1- به‌دڵسۆزی بۆ خوا بگرێین.
2- بهحهمدو سه‌نا بۆ خوای گه‌وره‌و پاشان به سه‌لاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌ست پێ بكرێ و هه‌ر به سه‌لاواتیش كۆتایی پێ بهێنرێ.
3- خۆ یه‌كلایی كردنه‌وه له دوعاداو یه‌قین هه‌بوون له‌وه‌رگرتندا.
4- پێداگیری و سووربوون له دوعا كردن و په‌له نه‌كردن له وه‌ڵام دانه‌وه.
5- دوعا كردن به‌دڵ، له‌كاتی دوعا ده‌بێ دڵت له‌لای دوعا‌و پاڕانه‌وه‌كه بێت، واته به‌دڵ دوعا بكه، له‌كاتی دوعاكردندا دڵ و زمانت یه‌ك بێ.
6- دوعا كردن له‌كاتی خۆشی و ناخۆشی و ته‌نگانه‌دا، نه‌ك دوعا ته‌نها له‌كاتی ته‌نگانه بكرێ، له‌كاتی خۆشی و ئاسووده‌یش خوا له‌بیر بكرێت !
7- داوا له‌كه‌س مه‌كه‌و له‌كه‌س مه‌پاڕێوه، ته‌نها له‌خوای تاك و ته‌نیا نه‌بێت.
8- دوعا له‌خۆو له‌خانه‌واده‌و سامان و مناڵت مه‌كه.
9- له‌كاتی دوعا ده‌نگت نزم بكه له‌نێوان ده‌نگ ده‌رچوون و ده‌نگ نزمیدا.
10- داننان به‌هه‌ڵه‌و تاوان و گوناهه‌كان، داوای لێبوردن و لێخۆشبوو‌ن له گوناهه‌كان له‌خوای گه‌وره، داننان به‌نازو نیعمه‌ت و به‌خششه‌كانی خوای گه‌وره، سوپاس كردنی خوا له‌سه‌ر ئه‌و نازو نیعمه‌تانه.
11- زۆری له‌خۆ نه‌كردن بۆ ڕێكخستنی ده‌سته‌واژه‌و ده‌ربڕینه‌كانی دوعا‌و وه‌زن و قافیه‌كانی.
12- زه‌لیلی و ملكه‌چی و ترسان و ئاره‌زوو مه‌ندی پیشاندان له‌دوعا بۆ خوای گه‌وره.
13- هه‌ق دانه‌وه‌ی سته‌م لێكراوان، وێڕای ته‌وبه‌كردن و په‌شیمان بوونه‌وه له‌و سته‌م و تاوانانه‌ی كه كردوته.
14- هه‌ر دوعایه‌ك سێ جار دووباره‌ی بكه‌وه.
15- ڕووكردنه ڕووگه (قیبله) له‌كاتی دوعا كردن.
16- ده‌ست به‌رز كردنه‌وه له دوعادا بن ههنگڵهكان دیاربن.
17- ئه‌گه‌ر گونجا ده‌ست نوێژ گرتن پێش دوعا.
18- نابێ له دوعا كردن‌دا ده‌ست درێژی بكرێ، دوعای خراپ له خه‌ڵكی بكرێت.
19- ده‌بێ دوعاگۆ سه‌ره‌تا دوعا بۆ خۆی بكا ئه‌وسا بۆ غه‌یری خۆی( ).
20- پاڕانه‌وه له‌خوا به‌ناوه جوانه‌كانی خوا‌و به‌سیفه‌ته به‌رزو به‌ڕێزه‌كانی خوا، یا به‌كارو كرده‌وه‌یه‌كی چاك و باش كه دوعاكه‌ر له‌ژیانیدا كردوویه‌تی، یا به دوعای پیاو چاكێكی زیندوو بۆ تۆ یا بۆ كه‌سێك بكات.
21- پێویسته دوعاكار خواردن و خواردنه‌وه‌و جل و به‌رگه‌كانی حهلاَڵ بن.
22- نابێ دوعا گۆ دوعای گوناه و تاوان و پچڕاندنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خزم و ناسیاوانیدا بكات.
23- ده‌بێ له‌كاتی دوعادا فه‌رمان به‌چاكه بكا‌و نه‌هی له‌خراپه بكات.
24- خۆ دوور گرتن له هه‌موو گوناه و تاوانێك له‌كاتی دوعا كردن‌دا.