڕۆناڵدۆ و ڕوونیش ئاشت بوونەوە.

لە دوای جامی جیهانی یەک ڕۆژ لە دوای ئەوەی بوو بە ٢٢ ساڵ لە بەرواری ٢٠٠٧/٢/٢ بۆ یەکەمجار بووە کاپتنی پرتوگال لە یاری دۆستانەی بەرامبەر بە بەڕازیل هۆکاری بوون بە کاپتنی ڕۆناڵدۆ ئەوە بوو سەرۆکی پێشووی تۆپی پێی پرتوگال کارلۆس سیلڤا کە پێش ٢ ڕۆژ بەر لە یارییەکە مرد وەسێتی کردبوو ڕۆناڵدۆ لەو یارییەدا کاپتن بێت سەرەڕای بچوکی تەمەنی .

ڕۆناڵدۆ و مێسی لەکاتی وەرگرتنی دیاریەک

یۆرۆی ٢٠٠٨]

لە میاننەی پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠٠٨ ڕۆناڵدۆ ٨ گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵکاری دووەمی پاڵەوانێتییەکە بوو . بەڵام لە میانەی یۆرۆی ٢٠٠٨ تەنیا یەک گۆڵی تۆمارکرد[٣٣] و لە قۆناغی چارەگی کۆتایی بەرامبەر بە ئەلمانیا تووشی شکست هاتن .. دوای ئەوەی لە مانگی حەوتی ٢٠٠٨ کارلۆس کیرۆش بووە ڕاهینەری پرتوگال ڕۆناڵدۆی وەک کاپتنی یەکەمی تیمەکەی دەستنیشانکرد.

جامی جیهانی ٢٠١٠

لە ٢٠١٠/٦/١٥ لە یاری یەکەمی پرتوگال بەرامبەر بە کۆتدیڤوار ڕۆناڵدۆ بە توندی لێیدرا لەلایەن گای دیمێلی ئیڤواری ، پاش ئەوەی هەردوو یاریزانەکە بووە دەمەقاڵێیان هەردووکیان بە کارت لەلایەن ناوبژیوانەوە وەڵامیان درایەوە . هەرچەندە تۆپی پێی پرتوگال داوای سڕینەوەی کارتەکەی ڕۆناڵدۆی کرد بەو پێیەی فاوڵی لێ گیراوە بەڵام داواکەیان رەتکرایەوە.

کریس ئاستێکی باشی لە جامی جیهانی پێشکێش نەکرد . تاکە گۆڵی لە پاڵەوانێتییەکە لە یاری بردنەوە بوو بەسەر کۆریای باکور بە ئەنجامی ٧-٠ . کە یەکەم گۆڵی بوو بۆ پۆرتوگال لە دوای ١٦ مانگ. لە قۆناغی ١٦ پرتوگال لەلایەن ئیسپانیای پاڵەوانی جامەکە کرایە دەرەوە.

 

یۆرۆی ٢٠١٢

لە یۆڕۆی ٢٠١٢ەش ڕۆناڵدۆ و هەڵبژاردەی پۆرتوگال گەیشتنە یاری پێش کۆتایی و لەوێدا بە هەڵبژاردەی نیشتمانی ئیسپانیا بە لێدانی یەکلاکەرەوەی سزا دووچاری شکست هاتن و لەپاڵەوانییەتییەکە هاتنە دەرەوە [٣٤]و ڕۆناڵدۆ لەم پاڵەوانییەتیە سێ گۆڵی کرد و بەهاوبەشی لەگەڵ پێنج یاریکەری دی بوونە گۆڵکار[٣٥].

 

دەستکەوت و سەرژمێریەکان[٣٦]

گۆڵەکان[٣٧]

- لەگەڵ سپۆرتینگ لیشبۆنە  : ٢٥ یاری ئەنجامداوە – ٣ گۆڵی تۆمارکردووە

- لەگەڵ مانچستەر یونایتد  : ١٩٦ یاری ئەنجامداوە – ١١٨ گۆڵی تۆمارکردووە

- لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید –١٣٥ یاری ئەنجامداوە – ٨٤ گۆڵی تۆمارکردووە. (بەردەوامە)

کۆی گشتی یارییەکان  : ٤٢٦ – کۆی گشت گۆڵەکان  : ٢٢١. (بەردەوامە)

لەگەڵ هەڵبژاردەی یەکەمی پرتوگال  : ٣٩ گۆڵ لە ١٠٤ یاری (بەردەوامە)

  • بەپێی یارییە فەرمییەکانە

نازناو و شانازییەکان[٣٨]

  • لەگەڵ مانچستەر یونایتدی ئنگلیزی [٣٩][٤٠]:
  1. نازناوی خولی ئینگلیزی ( ٣ جار ) : ٢٠٠٦،٢٠٠٧،٢٠٠٨
  2. جامی ئینگلتەرا ( ١ جار ) :٢٠٠٣
  3. جامی خولی ئینگلیزی ( ٢ جار ) : ٢٠٠٥ ، ٢٠٠٨
  4. جامی قەڵغانی یەکێتی ئینگلتەرا ( ١ جار ) : ٢٠٠٧
  5. خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا ( ١ جار ) : ٢٠٠٨
  6. جامی جیهانی یانەکان ( ١ جار ) : ٢٠٠٨.

لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید[٤١][دەستکاری]

  1. کۆپا دێل ڕەی ( ١ جار ) : ٢٠١٠
  2. خوولی ئیسپانیا ناسراو بە لالیگا ٢٠١١ - ٢٠١٢
  3. جامی سوپەری ئیسپانیا ٢٠١٢

نازناوە تاکە کەسییەکان[دەستکاری]

  1. پێکھاتەی نمونەیی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا: ٢٠٠٤
  2. خەڵاتی براڤۆ: ٢٠٠٤
  3. خەڵاتی تایبەتی باشترین یاریزانی گەنجی فیفپرۆ (٢ جار):٢٠٠٤، ٢٠٠٥
  4. باشترین یاریزانی پرتوگالی: ٢٠٠٦
  5. پێکھاتەی نمونەیی خولی پاڵەوانەکان (٥ جار): ٢٠٠٣، ٢٠٠٦، ٢٠٠٧، ٢٠٠٨، ٢٠٠٩
  6. یاریزانی سێر مات بەسبی ساڵ (٣ جار): ٢٠٠٣، ٢٠٠٦، ٢٠٠٧
  7. پێکھاتەی نمونەیی جیھانی فیفپرۆ (٤ جار): ٢٠٠٦، ٢٠٠٧، ٢٠٠٨، ٢٠٠٩.
  8. خەڵاتی فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرانی ئینگلتەرا بۆ باشترین یاریزانی لاوی ساڵ: ٢٠٠٦
  9. خەڵاتی فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرانی ئینگلتەرا بۆ باشترین یاریزانی ساڵ (٢ جار): ٢٠٠٦، ٢٠٠٧
  10. خەڵاتی فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرانی ئینگلتەرا بەگوێرەی دەنگ ھاندەران (٢ جار): ٢٠٠٦، ٢٠٠٧
  11. خەڵاتی فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرانی ئینگلتەرا بۆ پێکھاتەی نمونەیی: ٢٠٠٥، ٢٠٠٦، ٢٠٠٧، ٢٠٠٨.
  12. باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزی (٢ جار ): ٢٠٠٦ – ٢٠٠٧
  13. باشترین یاریزانی مانگ لە خولی ئینگلیزی: یانزەی ٢٠٠٦، دوانزەی ٢٠٠٦، یەکی ٢٠٠٨، سێی ٢٠٠٨.
  14. پێڵاوی ئاڵتونی پریمەرلیگ: ٢٠٠٧
  15. گۆڵکاری خولی پاڵەوانەکان: ٢٠٠٧
  16. پێلاوی ئاڵتونی ئەوروپا – ٢٠٠٧ – ٢٠١٠
  17. باشترین ھێرشبەری ئەوروپای ساڵ: ٢٠٠٧
  18. باشترین یاریزان لە یانەیەکی ئەوروپی: ٢٠٠٧
  19. باشترین یاریزانی جیھانی فیفپرۆ: ٢٠٠٧
  20. دووەم باشترین یاریزانی جیھانی فیفا: ٢٠٠٨
  21. خەڵاتی تۆپی پێی ئاڵتونی: ٢٠٠٨
  22. خوڵاتی پۆشکاش بۆ جوانترین گۆڵ: ٢٠٠٩
  23. گۆڵکاری جامی شای ئیسپانیا: ٢٠١٠
  24. گۆڵکاری خولی ئیسپانی: ٢٠١٠.
  25. گۆڵکاری خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوڕووپای وەرزی ٢٠١٢-٢٠١٣ بەتۆمارکردنی ١٢ گۆڵ
  • خشتەی ژمارەی گۆلەکانی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی بەپێی ساڵەکانی یاریکردنی
ھەڵبژاردەی پرتووگالساڵیاریکردنگۆڵ
  ٢٠٠٣ ٢ ٠
٢٠٠٤ ١٦ ٧
٢٠٠٥ ١٠ ٢
٢٠٠٦ ١٤ ٦
٢٠٠٧ ١٠ ٥
٢٠٠٨ ٨ ١
٢٠٠٩ ٧ ١
٢٠١٠ ١١ ٣
٢٠١١ ٧ ٥
کۆی گشتی٨٥٣٠

تایبەتمەندییەکان[

لەڕووی هێز : ڕۆناڵدۆ لە ڕکابەری شان بە شان دەتوانێت هەموو بەرگریکارێک بخات کە بیەوێت ، توانای بۆ دەرچوون لە بەرگریکار بە هێز هەمیشە ترس دەخاتە دڵی یانەی بەرامبەر ، هێزی تەنیا لە شان و باڵیدا نیە ئەوەی زیاتر یانەکانی تۆقاندووە لێدانە بەهێزەکانیەتی بە تایبەت لە کاتی جێبەجێکردنی لێدانە ڕاستەوخۆکان .

خاڵی لاوازی : زوو زوو لە ناو یاریگا خۆی دەخات لە کاتێکدا دەتوانێت پشت بەهێز و تواناکانی ببەستێت و بە هاوسەنگی بمێنیتەوە ، زۆر یاری بە تۆپ دەکات لە کاتێکدا دەتوانێت بە ئاسانی پاسەکە بدات و هەندێک جار زیاد لە پێویست جوڵانەوە دەکات.

گەورەترین دەستکەوتی  : بردنەوەی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەگەڵ مانچستەر لە ٢٠٠٨[٤٢] و بوون بە باشترین یاریزانی جیهان[٤٣] .

خراپترین ئاستی  : دۆڕانیان بە یۆنان لە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠٠٤[٤٤] ، هەموو جیهان فرمێسکەکانی ڕۆناڵدۆیان لە دوای دۆڕانەکە بینی[٤٥][٤٦].

 

گالەری]

 

 
 

[١]

Lionel Andrés Messi
لەدایکبوون لیۆنێل ئەندرێس میسی
٢٤ی جوونی ١٩٨٧
ڕۆساریۆ ، ئەرجەنتین
نەتەوە ئەرجەنتینی
پیشە یاریزان
شار ئيستا له شارى به رشەلۆنا لە گەرەكى ئؤزماگراناس دەژى
مووچە ١٦ ملیۆن
باڵا ١٦٩ سانتی میتر
کێش ٦٧ کیلۆگرەم
یار ئه نتونيلا رؤكوزؤ
منداڵەکان كوڕ/تياگۆ
دایک و باوک دايك: تيليا كوجينيۆ، باوک: خۆرخێ
خەڵاتەکان باشترين ياريزانى جيهان ساڵى: ٢٠٠٩-٢٠١٠-٢٠١١-٢٠١٢
ماڵپەڕ
http://www.leomessi.com

لیۆنیل میسى (: Lionel Andrés Messi) له ‌٢٤ حوزه‌یرانى ساڵى ١٩٨٧ له‌ دایكبووه‌[٢] له‌ ته‌مه‌نى پێنج ساڵیدا دەستی کردووە بە یاریکردن[٣] لە شاری (فراندولی) لەو یانەیەی کە باوکی لە ئارجەنتین بەڕێوەی دەبرد لەو کاتەدا سەرنجی خەڵکانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە وە بە خێرایی برووسک و ناوبانگی دەرکردووە کە لەگەڵ برا گەورەکەی (رۆدریغۆ) لە یانەکە دا یاریان کردووە ، دکتۆرەکان پشکنینیان بۆ میسی ئەنجامدا بینیان دووچاری کەمبوونی (ھۆرمۆنی ئێسک) ھاتووە[٤] [٥] [٦] [٧][٨]کە دەبێتە ڕیگر لە بەردەم بەردەوامی لە یاریکردن داو لە بەردەم گەشەکردنی. بۆ ئەم مەبەستە پێویستی بە نەشتەرگەریەکی گەورە ھەبوو پارەیەکی زۆری دەویست کە لە توانای (ئارجەنتین) نەبوو ، ئەمە و باوکی پەیوەندی بە چەند خزمێکی کرد لە ھەرێمی (کاتالۆنیا) ئەو سەفەرەیان کرد بۆ (ئیسپانیا لەوێ یانەی بەناوبانگی (بەرشەلۆنا)ی ئیسپانیخستیە ژێر چاودێری کە لەگەڵ یانەکەیان یاری بکات لە (ئەمریکای باشوور) . لە یەکەم دەرکەوتنی (میسی) بە درێسی بەرشەلۆنا لە یاریەکەدا توانی (٥) گۆڵ تۆمار بکات و وەک یاریزانێکی بەتوانا دەرکەوت لەوکات دا یانەی بەرشەلۆنە سەرسام بوو پێی خەرجی چارەسەرکردنی خستە ئەستۆی لەو کاتەی درێژی میسی (١٤٠سم) بوو ، نەشتەرگەریەکەی بە سەرکەوتوویی بۆ ئەنجامدراو درێژی گەیشتە ١٦٩ سم[٩]. میسی بەرامبەر ئەو چاکەیە باشترین یاری ئەنجامدا و توانی (٣٧) گۆڵ تۆمار بکات بۆ بەرشەلۆنا ، وە ئەو چواردە مانگەیەی کە میسی لە بەرشەلۆنا بووەئەستێرەیەکی جیھانی تۆپی پێ .


لەساڵی ٢٠٠٤ یانەی ئیسپانی داوایی لە میسی کرد لە ھەڵبژاردەکەیان یاری بکات و ڕەگەزنامەی ئیسپانیای پێ بەخشرا بەڵام میسی خۆشەویستی و لایەنگری بۆ ئارجەنتین بوو [١٠]. ئەمە بووە ھۆی ئەوەی یاری بۆ گەنجانی ئەرجەنتین بکات بەرامبەر (پاراگوای) ئەمجارە میسی یارییەکی بۆ بەرشەلۆنا ئەنجامدا بەرامبەر بە یانەی ئیسپانیۆل توانی بە گۆڵێک سەرکەوتن بەدەست بھێنێ ، ئەمجارەیان لە یاری نێوانبەرشەلۆنا و باسیستی ساڵی ٢٠٠٤ - ٢٠٠٥ بچێتە ھۆڵەندا لەمەیان لەیاری پاڵەوانی لاوان بشداری کرد و توانا و ھونەری کردنی بۆ جیھاندەرخست گەنجەکان پێی سەرسام بوون ڕاھێنەری کۆڵۆمبیا وەک باشترین یاریزانی گەنج ناساندی لەو یاریەدا سەر کەوت ونازناوی یاریزانی قاچ زێڕینی پێ بەخشرا بەو گۆڵانەی تۆماری کردن. میسی وەک یاریزانێکی بەناوبانگی جیھان ناسراو پێشکەوت وەک ئەفسانەیەکی تۆپی پێ ناسرا. ھەندێک وەک مارادۆنا بەیاریزانێکی بەھرە دار پێی سەرسام بوون ، ئەو یاریزانە وای دەزانی ئەوە خەونێکە بەڵام کۆششی و ھەوڵدان بوو سەرکەوتنی مسۆگەر کرد .میسی ئەستێرەیەک بوو بەختێکی باشی ھەبوو کەوا فێربوو چۆن ببێتە یاریزانێکی وا بەتوانا و بەناوبانگ ناوی بکەوێتە ناو گۆڤار و ڕۆژنامەکانی ئارجەنتین . لە یاریەکی نێوان (ئارجەنتین و مەجەر) لە دوایی دوو خوولەک ناوبژیوان کارتی سووری بە ڕوویدا بەرزکردەوە کە بووە ھۆی نیگەرانی میسی .


میسی لە کۆتایی یاری کردنی یانەکەیان بۆجامی جیھانی کە لەنێوان پاراگوای و ئەرجەنتین بوو توانی لە تایمی دووەم بەشداری بکات بەڵام نەی توانی گۆڵی بەرامبەر بکات بەڵام لەیاریەکی چاوەڕوانکراودا کەلە نێوان یانەی پیڕۆ ئەنجام دەدرێ جەماوەرەکەی چاوەڕوانیەکی باشی لێدەکەن کەسەرکەوتن بەدەست بھێنێت میسی وەک مارادۆنا بناسرێ و تیپەکەیان دڵخۆش بکا, وە هەروەها دۆستیکى خۆشەویستى ڕۆنالدینهۆى ئەستێرەى تۆپى پیى بەڕازیلە ئەمەش بەهۆى ئەوەى ئەو کاتەى ڕۆنالدینهۆ لە بەرشەلۆنا] یارى دەکرد هاوکارێکى مەزنى میسى بوو کە پاسە جوانەکانى بۆ میسى بوونە هۆى سەرەتاى دەرکەوتنى میسى و ناساندنى بە میدیاکان , کە میسى خودى خۆى دان بەم راستیەدا دەنێت و دەلێت (ڕۆنالدینهۆ هاورییەکى خۆشەویستمە وەک مامۆستاى خۆم تەماشاى دەکەم و شتى زۆرى لێوە فێربووم)

 

 


  • ١ ژیان
    • ١.١ ژیانی تایبەتی
  • ٢ میدیا
  • ٣ کاری خێرخوازی
  • ٤ یانەی بەرشەلۆنە
  • ٥ وەرزی ٢٠٠٥ – ٢٠٠٦
  • ٦ وەرزی ٢٠٠٦ – ٢٠٠٧
  • ٧ وەرزی ٢٠٠٧-٢٠٠٨
  • ٨ وەرزی ٢٠٠٨ – ٢٠٠٩
  • ٩ وەرزی ٢٠٠٩-٢٠١٠
  • ١٠ وەرزی ٢٠١٠-٢٠١١
  • ١١ وەرزی ٢٠١١ - ٢٠١٢
  • ١٢ ئارجەنتین
  • ١٣ جامی جیھانی ٢٠٠٦
  • ١٤ کۆپا ئەمریکا ٢٠٠٧
  • ١٥ ئۆڵۆمپیادی ٢٠٠٨
  • ١٦ جامی جیھانی ٢٠١٠
  • ١٧ کۆپا ئەمریکا ٢٠١١
  • ١٨ نازناوەکان
    • ١٨.١ لەگەڵ بەرشەلۆنا[٣١][٣٢]
    • ١٨.٢ لەگەڵ ئارجەنتین[٣٣][٣٤]
      • ١٨.٢.١ گۆلکردنی بۆ ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین
  • ١٩ نازناوە تاکەکەسییەکان
  • ٢٠ گالەری
  • ٢١ سەرچاوە
  • ٢٢ بەستەری دەرەکی

 

ژیان

کاتێک تەمەنی پێنج ساڵان بوو دەستی کردن بە یاریکردن بۆ یانەیەکی ناوخۆیی بە ناوی گراندۆلی [١١] [١٢]کە باوکی ڕاھێنەری ئەو یانەیە بوو . پاشان لە ساڵی ١٩٩٥ ڕوویکردە یانەی نیویڵس ئۆڵد بۆیس کە لە شارەکەی خۆی ڕۆساریۆ بوو [١٣][١٤].

بە بەھرەیەکی زۆرەوە لەگەڵ یانەی نیولز دەرکەوت ، بە تێپەڕبوونی کات ھەست بە بچووکی باڵای و خاوی لە گەشەی دەکرا [١٥]، ئەم کێشەیەش بە پلەی یەک خانەوادەکەی نیگەرانکرد و بە پلەی دووەمیش یانەکە ، دایکی میسی لەو بارەیەوە دەڵێت  : بەراوردمان لە نێوان ئەو و خوشک و براکانی دەکرد بە ئاسانی ھەستمان بە بچوکی باڵای دەکرد بە بەراورد لەگەڵ تەمەنی.

لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٩٧ کاتێک تەمەنی ١٠ ساڵ بوو باڵای میسی لە مەترێک و ٢٧ سم تێپەڕی نەدەکرد ، بۆ ڕوبەڕووبونەوەی ئەو کێشەیە خێزانەکەی بڕیاریاندا پیشانی پزیشکێکی تایبەتمەندی بدەن سەبارەت بە بچوکی باڵای.

دیگۆ شوارزستاین پزیشکی بەرپرس لە نەخۆشخانەی شاری ڕۆزاریۆ دەڵێت : میسی یان بۆ ھێنام و پێیان وتم ئەستێرەیەکی تۆپی پێی بەھرەدارە و دەبێت ئاگاداری بم ، ئەرکی من یارمەتیدانی بوو لە گەشەکردنی ، پزیشکەکان دوای چەند پشکنینێک بۆیان دەرکەوت ھۆکارەکەی کەمی بەرھەمھێنانی جینێکی تایبەت بە گەشەیە لە لەشی میسی ، چارەسەرەکەش ئەوە بوو ڕۆژانە دەرزی تایبەتی بۆ بکرێت بۆ ماوەیەکی زۆر بۆ ئەوەی جێگای ئەو ھۆرمۆنە بگرێتەوە کە لە لەشی میسی کەمبوو ، خێزانەکەی نیگەرانبوون کە کوڕە نۆ ساڵانەکەیان دەبێت ڕۆژانە دەرزی لێبدرێت و ئازاری جەستەی بدرێت ، بۆ زیاتر لە دوو ساڵ میسی ھەمووکات دەرزیەکی پێبوو تایبەت بە ھۆرمۆنی گەشەی دەستکرد کە لە ژێر کۆگای جلەکانی دەیشاردەوە.


خوان کالۆس لیگۆپمان ھاوڕێی بنەماڵەکەیان ، درێژەی ئەو باسەی لایە و دەڵێت : ئەو لەسەر جێگای نوستنەکەی پێش خەوتن دەرزیەکەی لە قاچی ئەدا و نەشی ئەھێشت کەس یارمەتیبدات کاتێک تەنیا ٩ ساڵ بوو. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خێزانەکەی زیاتر نیگەرانبوون بۆ کوڕەکەیان ، ڕوبەڕووی کێشەیەکی تر بوونەوە ، ئەویش پارەی مانگانەی دەرمانەکان بوو کە ١٥٠٠ دۆلار بوو ، ەوە ئەو برەش لە توانای خێزانەیەکدا نەبوو دایکی میسی دەڵێت: نرخەکەی زۆر گران بوو و لە توانای ئێمە نەبوو بیدەین ، وەزارەتی دارایی لە ڕێگای دامەزراوەیەکی خێرخوازی و بە ھاوکاری کۆمەڵەی ئەپێندەر بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ ماوەی تەنیا دوو ساڵ یارمەتیان داین ، دواتر ڕەتیان کردەوە چی تر یارمەتیمان بدەن. دوای بڕینی ھاوکاریەکە ، دەرمانەکە پێویست بوو بۆ میسی ھەم وەک داھاتووی مرۆڤێک و ھەم وەک ئەوەی چارەنووسی یاریکردنی لە مەترسیدابوو . خێزانەکەی لە ھەموو درگایەکیاندا بۆ پەیداکردنی پارەی دەرمانەکانی مێسی ، بۆیە باوکی میسی ناچاربوو قسە لەگەڵ یانەی نیۆلز بکات و دوای ھەوڵێکی زۆرئەوان ڕازیبوون چەند دەرمانێکی سەرەتایی بۆ دابین بکەن ، بەڵام ئەوەش بەردەوام نەبوو تەنیا بۆ چەند مانگێک نەبوو ، ئەمەش دایکی میسی توڕەکرد و مسسێلیا کۆچێتینی (دایکی میسی)ی گەیاندە بنکەی سەرەکی یانەکە و لەوێ چاوی بە ڕاھێنەر ئارنیستۆ ڤیچینۆ کرد ، دایکی میسی لەوێدا ھەڕەشەی لێکردبوو وتبووی : قسەم لەگەڵ کردبوون سەبارەت بە دەرمانی لیۆ چەند جارێک ، ئێمە بێزاربووین لە ھەستنەکردن بە بەرپسیاریەتی ئێوە و دابین نەکردنی دەرمانەکان ، یەک شتت پێدەڵێم ، ناھێلم بگەڕێتەوە بۆ یانەکەی و ئەگەر نەتوانن دەرمانەکانی بۆ ئامادە بکەن ڕوو دەکاتە یانەیەکی تر.


یانەی نیولز لەو شەودا ئەو کەسەی لەدەستدا کە دوای ١٠ ساڵ وەک باشترین یاریزانی جیھان ھەڵبژێردرا و دایکی ھەڕەشەکەی بردە سەر و میسی نیۆڵزی بەجێھێشت. پێگەی داھاتووی میسی ،یانەی ریڤەرپلەیت بوو ، باوکی میسی خۆرخی میسی لەگەڵ کوڕەکەی پاسێکیان گرت و لە ڕۆساریۆوە بەرەو بۆینس ئایرس ی پایتەخت بەڕێکەوتن ، لە ڕۆژی دواتر ڕوویانکردە یەکێک لە یاریگاکانی ڕاھێنانی تیپی لاوانی ریڤەرپلەیت کە نزیکبوو لە یاریگای مۆنۆمنتالی تایبەت بە تیپی یەکەم و بۆ ئەوەی میسی بەشداری لە تێستێک بکات لەگەڵ لاواندا خۆرخی میسی دەڵێت : یاریزانەکان ڕیزیان بەستبوو یەک لە دوای یەک ، کاتێک سەرەی میسی ھات کە بەڕێوبەرەکە کورتی باڵای بینی بێ ھیچ شتێک خستیە کۆتایی ریزەکە ڕاھێنەرەکان دەستیان کرد بە تاقیکردنەوە وەرزشیەکان و کەسیان گرنگیان بە میسی نەدا وەکو ئەوەی ھەر لەوێ نەبێت ، لە بەربەستەکە نزیکبوومەوە کە یاریگای لە دەرەوە جیا کردبوەوە و داوام لە بەڕێوبەرەکە کرد بەشداری بە میسی بکات کە تاقیکردنەوەکان بەرەو تەواوبوون ئەچوون بەڵام گوێی لێنەگرتم ، دوای چەند خولەکێک یەکێک لە ڕاھێنەرەکان لە میسی نزیکووبوەوە و لێی پرسی لە کوێ یاری دەکەیت ؟ میسی وەڵامی دایەوە لە ناوەندی ژمارە ٩ ، ڕاھێنەرەکە بێ باکانە وتی وەرە ناوەوە یاری بکە ، میسی بچووک دەستی بە یاریکرد و دوو خولەک تێپەڕی و کە تۆپ گەیشتە پێی میسی بە جوڵانەوەیەک لە دوو یاریزان دەرچوو و تۆپێکی ئاراستەی گۆڵکرد کە گۆڵپارێزەکە بەزۆر دەریھێنایەوە و بووە لێدانی کۆرنە ، دواتر بەڕێوبەرەکە بە دەنگێکی بەرزەوە وتی کێ باوکی ئەم بچووکەیە ؟ خۆرخی میسی وەڵامی دایەوە : من باوکیم ، زیاتر لە باوکی نزیکبووە و وتی : دەمانەوێت لە ڕیڤەر .

بەڵام کاتێک پشکنینی پزیشکی لە یانە تازەکەی بۆ ئەنجامدرا و تێیدا دەرکەوت کە کێشەی گەشەی ھۆرمۆنی ھەیە ڕیڤەر مێسی دوورخوستەوە و گرێبەستی لەگەڵ واژۆ نەکرد. دوای ڕەتکردنەوەی لەلایەن ریڤەر ، خێزانەکەی لە ھەموو کات زیاتر دڵنیابوون چارەسەرکردنی کێشەی کوڕەکەیان لە ناو وڵاتی تانگۆ نابێت ھەواڵی بوونی کوڕێکی بەھرەداری تۆپی پێ گەیشتە پایتەخی ھەرێمی کاتالۆنیا.


چیرۆکەکە ڕێڕەوێکی تری وەرگرت کاتێک یەکێک لە دۆزەرەوەکانی یاریزانە بەھرەدارەکان لە ئارجەنتین کە ھاوکاری یانەی بەرشەلۆنەی دەکرد ، بە کارگێری بلوگرانای ڕاگەیاند کەوا کەسێکی بەھرەدار ھەیە شایستەی ئەوەیە چاودێری بکرێت لە شاری رۆساریۆی ئارجەنتینیە لە کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٠ ڕاپۆرتێکی بەپەلە گەیشتە نوسینگەی جۆسیب ماریا مینگیلا لە کارگێری یانەی بارسا کە دواتر خۆی پاڵاوت بۆ پۆستی سەرۆکی یانەکە لە ساڵی ٢٠٠٣ و ١٨٧٦ دەنگی ھێنا ، ڕاپۆرتەکە سەبارەت بە لیۆ بوو ، ھەرچەندە سەرەتا گرنگیەکی ئەوتۆی پێنەدا بەڵام ڕاپۆرت لە دوای ڕاپۆرتدەگەیشتە دەستی و سەرنجی ڕاکێشا ، مینگێلا لەو کاتەدا باسەکەی گەیاندە کارگێری یانەکە لە سەروویانەوە خوان گاسبارت بەڵام ڕەتی کردەوە باس لەو بابەتە بکرێت بەھۆی بچووکی تەمەنی بەڵام لە ڕاستیدا ڕازینەبوونی پەیوەست بوو بە خۆپەرستی گاسپارت و نەبوونی بەرژەوەندی تایبەتی خۆی کاتێک سەبارەت بە میسی وتی : تەنانەت ئەگەر ببێتە باشترین یاریزانی جیھانی تاوەکو من سەرۆکی بارسا بم نایەت ، دواتر مینگیلا قسەی لەگەڵ کارلیس ریکساک کرد کە ئەو کات پۆستی جێگری ڕاھێنەر لویس فانگال ی ھەبوو لە یانەکە ، بابەتی میسی لەگەڵ ریکساک کردەوە ، بەڵام کاردانەوەی ئەو لە سەرۆکەکە زۆر باشتر نەبوو بە مینگیلای وت : تۆ شێت بویت مینگیلا ، ئێمە پێویستمان بە یاریزانی ١٨ ساڵە بۆ ئەوەی بۆ تیپی یەکەم یاری بکات نەک مناڵێکی ١٢ ساڵ. مێنگیلا سەرەڕای ڕەتکردنەوەی داواکەی دەستبەردار نەبوو ، جارێکی تر بە تێلفۆن لە بەرشەلۆناوە پەیوەندی بە شاری سیدنی ئوسترالیا کرد لە مانگی نۆی ساڵی ٢٠٠٠ و قسەی لەگەڵ ریسکاک کردەوە سەبارەت بە لیۆ کە ئەو کات ریکساک لە سیدنی بوو بەھۆی یاریەکانی ئۆلۆمپی ، بە کاریگەری قسەکانی مێنگیلا یاریدەدەری ڕاھێنەرەکە لیۆ و خێزانەکەی بانگھێشتکرد دوای گەڕانەوەی لەسیدنی بۆ ئەوەی لە پایتەخی ھەرێمی کاتالۆنیا ئامادەبن بۆ تاقیکردنەوەی تواناکانی میسی میسی و خێزانەکەی بۆ ماوەی دوو ھەفتە لە ھۆتێل پلازا مانەوە لە نزیک بینای ئۆلۆمپی ، گەڕانەوەی ریسکاک لە سیدنی دوا کەوت و ئەوانیش بڕیاری گەڕانەوەیان بۆ ئارجەنتین دابوو جەرەسی تێلفۆنێک بیسترا لە شەوی چوارشەمەی سێی مانگی تشرینی یەکەم (مانگی دە) ، لەو ژوورەی کە باوکی میسی لێ بوو لە ھۆتێلەکە و مێنگیلا داوای لێکردبوون یەک ڕۆژی تر بمێننەوە دوا دوو ھەفتەکە چونکە ریکساک بەیانی دەگەڕیتەوە بەرشەلۆنا و خێزانەکەی لە یەکێک لە یاریگاکانی مەشقپێدانی نزیک کامب نوو ئامادە دەبن رۆژی ھەینی ریکساک بە تایبەت و لەلایەن خۆیەوە میسی تاقی دەکاتەوە بە ئامادەبوونی چەند ڕاھێنەرێک .


لە بەیانی ھەینی و لە یاریگای بچوککراوەی ژمارە ٣ ، یاریەک لە نێوان لاوانی بارسا ئەنجامدرا بە بەشداریکردنی یاریزانێک لە وڵاتی تانگۆ کە ئەوانی تر زۆر لەو گەورە تربوون ، ریکساک چەند خولەکێک دوای دەستپێکردنی یاریەکە گەیشتە ئەوێ ، لەگەڵ گەیشتنی تۆپ بۆ لیۆ ئەو جوڵانەوانەی دەست پێکرد کە تا ئێستاش نەوەستاون ، لە چەند یاریزانێک دەرچوو و گۆڵێکی تۆمارکرد ، ریکساک پرسیاری پێناسی ئەو یاریزانەی کرد کە بەو باڵا بچووکە ئەو ئاستە بەرزە نیشان دەدەات ، وەڵامیان دایەوە : ئەوە ئەو ئارجەنتینیەیە کە دەبوو تاقیتکردایەوە ، ڕاستەوخۆ ریکساک لەوێدا وتی دەبێت گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکەین بە زووترین کات بە بێ دواکەوتن ، پاشان لە باوکی پرسی چەند ڕۆژە لە بەرشەلۆنان ؟ ئەویش وتی ١٥ ڕۆژ . ریکساک وتی : کاتمان بە فیرۆ داوە و دەبێت بەزووترین کات گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکەین .


دوای دوو ڕۆژ خێزانەکەی میسی جانتا و شتومەکەکانیان پێچاویەوە و گەڕانەوە ڕۆساریۆ ، بەڵام لە بەرشەلۆنا واژووکردن وا ئاسان نەبوو بەھۆی ناڕەزایی ھەندێک لە کارگێڕەکانی یانەکە ، کە بەھۆی بچووکی باڵای ھەندێکیان تەنانەت پێشنیاری ئەوەیان کرد ببێتە یاریزانی تۆپی پێی بچوککراوە ، دوو مانگ تێپەڕی ھێشتا بلوگرانا گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرەکەی رۆزاریۆ واژوو نەکردبوو ، خێزانەکەی زوو زوو پەیوەندیان بە مینگیلا کرد و کە مینگیلا لەو کاتەدا زۆری لە ریکساک دەکرد بە زووترین کات گرێبەستی لەگەڵ واژووبکات بەھۆی ئەوەی چەند یانەیەکی تر ئەوروپی لەسەر ھێل بوون ، ھەردووکیان لە یەکێک لە چێشتخانەکانی کەناری ڕووباری لابارپێلونیتا یەکیان بینی ، لەو چێشتخانە بەرشەلۆناییە کە لە کۆمەڵگایەکی وەرزشی دەچوو ، دوای نان خواردن ریکساک کاغەزێکی دەرھێنا و لەسەری نوسی : من کارلیس ریکساک یارمەتیدەری ڕاھێنەری یانەی بەرشەلۆنە بۆ تۆپی پێ ، ڕایدەگەینم کە ئیلتیزام بە واژووکردنی گرێبەست دەکەین لەگەڵ لیۆنێل میسی لە باری ڕێکەوتن لەسەر مەرجەکانی ڕێکەوتنامەکە و بەھاکەی لەلایەن ھەردوولا. ئەم ھەواڵە گەیشتە بنەماڵەی میسی و ئێستا لە پێناو گرێبەست واژووکردن ، دەبوو میسی ماڵئاوایی لەو شارە بکات کە لێی گەورە بوو بوو ڕووبکاتە بەرشەلۆنا .


خێزانەکەی کۆبونەوەیەکیان لە دەوری مێزێک گرێدا بۆ ئەوەی بڕیاری یەکلایی کەرەوە بدەن ، میسی ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی بۆ خۆشەویترین یانەی خۆی کە بەرشەلۆنا بوو دەربری ، لەسەر ئارەزووی خۆی بە فڕۆکەیەکی ھێلی ئیبریا ڕاستەوخۆ بەرەو ئیسپانیا بەڕێکەوت و لە شاری بەرشەلۆنا لە یەکێک لە ھۆتێلەکان نیشتەجێ بوو نزیک لە یاریگای کامبوونی جیھانی ، ھەرچەندە نزیکبوو لە کامب نوو بەڵام میسی ڕۆژانێکی یەکجار ناخۆشی بەسەر برد لە سەرەتا ، سەرەڕای ئەوەی دەبوو خۆی زۆربەی کارەکانی بکات کە تەمەنی زۆر لەوە بچوکتر بوو بتوانێت و سەرەڕای دووری لە نیشتمانی و خێزانەکەی و ھۆکارە دەروونیەکانی تر.

میسی زۆر بەزووی لە گەڵ کلتوری تازەی ئیسپانیا ڕاھات ، خێزانەکەی لە خۆیانیان دەپرسی ئایا ئەزموونی میسی لەگەڵ بارسا و ئەگەری سەرکەوتنی شایستەی ئەو ھەموو ماندووبوون و ئازارەیە کە چەشتیان تاوەکو کوڕەکەیان گەیاندە ئەوێ ؟ دوا تر خۆرخی میسی بڕیاریدا بگەڕێنەوە بۆ ڕۆزاریۆ و بە خێزانەکەی وت : من و ماتیاس و رۆدریگۆ دەگەڕێینەوە بۆ رۆزاریۆ تۆ لێرە بمێنەوە لەگەڵ میسی لەبەرشەلۆنا و ھەر ئەوەش ڕوویدا. دواتر میسی گرێبەستی پیشەگەری خۆی لەگەڵ بەرشەلۆنا لە مانگی سێی ساڵی ٢٠٠١ واژووکرد و لەو کاتەوە کاروانی ئەفسانەیی خۆی دەستپیێکرد و داھێنانەکانی سەری ھەڵدا کە ھیچ سنورێکیان بۆ نیە.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

ماکارینا لیمۆس یەکەم خۆشەویستی مێسی بوو کە دانیشتووی ھەمان ئەو شارەیە مێسی تێدا لە دایک بوو . مێسی سەبارەت بە لیمۆس وتوویەتی کاتێک بەھۆی پێکان گەڕاوەتەوە ئةرجەنتینپێش جامی جیھانی ٢٠٠٦ چاوی بە لیمۆس کەوتەوە و ناسیویەتی . وە ھەروەھا جگە لە لیمۆس مێسی پەیوەندی لەگەڵ لوسیانا سالازار ھەبووە کە کچە نمایشکارێکی ئارجەنتینیە . لە مانگی یەکی ٢٠٠٩ لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ کەناڵی ٣٣ وتی : خۆشەویستێکم ھەیە لە ئةرجەنتین دەژی و دڵخۆش و ئاسوودەم لەگەڵیدا. لەم دواییەشدا لەگەڵ ئەنتۆنێلا ڕۆکوزۆ بینراوە کە ئەویش ھەرئارجەنتینیە و خەڵک ڕۆساریۆییە و تا ئێستاش لەگەڵ ئەوەدا پەیوەندی ھەیە. بەو پێیەی مێسی کەسێکە زۆر خۆی دەپارێزێت لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەکەمی باسی ژیانی تایبەتی خۆی دەکات زانیاری ئەوتۆ لە بارەیەوە لەبەر دەستدا نیە .

میدیا

وێنەی مێسی لەسەر بەرگی یاری ڤیدیۆییPro Evolution Soccer

وێنەی مێسی لەسەر بەرگی یاری ڤیدیۆیی (Pro Evolution Soccer ٢٠٠٩) [١٦] وە (Pro Evolution Soccer ٢٠١١)[١٧] دانرا ، ھەروەھا لە کەمپینیڕیکلام بۆ ھەردوو یارییەکە بەشداربوو . وە ھەروەھا لە ھەمان یاری ساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ تۆرێس بە ھاوبەشی لەسەر بەرگی یارییەکە بوون[١٨]. مێسی گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای ئەدیداس ھەیە و ڕیکلام بۆ ئەو کۆمپانیایە ئەنجام دەدات[١٩][٢٠][٢١]. وە ھەروەھا لە ٢٠١٠ مێسی گرێبەستێکی لەگەڵ”ھێربا لایف” واژۆکرد کە سپۆنسەری دەزگا خێرخوازییەکەی مێسی دەکەن[٢٢][٢٣]. لە ساڵی ٢٠١٢ مێسی لە ١٠٠ کەسە بەناوبانگەکەی گۆڤاری تایمزھەڵبژێدرا [٢٤]، کە تایبەتە بەو ١٠٠ کەسەی کە لە ماوەی ئەو ساڵەدا زۆرترین کاریگەرییان لەسەر جیھان ھەبووە . لە مانگی چواری ٢٠١١ ، مێسی پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووک کردەوە ، کە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا زیاد لە ٦ ملیۆن ھاندەری کۆکردەوە و ئێستا پەیجەکەی مێسی خاوەنی زیاد لە ٤٨ ملیۆن ھاندەرە[٢٥].

کاری خێرخوازی[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٧ ، دەزگای لیۆ مێسی دامەزراند ، کە دەزگایەکی خێرخوازییە بۆ پەرەپێدانی خوێندن و تەندروستی مناڵان[٢٦] . مێسی لەوبارەیەوە دەڵێت ” کە کەمێک بەناوبانگ بووم ، ھەلی ئەوەم بۆ ڕەخسا کە یارمەتی ئەو مناڵانە بدەم کە پێویستیان پێیەتی ” .. بەو پێیەی خۆی لە مناڵیدا ئازاری زۆری چەشتووە بەدەست باری تەندروستی و ھەژارییەوە ، مێسی زۆر کەسێکی بە سۆزەوە بەرامبەر مناڵان و نەداران . ھەر مناڵێکی ئارجەنتینچارەسەری لە وڵاتەکەی نەبیت ، دەزگاکەی مێسی دەیھێنیتە ئیسپانیا و بێ بەرامبەر چارەسەری بۆ دەکات . لە ٢٠١٠/٣/١١ مێسی وەکو باڵوێزی UNICEF ی نیەتپاکی دەستنیشان کرا . کاری مێسی پارێزگاریکردنە لە مافی مناڵان و لەو رووەشەوە بەرشلۆنە یارمەتیدەرێکی گەورەی مێسیە ، چونکەبەرشەلۆنا و UNICEF پەیوەندییەکی پتەو لە نێوانیاندا ھەیە [٢٧][٢٨].

 

 

یانەی بەرشەلۆنە

مێسی لە کاتی یاریکردن لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە

لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٣ مێسی یاری بۆ چەند یانەیەکی پلە بچووکەکانی بەرشەلۆنا ئەنجامدا وەکو (بەرشەلۆنای بچووک – ب) ، (بەرشەلۆنا کادێتی ب ) ، ( بەرشەلۆنا کادێتی – آ ) کە ھەموویان بەشێک بوون لە ئەکادیمیای لاماسیا. لەگەڵ کادێتی آ مێسی ٣٠ یاری ئەنجامداوە و ٣٧ گۆڵی تۆمارکرد. پاشان لە ساڵی ٢٠٠٣-٢٠٠٤ گوێزرایەوە بۆ پلەیەکی بەرزتر کە ”بەرشەلۆنة جوڤێنیل – ب” بوو ، ھێندەی نەبرد لەوێش نەماوە و پەیوەندی کرد بە ” جوڤینێل - آ ) لە وێ جوڤینێل – آ مێسی ١٤ گۆڵی لە ٢١ یاری تۆمارکرد و سەرنجی مامۆستاکانی بۆخۆی ڕاکێشا. دوای تاقیکردنەوەی پێنج یانەی ئەکادیمیای لاماسیا ، لە (٢٠٠٣/١١/٢٩) مێسی یەکەم یاری خۆی بۆ یانەی سێھەمی بەرشەلۆنا ئەنجامدا کە ٥ گۆڵی لە ٨ یاری بۆ تۆمارکرد . پاشان لە ٢٠٠٤/٣/٦ گوێزرایەوە بۆ تیمی دووەمی بەرشەلۆنا کە لە خولی پلە دووی ئیسپانی یاری دەکرد .

مێسی لە ساڵی ٢٠٠٣ یەک یاری بۆ تیپی یەکەمی بەرشەلۆنة ئەنجامدا بەرامبەر پۆرتۆ کە لەو کاتەدا تەمەنی ١٦ ساڵ و ١٤٥ ڕۆژ بوو . پاشان تێپەڕبوونی کەمتر لە ساڵێک لەگەڵ تیپی دووەم . لە بەرواری (٢٠٠٤/١٠/١٦) ئەو کاتەی تەمەنی ١٧ ساڵ و ١١٤ ڕۆژ لەلایەن فرانک ڕیکاردی ڕاھێنەری ئەوکاتەی بەرشەلۆنةوە بانگھێشتی تیپی یەکەمی بەرشەلۆنة کرا و بەشداری لە یاری بەرامبەر ئیسپانیۆل کرد . بەوەش بووە سێھەم گەنجترین یاریزان لە مێژووی بەرشەلۆنا کە یاری لە لالیگا کردبێت بەڵام پاشان لە ساڵی ٢٠٠٧ بۆیاک کریکیچ ژمارە پێوانەییەکەی مێسی شکاند. مێسی ئەو کاتەی تەمەنی گەیشتە ١٧ ساڵ و ١٠ مانگ و ٧ ڕۆژ بووە گەنجترین یاریزان کە گۆڵی بۆ بەرشەلۆنا تۆمارکردبێت لە لالیگا ، بەڵام دووبارە ئەو ژمارە پێوانەییەی لەلایەن بۆیانەوە شکێنرا ھەرچەندە مێسی خۆی گۆڵەکەی بۆ دروست کرد. مێسی سەبارەت بە فران ڕیکارد دەڵێت :

   
لیۆنێل مێسی
ھەرگیز ئەوە لەبیر ناکەم ، کە ئەو منی کردە یاریزانێکی پیشەگەر ، بڕوا و متمانەی بەمن ھەبوو لە کاتێکدا تەمەنم تەنیا ١٦ و ١٧ ساڵان بوو .

مێسی ئێستا دووەم یاریزانە لە مێژووی بەرشەلۆنا کە زۆرترین گۆڵی بۆ ئەو یانەیە تۆمارکردبێت و تەنیا سیزار ڕۆدریگێز ئەلڤارێز لەو زیاتری تۆمارکردووە کە خاوەنی ٢٣٥ گۆڵە.

   
لیۆنێل مێسی

وەرزی ٢٠٠٥ – ٢٠٠٦

لە نۆڤەمبەری ٢٠٠٥ ، بۆ دووەمجار لە ماوەی سێ مانگدا گۆڕانکاری لە گرێبەستەکەی مێسی کرا . ئەمجارەیان موچەکەی بەرزکرایەوە و وادەی گرێبەستەکەشی تا ٢٠١٤ درێژکرایەوە . ھەر لەو ساڵەدا مافی نیشتەجێبوون لە ئیسپانیا درا بە مێسی. ئەمەش ڕێخۆشکەر بوو بۆ ئەوەی بتوانێت بەشداری لە خولی ئیسپانی پلە یەکدا بکات . لەو وەرزەدا ١٧ یاری لە لالیگا ئەنجامدا و ٦ گۆڵی تۆمارکرد ، ٦ یاری لە خولی پاڵەوانەکان ئەنجامدا و گۆڵێکی تۆمارکرد. ئەو وەرزەی خولی ئیسپانی ھەر لە مانگی سێ وە بۆ مێسی بە کۆتا ھات چونکە تووشی پێکانێکی سەخت ھات لە یاری خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر چێڵسیبەرشەلۆناکەی فرانک ڕیکارد و ڕۆناڵدینھۆ لەو ساڵەدا نازناوی خولی ئیسپانی و خولی پاڵەوانەکانیان بەرز کردەوە.

 

وەرزی ٢٠٠٦ – ٢٠٠٧

مێسی لەو وەرزەدا بە تەواوی جێگای خۆی لە پێکھاتەی سەرەکی یانەی بەرشەلۆنە کردەوە ، ١٤ گۆڵی لە ٢٦ یاریدا تۆمارکرد. بەڵام لە ١١/١٢ لە یاری بەرامبەر ڕیاڵ زاراگۆزا دووبارە پێکرا و بۆ ماوەی سێ مانگ دوورکەوتەوە . لە ٢/١١ لە یاری بەرامبەر ڕاسینگ سانتاندێر گەڕایەوە یاریگاکان و وەک یاریزانی یەدەگ بەشداری لە یارییە کرد . پاشان لە ٣/١١ لە کلاسیکۆی گەورە بەرامبەر ڕیاڵ مەدریدیەکێک لە باشترین ئاستەکانی خۆی تا ئەو کاتە پێشکرد ، کاتێک ھاتریکی تۆمارکرد لەو یارییەی بەرشەلۆناوە بە ١٠ یاریزانەوە (٣-٣) لەگەڵ ڕیاڵ بەرامبەربوون .

بەوەش بووە یەکەم یاریزان ھاتریک لە کلاسیکۆ تۆمارکرد لە دوای ئیڤان زامۆرانۆ کە لە ساڵی ١٩٩٤ تۆماری کردبوو. وە ھەروەھا لیۆ گەنجترین یاریزانە کە گۆڵی لە کلاسیکۆدا تۆمارکردبێت . ھەر لەو وەرزەدابوو نازناوی مارادۆنای تازەی پێبەخشرا ، بە تایبەت دوای تۆمارکردنەوەی گۆڵە مێژووییەکەی مارادۆنا لە یاری کۆپا دێل ڕەی بەرامبەر خیتافی لە (٢٠٠٧/٤/١٨) کە ھاوشێوەی ئەو گۆڵە بوو مارادۆنالە جامی جیھانی ١٩٨٦ لە یاری بەرامبەر ئینگلتەرا تۆمارکرا و نازناوی جوانترین گۆڵی سەدەی پێبەخشرا .

دوای ئەو گۆڵە دەزگاکانی ئیسپانیا مێسیان ناونا مێسی دۆنە کە زیاد لە ٦٢ مەتری بڕی و لە ٦ یاریزان دەرچوو ھاوشێوەی ]]مارادۆنا]] کە بە نزیکەیی لە ھەمان دوورییەوە بوو وە لە ھەمان دووریشەوە گۆڵەکەی تۆمارکرد. دوای گۆڵەکەش بەرەو ئاڵای کۆڕنە ڕایکرد ڕێک وەک ئەوەی ٢١ ساڵ پێش ئەو گۆڵە مارادۆنا کردی. دوای یارییەکە دیکۆی ھاوڕێی مێسی سەبارەت بەو گۆڵە وتی ”ئەوە جوانترین گۆڵ بوو لە ژیانمدا بینیبێتم” .

جارێکی تر مێسی گەڕایەوە و گۆڵێکی دیکەی ھاوشێوەی مارادۆنا تۆمارکرد لە یاری بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل. گۆڵەکە بە دەست تۆماریکرد ھاوشێوەی ئەو گۆڵەی مارادۆنا لە چارەگی کۆتایی جامی جیھانی لە ئینگلتەرای تۆمارکرد .

 

وەرزی ٢٠٠٧-٢٠٠٨

لە سەرەتای وەرزی ٢٠٠٧ – ٢٠٠٨ مێسی پێنج گۆڵی لە یەک ھەفتەدا تۆمارکرد . سەرەتا لە ١١/١٩ یاری خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر لیۆن گۆڵێکی تۆمارکرد لەو یارییەی ٣-٠ بردیانەوە ، پاشان لە ١١/٢٢ ٢ گۆڵی لە یاری بەرامبەر سیڤیلیا تۆمارکرد و وە لە ١١/٢٦ دوو گۆڵی لە ڕیاڵ زاراگۆزا تۆمارکرد لەو یارییەی ٤-١ بردیانەوە . وە گۆڵی شەشەم لە ٢٩ی ئەو مانگەدا تۆماری کرد لە بەرامبەر لیڤانتی … لە ٢٠٠٨/٢/٢٧ مێسی لە بەرامبەر ڤالەنسیا یاری ژمارە ١٠٠ی ئەنجامدا . مێسی پاڵێورا بۆ خەڵاتی باشترین ھێرشبەری فیفپرۆ ،

پاشان ڕۆژنامەکانی ئیسپانیای وەکو مارکا و ئەلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆ و سپۆرت پێیان وابوو مێسی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەست دەھێنێت و فرانز پیکنپاوەری قەیسەری ئەڵمان پشتگیری لەو پێشھاتە کرد . بەڵام کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نازناوەکەی بەدەست ھێنا مێسی لە مانگی سێ تووشی پێکان ھات و بۆ ماوەی ٦ ھەفتە دوورکەوتەوە ، کە ئەوە چوارەم پێکانی ماسولکەکانی ڕانی ڕاستی بوو لە سێیەم وەرزیدا . کە گەڕایەوە لە پێکانەکەی دواین گۆڵی خۆی لەو وەرزەدا تۆمارکرد لە یاری بەرامبەر ڤیاڕیاڵ . بەوەش کۆی گۆڵەکانی لەو وەرزەدا گەیاندە ١٦ گۆڵ و ١٣ گۆلیشی دروست کرد .

وەرزی ٢٠٠٨ – ٢٠٠٩

دوای ڕۆیشتنی ڕۆناڵدینھۆ لە بلوگرانا ، مێسی لەلایەک درێسی ژمارە ١٠ی پێبەخشرا و لەلایەکیش ئەرکێکی زیاتری پێدرا لە پێکھاتەی سەرەکی یانەکە . لە ٢٠٠٨/١٠/١ لە یاری خولی پاڵەوانەکاندا بەرامبەر شاختار دۆنێتسک لە دواین ٧ خولەکی یارییەکەدا ٢ گۆڵی تۆمارکرد کاتێک جێگای تێری ھێنری گرتەوە و شکستی گۆڕییەوە بە بردنەوە بە ئەنجامی ٢-١ .

لە یاری دوای ئەوە بەرامبەر بە ئەتلەتیکۆ مەدرید یاری کرد بە جەنگێکی دۆستانەی نێوان مێسی و ئەگوێرۆ ناوبرا . مێسی لەو یارییەدا گۆڵێکی تۆمارکرد و گۆڵێکی دیکەشی دروستکرد و سەرەنجام بەرسا ٦-١ یارییەکەی بردەوە . ھەروەھا لە یاری کلاسیکۆی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و لەو یارییەی ٢-٠ بردیانەوە . لە ساڵی ٢٠٠٨ بە کۆکردنەوەی ٦٧٨ خاڵ لە پلەی دووەمی باشترین یاریزانی جیھان ھات لە دوای کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ .

مێسی یەکەم ھاتریکی ساڵی ٢٠٠٩ی لە یاری جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمارکرد لەو یارییەی ٣-١ بردیانەوە . مێسی دوو گۆڵی زۆر گرنگی تۆمارکرد کاتێک لە نیوەی دووەمدا بەشداری لە یاری بەرامبەر ڕاسینگ سانتاندێر کرد و دۆڕانی گۆڕییەوە بە سەرکەوتن لەو یارییەی بەرشە بە زەحمەت ٢-١ بردییەوە . کە دووەم گۆڵی لەو یارییەدا گۆڵی ژمارە ٥٠٠٠ی بەرشەلۆنا بوو لەمێژووی لالیگا .

مێسی لەو وەرزەدا تووشی پێکانێکی ئەوتۆ نەھات و ئەمەش وایکرد بە ئاستێکی زۆر باشتر ببینرێت و ژمارەیەکی زۆری گۆڵ تۆماربکات . بەشێوەیەک لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی وەرز گۆڵی ٣٥ ـەم و ٣٦ ـەمی خۆی لە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید تۆمارکرد ، لەو یارییەی بارسا ٦-٢ سەرکەوتنی بەدەست ھێنا کە ئەوە قورسترین دۆڕانی ڕیاڵ مەدریدە لەوەتەی ساڵی ١٩٣٠ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ . مێسی دروستکەری گۆڵە مێژووییەکەی ئەندرێس ئینیێستا بوو لە یاری خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر چێڵسی کە بەو گۆڵە بارسا گەیشتە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان لە بەرامبەر مانچێستەر یونایتد ..

لە ٥/١٣ یەکەم نازناوی کۆپا دێل ڕەی لەگەڵ بەرشلۆنە بەدەست ھێنا دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی جامەکە بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو گۆڵێکی دروستکرد و گۆڵێکیشی تۆمارکرد . پاشان لە ٥/٢٧ گۆڵی دووەمی کاتالۆنیای تۆمارکرد لە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر مانچێستەر و نازناوی ئەو وەرزەی پاڵەوانێتییەکەیان بەرزکردەوە . ھەروەھا بووە گەنجترین گۆڵکاری خولی پاڵەوانەکان لە مێژوودا . ھەر لە پەراوێزی ئەو ئاستە بەرزەی لە خولی پاڵەوانەکان پێشکەشی کرد وەک باشترین ھێرشبەری خولەکانی ئەوروپا و باشترین یاریزانی خولەکانی ئەوروپا ھەڵبژێردرا . لەو ساڵەدا بەرشلۆنە توانی کۆپا دێل ڕەی ، لالیگا ، چامپیۆنز لیگ بەرزبکاتەوە و بووە یەکەم یانە بتوانێت ھەر سێ نازناوەکە بەیەکەوە بباتەوە.

وەرزی ٢٠٠٩-٢٠١٠

دوای بردنەوەی جامی سوپەری ئەوروپا ، پیپ گواردیۆلای ڕاھێنەری بەرشەلۆنا مێسی بە باشترین یاریزان دانا کە لە ژیانیدا بینیبێتی . لە ٩/١٨ مێسی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشلۆنە تاوەکو ٢٠١٦ درێژکردەوە ، وە ھەروەھا سزای ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەش بۆ ٢٥٠ ملیۆن یۆرۆ بەرزکرایەوە ، موچەکەشی بۆ ٩.٥ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە زیادکرا کە لەگەڵ زلاتان ئیبراھیمۆڤیج بوونە دوو خاوەن زۆرترین موچە لە مێژووی لالیگا .

دوای چوار ڕۆژ لە تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی لە یاری بەرامبەر ڕاسینگ سانتاندێر دوو گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵێکیشی دروستکرد . مێسی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ٢٠٠٩ی پێبەخشرا و ڕۆناڵدۆ پلەی دووەمی پێبرا بەڵام بە جیاوازییەکەی زۆری دەنگ ، ٤٧٣ دەنگ بەرامبەر ٢٣٣ دەنگ .پاشان مێسی بۆ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ ئەو خەڵاتەی پێشکەش بە خێزانەکەی کرد و سوپاسی کردن کە ھەمیشە لە پشتی بوون .

لە ١٢/١٩ مێسی گۆڵی بردنەوەی یاری کۆتایی جامی جیھانی یانەکانی لە بەرامبەر ئیستۆدیانتس تۆمارکرد ، بەوەش بەرشە شەشەم نازناوی خۆی لە ماوەی یەک ساڵدا بەدەست ھێنا . دوای دوو ڕۆژ لەو بردنەوەیە ، مێسی بە باشترین یاریزانی جیھان لەلایەن فیفاوە ھەڵبژێردرا سەرکەوت بەسەر ڕۆناڵدۆ و زاڤی و کاکا و ئینیێستا . بەوەش بووە یەکەم یاریزانی ئەرژەنتینی کە ئەو نازناوە بەدەست بھێنێت . لە ٢٠١٠/١/١٠ مێسی یەکەم ھاتریکی لەو وەرزەدا لە بەرامبەر تێنریفی تۆمارکرد لەو یارییەی ٥-٠ بردیانەوە .

وە لە ١/١٧ گۆڵی ژمارە ١٠٠ی خۆی بۆ بەرشلۆنە تۆمارکرد لەو یارییەی ٤-٠ لە سیڤیلیایان بردەوە. دوای ئەوە مێسی تەنیا لە پێنج یاریدا ١١ گۆڵی تۆمارکرد ، گۆڵەکانیش بەرامبە رمەلەگا و ئەلمێریا و ڤالەنسیا و شتوتگارت و زاراگۆزا بوون . بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی یانەکە بتوانێت ئەوە ئەنجام بدات . لە یاری بەرامبەر ئۆساسۆنا لە ٢٠١٠/٣/٢٤ مێسی یاری ژمارە ٢٠٠ی خۆی لەگەڵ بارسا بە ئەنجام گەیاند . لە ٢٠١٠/٤/٦ بۆ یەکەمجار لە ژیانیدا چوار گۆڵی لە یەک یاریدا تۆمارکرد لە بەرامبەر ئارسناڵ ، لە دوای بردنەوەی بەرشلۆنە لە ئارسناڵ بە ئەنجامی ٤-١ لە خولی پاڵەوانەکان ، ئارسن ڤینگەری ڕاھێنەری ئارسناڵ سەبارەت بە مێسی وتی

ھەر ئەوەندە کە دەستی بە ڕاکردن کرد ئیتر ڕاناگیرێت ، تاکە یاریزانە کە دەتوانێت ھێند بە خێرایی ئاڕاستە بگۆڕێت ، ئەو باشترین یاریزانی جیھانە و لە یاریزانی پلەی ستەیشن دەچێت ، دەتوانێت سوود لە ھەر ھەڵەیەک وەربگرێت کە تیپی بەرامبەر دەیکات . دوای ئەوە توانی جێگای ڕیڤاڵدۆ بگرێتەوە کە گەورەترین گۆڵکاری بارسا بوو لە خولی پاڵەوانەکان .. پاشان مێسی گۆڵی ژمارە ٤٠ی خۆی لەو وەرزەدا تۆمارکرد بەو دوو گۆڵەی لە یاری کلاسیکۆ لە ڕیاڵ مەدریدی تۆمارکرد .

لە ٥/١ مێسی یاری ژمارە ٥٠ی خۆی لەو وەرزەدا ئەنجامدا و دوو گۆڵی تۆمارکرد لە بەرامبەر ڤیاڕیاڵ ، دوای تەنیا سێ ڕۆژ دوو گۆڵی دیکەی لە تێنریفی تۆمارکرد و ژمارەی گۆڵەکانی تا کۆتایی وەرز گەیاندە ٣٤ گۆڵ ، بەوەش ژمارە پێوانەییەکەی ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی یەکسانکردەوە لە ڕووی تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵ لە یەک وەرزدا . مێسی بۆ دووەم وەرزی لەسەر یەک نازناوی باشترین یاریزانی لالیگای پێبەخشرا.

وەرزی ٢٠١٠-٢٠١١

لە ٢٠١٠/٨/٢١ مێسی ھاتریکی تۆمارکرد لە یاری جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر سیڤیلیا و ٤-٠ بردیانەوە کە بارسا لە یاری چووندا ٣-١ تووشی شکست ھاتبوو ، بەمەش مێسی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای بۆ بەرشلۆنە ەبدەست ھێنا . وە ھەروەھا لە یەکەم یاری خولی ئیسپانیدا بەرامبەر ڕاسینگ سانتاندێر دوای تەنیا ٣ خولەک لە سەرەتای یارییەکە گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد .

مێسی درێژەی بە ئاستە نمونەییەکەی دا لە یاری خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر بە پاناسیناکۆس کاتێک دوو گۆڵی دروستکرد و دوو گۆڵیشی تۆمارکرد . لە ٢٠١٠/٩/١٩ لە یاری بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆماس یۆفالوسی زۆر بە خراپی لە قاچی مێسی دا کە بە ئاشکرادیاربوو مەبەستی ئازارگەیاندن بوو بەو ئەفسانەیە ، لێدانەکە لە خولەکی ٩٢ی یارییەکە بوو . لە سەرەتا ترسی ئەوە ھەبوو پاژنەی پێی مێسی شکاند بێت کە بەوە لانی کەم ٦ مانگ یاریزانەکە دووردەکەوتەوە لە یاریگاکان ب، ەڵام پشکنینی MRI مژدەی ئەوەیدا بە یانەکە و بە ھاندەران کە مێسی تەنیا تووشی کەمێک درز بووە و بە زوویی چاک دەبێتەوە .

کە مێسی گەڕایەوە لە پێکانەکەی گۆڵی بەرامبەری بۆ بارسا تۆمارکرد لەو یارییەی ١-١ لەگەڵ مایۆرکا یەکسان بوون ، پاشان لە یاری خولی پاڵەوانەکان لە یاری بەرامبەر کۆپنھاگن گۆڵێکی تۆمارکرد و یارمەتی یانەکەیدا بۆ بردنەوە بە ئەنجامی ٢-٠ . پ

لەو یارییەی بارسا ٨-٠ گۆڵبارانی ئەلمێریای کرد مێسی گۆڵی ژمارە ١٠٠ی خۆی لە لالیگا تۆمارکرد . پاشان لە ١٠ یاری یەک لە دوای یەکدا بە بێ گۆڵ لە یاریگا نەچووە دەرەوە . دوای ١٠ یاری ، لە یاری کلاسیکۆی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ژمارە پێوانەییەکەی مێسی وەستێنرا و نەیتوانی لەو یارییە گۆڵ تۆماربکات بەڵام دوو گۆڵی بۆ داڤید ڤیا تۆمارکرد کاتێک بەرشلۆنە ٥-٠ شکستی بە ڕیاڵ ھێنا .

یەکەم گۆڵی خۆی لە ٢٠١١ لە بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ لاکۆرونا لە لێدانی ڕاستەوخۆ تۆمارکرد ، بەڵام جگە لەو گۆڵە وەک ھەمیشە گۆڵی بۆ ڤیا و پێدرۆ دروستکرد . مێسی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ٢٠١٠ی بردەوە و پێش ھەردوو ھاوڕێکەی زاڤی و ئینیێستا کەوت .

دوای تەنیا دوو ڕۆژ لە بردنەوەی ئەو نازناوە لە بەرامبەر ڕیاڵ بیتس ھاتریکی تۆمارکرد .. لە یەکەم یاری قۆناغی دووەمی خولی ئیسپانیا لە یاری بەرامبەر ڕاسینگ سانتاندێر کاتێک بە لێدانی سزا گۆڵێکی تۆمارکرد درێسەکەی بەرزکردەوە و لەژێری نوسرا بوو ” ڕۆژی لە دایک بوونت پیرۆز بێت دایە ” . مێسی بەردەەوام بوو لە گۆڵ تۆمارکردن لە ھەفتەکانی دواتر بەرامبەر ئەلمێریا و ھێرکولیس . وە ھەروەھا بەرشلۆنە ژمارەیەکی پێوانەیی تازەی تۆمارکرد کاتێک ٣-٠ شکستیان بە ئەتلەتیکۆ مەدرید ھێنا و ١٦ سەرکەوتنی یەک لە دوای یەکیان لەلالیگا مسۆگەرکرد . پاشان لە لەو یارییەی ڕیاڵ و بارسا ١-١ بەرامبەربوون ، مێسی گۆڵی ژمارە ٨ی خۆی لە کلاسیکۆ تۆمارکرد .. پاشان لە ٤/٢٣ لە یاری بەرامبەر ئۆساسۆنا مێسی گۆڵی ژمارە ٥٠ی لەو وەرزەدا تۆمارکرد . پاشان لە یاری چارەگی کۆتایی خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ئاستێکی مێژوویی پێشکەشکرد و دوو گۆڵی تۆمارکرد کاتێک بارسا ٢-٠ سەرکەوتنی بەدەست ھێنا . پاشان لە یاری کۆتایی خولئ پاڵەوانەکان لە وێمبڵی بە گۆڵێکی مێسی بارساسێھەم نازناوی خولی پاڵەوانەکانی لە ماوەی ٦ ساڵدا بەدەست ھێنا .

وەرزی ٢٠١١ - ٢٠١٢[دەستکاری]

مێسی بەدرێسی یانەکەی ساڵی ٢٠١٢

مێسی وەرزی تازەی بە بەرزکردنەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا دەست پێکرد ، کاتێک بە کۆی یاری چوون و ھاتن سەرکەوتن بەسەر ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی ٥-٤ ، مێسی لەو دوو یارییەدا سێ گۆڵی تۆمارکرد و دوو گۆڵەکەی دیکەش ھەر ئەو دروستی کردن . پاشان لە یاری جامی سوپەری ئەوروپا لە پاسێکی گوارین یەک لە دوو گۆڵەکەی بارسای تۆمارکرد بەرامبەر پۆرتۆو ئەو جامەشیان بەدەست ھێنا .

لە یەکەم یاری خۆی لەلیگا بەرامبەر ڤیاڕیاڵ دوو گۆڵی تۆمارکرد . لە ١١/١٧ لەو یارییەی ٧-٠ شکستیان بە ئۆساسۆنا ھێنا و مێسی ھاتریکی تۆمارکرد ، لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵی یەکەمدا سەلماندی لە دەرەوەی یاریگاش باشترینە کاتێک گۆڵەکەی پێشکەشکرد بە کوڕێکی ١٠ ساڵەی مەغریبی بە سۆفیان کە ھاندەرێکی سەرسەختی بولگرانابوو تووشی حاڵەتێکی نەخۆشی دەگمەن ھاتووە و ژیانی لە سەرە مەرگدا بوو .

لە ٩/٢٨ یەکەم دوو گۆڵی خۆی لە خولی پاڵەوانەکاندا بەرامبەر باتی بۆریسۆڤ تۆمارکرد و بووە دووەم گەورەترین گۆڵکاری مێژووی بەرشلۆنە ، کە گۆڵەکانی گەیاندە ١٩٤ گۆل و لەگەڵ لازلۆ کوبالا یەکسانی کردەوە . پاشان لە یاری بەرامبەر ڕاسینگ ٢ گۆڵی تۆمارکرد و کوبالای بەجێھێشت . لە یاری بەرامبەر مایۆرکا گۆڵی ژمارە ٢٠٠ی خۆی تۆمارکرد و بووە دووەم گۆڵکاری مێژویی بارسا لە لالیگا ، مێسی یەکەم خۆڵی لەسەر یاریگای سان مامێس تۆمارکرد لە یارییەکەی مێژوییەکەی نێوان بەرشلۆنە و ئەتلەتیک بلباو کە لە دواین خولەکدا مێسی گۆڵی بەرامبەری بۆ بارسا تۆمارکرد و ٢-٢ تەواوبوو . پاشان لە یاری بەرامبەر ئەیسی میلان کە ٣-٢ بردیانەوە بۆ یەکەمجار لە ژیانیدا گۆڵی لە تیپێکی ئیتاڵی تۆمارکرد .

ئارجەنتین

تاکە ڕەخنە کە لە مێسی دەگیرێت و بووەتە خاڵی لاوازی ئەم کەڵە یاریزانە ، لاوازییەتی لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئارجەنتین کە مەبەست لە لاوازی پێشکەشنەکردنی ھەمان ئەو ئاستەیە کە لەگەڵ بەرشلۆنە پێشکەشی دەکات .

مێسی لە مانگی شەشی ساڵی ٢٠٠٤ بانگھێشتی ھەڵبژاردەی ئارجەنتینی خوار ٢٠ ساڵ کرا بۆ یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر پاڕاگوای ، لە ساڵی ٢٠٠٥ یەکێک بوو لەو یاریزانانەی ئارجەنتینی خوار ٢٠ ساڵ کە جامی جیھانی لاوانیان بردەوە لە ھۆڵەندا . خەڵاتی باشترین یاریزان و گۆڵکاری جامەکەی پێبەخشرا . یەکەم یاری خۆی لەگەڵ تیپی یەکەمی ئارجەنتین لە بەرامبەر ھەنگاریا بوو کاتێک تەمەنی ١٨ ساڵ بوو لە ساڵی ٢٠٠٥ . لە خولەکی ٦٣ دا ھاتە ناو یاریگا بەڵام لە خولەکی ٦٥ ناوبژیوان بە کارتی سوور کردییە دەرەوە چونکە کەلەیەکی لە سنگی بەرگریکار ڤیلمۆس ڤانزاک دا لەبەر ئەوەی ڤانزاک درێسەکەی مێسی ڕاکێشا بوو .

لە ٩/٣ مێسی دووبارە بانگھێشتی ئارجەنتین کرایەوە لە پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی ٢٠٠٦ لەو یارییەی دۆڕان بە پاڕاگوای . لە ٢٠٠٩/٣/٢٨ لە یاری پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی ٢٠١٠ بەرامبەر ڤەنزوێلا بۆ یەکەمجار مێسی درێسی ژمارە ١٠ی پۆشی ، ئارجەنتین ٤-٠ یارییەکەی بردەوە و مێسی گۆڵی یەکەم تۆمارکرد .

لە ٢٠١٠/١١/١٧ لە یارییەکی دۆستانەدا و لە کلاسیکۆی جیھان مێسی لە دواین خولەکدا گۆڵی بردنەوەی لە ھەڵبژاردەی بەڕازیل تۆمارکرد ، کە یەکەم گۆڵی ئەو یاریزانە بوو لە بەرامبەر بەڕازیل . مێسی دووبارە لە دواین خولەکدا گۆڵی بردنەوەی بۆ ئارجەنتین تۆمارکرد لە یاری دۆستانەی بەرامبەر پۆرتوگال کە ٢-١ بردیانەوە. -

 

جامی جیھانی ٢٠٠٦

مێسی لە کۆتایی وەرزی ٢٠٠٥ – ٢٠٠٦ تووشی پێکان ھاتبوو بۆ ماوەی دوو مانگ و ترسی ئەوە ھەبوو نەتوانێت بەشداری لە جامی جیھانی ٢٠٠٦ بکات . بەڵام لە وادەی خۆیدا لە پێکانەکەی چاک بووەوە و بانگھێشتی تانگۆ کرا بۆ جامی جیھانی . لە یەکەم یاری ئارجەنتین لە پاڵەوانێتییەکە بەرامبەر کۆت دیڤوار مێسی تەنیا بینەربوو لەسەر کورسی یەدەگ و ئارجەنتین یارییەکەی بردەوە . لە دووەم یاری بەرامبەر سربیا و مۆنتینیگرۆ مێسی بەشداری کردوو بووە گەنجترین یاریزان کە لە جامی جیھانی یاری بۆ ئارجەنتین کردبێت کاتێک لە خولەکی ٧٤ جێگای ماکسی ڕۆدریگێزی گرتەوە. گۆڵێکی بۆ ھێرنان کریسپۆ دروستکرد و وە گۆڵی شەشەمی یارییەکەی تۆمارکرد لەو یارییەی ٦-٠ بردیانەوە ، بەوەش بووە بچوکترین یاریزان کە بە ماوەیەکی کەم دوای ھاتنە ناوەوەی گۆڵی تۆمار کردبێت . وە بووە شەشەم بچوکترین یاریزان کە گۆڵی لە جامی جیھانی تۆمارکردبێت.

مێسی لە کۆپا ئەمریکای ساڵی ٢٠١١.

مێسی لە یاری بەرامبەر ھۆڵەندا لە پێکھاتەی سەرەکیدا بوو بەڵام یارییەکە (٠-٠) بەکۆتا ھات. پاشان لە یاری بەرامبەر مەکسیک لە خولەکی ٨٤ بەشداریکرد و گۆڵێکی تۆمارکرد بەڵام بە بیانووی ئۆفساید ڕەتکرایەوە پاشان لە کاتی زیادکراو بە گۆڵێکی مێژوویی ماکسی ڕۆدریگێز ئارجەنتین (٢-١) یارییەکەی بردەوە. دوای تەواوبونی کاتی ئاسایی (١-١). لە یاری چارەگی کۆتاییدا بەرامبەر ئەڵمانیا خۆزێ پیکەرمانی ڕاھێنەر ، مێسی لەسەر کورسی یەدەگ ھێشتەوە و بەشداری پێنەکرد. سەرەنجام بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەررەوە ئەڵمانیا یارییەکەی بردەوە و ئارجەنتین ماڵئاوایی کرد .

کۆپا ئەمریکا ٢٠٠٧

یەکەم یاری مێسی لە کۆپا ئەمریکا بەرامبەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو لەو یارییەی ئارجەنتین (٤-١) سەرکەوتنی بەدەست ھێنا و مێسی ڕۆڵی گۆڵ دروستکەری بینی ، لە خولەکی ٧٩ تێڤێز جێگای مێسی گرتەوە و ڕاستەوخۆ گۆڵێکی تۆمارکرد. دووەم یاری مێسی بەرامبەر کۆڵۆمبیا بوو تێیدا لێدانیکی سزای لەسەر گیرا و کریسپۆ لێدانە سزاکەی جێبەجێ کرد . پاشان فاوڵێکی لەسەر گیرا و خوان ڕۆمان ڕیکێڵمی لێدانە ڕاستەوخۆکەی جێبەجێکرد و گۆڵی تۆمارکرد . دوای ئەوەی ئارجەنتین خۆی گەیاندە قۆناغی چارەگی کۆتایی ڕاھێنەر پشووی بە مێسی دا لە یاری بەرامبەر پاراگوای و لە خولەکی ٦٤ ھاتە ناو یاریگا و گۆڵێکی بۆ خافیێر ماسکێرانۆ دروست کرد . پاشان لە یاری بەرامبەر پیرۆ لە پاسێکی ڕیکێلمی ، مێسی دووەم گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد و ئارجەنتین ٤-٠ بردییەوە . پاشان لە قۆناغی پێش کۆتا بەرامبەر مەکسیک مێسی تۆپەکەی فڕیدایە پشت ئۆسڤاڵدۆ سانچێز وئارجەنتینی گەیاندە یاری کۆتایی جامەکە بەڵام لە یاری کۆتایی (٣-٠) بە بەڕازیل دۆڕان .

ئۆڵۆمپیادی ٢٠٠٨

یاری نێوان بەڕازیل و ئارجەنتین لە ئۆڵمپیادی ٢٠٠٨

سەرەتا بەرشەلۆنا ڕازی نەبوو ڕێگا بە مێسی بدات بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی ساڵی ٢٠٠٨ بکات ، بەڵام مێسی قسەی لەگەڵ پیپ گواردیۆلا کرد کە تازە بووەوە ڕاھێنەری بەرشەلۆنا و رەزامەندی ئەوی بەدەست ھێنا . مێسی گۆلی یەکەمی بۆ ئارجەنتین تۆمارکرد بەرامبەر کۆتدیڤوار کاتێک (٢-١) بردیانەوە . پاشان لە یاری بەرامبەر ھۆڵەندا گۆڵێکی تۆمارکرد و وە گۆڵێکی بۆ ئەنخل دی ماریا دروستکرد لە کاتی زیادکراودا . پاشان شکستیان بە بەڕازیل ھێنا ٣-٠ و لە یاری کۆتایدا گۆڵێکی بۆ ئەنخل دی ماریا دروستکرد و ئارجەنتین شکستی بە نێجیریا ھێنا و مەدالیای ئاڵتونی بردەوە .

جامی جیھانی ٢٠١٠

مێسی لە یەکەم یاری ئارجەنتین لە جامی جیھانی تا کۆتایی یاری کرد لەو یارییەی (١-٠) لە نێجیریایان بردەوە .چەندین جار نزیک بوو لە تۆمارکردنی گۆڵ بەڵام ئینییامای گۆڵپارێز ھەموویانی ڕەتکردەوە. لە دووەم یاریدا (٤-١) شکستیان بە کۆریا ھێنا و مێسی یارمەتی ھیگواینیدا بۆ ئەوەی لەو یارییە ھاتریک تۆماربکات. پاشان لە یاری بەرامبەر یۆنان مێسی کاپتنی ئارجەنتین بوو ، یارییەکەیان (٢-٠) بردەوە و مێسی وەک باشترین یاریزانی یارییەکە دەست نیشانکرا . لە قۆناغی ١٦ دا ، دروسکەری گۆڵێک بوو بۆ کارلۆس تێڤێز لەو یارییەی ئارجەنتین (٣-١) سەرکەوتنی بەدەست ھێنا. تا ئەو کاتە ئارجەنتین ئاستێکی زۆر بەرزی لە جامی جیھانی پێشکەش کردبوو . بەڵام لە قۆناغی چارەگی کۆتایی تووشی شکستێکی مێژوویی ھات بەرامبەر ئەڵمانیا و (٤-٠) شکستیان خوارد و ماڵئاواییان کرد .

کۆپا ئەمریکا ٢٠١١

مێسی بەشداری لە کۆپا ئەمریکای ٢٠١١ کرد بەڵام شکستی ھێنا لەوەی بتوانێت ھیج گۆڵێک تۆماربکات [٢٩]لە بەرامبەردا سێ گۆڵی دروست کرد. وە ھەروەھا لە یاری بەرامبەر بۆلیڤیا و کۆستاریکابە باشترین یاریزان دەست نیشانکرا. ئارجەنتین لە قۆناغی چارەگی کۆتایی بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوە دۆڕا بە ئۆرۆگوای و ماڵئاوایی کرد[٣٠].

نازناوەکان

لەگەڵ بەرشەلۆنا[٣١][٣٢]

  • ٥ نازناوی لالیگا : ( ٢٠٠٤-٢٠٠٥ ) ، ( ٢٠٠٥-٢٠٠٦ ) ، ( ٢٠٠٨-٢٠٠٩) ،( ٢٠٠٩-٢٠١٠) ، (٢٠١٠-٢٠١١ ).
  • ٢ نازناوی کۆپا دێل ڕەی : ( ٢٠٠٨-٢٠٠٩ ) وە (٢٠١١-٢٠١٢)
  • ٥ جامی سوپەری ئیسپانیا : ٢٠٠٥ ، ٢٠٠٦ ، ٢٠٠٩ ، ٢٠١٠ ، ٢٠١١
  • ٣ نازناوی خولی پاڵەوانەکان : ( ٢٠٠٥-٢٠٠٦ ) ، ( ٢٠٠٨-٢٠٠٩) ، ( ٢٠١٠ – ٢٠١١ )
  • ٢ جامی سوپەری ئەوروپا : ٢٠٠٩ ، ٢٠١١
  • ١ جامی جیھانی یانەکان : ٢٠٠٩
مێسی بەدرێسی ئەرجەنتین ساڵی ٢٠١٢

لەگەڵ ئارجەنتین[٣٣][٣٤]

  • ١ جامی جیھانی ھەڵبژاردەکان خوار ٢٠ ساڵ : ٢٠٠٥
  • ١ مەدالیای ئاڵتونی ئۆڵمپی : ٢٠٠٨

گۆلکردنی بۆ ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین

ھەڵبژاردەی نیشتیمانیساڵیاریگۆڵ
یاریکردن لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ خوار تەمەنی ٢٠ ساڵان ٢٠٠٥ ١٦ ١١
کۆی گشتی١٦١١
یاریکردن لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ خوار تەمەنی ٢٣ ساڵان ٢٠٠٨ ٥ ٢
کۆی گشتی٥٢
ھەڵبژاردەی یەکەمی ئەرجەنتین ٢٠٠٥ ٥ ٠
٢٠٠٦ ٧ ٢
٢٠٠٧ ١٤ ٦
٢٠٠٨ ٨ ٢
٢٠٠٩ ١٠ ٣
٢٠١٠ ١٠ ٢
٢٠١١ ١٣ ٤
٢٠١٢ ٩ ١٢
٢٠١٣ ٦ ٤
کۆی گشتی٨٢٣٥

نازناوە تاکەکەسییەکان

  • ٣ تۆپی ئاڵتونی فیفا : ٢٠١٠–٢٠١١–٢٠١٢
  • ١ تۆپی ئاڵتونی فرانس فوتبۆڵ : ٢٠٠٩
  • ١ باشترین یاریزانی فیفا : ٢٠٠٩
  • ٣ پێکھاتەی نمونەیی جیھانی فیفا : ٢٠٠٨ ، ٢٠٠٩ ، ٢٠١٠
  • ١ نازناوی باشترین یاریزانی ئەوروپای خوار ٢١ ساڵ : ٢٠٠٧
  • ٣ نازناوی باشترین یاریزانی لالیگا : ٢٠٠٩ ، ٢٠١٠ ، ٢٠١١
  • ٢ نازناوی گۆڵکاری خولی ئیسپانی : ٢٠٠٩-٢٠١٠ وە ٢٠١١-٢٠١٢
  • ١ نازناوی گۆڵکاری کۆپا دێل ڕەی : ٢٠١١
  • ٣ نازناوی باشترین یاریزانی بێگانەی لالیگا : ٢٠٠٧ ، ٢٠٠٩ ، ٢٠١٠
  • ٤ نازناوی باشترین یاریزانی ئەمریکای لاتین لە لا لیگا : ٢٠٠٧ ، ٢٠٠٩ ، ٢٠١٠ ، ٢٠١١
  • ١ پێڵاوی ئاڵتونی ئەوروپا ( گۆڵکاری گشت خولەکانی ئەوروپا ) : ٢٠١٠ وە ٢٠١٢
  • ٣ نازناوی گۆڵکاری خولی پاڵەوانەکان : ٢٠٠٩ ، ٢٠١٠ ، ٢٠١٠
  • ١ نازناوی باشترین یاریزانی ئەوروپا : ٢٠١١
  • ١ نازناوی باشترین ھێرشبەری خولی پاڵەوانەکان : ٢٠٠٩
  • ١ نازناوی باشترین یاریزانی یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان : ٢٠١١
  • ٢ نازناوی باشترین یاریزانی یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان کە لەلایەن ھاندەرانەوە ھەڵبژێردرابێت : ٢٠٠٩ ، ٢٠١١
  • ٣ نازناوی پێکھاتەی نمونەیی ویفا : ٢٠٠٨، ٢٠٠٩ ، ٢٠١٠
  • ٥ نازناوی باشترین یاریزانی ئەرژەنتینی ساڵ : ٢٠٠٥ ، ٢٠٠٧ ، ٢٠٠٨ ، ٢٠٠٩ ، ٢٠١٠ .
  • ٢ نازناوی باشترین یاریزانی فیفپرۆ : ٢٠٠٩ ، ٢٠١٠
  • ٣ نازناوی باشترین یاریزانی گەنجی فیفپرۆ : ٢٠٠٦ ، ٢٠٠٧ ، ٢٠٠٨
  • ٢ نازناوی تایبەتی فیفپرۆ بۆ یاریزانی گەنج : ٢٠٠٧ ، ٢٠٠٨
  • ٤ نازناوی پێکھاتەی نمونەیی فیفپرۆ لەسەر ئاستی جیھان : ٢٠٠٧ ، ٢٠٠٨ ، ٢٠٠٩ ، ٢٠١٠
  • ١ نازناوی باشترین یاریزان لە جامی جیھانی خوار ٢٠ ساڵ : ٢٠٠٥
  • ١ نازناوی گۆڵکاری جامی جیھانی خوار ٢٠ ساڵ : ٢٠٠٥
  • ١ نازناوی باشترین یاریزانی گەنجی کۆپا ئەمێریکا : ٢٠٠٧
  • ١ نازناوی باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیھان : ٢٠٠٨
  • ٣ نازناوی باشترین یاریزانی گەنجی تۆپی پێی جیھان : ٢٠٠٦ ، ٢٠٠٧ ، ٢٠٠٨
  • ١ نازناوی تۆپی ئاڵتونی جامی جیھانی یانەکان : ٢٠٠٩
  • ٢ نازناوی ئۆنز دی ئۆر ( پلەی دووەمی تۆپی ئاڵتونی ) : ٢٠٠٩ ، ٢٠١٠
  • ١ نازناوی براڤۆ : ٢٠٠٧
  • ١ نازناوی ئاڵتونی توتۆ سپۆرت : ٢٠٠٥
  • ١ نازناوی باشترین یاریزانی مارکا : ٢٠٠٩
  • ١ نازناوی جوانترین گۆڵی ویفا : ٢٠٠٧

 

 
رِۆناڵدۆ لویس نازاریۆ دى لیما
لەدایکبوون 22 ى سێپتێمبه‌رى ساڵى 1976ز
بینیتۆ رِیبیریۆ ، رِیۆ دى جانیرۆ، به‌ڕازیل
شوێنی گۆڕ بەڕازیل
نەتەوە بەڕازیلی
پیشە یاریزان
باڵا 1،80 سم
ئایین مەسیحی کاثۆلیک
ھاوسەر میلینى دۆمینیگس
یار سوزانا فیرنه‌ر

ڕۆناڵدۆ یاریزانی تۆپی پێی بەرازیلییە، لەمارسی ساڵی 2004ز (بیلیآ) وەک یەکێک لە باشترین 125 یاریزانی زیندووی جیھانی ھەڵیبژارد ، تائێستا سێ جار خەڵاتی باشترین یلریزانی لە جیھاندا وەرگرتووە لەساڵانی (1996ز ، 1997ز ، 2002ز) . دوو جاریش بەھۆیەوە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەرازیلی جامی جیھانی بەدەست ھێناوە لە ساڵانی 1994ز ، 2002ز دا.

پێرست

 
  • ١ ژیانی خێزانی
  • ٢ کاروانی یاریکردنی
  • ٣ دەستکەوتەکانی
  • ٤ سەرچاوەکان

ژیانی خێزانی

ۆنالدۆ لەنەخۆشخانەی (سان فرِانسوا کسافیێ) لە ناوچەی (ئیتاگوای) لە ھەرێمی رِیۆ دی جانیرِۆ، لەدووری 30 کیلۆمەتر لە شاری (ریۆ) لەدایک بووە، بەناوی ئەو دکتۆرەوە ناونراوە کە یارمەتی لەدایک بوونی داوە وناوی (رِۆناڵدۆ ڤالانتی) بووە. منداڵی سێیەمینی باوک و دایکی (نیلۆ) و (سۆنیا) بووە ، لەدوای خوشکی (یۆن) وبراکەی (نیلیۆ جۆنیوەر) ھاتۆتە دونیا. نیلۆ کە باوکی رِۆنالدۆیە کورِە گەورەی خێزانێک بووە کە لە حەوت برا پێک ھاتبوون ، بەھۆی کەم دەرامەتیەوە لەسەر دەستی شتومەکی فرۆشتووە ونەیتوانیووە بچێ بۆ قوتابخانە ، دواتر چۆتە کۆمپانیایێکی تەلەفۆن لە رِیۆ ، لەوێش (سۆنیا دۆس سانتۆس براتا) ی دایکی رِۆناڵدۆی ناسیووە و لە ساڵی 1971ز دا ھێناویەتی ، وە لە گەرِەکی بینیتۆ ریبیریۆ نیشتەجێ بوون ، رِۆنالدۆ لەم گەرِەکەدا ھاورِیکی زۆری ھەیە ، لە دوای جامی جیھانی ساڵی 2002ز دا، فەرشێکیان بۆ چنی بوو وێنەی ژمارە نۆی لەسەر بوو ، ھەروەھا ناوی شەقامی گەرِەکەکەشیان لەو ساوە بۆناوی ئەوەوە گۆرِیوە. پێشتر رِۆناڵدو تا تەمەنی شانزە ساڵی ھەر بە (دادادو) بەم ناوەی کەپێشتر برا بچووکەکەی بانگی ئەکرد بانگ ئەکرا ، ھەروەھا ھاورِێکانی ناویان نابوو (مۆنیکا) کەناوی پاڵەوانێکی فیلمی کارتۆنی منداڵانە و ددانەکانی بەدەرەوەن ھەروەک رِۆناڵدۆ ددانی لەدەرەوە ، ئەمیش ئەم ناوەی زۆر لا ناخۆش بوو و پێی پەست ئەبوو. کاتێک کە تەمەنی گەیشتە یانزە سالڕ ، دایک وباوکی لێک جیابوونەوە ، بەڵام ئەمە ھیچ کارێکی نەکردە سەر رِۆناڵدۆ، چونکە باوکی رِا ھاتبوو لە سەر خواردنەوەی مەی، ئەگەرچی ھانی رِۆناڵدۆشی ئەدا بۆ تۆپی پێ ، بە پێچەوانەی دایکی ، ھەربۆیەش رِۆناڵدۆ بەم دواییە نھۆمێکی بەتەواوی لە باڵەخانەکانی(کوباکابانا)، ھەروەھا چێشتخانەیێکی پیتزای کردە دیاری بۆ باوکی ، خانوێکی بەخشی بە خوشک و براکەی. ڕۆناڵدۆ لەساڵی ٢٠١١ کۆتایی بە ژیانی وەرزشی لەگەڵ یانەی کورنتاثی بەڕازیلی ھێنا و ماڵئاوایی یەکجارەکی کرد لە ژیانی وەرزشی رِۆناڵدۆ لە ژیانیدا زۆر بە ئافرەت سەرقاڵە ، ھەردەم بەستراوەتەوە بە ھاوریەێک یان دەستگیرانێک یان ژنێک ، ، کە ئەمانەن:

  • سوزانا فیرنەر : دەسگیرانی یەکەمی.
  • میلینی دۆمینیگس : ھاوسەری یەکەمی.
  • دانیێلا سیکاریللی : بۆ سێ مانگ دەسگیرانی بووە.

کاروانی یاریکردنی

لە یەکەم ھەنگاوی ژیانی یاریزنیدا ، رِۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی کروزێرۆی بەرازیلی لە وەرزی( 1993/1994)ز دا یاری کرد، لەوآ ئەوکات سەرنجی رِاھێنەری ھەڵبژاردەی بەرازیلی (کارلۆس ئەلبێرتۆ کاریرا) ی رِاکێشا، بۆیە ھێنایە نێو ھەڵبژاردەی بەرازیلی لە جامی جیھانیدا ، پاشان لە ساڵی 1994ز دا چووە نێو یانەی بی ئێس ڤی ئایندھۆڤنی ھۆڵەندی ، بۆماوەی دوو وەرز لەگەلڕ یانەکە یاری کرد ، لەژێر چاودێری رِاھێنەری ئینگلیزی (سێر بۆبی رِۆبنسون)، جا کاتێک کە سێر بۆبی رِۆیشت بۆ مەشقدانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ، رِۆناڵدۆیشی لەگەلڕ خۆی برد بۆ یانەی کاتالۆنی، لە وەرزی 1996/1997ز یشدا لەگەلڕ بەرشلۆنە یاری کرد. لە وەرزی 1997/1998ز ، چووە نێو یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی، لە ساڵی 1998ز دا بەشداری جامی جیھانی تۆپی پێی کرد، ھەڵبژاردەی بەرازیل پلەی دووەمی بەدەست ھێنا ، ئەمەیش دوای دۆرِانی بەرامبەر بە ھەڵبژاردەی فەرِەنسا لەخولی کۆتایی یاریەکان( 3 – 0)، دواتر لە وەرزی 1998/1998ز ، بەھۆی پێکانێک کە بەر چۆکی رِۆناڵدۆ کەوت، بۆماوەی چەند مانگێک لە یانەکە دابرِا ، پاشان لە ساڵی 2000ز دا جارێکی تر ھاتەوە نێو یاری ، کە یارییەکە لەنێوان ئینتەر میلان و لاتسیۆ بوو، بەڵام ھەر دوای حەوت خولەک جارێکی تر چۆکی توشی پێکان بووەوە، خەریک بوو بەھۆیەوە بەجارآ لەیاری کردن داببرِی، بەڵام دواتر پاش بیست مانگ لە چارەسەر کردن ، جارێکی تر گەرِایەوە نێو یاری، بەڵکو بەشداری لەجامی جیھانی تۆپی پآ ی 2002ز دا کرد، لە خولی کۆتایی یارییەکانیش دوای ئەوەی کە ھەلبژاردەکە کەوتە بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئەڵمانی ، توانی دوو گۆلڕ تۆمار بکات ، بەھۆئەوەش بوو بە پاڵەوانی جیھانی و گۆڵکاری جامی جیھانی بەکۆی ھەشت گۆلڕ ، ھەروەھا توانی ببآ بە یەکەم یاریزان کەژمارەی پێوانەیی بشکێنی و لە شەش گۆلڕ زیاترتۆماربکات ، کە لەجامی جیھانی ساڵی 1974ز دا تۆمارکرابوو. پاشان لە ھاوینی ساڵی 2002ز دا رِۆناڵدۆ چووە نێو یانەی رِیال مەدریدی ئیسپانی ، لە سەرەتای وەرزەکەشدا توانی ھاوکاری تیپەکە بکات بۆ وەدەست ھێنانی نازناوی خولی ئیسپانی ، لە جامی جیھانی تۆپی پێی ساڵی 2006ز یدا، توانی پێوانەی ژمارەی گۆلەکانی یاریزانی ئەڵمانی (گێرد مۆلەر) بشکێنی بە تۆمارکردنی پانزە گۆلڕ لە تۆرِی ھەڵبژاردەی (گانا)، لەبەرواری 27 ی یۆنیۆی 2006 ز دا. دوای ھاتنی (لۆکسمبۆرکۆ) و پاشان (لیلیآ کابیلۆ) کەلەگەلڕ یانەی رِیاڵدا پێشتر سەرکەوتنی بەدەست ھینا بوو لە خولی ئیسپانی، بۆ دوور خستنەوەی رِۆناڵدۆ لە تیپەکە بەیەکجاری، خەریک بوو کێشە دروست ئەبوو لەنێوانیان، بۆیە ئەمیش لەگەلڕ کاکا دا چوو بۆ میلان.

دەستکەوتەکانی

  1. کرِۆزێرِۆ
  • جامی بەرازیل لەساڵی 1993ز
  • بی ئێس ڤی ئایند ھۆڤن
  • جامی ھۆڵەندا لەساڵی 1996ز
  1. بەرشلۆنە
  • جامی سوپەرِی ئیسپانی لەساڵی 1996ز
  • جامی جامەکانی ئەورِوپی لەساڵی 1997ز
  • خولی ئیسپانی لەساڵی 1997ز.
  1. ئینتەر میلان
  • جامی یەکێتی ئەورِوپی لەساڵآ .1998ز.
  1. رِیال مەدرید
  • جامی جیھانی یانەکان لەساڵی 2002ز.
  • جامی سوپەرِی ئەورِوپی لەساڵی 2002ز.
  • خولی ئیسپانی لەساڵی 2002ز.
  • جامی سوپەرِی ئیسپانی لەساڵی 2003ز.
  1. ھەڵبژاردە
  • جامی جیھانی تۆپی پآ ی ساڵانی 1994ز و 2002ز.
  • جامی تۆپی پآ ی کیشوەرەکان لەساڵی 1997ز.
  • جامی کوبا ئەمریکا لەساڵانی 1997ز و 1999ز.
  1. دەسکەوتی کەسیەتی :
  • باشترین یاریزان لەجیھاندا ، لەساڵانی 1996ز و 1997ز و 2002ز.
  • باشترین یاریزان لە ئەورِوپا لەساڵانی 1997ز و 2002ز.
  • باشترین گۆڵکار لە مێژووی جامی جیھانیدا (15 گۆلڕ لە 19 یاریدا)
  • گۆڵکاری جامی جیھانی تۆپی پآ ی ساڵی 2002ز بە ھەشت گۆلڕ.
  • بوو بە شایی گۆڵکاران لەجامی جیھانیدا ، دوای سەرکەوتنی بەسەر (گێرد مۆلەر) دا.

چەند دیمەنیکی ڕۆناڵدۆ

 

 
 
ڕۆناڵدینهۆ بەدرێسی هەڵبژاردەکەی

ڕۆناڵدینھۆ ناوی تەواوی ڕۆناڵدۆ دی ئەسیس مۆریرا ناسراو بە ڕۆناڵدینھۆ (بە ئینگلیزی: Ronaldo de Assis Moreira) لە ٢١ی ئازاری ساڵی ١٩٨٠ لە شاری پۆرتۆ ئەلیگیری کە پایتەختی وولایەتی گراندی دو سول لە بەڕازیل لەدایک بووە لە ئێستادا یاری بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مینێرۆ دەکات بەدرێسی ژمارە ٤٩ ،ڕۆناڵدینھۆ دوو جار تۆپی زێڕینی وەرگرتووە کە دەدرێت بە باشترین یاریزانی جیھان.

پێرست

  [بیشارەوە
  • ١ ڕۆناڵدینھۆ لەگەڵ یانەکان
    • ١.١ گریمۆی بەڕزیلی
    • ١.٢ پایسان جێرمانی فەڕەنسی
    • ١.٣ بەرشلۆنەی ئیسپانی
    • ١.٤ میلانی ئیتالی
    • ١.٥ فلامینگۆی بەڕازیلی
    • ١.٦ ئەتلەتیکۆ مینێرۆی بەڕازیلی
  • ٢ لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەڕازیل
  • ٣ دەستکەوتی تاکەکەسی
  • ٤ چی دەڵێن دەربارەی ڕۆناڵدینھۆ
  •  

ڕۆناڵدینھۆ لەگەڵ یانەکان

گریمۆی بەڕزیلی

دەستپێکی ژیانی وەرزشی ڕۆناڵدینھۆ لەیانەی گریمۆی بەڕزیلی بووە کە لەساڵی ١٩٩٨لەگەڵ یانەی جامی لیپرتادۆسی بردەوە ھەر ئەوەش بوو یانەکانی ئەوڕووپا کەوتنە گرنگی پێدانی جگە لەوەش لەساڵی ١٩٩٩ کۆپا سۆل وە لەھەمان ساڵیش نازناوی ڕیۆ گراند دو سۆلی لەگەڵ یانەکەی بردەوە ، دواجار ڕۆناڵدینھۆ ڕووی کردە ئەوڕووپا و یانەی پاریسان جێرمانی فەڕەنسی ھەڵبژارد

پایسان جێرمانی فەڕەنسی

لەساڵی ٢٠٠١ ڕۆناڵدینھۆ چووە یانەی پاریسان جێرمان بەبڕی ٥١٠٠٠٠ یۆڕۆ لەیەکەم وەرزی لەگەڵ یانەکەی توانی ٩ گۆل لەکۆی ٢١ یاری تۆمار بکات سەرەتا لەگڵ یانەکەی بەدرێژی ژمارە ٢١ یاری کرد بەڵام لەوەرزی ٢٠٠٢-٢٠٠٣ دا ژمارەی درێسی کرد ژمارە ١٠ ی پۆشی

ڕۆناڵدینهۆ بەدرێسی بەرشلۆنە ساڵی ٢٠٠٧

بەرشلۆنەی ئیسپانی

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە لە ساڵی ٢٠٠٤ بیری لە کڕینی داڤێد بێکھام کردەوە بەڵام دواتر ئەم یاریزانە پەیوەندی کرد بە یانەی ڕیال مەدرید ەوە بۆیە خوان لاپۆرتای سەرۆکی بەرشلۆنە بیری لە یاریزانێکی تر کردەوە کە ئەویش ڕۆناڵدینھۆ بوو ، دواجار لەساڵی ٢٠٠٥ ڕۆناڵدینھۆ ڕووی کردە یانەی بەرشلۆنە لەیەکەم وەرزی ٢٠٠٤-٢٠٠٥ دا ئاستێکی بێ وێنەی پێشکەش کرد لەگەڵ ھاوڕێ کامیڕۆنیەکەی ساموێڵ ئیتۆ کە لەیەکەم وەرزی دا ٢٠٠٤-٢٠٠٥ توانی تۆپی زێڕینی وەرگرت کە دەدرێتە باشترین یاریزانی تۆپی پێ لە جیھان دا بە ھۆی ئەو ئاستە بەرزەیەوە تەواوی یانەکانی ئەوڕووپائارەزووی کڕینی ئەویان ھەبوو لە وەرزی دووەمیشدا لەوەرزی ٢٠٠٥-٢٠٠٦ دووبارە لەلایەن فیفاوە کرایە باشترین یاریزانی جیھان تۆپی زێڕینی وەرگرتەوە بەڵام لەوەرزی ٢٠٠٧ بەھۆی چوونە یانە شەوانیەکانەوە و کات بەسەردن ڕۆناڵدینھۆ لەیانەی بەرشلۆنە بۆ وەرزی دواتر فرۆشرایە یانەی ئەیسی میلانی ئیتالی کەدەکاتە ساڵی ٢٠٠٨

  • دەستکەوتەکانی لەگەڵ بەرشلۆنە
  • خوولی ئیسپانی ٢ جار لە وەرزەکانی ٢٠٠٤-٢٠٠٥ وە ٢٠٠٥-٢٠٠٦
  • جامی سۆپەری ئیسپانی ٢ جار لەساڵانی ٢٠٠٥ وە ٢٠٠٦
  • خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا لەوەرزی ٢٠٠٥-٢٠٠٦

میلانی ئیتالی

لەساڵی ٢٠٠٧ ڕۆنالدینھۆ ڕووی کردە یانەی میلان لە خوولی کاتچیۆی ئیتالی لەکۆی ٧٠ یاری تەنیا ٢٠ گۆلی تۆمارکردبوو لەگەڵ یانەی میلان ئاستی ناوبراو بەتەواوی دامرکا بەھۆی دووبارە پەیوەندی کردنی بەیانە شەوانەکانەوە ڕۆنالدینھۆ لەگەڵ میلانۆ نەیتوانی تاکە نازناوێکیش بەدەست بھێنێت وە سێ بەرزی بە بەتاڵی لەگەڵ یانەکە بەسەر برد

ڕۆناڵدینهۆ لەگەڵ یانەی میلان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا بەرامبەر یانەی ڕیال مەدرید

فلامینگۆی بەڕازیلی[

ڕۆناڵدینھۆ بەمەبەستی گەڕانەوەی بۆ ئاستی جارانی وە بەشداری کردنی لە جامی جیھانی ساڵی ٢٠١٤ی بەڕازیل گەڕایەوە ووڵاتەکە و ڕووی کردە یانەی فلامینگۆ لەم یانەیەشدا لە ساڵی ٢٠١١ توانی لە ٢٥ یاریدا لەگەڵ فلامینگۆ ١٥ گۆل تۆمار بکات

 

ئەتلەتیکۆ مینێرۆی بەڕازیلی

ڕۆناڵدینهۆ لە ئۆڵەمپیادی پەکین ساڵی ٢٠٠٨

دوای زۆربوونی کێشەکانی لەگەڵ فلامینگۆ، بە هۆی پابەند نەبوون بە ڕاهێنانەکان و دابەزینی ئاستی، لە ساڵی ٢٠١٢ ڕوویکردە یانەی ئەتلەتیکۆ مینێرۆو درێسی ژمارە ٤٩ـی پۆشی.

لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەڕازیل

سەرەتا ڕۆناڵدینھۆ لەگەڵ تیپی لاوانی بەڕازیل دەستی بە یاریکردن کرد تیایدا توانیان جامی جیھانی لەساڵی ١٩٩٧ بەدەستبھێنن وە توانی لەم پاڵەوانیەتیە دوو گۆل تۆمار بکات ، دواتر بۆ ھەڵبژاردەی یەکەمی نیشتیمان بەڕازیلی بانگێشتکرا ، لەگەڵ ئەم ھەڵبژاردەیەش لەساڵی ١٩٩٩ توانیانجامی کۆپا ئەمریکا بەدەست بھێنن وە لە ساڵی ٢٠٠٢ لە جامی جیھانی کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو بوو توانیان ئەم جامەش بەدەست بھێنن دوای بردنەوەیان لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا ، دوا جار لەساڵی ٢٠٠٥ توانیان جامی کیشوەرکان لە چنگ ئەرجەنتینەکان بڕفێنن ئەم دەستکەوتەش بەدەست بھێنن

دەستکەوتی تاکەکەسی

  • گۆڵکاری پاڵەوانیەتی ڕیۆ گراند دو سۆل لەساڵی ١٩٩٩
  • وەرگرتنی تۆپی زێڕینی وەرگرت کە دەدرێتە باشترین یاریزانی تۆپی پێ لە جیھان لە ساڵەکانی ٢٠٠٤وە ٢٠٠٥
  • وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ھێرشبەری ئەوڕووپا لەوەرزی ٢٠٠٤-٢٠٠٥
  • وە چەندەھا خەڵاتی تری لەلایەن فیفاوە پێ بەخشراوە وەک باشترین ناوەند و ھێرشبەر ناوی لە چەند باشترین پێکھاتەی جیھانی ساڵ ھەڵبژێردراوە

چی دەڵێن دەربارەی ڕۆناڵدینھۆ

  • یۆھان کرۆیف: "ھەمووان دەزانن ئەو بەشایستەیی دەزانن بۆ وەرگرتنی تۆپی زێڕین بۆ دوو جار".
  • پێلیە: "ڕۆناڵدینھۆ جادووگەر نیە بەڵکوو زیرەکترینە".
  • لیۆنێل مێسی: "ڕۆناڵدینھۆ باشترین یاریزانە کە یاریم لەگەڵ کردبێت ، ئەو باشترین ھێرشبەرە وە ئەو جادووگەرە".
  • مارادۆنا: "کە سەیری یاری دەکەم تەنیا بە ڕۆناڵدینھۆ سەرسامم".

چەند دیمەنێکی ڕۆنالدینهۆ

 

 
ئەدیسۆن ئرانتیس دیۆ ناسکیمۆندۆ
لەدایکبوون ٢١ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٤٠
به‌ڕازیل
شوێنی گۆڕ بەڕازیل
نەتەوە بەڕازیلی
پیشە یاریزان
باڵا ١.٧٣ سم
ئایین مەسیحی کاثۆلیک
ماڵپەڕ
http://pele10.com/

پێلیە ناوی تەواوی ئەدیسۆن ئرانتیس دیۆ ناسکیمۆندۆ کە لە ٢١ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٤٠ لە بەڕازیل لەدایک بووە لە خێزانێک بەنێوی ناسکیمۆندۆ وە بەڵام ئەدیسۆن ناسرا بە پێلیە کە دواتر بوو بە یەکێ لە باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیهانی ناوبراو بە باشترین یاریکەری مێژوویی هەڵبژاردەی بەڕازیل دادەنرێت

پێرست

  
  • ١ سەرەتای ژیان
    • ١.١ ناوی پێلێ
  • ٢ ژیانی وەرزشی
    • ٢.١ دەستپێکی یاریکردن
    • ٢.٢ جێگیربوونی لەیانەی سانتۆس
  • ٣ یانەکان
    • ٣.١ یانەی سانتۆسی بەڕازیلی
    • ٣.٢ یانەی نیوڕک کۆمۆسی ئەمریکی
  • ٤ هەڵبژاردەی بەڕازیل
    • ٤.١ جامی جیهانی فیفای ١٩٥٨
    • ٤.٢ جامی جیهانی فیفای ١٩٦٢
    • ٤.٣ جامی جیهانی فیفیا ١٩٦٦
    • ٤.٤ جامی جیهانی فیفای ١٩٧٠
  • ٥ دەستکەوتەکان
    • ٥.١ سانتۆسی بەڕازیلی
    • ٥.٢ نیۆڕک کۆمۆسی ئەمریکی
  • ٦ دەستکەوتەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل
  • ٧ دەستکەوتی تاکەکەسی
    • ٧.١ خشتەی ١٢٨٢ گۆل
  • ٨ سەرچاوەکان

سەرەتای ژیان

ناوی پێلێ

پێلێ كە لە تریس كاراكۆس و لە میناس گریاس لە دایك بووە، باوكی كە نێوی دۆندینهۆ بووە، یاریزانی تۆپی پێی یانەی فلۆمێنزی بووە، دایكیشی نێوی سیلستی بووە و كوڕەكەیان بە نێوی زانای ئەمەریكایی توماس ئێدیسنەوە ناو ناوە و لە نێو خێزانەكەیاندا بە دێكۆ' ناودێریان كردووە، دواتر لە ڕۆژانی قوتابیەتیدا ناوی پێلێی پێوە نووسا، كە گۆڵچیی یانەی ڤاسكۆ دی گاما ناوی پێلێ بوو، ئەویش ئەو ناوەی بە لاوە خۆشەویست بوو، ئیتر هاوڕێیەكی بەو ناوەی بانگ كرد، كاتێكیش قوتابخانەی جێ هێشت، پێلێ نەیدەزانی كە بە زمانی ئیرلەندایی (پێلێ) بە واتەی تۆپی پێ دێت، بەڵام لە زمانی (هیبییەكان) بە واتەی پەڕجۆ (موعجیزە) دێت.

ژیانی وەرزشی[

دەستپێکی یاریکردن

پێلێ لە باورۆ، لە ساوپاولۆ پێگەییشت، پێلێ لە ماوەی یاریكردنی بۆ یانەی پاورۆ و ئەتلەتیك كلەب، پارەیەكی باشی كۆ كردەوە. پێلێ لە باوكییەوە فێری یاریكردن بوو، كە لە یانەی ئەتلەتیكۆ مینیرۆدا یاریی دەكرد، بەڵام بە هۆی ئەوەی لە ئەژنۆیدا تووشی پێكانێكی قورس بوو، بە یەكجاری وازی لە یاریكردن هێنا. تیپی یەكەمی پێلێ، تیپی (شۆزلیس ونس بوو، كە لەسەر دەستی پێلێ و هاوڕێكانی دروست بوو، بەو یانەیە بەشداریی چەندان خولی نێوخۆییان كرد، لەو پاڵەوانیەتییەیش داوایان لێ دەكرا كە پێڵاوی وەرزشی لە پێ بكەن، بەڵام ئەوان توانایان كەم بوو، دواتر ناوی تیپەكەیان بۆ (ئەمیركۆینها) گۆڕی، لە یاریی كۆتایی پاڵەوانیەتییەكی بەشداربوو تێیدا، پێلێ بووە گۆڵكار. لە ساڵی١٩٥٤دا، زۆربەی زۆری یاریزانانی ئەو تیپە، بەرەو تیپی تازەپێگەییشتووانی (باوكینهۆ)، كۆچیان كرد، كە یاریزانی پێشوو (ڤاڵدیمێر دی بریتۆ)ی بەشداربوو لە مۆندیالی ١٩٣٤، ڕاهێنەری ئەو تیپە بوو. ئەو تیپە، توانی جامی تازەپێگەییشتووانی بەڕازیل ساڵی ١٩٥٤ بباتەوە، كە پێلێ لە ٣٣ یاریدا، ١٤٨ گۆڵی تۆمار كرد.

جێگیربوونی لەیانەی سانتۆس

لە ساڵی ١٩٥٦دا، ئەو یاریزانە چووە یانەی سانتۆسی وڵاتەكەیەوە، كە ئەوە سەرەتای ژیانی پیشەگەریی بوو، لە یەكەم دەركەوتنیدا، چاودێرانی وەرزشی، وەهایان لە قەڵەم دا، كە ئەو دەبێتە باشترین یاریزانی دنیا.

یانەکان[

سەرەتای دەستپێکی یاریکردن لەگەڵ یانە وەرزشیەکان دەگەڕێتەوە بۆ یانەی فلۆمێنسی بەڕازیلی

یانەی سانتۆسی بەڕازیلی

لەساڵی ١٩٥٦ دا پێلیە پەیوەندی بە یانەی سانتۆسی بەڕازیلی دەکات ، یەکەم گۆلیشی لە یاریەکی دۆستانە بوو بەرامبەر یانەی ڤێکتۆری ، دوای ئەوەی ساڵی ١٩٥٧ لەگەڵ هەڵبژاردەی یەکەمی هەڵبژاردەکەی کە بەڕازیل ە توانیان جامی جیهانی بەدەست بێنن پێلیە دەکەوێتە ناو ئارەزووی یانە ئەوڕووپیەکانەوە بەهۆی ئاستە بێ وێنەکەیەوە لەو یانانەش هەر یەکە لە ڕیال مەدرید ی ئیسپانی ویانەی مانچستەر یونایتد ی ئنگلیزی و یۆڤانتۆسی ئیتالی بەڵام لەکۆتایدا پێلیە مانەوەی خۆی لە یانەی سانتۆسی بەڕازیلی ڕاگەیاند دواتر لەساڵی ١٩٥٨ یانەی سانتۆس بە یارمەتی پێلیە کە لەو ساڵە ٥٨ گۆلی تۆمارکرد بوو توانیان بەیەکەوە جامی پاولێستای بەڕازیل بەدەست بهێنن

یانەی نیوڕک کۆمۆسی ئەمریکی

لە ساڵی ١٩٧٢ پێلیە پەیوەندی کرد بە یانەی نیوڕک کۆمۆسی ئەمریکی ، لە گەڵ ئەو یانەیەش دوو دەستکەوتی گرنگ بەدەست بهێنێت

هەڵبژاردەی بەڕازیل

پێلیە لەگەڵ هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل لەمۆندیالی ساڵی ١٩٧٠

یەکەمی یاری پێلەیە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل بەرامبەر ئەرجەنتین بوو لە یاریگای ماڕاکانا لە بەڕازیل ئەنجام درابوو کە لە یاریەکەیان تووشی شکست هاتن بە ئەنجامی دوو گۆل بەرامبەر بە تاکە گۆلێک ، کە تاکە گۆلی بەڕازیل ئەو تۆماری کردوو بووە یەکەم گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێێ بەڕازیل بوو تەمەنی ١٦ ساڵ و نۆ مانگ بوو ، پێلیە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی توانیویەتی سێ ساڵ جامی جیھانیی فیفا بەدەست بهێنێت کە ئەمەش گرنگترین دەستکەوتە لە ژیانی پێلیە ، پێلێ، دوایاریی نێودەوڵەتی خۆی، لە ١٨ـی یۆنیۆی ١٩٧١ـدا بەرانبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی یوگسلاڤیا ئەنجام دا، کە ئەو یارییە لە یاریگەی ڕیۆ دی جانیرۆ ئەنجام درا کە یارییەکە ٢ – ٢ کۆتایی ھات. بە گشتی پێلێ ٩٢ یاریی بۆ ھەڵبژاردەی بەڕازیل ئەنجام دا، کە بەڕازیل ٦٧ یاریی بردەوە، لە ١٤ـیشدا شکستی دووچار ھاتبوو، ١١ـیش بەرانبەر بووبوو، ئەو کاتانەیشی کە پێلێ لە ھاوشانی (گارینچیا) یاریی کردووە، بەڕازیل ھیچ یارییەکەی نەدۆڕاندووە.

جامی جیهانی فیفای ١٩٥٨

لە مۆندیالی ١٩٥٨ـدا، لە یەكەم یاریدا هەڵبژاردەی بەڕازیل بەرانبەر یەكیەتیی سۆڤیەتی پێشووی یاریی كرد، پێلێ لەو كاتەدا، هەم بچووكترین یاریزانی ئەو مۆندیالە بوو، هەمیش بە بچووكترین یاریزانی بەشداربوو لە هەموو مۆندیالەكاندا داندرا، كە تەمەنی هێشتا نەگەییشتبووە ١٨ ساڵان. یەكەم گۆڵی خۆی لە مۆندیالدا، بەرانبەر هەڵبژاردەی وێڵز بوو، بەوەیش بووە بچووكترین یاریزان، كە لە مێژووی مۆندیالدا گۆڵی تۆماركردبێت، لە قۆناغی نیوەی كۆتاییدا، هەڵبژاردەی بەڕازیل بەرانبەر هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا یاریی كرد، لەو یارییەدا پێلێ سێ گۆڵی تۆمار كرد و بەڕازیلی گەیاندە یاریی كۆتایی، بەوەیش بووە بچووكترین یاریزان، كە هاتریكی لە مۆندیالدا تۆمار كردبێت و لەکۆتایدا توانیان بەیاریمەتی هاوڕێکانی جامی جیهانی فیفیا ١٩٥٨ بەدەست بهێنن

جامی جیهانی فیفای ١٩٦٢

لە یەکەم یاریی ئەو مۆندیالەدا، ھەڵبژاردەی بەڕازیل بەرانبەر مەکسیک یاریی کرد و پێلێ گۆڵێکی تێیدا بۆ ھاوڕێکانی دروست کرد، ھەروەھا گۆڵێکیشی کرد، ئەوەیش دوای ئەوە ھات کە چوار یاریزانی دژەھەڵبژاردەکەی یاریی پێ کرد و بەڕازیل یاریی یەکەمی ٢ – ٠ بردەوە. لە یاریی بەڕازیلدا بەرانبەر ھەڵبژاردە چیکۆسلۆڤاکیای ئەو کات، پێلێ تووشی پێکان ھات، بۆیە لە جێگەی ئەو (ئەماریلدۆ) لەو پاڵەوانیەتییەدا یارییەکانی دیکەی ئەنجام دا و بەڕازیلیش بۆ جاری دووەم لەسەر یەک مۆندیالی بردەوە، کە لەوەدا یاریزان (گارینچیا) سەرۆکایەتیی بەڕازیلی کرد و بووە باشترین یاریزانی مۆندیالەکە.

جامی جیهانی فیفیا ١٩٦٦

پێلێ لەو مۆندیالەدا، بووە تاکە یاریزان کە لە سێ مۆندیالی لەسەریەکدا گۆڵی تۆمار کردبێت، کە گۆڵێکی لە لێدانی ڕاستەوخۆوە بەرانبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بولگاریا تۆمار کرد، بەڵام بەڕازیل لەو مۆندیالەدا لە خولی یەکەم وە دەر نرا، ئەوەیش لە دوای مۆندیالی ١٩٣٤ەوە، یەکەمجار بوو بەڕازیل لەو قۆناغەدا دوور بخرێتەوە. لە دوای ئەو پاڵەوانیەتییەیش، پێلێ لێدوانی دا و گوتی: نامەوێت جارێکی دیکە لە مۆندیالدا یاریی بکەم

جامی جیهانی فیفای ١٩٧٠

ئەو کاتەی پێلێ لە لایەن ھەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە لە ساڵی ١٩٦٩ بانگھێشت کرا، سەرەتا ڕەتی کردەوە، بەڵام دواتر قبووڵی کرد و لە یاریی پاڵاوتنی مۆندیالدا، ٦ گۆڵی تۆمار کرد، کە دواتر مۆندیالی ١٩٧٠ـی مەکسیک، بۆ پێلێ بووە دوامۆندیال کە تێیدا وەکو یاریزان بەشدار بێت. پێکھاتەی بەڕازیل لەو مۆندیالەدا، زۆر لە پێکھاتەی مۆندیالی ١٩٦٦ گۆڕابوو، کە گارینچیا، نیلتۆن سانتۆس، جیلما سانتۆس و جێلمار)ـی تێدا نەبوو، بەڵام پێلێ و ڕیڤیلینۆ و گارزینھۆ و جێرسۆن و تۆستا و کۆڵدواڵدۆ مابوون، کە ئەوانە بە باشترین یاریزانانی بەڕازیل لە مێژوودا دادەنرێن.پێلێ لە قۆناغی یەکەمی ئەو مۆندیالەدا ٢ گۆڵی تۆمار کرد، کە یەکەمیان بەرانبەر چیکۆسلۆڤاکیا و دووەمیشیان بەرانبەر ڕۆمانیا بوو، کە لە ڕێگەی لێدانی ڕاستەوخۆوە دەستی خست. پێلێ ڕۆڵی لە سەرکەوتنەکانی بەڕازیلدا ھەبوو، ئەویش لە ڕێگەی دروستکردن و تۆمارکردنی گۆڵەوە، لە یاریی کۆتاییشدا کە کەوتنە بەرانبەر ئیتاڵیا، پێلێ یەکەم گۆڵی بە لێدانی سەر تۆمار کرد، ئەوەیش بە شێوەیەکی زۆر جوان بوو، بازدانێکی زۆر جوانی کرد، دواتر دوو گۆڵی دیکەی بۆ ھەریەک لە ھاوھەڵبژاردەکانی (گارزینھۆ و کارلۆس ئەلبێرتۆ) دروست کرد و بەڕازیل یارییەکەی ٤ – ١ گۆڵ بردەوە و بووە خاوەن سێیەمین مۆندیال لە مێژوودا. لە دوای یارییەکە، یاریزانێکی ئیتاڵیا، ئەوەی گوت کە پێلێ لە بەرگ و جەستەی مرۆڤ دروست نەکراوە.

 

 

پێلیە و لوولا
پێلیە و کلینتۆن ساڵی ١٩٩٧ .

دەستکەوتەکان

سانتۆسی بەڕازیلی

  1. جامی لێپەرتادۆسی بەڕازیلی ٢ جار لە ساڵانی 1962, 1963
  2. پاڵەوانیەتی پاولیستا ١٠ جار
  3. جامی تاشا ٥ جار
  4. جامی ڕۆبەرتۆ گۆمێس پێدرۆسا ١ جار
  5. جامی جیهانی یانەکان کە ئەوکات ناوی جامی ئینتەر ناشناڵ بوو ٢ جار لە ساڵانی 1962, 1963
  6. جامی ڕیکۆپا ی ئینتەرناشناڵی ١ جار

نیۆڕک کۆمۆسی ئەمریکی

  1. جامی باکووری ئەمریکی ١جار
  2. پاڵەوانیەتی ئەتلەنتیکی ١ جار

دەستکەوتەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل

  1. جامی جیھانیی فیفا ٣ جار لەساڵانی ١٩٥٨, ١٩٦٢, ١٩٧٠
  2. جامی ڕۆکا ٢ جار لە ساڵانی ١٩٥٧, ١٩٦٣

دەستکەوتی تاکەکەسی[

  • پێلیە لە ماوەی ژیانی خاوەن ١٢٨٢ گۆلی تۆمارکردووە کە ئەمەش لە ژیانی وەرزشکاری تۆپی پێ دەگمەنە
  • گۆڵکاری جامی پاولێستا ١١ جار
  • گۆڵکاری کۆپا ئەمریکا تەنیا ١ جار
  • کەسایەتی ساڵی تۆپی پێی دەزگای BBC
  • باشترین یاریکەری لاوی جامی جیھانیی فیفا ١ جار
  • باشترین یاریکەری جیهان ١ جار

خشتەی ١٢٨٢ گۆل

یانە و هەڵبژاردەیاریگۆلڕێژە
بەڕازیل یانەی سانتۆسی بەڕازیلی 1120 1087 0.97
ویلایەتە یەکگرتووەکان یانەی نیۆڕک کۆمسی ئەمریکی 107 64 0.60
بەڕازیل ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل ١٠٧ ٩٥ ٠.٨٩
یانەی تر ٣٢ ٣٦ ١.١٢٥
کۆی گشتی ١٣٦٦ ١٢٨٢ ٠.٩٤

 

دیگۆ مارادۆنا لەکاتی ڕاهێنەرایەتی یانەی وەسڵی ئیماراتی لەساڵی٢٠١٢.

دیگۆ مارادۆنا ناوی تەواوی دیێگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا لە ٣٠ـی ئۆکتۆبەری ١٩٦٠ لە لانۆس، بۆینس ئایرس لە ووڵاتی ئارجەنتین لەدایک بووە ، ئەو یاریزانی تۆپی پێی ئەرژەنتینییە، زۆرترین کاریگەریی ھەبووە لە مێژووی تۆپی پێدا، بەشێکی زۆر لە وەرزشدۆستان، ئەو یاریزانە بە باشترین یاریزانی تۆپی پێی مێژوویی لە جیھاندا دەزانن ، درێژی باڵای مارادۆنا١٦٥ سانتیم بووە یاری لەهێڵەکانی ناوەڕاست و ھێرشبردن کردووە ، ناوبراو یەکێکە لەباشتری یاریکەرانی جیهان لەو سەردەمەی خۆی یاری لێی کردووە ، مارادۆنا یاری بۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئارجەتین و یانەکانی ئەرجەنتینۆس جۆینەر و بۆکا جۆنیوز و بارسێلۆنا و ناپۆلی و سیڤیلا و نیو ئیل ئۆڵد بۆیس کردووە دواساتی یاریکردنیشی لە یانەی بۆکا جۆنیوزی ئارجەنتینی بووە لەگەڵ یانەکان لەساڵانی ١٩٧٦ تاوەکوو ساڵی ١٩٩٧ بەردەوام بووە وە لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانی ئارجەنتین لە ١٩٧٧ تاوەکوو ساڵی ١٩٩٤ بەردەوام بووە ، مارادۆنا هەمیشە وەک سەرسەری یان ژمارە دە یان کوڕە ئارجەنتینیەکە ناسراوە ، لەدوای وازهێنانی لەیاریکردن وەک یاریکەری تۆپی پێ هەڵسا بە کارکردن وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێێ ئارجەتین لەساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ هەڵبژاردەکەی ڕاهینەر بوو بەڵام دوای گەیشتنیان بە قۆناغی هەشتەمی جامی جیهانی فیفای ٢٠١٠ ئەوا یەکێتی تۆپی پێی ئارجەنتین لەژێر فشاری ڕاگەیاندکاران لەپۆستەکەی دورخرایەوە و ئینجا مارادۆنا لە وەرزی ٢٠١١-٢٠١٢ بووە ڕاهێنەری یانەی وەسڵی ئیماراتی لەو یانەیەش ئاستی یانەکەی بردە پێشەوە بەڵام نەیتوانی لەگەڵ یانەکە زۆرتر لە نازناوێک بەدەست بهێنێت بەمەش خەونی سەرۆک یانەی وەسڵی ئیماراتیشی نەهێنایە جێگا و لە پۆستی یانەی وەسڵی ئیماراتیش دوورخرایەوە.

مارادۆنا بەدرێسی یانەی بۆکاجۆنۆزی ئارجەنتینی

 

پێرست

  زانیاریەکان 
  • ١ یانە وەرزشیەکان
  • ٢ خێزانی مارادۆنا
  • ٣ کاروانی ژیانی یاریزان
  • ٤ ژیانی ڕاهێنەرایەتی
  • ٥ دەستکەوتەکان وەک یاریکەر
    • ٥.١ گۆڵەکانی بۆ هەڵبژاردەی نیشیمانی ئارجەنتین بەپێێ ساڵەکان
  • ٦ دەستکەوتەکان وەک ڕاهێنەر

 

یانە وەرزشیەکان

ئەو یانانەی یاریی بۆ کردوون:

  • لە ساڵی ١٩٦٩ـوە تا ١٩٧٦ لە ڕیزی لاوانی یانەی ئەرژەنتینۆس جۆنیۆرزدا یاریی کردووە.
  • ١٩٧٦ تا ١٩٨١ لە ڕیزی یەکەمی یانەی ئەرژەنتینۆس جۆنیۆرزدا یاریی کردووە، کە لە کۆی ١٦٦ یاریدا، ١١٦ گۆڵی تۆمار کردووە.
  • لە ١٩٨١ـەوە تا ١٩٨٢ لە یانەی بۆکاجۆنیۆرزدا یاریی کردووە، لە کۆی ٤٠ یاریدا ٢٨ گۆڵی تۆمار کردووە.
  • لە ١٩٨٢ـەوە تا ١٩٨٤ لە یانەی بەرشلۆنە یاریی کردووە و لە کۆی ٥٨ یاریدا، ٣٨ گۆڵی بۆ ئەو یانەیە چنگ خستووە.
  • لە ١٩٨٤ـەوە تا ١٩٩١ لە یانەی ناپۆلی یاریی کردووە و لە کۆی ٢٥٩ یاریدا بۆ ئەو یانەیە، ١١٥ گۆڵی تۆمار کردووە.
  • لە ١٩٩٢ـەوە تا ١٩٩٣ لە یانەی سڤیلیا یاریی کردووە، کە لە کۆی ٢٩ یاریدا، ٧ گۆڵی دەست خستووە.
  • لە ١٩٩٣ـدا لە یانەی نیوێڵز ئۆڵد بوێزدا بووە، کە لە کۆی ٧ یاریدا، تاقە گۆڵێکیشی نەکردووە.
  • پاشان لە ١٩٩٥ـەوە تا ١٩٩٧ لە یانەی بۆکاجۆنیۆرزدا یاریی کردووە و لە کۆی ٣١ یاریدا، ٧ گۆڵی تۆمار کردووە.
  • کە بە کۆی گشتی دەکاتە ٣١١ گۆڵ لە ٥٩٠ یاری و ئەو گۆڵانە تەنیا لە خولی نێوخۆیی وڵاتانەکاندا تۆمار کراون.
  • ماڕادۆنا، لە ١٩٧٧ـەوە تا ١٩٩٤ لە ڕیزەکانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەکەیدا یاریی کردووە، لەو ماوەیەدا لە کۆی ٩١ یاریدا، ٣٤ گۆڵی تۆمار کردووە، کە زۆربەیان گۆڵی کاریگەر و ئەنجامگۆڕ بوونە.

 

خێزانی مارادۆنا

ماڕادۆنا، کە لە “لانۆس”ـی باشووری “بۆینس ئایرس” لە دایک بووە، لە خێزانێکی زۆر ھەژاری پارێزگەی “کۆریێنتس” بووە، ماڕادۆنا یەکەم کوڕی گەورەی خێزانەکەیەتی لە دوای بوونی سێ کچ، ھەروەھا دوو برایشی لە دوای خۆی لە دایک بوون، کە نێویان (ھیۆگۆ و ئیدواردۆ)ـیە و ھەردووکیان وەک ماڕادۆنا یاریزانی پیشەگەری تۆپی پێ بوونە.

کاروانی ژیانی یاریزان

مارادۆنا بەھۆی لێھاتوویەوە لەتەمەنی ١٦دا ساڵیدا لەلایەن (مینۆتو)ی ڕاھیِنەرە وداوای لێکرا بۆئەوەی بچێتەریزی ھەڵبژاردەی ووڵاتەکەیەوە ،بەڵام لەجامی پاڵەوانیەتی ساڵی١٩٧٨دا (مینۆتو)ی ڕاھێنەربەشداری بەمارادۆنا نەکرد، ئەمەش کاریگەریەکی زۆری لەلای مارادۆنا جێ‌ھێشت بەجۆرێک بۆداھاتوو ھەوڵی زیاتری دەدابۆ بەشداری کردن لە پاڵەوانێتیەکاندا،شایان باسە لە جامی پاڵەوانیەتی جیھانی لەساڵی١٩٧٩دا مارادۆنا بە وورەیەکی پۆڵاینەوە بەشداری کرد لە وولاتی یابان،لە ھەمان کاتدا جەماوەری (بۆینس ئاێرس) لە گواستنەوە ڕاستەوخۆی دا و لە کاتژمێرە سەرەتاکانی بەیانیدا تێبینی یاریەکەیان دەکرد، بەو ھیوایەی ئەستێرەکەیان بتوانێت کارێکی سەرکەوتوو ئەنجام بدات،بەم جۆرە ئەرجەنتین لەیاری کۆتایی دا توانی لەگەڵ یەکیەتی سوڤێتی جاران بەئەنجامی ٣گۆڵ بەرامبەربە گۆلێک سەرکەوتووبێت ومارادۆناش پێگەی جیھانی خۆی ویەکەم نازناوی خۆی بەلێدانە ڕاستەوخۆکەی جێگیرتر کرد ولەداویدا چەندین نازناوی تر بەدوایەدا ھات.بەڵام دوای ئەوەی زیاتر بەناوبانگ بوو ماڕادۆنا لەوە بە دوا، لەگەڵ ئەرژەنتین بەردەوام بوو و بەشداریی مۆندیالی ١٩٨٢ـی کرد، کە ھەر لەو ساڵەدا بەرەو یانەی بەرشلۆنە گواسترایەوە، لە ١٩٨٣ـیش لەگەڵ یانەی بەرشلۆنەدا بووە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا، ئەوەیش کاتێک بوو کە لە یاریی کۆتاییدا لە یانەی ڕیاڵ مەدریدیان بردەوە. کارگێڕیی یانەی بەرشلۆنە، بە ئاستی ماڕادۆنا سەرسام نەبوون، بۆیە ئەو یاریزانە لە ساڵی ١٩٨٤ـدا بەرەو یانەی ناپۆلی گواسترایەوە. لەگەڵ ئەو یانە ئیتاڵیاییەدا، ئاستێکی جێسەرنجی نماییش کرد، ماڕادۆنا وای کرد کە ئەو یانەیە نازناوی کاڵچیۆی ١٩٨٧ و ١٩٩٠ بباتەوە و لە ١٩٨٨ و ١٩٨٩ـدا پلەی دووەمی ھەمان خولیان بەرکەوت، ھەروەھا لە ١٩٨٧ـیشدا جامی ئیتاڵیای بۆ چنگ خست و، لە ١٩٨٩ـدا بە نازناوی جامی ئەوکاتی یەکیەتیی ئەورووپا شاد بوون و ئینجا لە ١٩٩٠ـدا جامی سوپەری ئیتاڵیایش لە لایەن ناپۆلییەوە تاپۆ کرا، کە لە ھەموو ئەو دەستکەوتانەدا ماڕادءنا ڕۆڵی سەرەکیی ھەبوو. لە ساڵی ١٩٨٦ـدا، ماڕادۆنا توانی مۆندیالی ئەو ساڵە بۆ ئەرژەنتین بە دەست بھێنێت، ئەوەیش کاتێک ھات کە لە یاریی کۆتاییدا بە ئەنجامی ٣ – ٢ گۆڵ لە ھەڵبژاردەی ئەڵمانیای ڕۆژئاوای بردەوە. لەو پاڵەوانیەتییەدا، ڕووداوێک پێش ھات، ئەویش تۆمارکردنی گۆڵ بوو “بە دەست” لە لایەن ماڕادۆناوە، کە لە یاریی پێشکۆتایی و بەرانبەر ئینگلیزەکان بوو، بەو ھۆیەوەی ناوبژیوان ئەو بارەی نەبینی، بۆیە دەستی بۆ نێوەڕاستی یاریگە درێژ کرد و گۆڵی ژمارد. ماڕادۆنا لە مۆندیالی ١٩٩٠ـیشدا لەگەڵ ھەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا گەییشتە یاریی کۆتایی و بەرانبەر ھەمان ھەڵبژاردە یارییان کرد، کە لە فیناڵی مۆندیالی پێشوودا لێیان بردبووەوە. ئەرژەنتین یاریی کۆتایی ئەو مۆندیالەی ٠ – ١ بە ئەڵمانیای خۆرئاوا دۆڕاند. ماڕادۆنا ھەروەھا لە مۆندیالی ١٩٩٤ـیش لە دوو یاریدا بەشدار بوو و گۆڵێکیشی تۆمار کرد، بەڵام دوای ئەوەی ھەر لە نێو مۆندیالدا پشکنینی پزیشکیی بۆ کرا، سەرکەوتوو نەبوو و دەرکەوت کە ماددەی وزەبەخشی قەدەغەکراو و کۆکاینی بە کار بردووە، بۆیە بۆ ماوەی ١٥ مانگ لە یاریکردن ڕاگیرا. ماڕادۆنا پێش ئەو بەروارە، لە ١٩٩٢- ١٩٩٣ لە یانەی سڤیلیا یاریی کردبوو، پاشان لە ١٩٩٣ـدا چووە یانەی نیوێڵز ئۆڵد بوێز. ماڕادۆنا لە ١٩٩٥ تا ١٩٩٧ لە یانەی بۆکا جۆنیۆرزی وڵاتەکەیدا یاریی کرد. دواتریش گەرەکی بوو کە مەشقی چەند یانەیەک بداتەوە، بەڵام سەرکوتوو نەبوو و وازی ھێنا، دواجار لە ٣٠ـی ئۆکۆتۆبەری ١٩٩٧ـدا و لە تەمەنی ٣٧ ساڵاندا بە یەکجاری وازی لە یاریکردن ھێنا. ماڕادۆنا دوای وازھێنانی لە یاریکردن، ئاڵوودە بوو بە کێشانی کۆکایین و بەکاربردنی ماددەی وزەبەخش و سەرخۆشکەر، ھەروەھا بە دەست کێشزۆرییشەوە دەیناڵاند، بە ھۆی ئەوانەوە ماڕادۆنا لە مەرگ نزیک بووەوە، بەڵام بە ھۆی ھەوڵی زۆر و ڕانەوەستاوی پزیشکانەوە، لەو بەڵایە ڕزگاری بوو و چارەسەر کرا، ئەوەیش لەسەر دەستی سەرکردەی گەورەی کوباییەکان (ڤیدڵ کاسترۆ) بوو، کە ھەر لەو وڵاتەیش چارەی بۆ کرا. دوای ماوەیەک لە چاکبوونەوەی و ڕێک لە ٢٩ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٠٨ـدا ماڕادۆنا لە شوێنی “ئەلڤیۆ بازێلی” ئەرکی مەشقدانەوەی ھەڵبژاردەی تانگۆی گرتە ئەستۆ، کە ئەوە خەونی چەند ساڵەی بوو، بەڵام دوای ئەوەی ئەو ئەرکی مەشقدانەوەی ئەرژەنتینی گرتە ئەسۆ، ئاستی ئەرژەنتین ھێندەی دیکە دابەزی و بە ڕاددەیەک ئەرژەنتین لەژێر ھەڕەشەی نەگەییشتن بە مۆندیالی ٢٠١٠ بوو، بەڵام دواجار ھەرچۆنێک بێت بە مۆندیال گەییشت، لە مۆندیالیش دیسان بە دەست ئاستخراپی و ئەنجامناباشییەوە ئەرژەنتین دەیناڵاند، بە ڕاددەیەک لە قۆناغی نیوەی کۆتاییدا، بە ئەنجامێکی گەورە و ٠ – ٤ بە ئەڵمانیاییەکان دۆڕاندیان. دوای ئەوە بە ماوەیەک، یەکیەتیی تۆپی پێی ئەرژەنتین ماڕادۆنای لە ئەرکەکەی دوور خستەوە و ئەو ئێستا ھیچ کارێکی فەرمی ناکات، بەڵام بە ھیوای ئەوەیە مەشقی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین وەربگرێتەوە. دەستکەوتەکانی: نازناوی”Primera División” لە ١٩٨٢ نازناوی لا لیگا ١٩٨٢ جامی سوپەری ئیسپانی ١٩٨٣ جامی خولی ئیتاڵیا ١٩٨٧ جامی ئیتاڵیا ١٩٨٧ جامی یەکیەتیی ئەورووپا ١٩٨٩ جامی خولی ئیتاڵیا ١٩٩٠ جامی سوپەری ئیتاڵیا ١٩٩١ جامی جیھانی لاوان ١٩٧٩ مۆندیالی ١٩٨٦ دووەمی مۆندیالی ١٩٩٠ خەونی مارادۆنا ئەوەبوو کە ببێتە ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین وە بەردەوام لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە ئاماژەی پێدەکرد ،لە بەرواری (٢٩) ئۆکتۆبەری ساڵی (٢٠٠٨) سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین(خولیۆ گرۆندونا)بڕیاری دا مارادۆنا بکاتە ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە شوێنی رڕھێنەری پێشووی ئەرجەنتینی (ئەلڤیۆ بازیلی) کە دەستی لە پۆستی ڕاھێنەرایەتی کێشایەوە دوای دۆڕاندنی بە ھەڵبژاردەی شیللی لە یاری یەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی (٢٠١٠) ئەفەریقای باشوور.وە ھەروەھا (خولیۆ گرۆندونا) (سیرجیۆ ترۆلیو) کردە یاریدەدەری ڕاھێنەر.

ژیانی ڕاهێنەرایەتی

لەدوای وازهێنانی لەیاریکردن وەک یاریکەری تۆپی پێ هەڵسا بە کارکردن وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێێ ئارجەتین لەساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ هەڵبژاردەکەی ڕاهینەر بوو بەڵام دوای گەیشتنیان بە قۆناغی هەشتەمی جامی جیهانی فیفای ٢٠١٠ ئەوا یەکێتی تۆپی پێی ئارجەنتین لەژێر فشاری ڕاگەیاندکاران لەپۆستەکەی دورخرایەوە و ئینجا مارادۆنا لە وەرزی ٢٠١١-٢٠١٢ بووە ڕاهێنەری یانەی وەسڵی ئیماراتی لەو یانەیەش ئاستی یانەکەی بردە پێشەوە بەڵام نەیتوانی لەگەڵ یانەکە زۆرتر لە نازناوێک بەدەست بهێنێت بەمەش خەونی سەرۆک یانەی وەسڵی ئیماراتیشی نەهێنایە جێگا و لە پۆستی یانەی وەسڵی ئیماراتیش دوورخرایەوە.

دەستکەوتەکان وەک یاریکەر

بۆکاجۆنیۆزی ئارجەنتین

  • پاڵەوانیەتی میترۆپۆلیتانۆ

بارسێلۆنا

  • کۆپادێل رێی (جامی شای ئیسپانی) لەساڵی ١٩٨٣
  • کۆپا دێل لالیگا لەساڵی ١٩٨٣
  • جامی سووپەر ئیسپانی لەساڵی ١٩٨٣

یانەی ناپۆلی

  • خولی ئیتالی دوو جار
  • جامی ئیتالیا یەک جار
  • خولی ئەورووپا لەساڵی ١٩٨٩
  • جامی سووپەری ئیتالی ساڵی ١٩٩٠

گۆڵەکانی بۆ هەڵبژاردەی نیشیمانی ئارجەنتین بەپێێ ساڵەکان

ساڵژمارەی یاریژمارەی گۆڵەکان
1977 3 0
1978 1 0
1979 8 3
1980 10 7
1981 2 1
1982 10 2
1983 0 0
1984 0 0
1985 10 6
1986 10 7
1987 6 4
1988 3 1
1989 7 0
1990 10 1
1991 0 0
1992 0 0
1993 4 0
1994 7 2
کۆی گشتی9134

 

دەستکەوتەکان وەک ڕاهێنەر]

هەڵبژاردەی نیشتیمانی ئارجەنتین

  • گەیشتن بە قۆناغی ٨ لە جامی جیهانی فیفا

یانەی وەسڵی ئیماڕاتی

  • پلەی دووەمی لە جامی گۆڵف

کۆمێنتی ئێوە

گوڵەباخ گەڕانەوە بۆڕاستی Back to the fact

 

گوڵەباخ هەمیشە نوێگەری

بەرێوبەری ماڵپەڕ:ڕەنجدەر زیزۆ :ساڵی ٢٠١٣